(سبه‌ی):
به‌یاننامه‌ی هاولاتییان و گه‌نجانی قه‌زای شێخان و كۆمه‌لگای كه‌له‌كچی...
ئێمه وه‌كو هاولاتییان له گه‌نجان و قوتابیان و مامۆستایان و وه‌رزشكاران و كاسبكاران و به‌ناوی گشت خه‌لكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان، پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سه‌رای ئازادی شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشه‌نبیری و ئازادی و راپه‌رین و گه‌رمیانی ئه‌نفالكرا و ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان بو خانهوادهێ شه‌هیدان و برینداران ده‌رده‌بڕین، ئه‌وانه برا و كه‌سوكاری ئێمهبون خوێنی ئه‌وان ئازاره‌كه‌ی له جه‌سته‌ی ئێمه‌دایه، ده‌نگ و هه‌لوێستمان له‌گه‌ل ئێوهیهدایه، گه‌رچی له‌ژیر فشار و ترس و تۆقێنداین، به‌لام گركانێك له‌بێزاری و ناره‌زایی دژی گه‌نده‌لی له دلماندایه هه‌ركاتێ تهیهوه هه‌مو مشه‌خۆره‌كانی وڵات رۆژیان ئاواده‌بێ، چیتر ئێمه‌ی گه‌نج بێده‌نگ نابین وڵات بۆ ئه‌وانه به‌جێناهێڵین و ئاواره‌ی ئه‌وروپا نابین، سه‌رای ئازادی بو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لامان زیندو كرده‌وه كه خه‌ریكبو ههرنهمێنێ، به‌ڵێ بۆ سه‌را نابۆگهندهڵی...
جه‌ماوه‌ری شێخان و كه‌له‌كچی