(سبه‌ی):
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوا له‌ده‌زگا به‌رپرسه‌كان ده‌کات ئه‌و مامۆستا ئاینیانه ئازاد بکات که ده‌ستگیر كراون.
له به‌یاننامه‌که‌دا که وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندوه: "به‌ناوی لیژنه‌ی ئاینی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵمه‌تی گرتن‌و راوه‌دونانی مامۆستایانی ئاینی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت مامۆستایانی وتار بێژی رۆژانی هه‌ینی سه‌رای ئازادی".
ئه‌وه‌شی تێدا هاتوه: ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستاون، هه‌ربۆیه داواكارین له‌ده‌زگا به‌رپرسه‌كان به‌زویی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی ده‌ستگیر كراون ئازادیان بكهنو ده‌ست هه‌ڵگرن له ئیهانه‌كردنی مامۆستایان.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داواشیکردوه، هاوڵاتیانو نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كان پشتگیری له‌مامۆستایان بكهنو له‌هه‌مان کاتدا داوایان کردوه، حكومه‌ت حه‌سانه‌ی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئاینی دابین بكات.
ده‌قی به‌یاننامه‌که
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی لیژنه‌ی ئاینی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵمه‌تی گرتن‌و ڕاوه‌دونانی مامۆستایانی ئاینی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت مامۆستایانی وتار بێژی ڕۆژانی هه‌ینی سه‌رای ئازادی سلێمانی، دیاره یه‌كێك له‌ئه‌ركه گه‌وره‌و پیرۆزه‌كانی مامۆستایانی ئاینی گه‌یاندنی حهقو پشتگیری هاوڵاتیانی ڕهشو ڕووت‌و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی دادگهریو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه.
ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ش به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستاون، هه‌ربۆیه داواكارین له‌ده‌زگا به‌رپرسه‌كان به‌زوویی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی ده‌ستگیر كراون ئازادیان بكهنو ده‌ست هه‌ڵگرن له ئیهانه‌كردنی مامۆستایان‌و لێره‌شه‌وه داوا لههاوڵاتیانو نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ین پشتگیری له‌مامۆستایان بكهنو دواكارین له‌حكومه‌ت حصانه‌ی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئاینی دابین بكات‌و بۆئه‌وه‌ی چیتر كه‌س نه‌توانێت بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر مامۆستایانی ئاینی بكات.
لیژنه‌ی ئاینی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
4/4/2011