Print
 هه‌ڵه‌بجه‌؛ خوێندكارانی ده‌رچوی‌ چه‌ند كۆلیژێك 72 سه‌عاتیان دانا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ داواكاریه‌كانیان
Saturday, April 23, 2011

(سبه‌ی‌):
خوێندكارانی ده‌رچوی كۆلێژه‌كانی زمان و زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان و ئادابی زانكۆكانی كوردستان له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ماوه‌ی 72 سه‌عاتیان بۆ ده‌سه‌ڵات دیاریكرد به‌ مه‌به‌ستی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاریه‌كانیان و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌شیانكرد ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه‌ شێوازی جیاجیای مه‌ده‌نی ده‌گرنه‌به‌ر و حكومه‌ت و به‌رپرسانیش به‌ به‌رپرس داده‌نێن له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر روداوێكدا.
له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا خوێندكارانی ده‌رچو، داوای دامه‌زراندنیان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ كردوه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، كه‌ كه‌سانێكی‌ زۆر له‌ سنوره‌كه‌یاندا به‌ ته‌زكیه‌ی‌ حیزبی دامه‌زراون و ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ روی‌ پله‌ی‌ بڕوانامه‌و ئاستی‌ زانستیه‌وه‌ مسته‌وایان زۆر له‌ ئه‌وان نزمتره‌.
ئارام نه‌جم

Sbeiy.com © 2007