|
په‌رله‌مانتارێکی لیستی کوردستانی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاكسازی بكه‌ین، ده‌بێت به‌شی زۆری بودجه‌ی هه‌رێم بۆ وه‌به‌رهێنان بڕوات |
Wednesday, May 18, 2011 |
(سبه‌ی):
په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌ی توند له بودجه‌ی ئه‌مساڵی حکومه‌ت ده‌گرن و ئاماژه به زیادبونی که‌موکوڕییه‌کان ده‌که‌ن له‌چاو ساڵی رابردودا، په‌رله‌مانتارێكی لیستی كوردستانیش ده‌ڵێت: به‌شێك له‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌بودجه‌دا هه‌یه، واقیع دروستیكردوه.
عومه‌ر هه‌ورامی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كوردستانی به (سبه‌ی) راگه‌یاند: بودجه له دو به‌ش پێكدێت، ئه‌ویش به‌گه‌ڕ خستن و وه‌به‌رهێنان، ئه‌م پرۆژه‌یه لایه‌نی باش و خراپیشی تێدایه، نزیكه‌ی مانگێكه لێکۆڵینه‌وه له پرۆژه‌كه كراوه و راپۆرتێك له‌لایه‌ن هه‌مو لیژنه‌كانه‌وه ئاماده‌كراوه، لایه‌نه باش و خراپه‌كانیشی خراوه‌ته‌ڕو، یه‌كێك له‌و كه‌موكوڕییانه‌ی كه له‌بودجه‌دا هه‌یه بڕێكی زۆر بۆ به‌گه‌ڕخستن ته‌رخانكراوه، لیژنه‌ی دارایی داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كردوه، من پێشبینی ده‌كه‌م زۆرینه‌ی كه‌موكورتیه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.
وتیشی: هه‌ر وه‌ك چۆن ساڵی رابوردو گۆڕانكاری له‌بودجه‌دا كرا، ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه و باشتریش په‌رله‌مانتاران مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بودجه‌دا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پێشمان وابێت سه‌د له سه‌د كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئه‌وه چاره‌سه‌ر نابن، چونكه به‌شێك له‌و كه‌موكوڕییانه‌ی كه له‌بودجه‌دا هه‌یه ئه‌و واقیعه دروستیكردوه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ده‌ژی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: پێویسته حكومه‌ت بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن كه‌م بكاته‌وه و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان زیاد بكات، چونكه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاكسازی بكه‌ین ده‌بێت به‌شی زۆری بودجه بۆ وه‌به‌رهێنان بڕوات، ده‌بێت حكومه‌ت له‌قۆناغێكدا ئه‌م كاره بكات.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دواكه‌وتنی بودجه بۆ په‌رله‌مان، عومه‌ر هه‌ورامی وتی: دواكه‌وتنی بودجه‌و په‌سه‌ندكردنی كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت، ئه‌دای حكومه‌ت و پڕۆژه سه‌رمایه گوزارییه‌كان له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازاڕ، دواكه‌وتنه‌كه‌شی هۆكاری خودی‌و بابه‌تی هه‌یه، بۆیه پێویسته حكومه‌ت له داهاتودا بودجه‌ی پێشبینی كرا‌و زوتر یان له‌كاتی خۆیدا بهێنێته په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر كه‌مو زیادییه‌كیش هه‌بو، ئه‌وكات حكومه‌ت ده‌توانێت جارێكی تر به پڕۆژه بینێرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
ده‌رباره‌ی له‌به‌رچاو گرتنی پلانی ئابوری له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیستی كوردستانی وتی: هه‌ندێ ئامانجی ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه رونه و هه‌ندێكی تریان رون نیه، بۆیه له‌دیراسه‌كردنمان تێبینی ئه‌وه‌مان كردوه بۆ رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و لێڵیه‌ی كه هه‌یه له ئامانجه‌كاندا.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بێت هه‌مو ساڵێك له‌مانگی 10دا پڕۆژه یاسای بودجه بێته په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه زیاتر له حه‌وت مانگ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا هێشتا بودجه په‌سه‌ند نه‌كراوه، به‌پێی پڕۆژه‌یاسای بودجه، ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 13 تریلیۆن و 940 ملیار خه‌رج ده‌كات، كه به‌شی هه‌ره زۆری واته 70.23% ی بۆ حکومه‌ت و 29.77 شی بۆ پڕۆژه‌كانی ئه‌مساڵ و ساڵانی رابوردو ته‌رخان كردوه. |
|
|