د.تیشــكوَ شــاسوار
قــهباره و شێوه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال به جوَرێك بووه كه ئه‌گه‌ر به چاوێكی ووردبینانهوه ته‌ماشا بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بوَ بكـرێت ده‌بوو به دڵنیاییه‌وه ببوایه‌ته ناسنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌میشه له یادی میلله‌ته به‌ش مه‌ینه‌ت و داماوهكهمان , له هه‌ر ســوچێكی ئه‌م دنیایه‌دا باسی كورد بكرایه ڕاستهوخوَ بووترایه ئه‌و میلله‌ته‌ی كه ئه‌نفال كــران.
بهلاَم پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه بوَ وه‌ك پێویست نه‌توانرا بكرێته ناسنامه و نه‌وه دوای نه‌وه‌ی كورد ببن به هه‌ڵگری ئه‌و ناسنامه‌یه و ڕێگـر بن له دووباره بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌و جوَره به‌شێوه‌یه‌ك كه كه‌س روَژێ له ڕوَژان بوێریی ئه‌وه نه‌كات كه بیر له پڕوَسهی له‌و جوَره بكاته‌وه تا به‌سه‌ر گه‌لی كورددا بێنێت؟؟
ماوه‌ی نێوان كاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال وڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان نزیكه‌ی 3 ساڵێك ده‌بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك بهكـرێ گــیراو له ئه‌نفال كــردنهكهدا به‌شدار بوون و له‌و په‌ڕی توانا و هێزی جه‌سته‌یی و ماددی خوَیاندا بوون و دهستهلاَتێكی زوَریان هه‌بوو و چه‌كێكی زوَریان لابوو بـه به‌راورد له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیی و ئه‌م دهستهلاَته بێ شــومارهیان وایكـرد كه به‌ره‌ی كــوردستانیی بڕیاری ئــاشتبوونهوه و لێبوردنیان بوَ دهركــات و بیانهێنێته‌وه ڕیزی جــهماوهر و ڕازیان بكات به‌وه‌ی ده‌ستیان نه‌چێته‌وه خوێنی میلله‌ت و به كـــاری قێزه‌ون هه‌ڵنه‌ستن وه‌ك ئه‌وه‌ی له كاره‌ساتی ئه‌نفالدا كــردیان و ئه‌مه وایكــرد كاكی ئهنفالچـی خـوَی به هـاوشانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ماندوو نه‌ناس بزانێت و زوَر جاریش له‌و به‌زیاتر خوَی ببینێته‌وه چونكه خاوه‌نی چه‌ك و چه‌كدارێكی زوَره و هــهموشیان ده‌ستیان له خوێنی خه‌ڵكیدا بووه , له‌به‌ر ئه‌وه ئاسته‌مه له‌یه‌ك بترازێن و دوور بكه‌ونه‌وه له یه‌كتری بوَ پارێزگاری ژیانی خوَیان.
هــێندهی نه‌برد مـلمـلانێ و كێبڕكێ كه‌وته نێوان پارته سیاسیه‌كانه‌وه و هه‌ر لایه‌نه و دهیویســت ژماره‌ی ئه‌ندامانی خوَی زیاد بكات و بیری ئه‌وه‌یان نه‌مابوو ئایا كاكه ئه‌نفالچیه یان نا ؟ , گرنگ ئه‌وه بوو بیهێننه نێو ڕیزههكانی خوَیانهوه و ببێته ئه‌ندامی نوێیان و یهكســهریش ڕوون دهكــرایهوه بوَ خهڵكـی به‌سته‌زمان و بێچاره كه كاكی ئهنفالچـی كوَنه ئهندامــی رێكخستنه و ئیتر هه‌ر كارێكی كردبێت له به‌رژه‌وه‌ندی حیزب كــردویهتی و به‌رنامه بوَ داڕێژراو بووه به ئه‌نفالیشه‌وه !! , ئه‌مه وایكرد خه‌ڵك به گــومانهوه له قه‌باره‌و شێوه‌ی ئه‌نفال بڕوانێت و پڕوَسهكهش وا نیشانبدرێت كه به‌و شێوه‌یه نه‌بووه كه باس ده‌كرێت و بوَ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان بوون ته‌نها خوَخواردنهوه و بێ ئــومێدی ببێته ڕه‌وشی ژیانیان.
مــاوهیهكی زوَری نه‌برد شــه‌ڕی قێزه‌ونی بــراكـوژی هــهڵگیرسا و كاكی ئـهنفالچی خوَی بینیه‌وه له نێوان ئه‌و شه‌ڕه‌دا كاتێ كه بــووه قاره‌مانی زوَرێك له‌و شه‌ڕانه و ئیتر هیچ كه‌س گــومانی له‌وه‌دا نه‌ما كه ئه‌و شان به شانه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كی ماندوو نه‌ناس و ئه‌وه‌ی له كاتی ئه‌نفالدا بوَی نه‌كرابوو یان بوَی شــه‌هید نهكـرابوو ده‌ستی خوَی پێ بگه‌یه‌نێ و مه‌رامه‌كانی حیزبی بهعــسی به‌سه‌را جێ به جێ بكات و ئه‌و ده‌نگانه‌ش كـپ بكات كه له‌وانه‌یه ڕوَژێك له ڕوَژان ڕوو به ڕووی ببنه‌وه و به میلله‌ته‌كه‌مانی بناسێننه‌وه.
له ئه‌نجامی شه‌ڕی برا كــوژی دوو ئــیداره دروست بوو له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕ بوَ دابه‌شكردنی دهستهلاَت , له هه‌مان كاتدا كاكی ئه‌نفالچیش شه‌ڕكه‌رێكی سه‌رسه‌ختی نێو ئه‌و جه‌نگه بوو هه‌ر بوَیه به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه خزێنرایه نێو دهستهلاَتهكانهوه و ژیانی حیزبی و كاری ڕوَژانهشی زوَر به باشی بوَ به‌ڕێوه ده‌چوو و له زوَر كات و شوێنیش‌دا كاكی ئه‌نفالچی له سه‌ره‌وه‌بوو , ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له زوَر شوێن نمونه‌ی ئه‌م ڕاستیانه به‌دی ده‌كرێن.
پانوَڕامای ئه‌م ڕووداوانه كاتێكی زوَری برد بوَ بیركردنه‌وه له لێپێچینه‌وه له ئه‌نفالچیه كورده‌كان و ئێستا پێـگـهیان به‌هێزه له دام و ده‌زگا حیزبی و حكومیهكانداو وه‌چه‌كانیان گـهورهبوون و له پڕوَسهی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگه‌كانیان ده‌كڕدرێنه‌وه و ژماره‌ی دهنگهكانیشیان زوَرن و سه‌یر له‌وه‌دایه ڕێكخراوی به‌ناو كوَمهڵگـهی مه‌ده‌نییان لێ دروست ده‌كرێت و ڕێكخراوی گه‌نجانیان بوَ دروست ده‌كرێت و به هه‌مان شێوه دهسـهلاَتهكانیان دروست ده‌كرێنه‌وه و پێگه‌یان به‌هێز ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی نه بایان دیبێ نه باران.