عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
بودجه‌ی (2011)ی هه‌رێمی كوردستاندا كه بودجه‌یه‌كه پڕه له كه‌لێن و كه‌موكورتی، له‌به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و وتاره‌دا، قسه‌مان ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك كه‌موكورتی كرد له بودجه‌دا، ئه‌ویش بۆ دامه‌زراندنی (25) هه‌زار كه‌س له ساڵێكدا، ترلیۆنێك و (588) ملیار دینار بۆ پشكی موچه له بودجه‌ی به‌كاربردن زیادی كردوه، ئه‌م زیادكردنه‌ش جێگای گومانه؟
هه‌رچه‌نده ئه‌وه (4) مانگ له ساڵی (2011) تێپه‌ڕبوه و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی به ناوی دامه‌زراندنه‌وه ته‌رخانكراوه، تائێستا لێی خه‌رج نه‌كراوه، چونكه كه‌س دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵام گریمان داشمه‌زرابن، به‌پێی ته‌رخانكردنی ئه‌و ترلیۆن‌و (588) ملیار دیناره، به‌هۆی زیادبونی موچه‌ی ئه‌و (25) هه‌زار كه‌سه‌وه، ده‌بێت هه‌ریه‌ك له‌و (25) هه‌زار كه‌سه، مانگانه (5) ملیۆن و (293) هه‌زار دینار موچه‌یان هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌رگیز وا نییه.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵێت، ئه‌م زیادبونه به‌هۆی زیادبونی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش باوه‌ڕپێكراو نییه، چونكه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، (625) هه‌زار كه‌سه، ئه‌گه‌ر (50) هه‌زار دینار بۆ موچه‌كه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش زیادبكات، ئه‌وا پێویستی به (312) ملیار‌و (500) ملیۆنه كه (19%) ئه‌وپاره‌یه ده‌كات كه به‌ناوی موچه‌وه زیادكراوه بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن، ئه‌ی كه‌واته، ئه‌م زیادبونه‌ی به‌ناوی موچه‌وه‌یه، بۆچی؟ بۆ كوێ و كێ ده‌ڕوات، ئایا ده‌كرێت، نه‌زاندرێت ترلیۆنێك‌و (588) ملیار دینار كه ئه‌وه‌نده‌ی بودجه‌ی وڵاتێكی وه‌ك ئه‌رمینیایه، چی به‌سه‌ر دێت؟
لێره‌دا، ده‌توانین بڵێین، نزیكه‌ی ترلیۆنێك‌و (250) میلیار دینار كه بۆ زیادبونی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دانراوه، به زیاده‌وه دانراوه، چونكه ئه‌گه‌ر مانگانه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌و فه‌رمانبه‌رانه، (600) هه‌زار دیناریش بێت كه داده‌مه‌زرێن، ئه‌وا (180) ملیار دیناری پێویسته‌و ده‌توانرێت (158) ملیار دیناریش ته‌رخانبكرێت بۆ زیادبونی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه پاره بۆ دامه‌زراندیان ته‌رخانكراوه، سێ مانگی ساڵ رۆیشتوه‌و دانه‌مه‌زراون و ئه‌ویش هه‌ر بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه ئه‌م ساڵ به‌هۆی به‌رزه موچه‌و سه‌ره موچه‌وه، موچه‌كه‌یان زیادده‌كات.
(25) هه‌زار فه‌رمانبه‌ریان ونن.
ته‌رخانكردنی پاره بۆ (25) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كه له ساڵی رابردودا به نایاسایی دامه‌زران، ونه، چونكه پارساڵ، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌رداو وه‌ك میلاكات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شكرا، بڕیاربو، (9547) كه‌س دابمه‌زرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، (35) هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دامه‌زراند، واته (25) هه‌زار‌و (453) كه‌س به "نایاسایی" دامه‌زران.
گریمان ئه‌م ژماره‌یه، به نایاسایش دامه‌زران، خۆ ده‌بێت له بودجه‌دا جێگه‌یان بۆ بكرێته‌وه و موچه‌یان بۆ ته‌رخانبكرێت، ئه‌گه‌ر له بودجه‌ی پارساڵدا، ئه‌مه نه‌كرابێت، بۆچی له بودجه‌ی ئه‌م ساڵدا جێگای نه‌كراوه‌ته‌وه؟ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌بێ ئه‌و (25) هه‌زار و (453) كه‌سه‌ی به "نایاسایی" دامه‌زران له پارساڵدا، (625) هه‌زار كه‌س بوه، ئه‌م ساڵیش بڕیاره (25) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێت و ئه‌وه‌ی له پرۆژه‌ی بودجه‌ی ئه‌م ساڵدا هاتوه، (650) هه‌زار فه‌رمانبه‌ره كه موچه‌یان بۆ دیاریكراوه، ئه‌و (25) هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی دیكه، چۆن و له كوێ موچه‌یان بۆ دیاریكراوه، ئه‌مه دیارنییه.
موچه‌ی نائاسایی
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، (960) كه‌س به‌پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین كراون، ئه‌و پاره‌یه‌ی له ساڵێكدا ده‌درێت به‌م (960) كه‌سه، (63) ملیار دیناره، ئه‌گه‌ر ساڵی (2009) وه‌ربگرین، ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌ته‌نیا دراوه به‌خانه‌نشینیی وه‌زیر، دوئه‌وه‌نده‌و نیوی ئه‌و پاره‌یه‌یه كه بۆ سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خه‌رجكراوه، زیاتر له (800) كه‌سی ئه‌م وه‌زیرانه، به‌نایاسایی خانه‌نشین كراون، واته به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا بۆ ساتێكیش فه‌رمانبه‌ر بون، به وه‌زیر خانه‌نشین كراون، ئێستا كه‌سانێك هه‌ن، ته‌مه‌نیان (30) ساڵه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ ساتێكیش فه‌رمانبه‌ر بوبن، به وه‌زیر خانه‌شین كراون، به‌پێی وته‌ی بیلال سلێمانی په‌رله‌مانتار: "4000 هه‌زار كه‌س راوێژكارن له كوردستاندا" ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه به پله‌ی بریكاری وه‌زیر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و یاردیده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و چه‌ند پله‌یه‌كی دیكه، نزیكه‌ی (3) هه‌زار كه‌س به "نائاسایی" موچه وه‌رده‌گرن و له بری ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بن، كادیری حیزبن.
حیزب له وه‌زاره‌تی دارایی
نزیكه‌ی (20) هه‌زار كادیری حیزبی، فه‌رمانبه‌رن له وه‌زاره‌تی دارایی و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخراوه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ ساتێكیش ده‌وام بكه‌ن، بۆنمونه، ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند، موچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزی وه‌رده‌گرێت، ده‌یان كادیری حیزبی، موچه‌ی راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رده‌گرن، ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆر له بودجه‌ی گشتی بۆ ئه‌م كادیره حیزبییانه ده‌ڕوات، كه به‌نایاسایی كراونه‌ته فه‌رمانبه‌ر.
ئه‌گه‌ر له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌و موچانه‌ی بۆیان ته‌رخانده‌كرێت، بڕوانین، ئه‌م راستییه ده‌رده‌كه‌وێت.
پار ساڵ، وه‌زاره‌تی دارایی، (37) هه‌زار‌و (788) موچه‌خۆری هه‌بو، به‌شێكی زۆریان كادیری حیزبین، له ساڵێكدا (559) ملیار دینار موچه‌یانه كه (469) ملیۆن دۆلار ده‌كات، ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی گشتیش وه‌ربگرین، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته، له ساڵێكدا (12) هه‌زار و (429) دۆلار وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی گشتی بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ربگرین، (6) هه‌زار‌و(421) دۆلاره، چونكه (143) هه‌زار‌و (314) فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌و موچه‌ی ساڵێكی هه‌موشیان، ترلیۆنێك و (141) ملیار دیناره‌و به‌پێی ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ش، موچه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی دارایی، دو ئه‌وه‌نده‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌یه.
ئه‌گه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌راورد بكه‌ین به موچه‌ی كارمه‌ند و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سێ ئه‌وه‌نده ده‌كات، چونكه زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی كه كادیری حیزبن و به‌رپرسیارێتییان هه‌یه، به پله‌ی به‌رز دامه‌زراون و موچه‌یان زۆر زیاتره له فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی و بۆ ئه‌م ساڵیش، له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌نگاوێكی چاكسازیی، ئه‌م گه‌نده‌ڵییه نه‌هێڵدرێت، موچه‌كه‌یان زۆر زیادی كردوه و گه‌یشتوه‌ته (816) ملیار‌و (118) ملیۆن دینار و ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی تێكڕای وه‌ربگرین، موچه‌ی كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌م ساڵ، زیاتر له چوار ئه‌وه‌نده‌ی موچه‌ی كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ (118) هه‌زار و (471) كه‌س، (627) ملیار‌و (972) ملیۆن دیناری ته‌رخانكردوه.
واته، هه‌ر چه‌نده ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، نزیكه‌ی چوار ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی داراییه، به‌ڵام موچه‌ی ته‌رخانكراو بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی، (189) ملیار دیناری زیاتره له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
به‌م پێیه‌ش، موچه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی دارایی كه به‌شی زۆریان كادیری حیزبن‌و به"نایاسایی" موچه وه‌رده‌گرن، (4.8) ئه‌وه‌نده‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، به‌پێی ئه‌و فۆرمه فه‌رمییانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردویه‌تی بۆ په‌رله‌مان، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی كه به‌شێكی زۆری كادیری حیزبیه ئه‌م ساڵ (7000) هه‌زار كه‌سی كه‌متره له پارساڵ، پار ساڵ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی 37 هه‌زار كه‌س بوه‌و ئه‌م ساڵ 30 هه‌زاره، ده‌كرێت نه‌زاندرێت ئه‌و (7000) فه‌رمانبه‌ره چی‌یان به‌سه‌رهاتوه؟