|
"فێڵکردنه" د.رێباز فه‌تاح: وه‌زاره‌تی دارایی له رێگای خستنه‌ڕوی ژماره‌ی جیاوازه‌وه ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان به‌هه‌ڵه‌دا ببات |
Wednesday, May 18, 2011 |
(سبه‌ی):
دوای ئه‌نجامدانی دو دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌باره‌ت به گفتوگۆ کردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ که دوای نزیکه‌ی 7 مانگ له دواکه‌وتنی، حکومه‌ت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی کردوه، په‌رله‌مانتاران چه‌ندین هه‌ڵه‌و که‌موکوڕییان ئاشکراکردوه، په‌رله‌مانتارێکی گۆڕانیش ئه‌و که‌موکوڕییانه به جۆرێک له فێڵکردن ناوی ده‌بات.
دكتۆر رێباز فه‌تاح، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: گرنگترین تێبینی جگه له هه‌ڵه‌كانی دیكه‌ی ئابوری له بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی ساڵی2011دا، بونی هه‌ڵه‌ی ژماره‌ییه، به جۆرێك که وه‌زاره‌تی دارایی راپۆرتی شه‌ش مانگی ساڵی 2010 ی ناردۆته په‌رله‌مان، له‌م راپۆرته‌دا سه‌رجه‌م ئه‌م خه‌رجیانه‌ی دیاریكردوه، كه له‌ساڵی 2010دا خه‌رج كراوه، له‌ئێستاشدا راپۆرتێكی تر هاتوه‌ته په‌رله‌مان، که پێچه‌وانه‌ی راپۆرته‌كه‌ی پێشوتری وه‌زاره‌تی داراییه‌و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستانی كردوه.
وتیشی: وه‌زاره‌تی دارایی له رێگای ئه‌م ژماره جیاوازانه‌وه ده‌یه‌وێت فێڵ له په‌رله‌مان بكات و په‌رله‌مان به‌هه‌ڵه‌دا ببات، كه له‌دو نوسراوی جیاوازدا دو ژماره‌ی جیاوازی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان کردوه.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی گۆڕان رونیشیکرده‌وه، ئه‌و نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ناردویه‌تیه په‌رله‌مان، بۆ 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2010، كه بڕی هه‌شتاو سێ ملیار و سه‌دو حه‌فتاو حه‌وت ملیۆن دیناره، تا 30 شه‌شی 2010، به‌ڵام دواتر كه كۆی بودجه‌ی خیتامی نێردراوه، به 512ملیار‌و 986ملیۆن خه‌مڵێنراوه، واته نزیكه‌ی حه‌وت به‌رامبه‌ر بۆته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، به‌خشین 88ملیار و 333ملیۆن دینار دانراوه، به‌ڵام له‌ناو بودجه‌ی خه‌مڵێنراودا، به 227ملیار و 678ملیۆن خه‌مڵێنراوه، به‌شی سودی کۆمه‌ڵایه‌تیش 48 ملیار‌و 592 دیناره، به‌ڵام له بودجه‌ی خه‌مڵێنراودا به 61 ملیار و 719ملیۆن خه‌مڵێنراوه، هه‌روه‌ها مه‌سروفاتی تر 150ملیۆن و 210ملیار دیناره، به‌ڵام له ناو بودجه‌ی خه‌مڵێنراودا 33ملیار و6737 ملیۆن دیناره.
هێژا محه‌مه‌د |
|
|