|
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی كوردستانی: له بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمدا، ناهاوسه‌نگی هه‌یه له بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا |
Wednesday, May 18, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و زۆرێك له شاره‌زایانی بواری بودجه ره‌خنه و تێبینیان هه‌یه له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات په‌رله‌مانتاره‌كانی فراكسیۆنی كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه سه‌رنج و تێبینیان هه‌یه و به پرۆژه‌یاسایه‌كی پڕ كه‌موكوڕیی ده‌زانن.
له‌وباره‌یه‌وه ژیان عومه‌ر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی)ی راگه‌یاند: بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌مو بودجه‌كانی رابوردو كه‌موكوڕیی تێدایه‌و جۆرێك له ناهاوسه‌نگی و ناڕۆشنیی تێدایه.
ژیان عومه‌ر، که په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانه ئه‌وه‌شی وت: جگه له‌وه‌ی بڕێكی زۆر له بودجه بۆ به‌كاربردن ته‌رخان كراوه، هاوكات ناهاوسه‌نگی له‌نێوان بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا هه‌یه، به‌جۆرێك كه پێنج وه‌زاره‌ت پشكی شێریان به‌ركه‌وتوه له بودجه‌ی ئه‌مساڵ وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و كاره‌با، به‌ڵام وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كه وه‌زاره‌تێكی گرنگه بودجه‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌می بۆ دانراوه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه كوردستان وڵاتێكی كشتوكاڵییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی كوردستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زاره‌تی کاروکاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شه بودجه‌كه‌ی زۆر كه‌مه و پێویسته زیاتر بێت، به‌و پێیه‌ی كه زیاتر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت كاریان به‌و وه‌زاره‌ته ده‌بێت. |
|
|