|
"كورتهێنان زۆر زیادی كردوه" سه‌رۆكی لیستی ئازادی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی: داهاته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌دا رون و شه‌فاف نین |
Wednesday, May 18, 2011 |
(سبه‌ی):
پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم که دوای 7 مانگ له دواکه‌وتنی، له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان کراوه، روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌کی فراوانی په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنه جیاوازه‌کانی په‌رله‌مان بوه‌ته‌وه، هاوکات سه‌رۆكی فراکسیۆنی ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیش داوا ده‌کات په‌رله‌مانتاران سه‌رجه‌م که‌موکوڕییه‌کانی بودجه بخه‌نه‌ڕو.
له لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) هاژه سلێمان، سه‌رۆكی فراکسیۆنی ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: بێگومان هه‌ركات بودجه دێته په‌رله‌مان كه‌موكوڕی زۆری تێدایه، پێویسته ئێمه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌مو ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ی له بودجه‌دا هه‌یه بیخه‌ینه‌ڕو، داواش له حكومه‌ت ده‌كه‌ین كهموكوڕییهکانی بودجه به‌شێوه‌یه‌كی وا چاكبكرێت که رێگری له پرۆژه دوبارهكان بكرێت، یا ئه‌و پڕۆژانه‌ی ته‌واوبون جارێكی تر پاره‌یان بۆ تهرخانكراوهتهوه، ده‌بێت ئه‌م كه‌موكوڕییانه چاره‌سه‌ربكرێت.
وتیشی: ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه دێته په‌رله‌مان ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم پلانێكی ئابوری زانستیانه‌ی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له ناو بودجه‌دا هه‌یه چاره‌سه‌ری بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبنین، بودجه‌ی به‌كاربردن به‌رامبه‌ر به‌بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان جیاوازییه‌كی زۆر زۆری هه‌یه، كه به‌ڕاستی له هیچ وڵاتێكی دنیادا به‌و شێوه‌یه نیه، ساڵی رابردوش ئه‌و كێشه‌یه هه‌بو، ئێمه داوامان له حكومه‌ت كرد كار بۆ ئه‌وه بكات که ئه‌و جیاوازییه له نێوان ئه‌و دو بودجه‌یه كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌مساڵ زیاتری كردوه، واته بودجه‌ی به‌كاربردن زیاتر له (70%)ی بردوه و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان (29%)ی بردوه، و جیاوازیه‌كه زۆره، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه و ئابوری پلانێكی ستراتیژی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه له بودجه‌دا هه‌یه و هه‌روه‌ها له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و بودجه‌ی داراییدا هه‌یه، چاره‌سه‌ریان بكات.
ده‌رباره‌ی داهاته‌كان له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، سه‌رۆكی فراکسیۆنی ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وتی: سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه زۆر رون نیه ده‌بێت زیاتر شه‌فاف بێت لای خه‌ڵك، ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه وه‌رده‌گیرێت دیاره، به‌ڵام ئه‌و داهاته‌ی كه‌له ناو هه‌رێمدا هه‌یه نادیاره، چونكه ئێمه نزیكه‌ی 10 بۆ 12 وه‌زاره‌تمان هه‌یه داهاتیان هه‌یه، وا پێویست ده‌كات زۆر به شه‌فافانه‌تر ئه‌و داهاتانه بخرێنه‌ڕو، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌و داهاته ئاگادار بێت، که سه‌رچاوه‌كانی له‌كوێوه هاتون و چۆن دابه‌شده‌كرێت و چۆن ده‌درێته‌وه به حكومه‌تی ناوه‌ند.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كورتهێنان بوه‌ته نه‌ریت له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، هاژه سلێمان، رونیکرده‌وه: ئه‌مساڵیش كورتهێنان هه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێم له بری ئه‌وه‌ی پلانی هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه و كه‌می بكاته‌وه، كه‌چی كورتهێنان زیادی كردوه، بۆ نمونه ساڵی رابوردو كورتهێنان (835) ملیار دینار بو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆته تریلۆن و نیوێك، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره بۆ بودجه‌ی هه‌رێم دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته حكومه‌ت كار بۆ ئه‌وه بكات، كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ده‌بێت ئه‌و كورتهێنانه چاره‌سه‌ر بكات، چونكه ئه‌و كورتهێنانه ناهاوسه‌نگی له‌بودجه‌دا دروست ده‌کات. |
|
|