|
دانا سه‌عید سۆفی: به‌خشین و نه‌سرییه له سه‌ر بنه‌مایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه دابه‌شده‌كرێت |
Saturday, May 21, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌ماوه‌ی رابوردودا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌و به‌شێکی ناڕه‌زاییه‌کانیش بونی نادادپه‌وه‌ری بو له دابه‌شكردنی بودجه‌دا، ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستانیش ده‌ڵێت: نا هاوسه‌نگی و نادادپه‌روه‌ری له بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمدا هه‌یه.
دكتۆر دانا سه‌عید سۆفی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌مانی کوردستان به (سبه‌ی)ی راگه‌یاند: بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری تێدایه باشن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا جۆرێك له ناهاوسه‌نگی هه‌یه له دابه‌شكردن به‌سه‌ر سێكته‌ره جیاوازه‌كان، بۆ نمونه سه‌رۆكایه‌تیه‌كان (په‌رله‌مان و هه‌رێم و حكومه‌ت) و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ ته‌رخانكراوه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی حساباتی خیتامی 6 مانگی ساڵی رابوردو بده‌ین، ده‌بینین رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌و بودجه زۆره خه‌رجكراوه، كه پارساڵ بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كی زۆریان بۆ ته‌رخانكراوه، كه چه‌ند به‌رامبه‌ری ساڵی رابوردوه، ئه‌مه‌ش نامه‌نتقیه و پێویسته كه‌مبكرێته‌وه‌و دابه‌شبكرێت به سه‌ر پارێزگاكان و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێناندا.
وتیشی: نا هاوسه‌نگی هه‌یه له دابه‌شكردنی بودجه به سه‌ر پارێزگاكاندا و ناڕونیش هه‌یه له كۆمه‌ڵێك پرۆژه كه نازانین چۆنه، تا به‌دواداچونی بۆ بكه‌ین. یاخود ده‌بینین هه‌ندێك گوند هه‌یه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخانكراوه كه ره‌نگه پێویست به‌و هه‌موه پاره‌یه نه‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: ده‌بوایه بودجه‌که باشتر دابه‌شبكرایه، تا زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا سودی لێ ببینن، نه‌ك كۆمه‌ڵێك سودی باشی لێ ببینێت و كۆمه‌ڵێكی تر سودی لێنه‌بینن، چونكه بودجه، بودجه‌ی هه‌موانه، هه‌روه‌ها ده‌بو كۆمه‌ڵێ پرۆژه‌ی ستراتیژی هه‌بوایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان سودی لێببینین، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بودجه زۆره‌ی بۆ به‌كاربردن دانراوه، بۆیه ده‌كرا ئه‌م پرۆژه‌ی بودجه‌یه باشتر بوایه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌خشینه زۆره‌ی بۆ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه دانراوه، دكتۆر دانا سه‌عید سۆفی وتی: بودجه‌ی ئه‌و سێ سه‌رۆكایه‌تیه ئه‌گه‌ر به‌خشینیشی تێدا نه‌بێت هه‌ر زۆره، به‌خشین و نه‌سریه له سه‌ر بنه‌مایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه دابه‌شده‌كرێت، پێویسته زۆر كه‌م بكرێته‌وه، چونكه نازانرێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك دابه‌شده‌كرێت، له‌هه‌مان کاتدا ناشزانرێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك كه‌سێك ده‌توانێت ئه‌و هه‌مو پاره‌یه ببه‌خشێت، یان خه‌رجی بكات. |
|
|