|
په‌رله‌مانتارێک: حكومه‌ت سیاسه‌تی خۆی هه‌یه له پشتگوێخستن و دوباره‌كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان |
Sunday, May 22, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بودجه زۆره‌ی هه‌رێم که به‌ناوی پڕۆژه‌كان و نادیارییه‌وه به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، داوا ده‌کرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی و هه‌ردو وه‌زیری پلاندانان و داراییه‌وه، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنرێت.
له لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) په‌یمان عیزه‌دین، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: داوا ده‌كه‌ین له په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بودجه‌یه‌ی كه به هه‌ده‌ر ده‌درێت، چونكه لێره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت حكومه‌ت سیاسه‌تی خۆی هه‌یه له پشتگوێخستن و دوباره‌كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان و نادیاری پڕۆژه‌كاندا.
وتیشی: به ملیار دینار بۆ هه‌ندێک پڕۆژه‌ی دوباره ته‌رخانکراوه‌ته‌وه، بۆ نمونه له ساڵی 2009دا وێڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه جێبه‌جێ نه‌كراون، كه‌چی دوباره بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه‌ته‌وه‌و له ساڵی 2010 و 2011شدا پڕۆژه‌كان جێبه‌جێنه‌كراون.
رونیشیکرده‌وه، بۆ دروستكردنی پردێك یا قیرتاوكردنی شه‌قامێك که پاره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت و دواتریش جێبه‌جێ ناكرێن، بڕه پاره‌كه‌ی گلده‌درێته‌وه و به نادیاری ده‌مێنێته‌وه، كه زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانیش بڕی 500 ملیۆن یاخود یه‌ك ملیاریان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.
په‌یمان عیزه‌دین، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: ته‌نها له وه‌زاره‌تی كاردا ئه‌و بڕگه سه‌ره‌كییانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كۆیكردونه‌ته‌وه به‌گوێره‌ی خۆی، بڕی 80 ملیار دیناری داناوه، به‌ڵام که بڕگه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه 43 ملیار جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره راستیه‌ی كه ده‌رده‌چێت.
په‌رله‌ماتاره‌که‌ی گۆڕان راشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی و وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری داراییه‌وه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنرێت، له هه‌مان کاتدا ئه‌و كه‌سانه‌شی كه هه‌ستاون به‌و جۆره كارانه، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سامانی گشتی و بودجه‌ی میله‌ت به فیڕۆ نه‌ڕوات.
هۆشه‌نگ كوردستانی
|
|
|