Print
 بودجه‌ی 2011 ی هه‌رێم؛ چه‌ندین وه‌زاره‌ت پرۆژه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌ و له‌ڕوی‌ په‌یوه‌ستبونه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌و وه‌زاره‌تانه‌وه‌ نیه‌
Monday, May 23, 2011

(سبه‌ی):‌
ره‌خنه‌کان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم که‌ دوای 7 مانگ له‌ واده‌ی یاسایی خۆی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان کرا، زیاتر ده‌بن و په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به‌ فراکسیۆنه‌ جیاوازه‌کانیش چه‌ندین که‌موکوڕی و ناهاوسه‌نگیان ئاشکراکردوه‌.
له‌ راپۆرتێكی شیكارییدا كه‌ له‌لایه‌ن توێژه‌رێكی ئابورییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ به‌ناوی‌ (شیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئابوریانه‌ بۆ پێكهاته‌و ده‌رخسته‌و ته‌رخانكردنه‌كان)، ئه‌وه‌ ده‌رکه‌وتوه‌، چه‌ندین وه‌زاره‌ت كه‌ پڕۆژه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێی‌ بكه‌ن، به‌ڵام له‌ڕوی‌ په‌یوه‌ستبونه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌ نییه‌.
له‌ نمونه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ش، (دروستكردنی‌ ده‌زگای‌ رۆشنبیری‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ناوی‌ هاتوه‌، دروستكردنی‌ په‌رتوكخانه‌ی‌ گشتی‌ له‌ پیرمام وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ناوی‌ هاتوه‌، هه‌روه‌ها نه‌خشه‌سازی‌ پرۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی‌ ئاسایش له‌ هه‌ولێر وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ناوی‌ هاتوه)‌.
دروستكردنی‌ ژوری‌ بارزگانی‌ له‌گه‌ڵ هۆڵی‌ كۆنگره‌ له‌ هه‌ولێر، وه‌ك پرۆژه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ 2 ملیار دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، له‌ كاتێكدا ژوری‌ بازرگانی‌ خۆی‌ داهاتی‌ زۆره‌و ده‌توانێت به‌ ئاسانی‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌‌ دابین بكات، دروستكردنی‌ مه‌له‌وانگه‌یه‌ك له‌ سه‌نته‌ری‌ رۆشنبیری‌ و وه‌رزشی‌ ئافره‌تان له‌ دهۆك، وه‌ك پرۆژه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ناوی‌ هاتوه‌و 245 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
هه‌ر له‌ نمونه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ دور له‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌کان ته‌رخانکراون، پرۆژه‌ی‌ مه‌رقه‌دی‌ بارزانه‌، که‌ وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ناوی‌ هاتوه‌و 31 ملیار دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ دروستكردنی‌ دو پاركی‌ گشتی‌ له‌ زاخۆ و ئاكرێ‌، وه‌ك پرۆژه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ناوی‌ هاتوه‌، دروستكردنی‌ مه‌له‌وانگه‌یه‌ك له‌ سه‌نته‌ری‌ رۆشنبیری‌ و وه‌رزشی‌ ئافره‌تان له‌ دهۆك، وه‌ك پرۆژه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ.
Sbeiy.com © 2007