Print
 بناغه‌ی 601 خانوو بۆ پاشماوی 182000 قوربانی
Monday, April 14, 2008

فه‌ره‌یدون  حه‌مه‌ڕه‌شید    سویسرا
ئه‌مڕۆ له‌کورستان ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌  باڵاکانی حیزبی و حکومه‌ت ڤێلا وباخێکی چه‌ند هه‌زارمه‌تری له‌ڕێگه‌ی مه‌سیف و دوکان و هاوینه‌هه‌واره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر و شوێنه‌ستراتیژییه‌کان بۆخۆیان داگیرکردبێت، ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌مه‌کانه‌تی خوارتری پله‌وپایه‌ی حیزب وحکومه‌تن باڵاخانه‌یه‌کی فیرعه‌ونانه‌یان بردۆته‌ ئاسمان. ئه‌گه‌ر‌‌‌‌‌هاوڵاتیان و ڕاگه‌یاندنێکی سه‌ربه‌خۆ بیه‌وێت قسه‌یه‌کی له‌سه‌ربکات،داوی لێپێچینه‌وه‌یان لێبکات و له‌ئه‌نته‌رڤیوییه‌کی رۆژنامه‌یی و ته‌له‌فزێۆنیدا ئیحراجی ئه‌وسه‌روه‌ت وسامانه‌یان بکات،له‌وه‌ڵامدا  یان ده‌ڵێن مام جه‌ڵال بۆی کڕی ووین یاخوو ده‌ڵێن دیاری سه‌رۆک بارزانی یه‌، به‌ڵام پاشماوه‌وکه‌سوکاری ئه‌نفالیش له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوونی چواردیوار وسه‌قفێکدا،  دووهه‌فته‌پێش به‌ڕێپێوان دێنه‌ به‌رده‌م  ته‌لاری په‌رله‌مان بۆدابینکردنی خانویه‌کی پاکه‌ت و شقارته‌ییی.؛؛

قه‌یرانی خانوونیشته‌جێبوون قه‌یرانێکی گه‌وره‌یه‌و خه‌ڵکی کوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ وهه‌زارویه‌ک کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆدروستکردوین،وه‌لێ په‌یوه‌ندی به‌م نوسینه‌وه‌نیه‌. به‌ڵام که‌سوکاری ئه‌نفال  ونه‌بونی نه‌وایه‌ک بۆژیانیان. گه‌رهه‌رکه‌س شعوری ئینسانی بوون،ئینجاکوردبوون و گه‌وره‌یی تراژیدی ئه‌نفال بکات،ئه‌وا ئه‌نفال په‌یوه‌ندی  به‌هه‌مووتاکێکی کورده‌وه‌یه‌،په‌یوه‌ندی به‌هه‌موومرۆڤایه‌تییه‌وه‌هه‌یه‌. به‌ڵی شه‌رمه‌ بۆحکومه‌تی  خۆماڵی و کوردی که‌له‌دوای ڕووخانی به‌عسه‌وه‌ به‌چه‌ندان  هه‌زارملێۆن دۆلار بودجه‌ی ساڵانه‌ی بێت،پاشماوه‌ی ئه‌نفال له‌پیره‌ژن و پیره‌پیاو که‌ نه‌ک ته‌مه‌ن به‌ڵکوو قورسایی ئه‌وچاره‌نووسه‌ی که‌ڕه‌ووتی ژیانیانی ڕه‌شکرد، کردوونیه‌ته‌ پیره‌ژن و پیره‌پیاو. به‌هاتنه‌سه‌رجاده‌و به‌رده‌م ده‌رگای  په‌رله‌مانگرتن  مافی دووژووریان پێبدرێت.؛

که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفال ئه‌بوو له‌دوای ڕپه‌ڕین  له‌ هه‌ردووئوردووگای شۆڕش و صمود بگوێزرانه‌یه‌ته‌وه‌ بۆشارێکی تری نیشته‌جێبوون.چوون صمود و شۆڕش کامپی به‌عسیه‌کان بوو بۆتوانه‌وه‌ی پاشماوه‌وکه‌سوکاری ئه‌نفال به‌چه‌شنێکی تر.وه‌لێ به‌درێژایی هه‌ڤده‌ساڵی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی، به‌درێژایی دوای ڕوخانی به‌عس و بودچه‌ی  هه‌زاران ملێۆن دۆلاری، که‌سوکاری ئه‌نفال له‌ئوردوگاکانی شۆڕش و صمود له‌ به‌رنه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وبێکاری به‌رده‌وام. له‌به‌رسێبه‌ری ئه‌نفال و مه‌رگی  شێنه‌یی دا ژیان ده‌به‌نه‌ ڕێوه‌؛؛ 

 کۆی قسه‌کانمان سه‌رده‌نه‌که‌ی نێچیره‌ڤان به‌رزانی یه‌ بۆچه‌مچه‌ماڵ و دانانی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ندسه‌دخانوویه‌ک بۆکه‌سوکاری ئه‌نفال،کردنی  چه‌ندسه‌دخانوویه‌ک  وه‌ک نه‌وایه‌ک بۆ ئه‌نفال نه‌کارێکی گه‌وره‌یه‌و نه‌داهێنانه‌،نه‌هه‌راوهۆریایه‌کی ڕاگایاندنی پێویسته‌،ساڵانێکه‌ له‌ته‌له‌فزێۆن و ڕاگه‌یاندنی حیزبیه‌وه‌ ڕاگه‌یاندن بۆ ئاوه‌دانی و کۆمه‌ڵگای شاری خه‌ونه‌کان و گوندی ئه‌ڵمانی و به‌هه‌شتی خواده‌کرێت.ئیتر چ هونه‌ری و ده‌ستکه‌وتێکه‌ بۆده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌م دره‌نگ وه‌ختییه‌ بیرله‌کردنه‌وه‌ی هۆده‌وهه‌یوان بۆمه‌ینه‌تبارترین که‌سانی کۆمه‌ڵگاکه‌م بکاته‌وه‌.به‌هه‌رحاڵ   کردنی له‌نه‌کردنی باشتره‌، شایه‌نی ده‌ست خۆشییش نیه‌.چوون کاره‌ساتی ئه‌نفال زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تره‌،ته‌وقیتی کارکردن و خانوودروستکردن بۆئه‌نفال زۆرله‌کات وساتی خۆی دره‌نگ تره‌.به‌ڵام ئه‌م  پرۆژه‌ش وه‌ک پرۆژه‌کانی تری کوردستان با به‌نیوه‌وناچڵی ته‌واوونه‌کرێت،کۆمپانیاکان و لێپرسراوان  ده‌ستاوده‌ستکردن و کڕین وفرۆشتنی  ته‌نده‌ری پێوه‌نه‌که‌ن.تاقازانجی کۆمپانیاکان له‌ده‌ستمایه‌ی پررۆژه‌که‌زیاتربێت.دابه‌شکردنی خاونووکانیش به‌فیعلی ماڵی هه‌تیوه‌، توخوا باله‌سه‌ربناغه‌ی ڕه‌نگی سه‌وز و زه‌رد و په‌مه‌یی کاڵ نه‌بێت؛؛چونکه‌ ئه‌وان به‌بێ جیاوازی  ئه‌وڕه‌نگانه‌ ئه‌نفالکران.ئێمه‌هه‌موومان که‌فووئه‌که‌ین به‌زووڕنای ڕاگه‌یاندنه‌کاندا باس له‌ 182000 قوربانی ئه‌نفال ده‌که‌ین،به‌ڵام به‌وهه‌موودۆلاره‌وه‌،به‌م دره‌نگ وه‌خته‌ قسه‌له‌سه‌ر بناغه‌ی  601 خانووبۆ پاشماوه‌182 هه‌زار قوربانی  ئه‌نفال ده‌که‌ین؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛‌

Sbeiy.com © 2007