|
نه‌سرین جه‌مال: له قه‌رزی کشتوکاڵیدا، ناهاوسه‌نگی له نێوان سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمدا هه‌یه |
Tuesday, May 24, 2011 |
(سبه‌ی):
ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی کشتوکاڵ و ئاودیری له په‌رله‌مانی کوردستان ئاشکرای ده‌کات، له پێدانی قه‌رزی کشتوکاڵیدا جیاوازییه‌کی زۆر کراوه له نێوان سلێمانی له‌لایه‌ک و هه‌ولێر و دهۆک له‌لایه‌کی دیکه‌وه.
نه‌سرین جه‌مال، په‌رله‌منتاری فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان بۆ (سبه‌ی) وتی: به‌شی زۆری که‌موکوڕییه‌کانی بودجه‌مان خستۆته‌ڕو به تایبه‌ت له‌ڕوی داهاته‌وه، چونکه ئه‌و داهاته‌ی حکومه‌ت دیاریکردوه زۆر که‌مه و جگه له بودجه‌ی ناوه‌ند، داهاتی نه‌وت و گومرگ و باج به هیچ جۆرێک به‌و شێوه‌یه نیه، مه‌نتیقی تێدا نیه داهاتی 7 سنوری هه‌رێم ئه‌و رێژه که‌مه بێت، که دیاریان کردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: بودجه بێ پلانی و نا هاوسه‌نگی پێوه دیاره، چونکه ناهاوسه‌نگی هه‌یه له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کاندا، به‌دواداچونیشمان کردوه‌و هه‌ندێک پرۆژه دیاریکراوه بۆ هه‌ندێ شار و شارۆچکه، له کاتێکدا ئه‌و پرۆژانه بۆ ئه‌و شوێنانه پێویست نین، به‌ڵام به‌ده‌ر له خواستی قه‌زا وشاره‌که، پرۆژه‌یان بۆ داناوه.
نه‌سرین جه‌مال، که له‌هه‌مان کاتدا ئه‌ندامی لیژنه‌ی کشتوکاڵ و ئاودێریی په‌رله‌مانه، سه‌باره‌ت به بودجه‌ی سێکته‌ری کشتوکاڵ رایگه‌یاند: له پرۆژه‌ی ئاودێریدا که‌موکوڕی هه‌یه، بۆ نمونه له قه‌زای قه‌ره‌داغ دو پرژه‌ی ئاودێری هه‌یه به‌بڕی 4 ملیار دینار و ئه‌وی تریان به بڕی 183 ملیار دینار بۆ 22 گوند، به‌ڵام له‌و گوندانه ته‌نیا 2 گوندیان سه‌ر به‌و قه‌زایه‌ن و گونده‌کانی تر سه‌ر به‌قه‌زاو ناحیه‌ی ترن، له‌کاتێکدا ده‌کرێت به‌و بڕه پاره‌یه شه‌قامێک له‌خۆرئاوای قه‌ره‌داغه‌وه دروستبکرێت، که 22 گوند ده‌به‌ستێت به یه‌که‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هاوکات زیادکردنی قه‌رزی کشتوکاڵی به پێویستزانی و له‌وڕوه‌وه رایگه‌یاند: پێشنیارکراوه بڕی قه‌رزی کشتوکاڵی زیادبکرێت، که ساڵی پار 50 ملیاردینار بو، به‌پێی لێدوانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه زیاد بکرێت باشتره، چونکه ساڵی پار جوتیاران بۆ نزیکه‌ی 1800 پرۆژه‌ی کشتوکاڵی سودیان لێ بینیوه.
رونیشیکرده‌وه، بۆ زیادکردنی قه‌رزی کشتوکاڵی دو بۆچون هه‌بو، بۆچونێک پێیباشبو به 50% زیاد بکات، بۆچونێکی تریش داوای‌کرد 100% زیاد بکات، به‌ڵام ده‌بینین له‌و دابه‌شکردنه‌شدا هاوسه‌نگی نیه له نێوان پارێزگاکاندا، به‌جۆرێک پارێزگای هه‌ولێر پشکی شێری بردوه که 9ملیار زیاتره، پارێزگای دهۆک 3 ملیار زیاتری بردوه، به‌ڵام پارێزگای سلێمانی 593 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانکراوه.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی فراکسیۆنی گۆڕان ره‌خنه‌ی له دوباره‌بونه‌وه‌ی پرۆژه‌کان و ته‌خشانکردنی ئه‌و هه‌مو بڕه پارانه گرت به‌ناوی مینحه‌و پاداشته‌وه‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: سێ پرۆژه‌ی تر دوباره بۆته‌وه که وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی به‌نداوی دوکان و ده‌ربه‌ندیخان و دهۆکه، ئه‌م سێ پرۆژه‌یه له بودجه‌ی ساڵی 2010 و 2011 و بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاکان هه‌ریه‌که‌یان بڕێک پاره‌ی بۆ ته‌رخانکراوه، هه‌رکه‌س سه‌یری ئه‌م بودجه‌یه بکات ده‌زانێت چه‌ند بێ سه‌روبه‌ره و چه‌ندێک پاره به مینحه و سه‌رفکردنی تر و پاداشت ده‌ڕوات، بۆیه داوامانکردوه 50%ی پاداشت ببڕێت و بخرێته‌وه سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان. |
|
|