Print
 له‌دادگایی‌ ئه‌نفالدا ئه‌و تاوانانه‌ی رووبه‌ڕووی‌ تاوانباران كرابوونه‌وه
Monday, April 14, 2008

 
‌سبه‌ی‌:

    1-كوشتنی‌ ده‌ستبه‌جێ‌‌و به‌كۆمه‌ڵ‌‌و بێسه‌روشوێنكردنی‌ ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی‌ كه‌ژماره‌یه‌كی‌ زۆریان ژن‌و منداڵ‌ بوون، له‌هه‌ندێ‌ باردا دانیشتوانی‌ گوندێك به‌ته‌واوی‌.
2-به‌كارهێنانی‌ فراوانی‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌ له‌وانه‌ گازی‌ خه‌رده‌ل‌و گازی‌ ده‌مار‌و گازی‌ سارین كه‌بووه‌ته‌خۆی‌ كوشتنی‌ هه‌زاران هاووڵاتی‌‌و زۆرینه‌یان ژن‌و منداڵ‌ بوون.
3-وێرانكردنی‌ ته‌واوی‌ هه‌زاران گوند كه‌ له‌به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ناویان هاتووه‌ جگه‌ له‌ده‌یان شارۆچكه‌‌و قه‌زا.
4-وێرانكردنی‌ ته‌واوی‌ ئامانجه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی‌ سوپاوه‌ له‌وانه‌ قوتابخانه‌‌و مزگه‌وت‌و ژێرخانی‌ ئه‌و گوندانه‌ی‌ شاڵاوه‌كه‌ گرتوونیه‌ته‌وه‌.
5-به‌تاڵانبردنی‌ ماڵوموڵكی‌ هاووڵاتیان‌و مه‌ڕوماڵات‌و كێڵگه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستێكی‌ فراوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سوپا‌و میلیشیا كورده‌كانی‌ سه‌ر به‌ڕژێم.
6-ده‌ستگیركردنی‌ كوێرانه‌ی‌ هه‌موو گوندنشینه‌كان له‌و ناوچانه‌ی‌ به‌(قه‌ده‌غه‌كراو) دانراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ ماڵ‌‌و زه‌وییه‌كانیان له‌و ناوچانه‌دا بوون.
7-زیندانیكردنی‌ كوێرانه‌‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ ده‌یان هه‌زار ژن‌و منداڵ‌‌و پیره‌مێرد بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێك، له‌هه‌لومه‌رجێكی‌ زۆر دژوار‌و ناخۆشدا، به‌بێ‌ هیچ مۆڵه‌تێكی‌ دادگا یان هۆكارێكی‌ تر، سه‌دانیان به‌هۆی‌ به‌دخۆراكی‌‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
8-راگوێزانی‌ زۆره‌ملێی‌ سه‌دان هه‌زار گوندنشین‌و وێرانكردنی‌ ماڵه‌كانیان پاشان ئازادكردنیان یان نه‌فیكردنیان، ئه‌و گوندنشینانه‌ به‌ئۆتۆمبیلی‌ سه‌ربازیی‌ له‌لایه‌ن سوپاوه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ كوردستان گواستراونه‌ته‌وه‌. له‌جێگایه‌كی‌ زۆر دوور له‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ جێهێڵراون بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ پێداویستییه‌كی‌ ژیانی‌ وه‌كو خانوو جلوبه‌رگ‌و خۆراكیان هه‌بێت، نه‌شیانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گونده‌كانی‌ خۆیان، هه‌ر كه‌سێك وای‌ بكردایه‌ سزای‌ مه‌رگ ئه‌درا.
9-وێرانكردنی‌ ئابووری‌‌و ژێرخانی‌ گونده‌كانی‌ كوردستان.

Sbeiy.com © 2007