Print
 بودجه‌ی‌ 2011؛ له‌ كۆی‌ 333 ملیارو 264 ملیۆن دیناری‌ (سودی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌)، ته‌نها 257 ملیارو 930 ملیۆن دینار، (وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌ڵسوكه‌وتی پێوه‌ ده‌كات
Wednesday, May 25, 2011
(سبه‌ی‌):
ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ به‌ ناوی‌ (سودی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌) له‌ بودجه‌دا بۆ تۆڕی‌ (چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی)‌ خه‌رجده‌كرێت، كارێكی‌ ئاساییه‌و ده‌بێت هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك خانه‌ی‌ دیكه‌ هه‌یه له‌ ناویدا كه‌‌ پێویست نیه‌و له‌و به‌شه‌دا به‌ناوی‌ (التبروعات والاعانات) جێی‌ كراوه‌ته‌وه‌و له‌مساڵدا 99 ملیار دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
اعانات (باربو)، خانه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ بودجه‌ی‌ (به‌كاربردن) ‌و ساڵانه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆری‌ بۆ ته‌رخانده‌كرێت، بۆیه‌ هیچ پێویست نییه‌ له‌ به‌شی‌ (سودی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌) پاره‌ی‌ بۆ ته‌رخانبكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ بڕی‌ 333 ملیارو 264 ملیۆن دینار كه‌ بۆ سودی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ بودجه‌دا ته‌رخانكراوه‌، 257 ملیارو 930 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ پێوه‌ ده‌كرێت، له‌ به‌رامبه‌ردا 75 ملیارو 334 ملیۆن دیناری‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دیكه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ پێوه‌ ده‌كرێت.
ئایا به‌چی‌ پێوه‌رێك ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پاره‌ی‌ سودی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كه‌ن؟
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ وه‌ك هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌و له‌رێگای‌ باره‌گا حیزبیه‌كانی‌ (یه‌كێتی‌ و پارتیه‌وه‌)، له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌ی‌ سودی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، مانگانه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ كه‌م كه‌ (40هه‌زار دینار)ه،‌ ده‌درێته‌ خه‌ڵك.
Sbeiy.com © 2007