|
كاردۆ محه‌مه‌د: هه‌ڵه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه بۆ حكومه‌ت به‌شكستی سیاسی لێكبدرێته‌وه |
Thursday, May 26, 2011 |
(سبه‌ی):
بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی کوردستان که دوای 7 مانگ دواکه‌وتنی له واده‌ی یاسایی خۆی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان کرا، روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران بوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش پێیوایه، گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه بۆ حكومه‌ت پێویسته.
كاردۆ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان به (سبه‌ی)ی راگه‌یاند: دوای گفتوگۆكان له سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی، هه‌مو ئه‌و ره‌خنه و بۆچونانه‌ی له سه‌ر بودجه ههمانبو، له ناهاوسه‌نگی نێوان بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌كاربردن و ناڕونی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كان و زیاده‌ڕه‌وی له دابه‌شكردنیدا، كه بوه‌ته هۆی كورتهێنانی شاراوه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و رهخنانهمان له لیژنه‌كه گرت و داوامانكرد بودجه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت، به‌ڵام ده‌نگی نه‌هێنا.
وتیشی: فراكسیۆنی زۆرینه كۆكه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بۆ ده‌رخستنی هه‌مو ئه‌و زیاده‌ڕه‌وی و كه‌موكوڕیانه‌ی كه ئێمه ده‌یڵێین، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر چاره‌سه‌ركردن به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین چاره‌سه‌ر بكرێت.
كاردۆ محه‌مه‌د، لێكدانه‌وه‌ی فراكسیۆنی زۆرینه‌ی له گێڕانه‌وه‌ی بودجه‌دا بۆ حكومه‌ت به ههڵهزانی و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو: لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه به مانای شكستی سیاسی لێكبدرێته‌وه، چونكه بودجه په‌یوه‌ندی به هه‌مو تاكێكی ئه‌م كۆمهڵگایهوه هه‌یه، كه‌موكورتی له رێنوسی ژماره‌كاندا به به‌راورد له گه‌ڵ حسابی خیتامی ساڵانی رابوردو، زۆر زۆره و هه‌ڵه‌كان زه‌ق و دیارن، ئه‌وه‌ی كرابێت و خاڵێكی باشه، ئه‌ویش جیاكردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی بودجه‌ی پارێزگاكانه بۆ خۆیان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له بواری به‌رهه‌مهێناندا كه پرۆژه‌ی دوباره هه‌یه یاخود ناڕونی هه‌یه له ده‌رخستنیان یا بڕی زۆری بۆ دابینكراوه، ده‌بێت ئه‌وانه حكومه‌ت چاره‌سه‌ری بكات، بۆیه پێمان وابو بودجه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت و ماوه‌یه‌كی بۆ دیاری بكرێت تاههڵهكان چاكده‌كرێت پاشان بێته‌وه په‌رله‌مان، به‌ڵام فراكسیۆنی زۆرینه ئه‌وه‌یان نه‌كرد، كه ئه‌مه جۆرێک له رێگری بو به‌مه‌به‌ستی چاككردنی ئه‌و هه‌مو كه‌موكورتیه‌ی له بودجه‌دا هه‌یه".
|
|
|