|
په‌یام ئه‌حمه‌د: به‌ڵێن دراوه موچه‌ی فه‌وتاوی ساڵێكی كارمه‌نده نانبڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگێڕدرێته‌وه |
Sunday, May 29, 2011 |
(سبه‌ی):
ساڵی رابردو له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارێك ده‌رچو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌وتاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌دوای
25/7/2009 وه به سزای سیاسی موچه‌كانیان بڕدرا و حكومه‌تیش به‌فه‌رمی ئاگاداركرایه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موچانه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بریاڕه جێبه‌جێ نه‌كراوه و په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مساڵیش به هه‌مان شێوه به‌ڵێن دراوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موچانه.
په‌یام ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و به‌رپرسی كه‌یسی نانبڕاوه‌كان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه تایبه‌ت بو به بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم، جارێكی تر باس له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌وتاوی ساڵێكی نانبڕاوه‌كان كرا و وه‌زیری دارایی‌ش رایگه‌یاندوه كه ده‌بێ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بێنن بۆ ئه‌و بابه‌ته چونكه ئێمه ته‌نها به‌رپرسیارین له موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایین، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی دیكه كه سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ن، ئه‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی خۆیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان.
وتیشی: سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه چاودێری ئه‌و بابه‌ته بكات و نوسراوی تایبه‌ت بكات بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و موچانه بگه‌ڕێنرێته‌وه، ئێمه له په‌رله‌مان داوامان كرد كه ئه‌م بابه‌ته بكرێته پێشنیار و داوا له حكومه‌ت بكرێت كه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكات، له‌ئێستاشدا به‌ڵێن دراوه كه نوسراو بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی گێڕانه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌وتاوی نانبڕاوه‌كان بدرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌دوای 25/7/2009وه ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی ئینتیمای سیاسییه‌وه نان‌بڕاو كران و له مانگی 7ی ساڵی رابردوه‌وه بڕیار درا به‌گێڕانه‌وه‌ی موچه‌كانیان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كارمه‌ندانه موچه‌ی فه‌تاوی مانگی 7ی 2009 تا مانگی 7ی 2010یان وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه.
|
|
|