|
کوێستان محه‌مه‌د: به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و ناشه‌فافی داهاته‌وه، ده‌نگمان به په‌سه‌ندکردنی بودجه نه‌دا |
Tuesday, May 31, 2011 |
(سبه‌ی):
وێڕای ئاشکراکردن و خستنه‌ڕوی چه‌ندین هه‌ڵه‌و که‌موکوڕی و نادادپه‌روه‌ری له پرۆژه‌یاساکه‌دا، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی کوردستان به ده‌نگی زۆرینه بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی په‌سه‌ندکرد و فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسیۆنیش ده‌نگیان پێنه‌دا.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) په‌رله‌مانی کوردستان له دانیشتنێکیدا، به (68 ده‌نگ) به‌رامبه‌ر (25 ده‌نگ) پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد، که بڕه‌که‌ی (13,94) ترلیۆن دیناره.
له‌وباره‌یه‌وه کوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئێمه وه‌ک فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌نگمان به په‌سه‌ندکردنی بودجه نه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردانێکی زۆر هه‌یه له سامان گشتیدا و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی داهاته‌کان زۆر ناڕون و ناشه‌فافن.
وتیشی: سه‌ڕه‌ڕای تێبینی و كه‌موكورتییه‌كان، هاوکات وه‌ک فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسیۆن كۆمه‌ڵێك بڕگه و ماده‌ی گرنگمان له‌پرۆژه یاساکه‌دا جێگیركرد، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 10%ی موچه‌ی پڵه باڵاكانی وه‌ک سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیره‌کان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی و په‌رله‌مانتاران، زیادكردنی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوتاكردنیان به حكومه‌تی ناوه‌ندی.
کوێستان محه‌مه‌د رونیشیکرده‌وه، هه‌ر به‌هه‌وڵی فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسیۆن موچه‌و ده‌رماڵه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه هاوتای حكومه‌تی ناوه‌ندی لێده‌کرێت، له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌وتاوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌هۆی بیروڕای جیاوازه‌وه نان‌بڕاو کرابون، یه‌كێكی تریش له‌و مادانه‌ی په‌سه‌ندكران كه زۆر گرنگه، ئه‌وه‌یه حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی گواستنه‌وه‌ی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی نیه بۆ بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و پرۆژانه‌ی ناچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌بێ پاره‌كانیان بچێته سندوقێكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌هیچ بوارێكی تردا خه‌رج نه‌كرێت.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه له پرۆژه یاسای بودجه‌دا كراوه، زۆرینه‌ی به‌هۆی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بوه به‌تایبه‌تی پێشینه‌ی خانوبه‌ره و هاوسه‌رگیری و زیادكردنی موچه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه، به‌وه‌ی ئێمه له ساڵی 2010 ه‌وه كارمان له‌سه‌ركردوه و پرۆژه یاسامان سه‌باره‌ت به‌وانه پێشكه‌شكردوه، که له‌ژێر فشاری ئۆپۆزسیۆندا ده‌نگی بۆ دراوه.
جێی ئاماژه‌یه بودجه‌ی ساڵی (2011)ی هه‌رێمی كوردستان که دوای 7مانگ دواکه‌وتنی له‌واده‌ی یاسایی خۆی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان کرا، گه‌وره‌ترین بودجه‌یه له‌مێژوی ئه‌م هه‌رێمه‌دا، که بڕه‌که‌ی (13,94) ترلیۆن دیناره و تێیدا بڕی (4,15) ترلیۆن دیناری بۆ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و (9,687) ترلیۆن دیناریشی بۆ بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن ته‌رخانكراوه. |
|
|