یوسف گۆران
پێشه‌كی:
كاتێك كه مه‌سه‌له‌ی دارشتنی ده‌ستور هه‌موو جارێك دێته‌وه ئهنجیندای سیاسی وئیعلامی داموده‌زگا جۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سه‌له‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستور زۆربه‌ی جار قاوغێكی زیاتر یاسایی له‌خۆ ده‌گرێت وكه‌متر بایه‌خ ده‌درێت به تیروانینه سیاسییه‌كانی ئه‌م ده‌ستوره. كێشه‌یه‌كی مێژینه‌ی ده‌ستور هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئایا ده‌كرێت ده‌ستور دور بێت له دیموكراسی؟ ئایا مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور ته‌نها تایبه‌ته به لایه‌نێكی یاسایی بۆ رێكخستنی داموده‌زگا جیاجیاكانی كۆمه‌ڵ یان ده‌بێت ده‌ستور تێروانینی سیاسی ودیموكراسی له خۆ بگرێت؟
په‌یوه‌ندی نێوان ده‌ستور ودیموكراسی:
پرسیاری سه‌ره‌كی كه پێویسته ده‌رباره‌ی رۆژه‌ی یاسای ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م ده‌ستوره ده‌یه‌وێ چ كۆمه‌ڵگایه‌ك دابمه‌زرێنێت؟به‌واتایه‌كی تر ئایا په‌یوه‌ندی بونیادی نێوان ده‌ستور و دیموكراسیه‌ت هه‌یه وشێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندی چۆنه؟
ئه‌گه‌ر مێژوی پرۆسه‌ی به ده‌ستور كردنی ده‌وڵه‌ته جیاجیاكان بكه‌ین ده‌بینین كه ده‌ستور وه‌ك له‌گرنگترین وكۆنترین وڵاتی ده‌ستوری جیهانه كه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه له‌وێدا ته‌نها بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدرالی وحكومه‌تی ویلایه‌ته‌كان وپه‌یوه‌ندی نێوان ده‌زگاكانی راپه‌راندن وتهشریعی قه‌زائی دروست بوو زۆر كه‌م گرنگی به مه‌سه‌له‌كانی دیموكراسیه‌ت مافه‌كانی مرۆڤ ده‌دا.
له پاش به‌رپابونی شۆڕشی فره‌نسا و دارشتنی یه‌كه‌م ده‌ستور بۆ فه‌ره‌نسای سه‌رده‌می شۆرش بنه‌ماكانی ئازادی ویه‌كسانی چوه نێو ده‌ستوری فه‌ره‌نساوه‌و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له سه‌ر ده‌ستوری ئه‌مریكاشی به‌جێهێشت وبووه هۆی هه‌مواركردنی ده‌ستوری ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئازادی و یه‌كسانی.
شۆڕشی فه‌ره‌نسا بۆ یه‌كه‌مین جار توانی ئاویتهبونێك نێوان دیموكراسیه‌ت و ده‌ستور دروست بكات به‌شێوه‌ك له ماده‌ی 16 ی جارنامه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ مافه‌كانی هاوڵاتیانی ساڵی 1791 دا هاتوه كه گه‌ر ئازادییه تاكه‌كه‌سه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ته‌واوه‌تی له ده‌ستوردا فه‌راهه‌م نه‌كرابێ ئه‌وا ئه‌و وڵاته ده‌ستوری نیه گه‌ر خاوه‌نی ده‌ستوریش بێت.
فه‌ره‌نسیه‌كان له‌بواری ده‌ستوردا له‌وه‌دا پێشه‌نگ بوون كه توانییان چه‌مكی ده‌ستور و دیموكراسیه‌ت تێكهڵكهێش بكه‌ن وله‌و كاته‌وه نمونه‌ی فهرانسایی بۆ ده‌ستور له هه‌موو جیهانی رۆژئاوا بڵاوبۆوه‌و توانێ به‌شێكی زۆری بیروباوه‌ڕه‌كانی دیموكراسیه‌ت له رێی ده‌ستوری وڵاتانه‌وه بڵاو بكاته‌وه.
ده‌ستوره نا دیموكراتیه‌كان و رۆژهه‌ڵات:
ئاشكریه كه ده‌ستور وه‌ك هه‌ر دیارده‌یه‌كی تری رۆژئاوایی له پرۆسه‌ی مۆدێرنه‌ی دهوڵاتهدا هاته رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كه‌مانه‌وه،به‌ڵام وه‌ك دیارده‌كانی تریش پرۆسه‌ی به دهستوركردنی وڵاتانی جیهانی دواكه‌وت وهه‌رچه‌نده توانێ نمونه‌یه‌كی نوێ له ده‌وڵه‌ت بونیاد بنێ، به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی به دیموكراسیه‌ت كردنی كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌ركه‌وت ونه‌بوو، به‌م شێوه‌یه له ناوچه‌یه‌ی دونیا نمونه‌یه‌كی تایبه‌ت له ده‌وڵه‌ت دروست بوو كه له روی یاساییه‌وه خاوه‌ن ده‌ستوره‌و به‌ڵام ئه‌م ده‌ستوره‌و زۆربه‌ی جار ته‌نها بۆ روكهشهو هیچ كاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش چون و گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی ئه‌م وڵاتانه.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌ستوری وڵاته دواكه‌وتوه‌كان له‌وه‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر لایه‌نه یاسایی ئیجرائیهكانی ده‌ستور وشێوه‌ی رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌موده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كه‌متر گرنگی به ئازادی گشتیه‌كان ودیموكراسیه‌ت و شێوازه‌كانی پاراستنی مافه‌كان ده‌ده‌ن. به مانایه‌كی تر دارێژه‌رانی ده‌ستوری ئه‌م وڵاتانه له دارشتنی ده‌ستوردا ئه‌وه‌نده‌ی خولیای رێكخستنی كاروباره‌كانی ده‌وله‌ت وحكومهتن ئه‌وه‌نده گوێ به دروست كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكرات وئازاد ناده‌ن.
ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی له بنه‌مای ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه ئێستا له سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تێبگه‌ین پێویسته چه‌ندین پرسیاری سیاسی وفیكری له خۆمان بكه‌ین و وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه پێش ده‌ست كردن به نوسینی ده‌ستور،ئایا ئێمه‌ی له كوردستاندا ده‌مانه‌وێت دیموكراسهتێكی راسته‌قینه یان روكه‌ش دابمه‌زرێنین؟ ئه‌و میكانیزمانه چین كه زامن وپارێزه‌ری ئه‌ز دیموكراسیهتهن؟ ئایا ئێمه تا چ ئاستێك ئاماده‌ین ده‌سه‌ڵات به نه‌ته‌وه‌و كه‌مینه ئاینیه‌كانی تری كوردستان بده‌ین؟ ئه‌گه‌ر ئێمه باوه‌ڕمان به ئیداره‌ی لامهلاكهزی هه‌یه چۆن ده‌توانین ئه‌م مه‌بده‌ئه له ده‌ستوردا به نیسبهن به‌رێوبردنی زانكۆكان وپارێزگاكان و قه‌زاكان و...هتد زه‌مانه‌ت بكه‌ین. چ زه‌مانه‌تێكی ده‌ستوری هه‌یه بۆ پاوان نه‌كردنی بازار‌و ئابوری وڵات وده‌ستور چۆن رێگره له‌به‌رده‌م ئه‌م دیارده ترسناكه ده‌گرێت؟ چ میكانیزمێكی ده‌ستوری یاسایی په‌یره‌و ده‌كرێت بۆ پاراستنی هاوڵاتییان له هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵات.
تێڕوانینی سیاسی ده‌ستور:
ده‌ستور هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌ر ده‌ستورێكی تری وڵاتان ده‌بێته بنه‌مایه‌كی به‌هێز بۆ دروست كردنی سیستمی سیاسی له كوردستان. پێویسته دارێژه‌رانی ده‌ستور گه‌ر بیانه‌وێ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات دروست بكه ن چانسی دروست كردن وگه‌شه‌سه‌ندنی ئۆپۆزسیۆن، چ وه‌ك پارتی سیاسی یان هه‌ر شێوه‌یه‌ك تر، فه‌راهه‌م بكه‌ن وبیپارێزن. ئه‌ركی بنه‌ماكانی ده‌ستور له‌وه‌دایه كه په‌رله‌مانێكی چالاك وئازاد وخاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌نیاد بنێت كه تیایدا نوێنه‌ری گه‌ل بتوانن ئه‌ركه‌كانی خۆیان له چاودێری ولێپێچینهوهو ودارشتنی یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن. دروست كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی قه‌زائی سه‌ربه‌خۆ به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر سیستمێكی دیموكراسی راسته‌قینه‌یه،دیاره ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه ته‌نها به ئیشاره‌ت كردنی له ده‌قی ده‌ستوردا نایه‌ته دی به‌ڵكو له شێوه‌ی دامه‌زراندنی دادوه‌ران وتهرقیهكردنیان چه‌ندین رێوشوێنی تر كه سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وان ده‌پارێزێ.
به كورتی پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر لایه‌نه یاسایی وئیجرائیهكان ده‌ستور بكه‌ین كه بێشك گرنگه بۆ رێكخستنی ده‌سه‌ڵات وپه‌یوه‌ندی نێوانیان پێویسته ده‌ستوری كوردستان تێروانینی سیاسی خۆی به دیموكراسی بون یان نه‌بونی ده‌سه‌لاتی سیاسی كوردستان یهكلاكردبێته ،ئه‌م یهكلاییكردنه هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی جار له به‌نده وشك وبرنگهكاندا هه‌ستی پێناكرێت، به‌ڵام به‌سه‌ر سه‌رجه‌م رۆحی ئه‌و ده‌ستوره زاڵه. چونكه له كۆتاییدا ده‌ستور وه‌سیقه‌یه‌كی سیاسییه به روكه‌شێكی یاسایی ته‌عبیر له بیروبۆچونی دارێژه‌رانی ده‌كات بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی خۆیانی دابنێت، بۆیه زۆر پێویست هبزانین ئێمه چ ده‌ستورێكمان ده‌وێت بۆ كام ده‌سه‌ڵات وكۆمه‌ڵگا.