د. له‌تیف شیخ مسته‌فا
له به‌شی یه‌كه‌مدا وتمان یه‌كێك له گرنگترین خه‌سڵه‌ته جیاكه‌ره‌وه‌كانی سیستمی په‌رله‌مانی دوانه‌یی دهسهلاَتی جێبه‌جێكردنه، ئه‌ویش پێداویستی شكلی و بابه‌تی خۆی هه‌یه.
وتمان لایه‌نی شكلی پرنسیپی دوانه‌یی دهسهلاَتی جێبه‌جێكردن یه‌كه‌م خۆی له شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تدا ده‌بینێته‌وه، پێویسته بگونجێ له‌گه‌ڵ مه‌وقعی سه‌رۆكدا، نه‌بێته پاشكۆ بۆ په‌رله‌مان و به‌سه‌ریشیدا زاڵ بێ.
له‌م به‌شه‌دا باسی لایه‌نێكی تری شكلی دوانه‌یی دهسهلاَتی جێبه‌جێكردن ده‌كه‌ین كه ئه‌ویش شێوازی هه‌ڵبژاردن یان ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانه.
له قۆناغی سه‌ره‌تایی دروستبوونی سیستمی په‌رله‌مانیدا، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت رۆڵی گرنكی هه‌بوو له ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیراندا، چونكه سه‌رۆكی وه‌زیران و وه‌زاره‌ت پێویستیان به متمانه‌ی هه‌ردوولای سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانیش هه‌بوو، بهلاَم له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی سیستمی په‌رله‌مانی ئیدی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ته‌نها رۆڵی شكلی بۆ مایه‌وه له ده‌ست نیشانكردنیسهرۆكی وه‌زیراندا، چونكه ئیدی حكومه‌ت متمانه‌ی ته‌نها له په‌رله‌مان وه‌رده‌گرت و له به‌رده‌میشدا به‌رپرسیاره، رۆڵی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت گۆڕا بۆ رۆڵێكی شكلی كه بریتی یه له بڕیاردان یان په‌سه‌ندكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌رله‌مان متمانه‌ی خۆی پێ ده‌دا، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت هیچ ئازادی نه‌ما له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵكو له‌سه‌ری پێویسته ته‌نها سه‌رۆكی حیزبی زۆرینه له په‌رله‌مان یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌توانێ متمانه‌ی زۆرینه‌ی به‌ده‌ست بهێنێ ته‌كلیف بكات بۆ پێكهێنانی وه‌زاره‌ت، به‌م پێیه ئیدی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له هه‌ڵبژاردن و ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیراندا پابه‌ندی واقیعی حیزبی بوو له ولاَتدا، ئه‌گه‌ر حیزبێكی دیاری كرا‌و زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی به ده‌ست هێنا سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت هیچی تری به‌ده‌ست نییه، ته‌نها ته‌كلیفكردنی پاڵێوراوی ئه‌و زۆرینه‌یه نه‌بێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، بهلاَم ئه‌گه‌ر فره‌یی حیزبی هه‌بوو، واتا هیچ كام له حیزبه‌كان زۆرینه‌یه‌كی ئاشكرای نه‌بوو له‌م حاڵه‌ته‌دا سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت تۆزێك ئازادی زیاتر ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه لێی راده‌بینێ وه‌زاره‌ت پێك بهێنێ، بهلاَم ته‌نانه‌ت له‌م حاڵه‌ته‌شدا سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت پابه‌نده به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی وه‌زیران له‌وانه كه ده‌توانن رای زۆرینه به‌لای خۆیاندا رابكێشن و متمانه‌ی به‌ده‌ست بهێنن.
له پێشكه‌وتنێكی تری سیستمی په‌رله‌مانیدا، وای لێهات كه ئه‌ركی ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ئیدی به ته‌واوی درایه په‌رله‌مان ئه‌و رۆڵه شكلییهی كه سه‌رۆك مابووی كه‌متریش بووه، ئه‌م ره‌وته به ئاشكرایی له ده‌ستوره په‌رله‌مانییه تازه‌كانی دوای جه‌نگی جیهانییه‌وه ده‌ركه‌وت وه‌ك: ده‌ستوری ئه‌ڵمانی و ده‌ستوری یابانی و ده‌ستوری ئیسرائیلی و ده‌ستوری عێراقی، ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌م شێوازی دهستورانهیه، بهلاَم هه‌ندێ سیستمی په‌رله‌مانی لادهرمان هه‌ن كه پێشیان ده‌وترێ سیستمی نیمچه سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچه په‌رله‌مانی، هه‌رچه‌نده وه‌ك له به‌شی یه‌كه‌مدا باسمان كرد ده‌ستوری تازه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌زمونی ده‌ستوری فه‌ره‌نسای ساڵی1958ه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه، بهلاَم به هه‌ڵگه‌رانه‌وه له سیستمی په‌رله‌مانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوهیهكیان پێوه دیاره، چونكه رۆڵێكی زۆر ده‌ده‌ن به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت هه‌م له هه‌ڵبژاردن و ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆكی وه‌زیران هه‌م له سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانیدا.
لایه‌نێكی تری شكلی دوانه‌یی دهسهلاَتی جێبه‌جێكردن ئه‌وه‌یه كه نابێ ده‌ستوری په‌رله‌مانی رێگابدات به‌وه‌ی كه كه هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی وه‌زیران له ده‌ستی یه‌ك كه‌سدا كۆبكرێته‌وه، ته‌نانه‌ت سیستمی په‌رله‌مانییه ره‌سه‌نه‌كان رێگا ناده‌ن به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ئاماده‌یی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێ، ئه‌گه‌ر ده‌ستور رێگاشیدا به‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ئاماده‌یی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێ، نابێ مافی ده‌نگدانی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌بێ له‌كاتی وه‌رگرتنی بڕیاردا، بهلاَم سیستمه په‌رله‌مانییه لاده‌ره‌كان وه‌ك ده‌ستوری فه‌ره‌نسی و ده‌ستوری میسری رێگایان داوه كه ئه‌و دوو پۆسته له ده‌ستی یه‌ك كه‌سدا كۆبكرێته‌وه.
له ده‌ستوری فه‌ره‌نسیدا كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له بنه‌ڕه‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی كۆمار ده‌كرێت، جگه له‌و حالاَتانه نه‌بێ كه سه‌رۆك كۆمار خۆی نه‌یه‌وێ یان نه‌توانێ ئاماده‌بێ، هه‌روه‌ها ده‌ستوری میسریش رێگای داوه كه سه‌رۆكی كۆمار ئاماده‌یی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێ و سه‌رۆكایه‌تی بكات، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانیش له ماده‌ی(109)دا رێگای داوه به سه‌رۆكی هه‌رێم بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات بۆ كۆبونه‌وه‌ی نا ئاسایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ش بكات، ژماره‌ی ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ش دیاری نه‌كراوه كه‌ی بیه‌وێ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێ بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات و سه‌رۆكایه‌تیشی بكات، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌ین كه ئه‌و ماده‌یه ده‌ستكاری بكرێ به‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌نگی له‌كاتی وه‌رگرتنی بڕیاره‌كان به ژمێردراو حیساب نه‌كرێ كاتێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ر بڕیارێك ده‌رده‌كات له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده‌ی ده‌بێ.
دوا خاڵی لایه‌نی شكلی سیستمی په‌رله‌مانی ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت نابێ حیزبی بێ واته ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه كه نابێت حیزبی بێت، چونكه سیستمی په‌رله‌مانی له سایه‌ی سیستمی پاشایه‌تیدا له به‌ریتانیاوه سه‌ری هه‌ڵداوه پاشاش سه‌ر به‌هیچ حیزبێك نییه، به‌ڵكو وه‌ك چه‌ترێكه به‌سه‌ر هه‌موو دهسهلاَتهكان و به‌سه‌ر هه‌موو حیزبه‌كانه‌وه، له دووری یه‌ك مه‌سافه ده‌وه‌ستێ له هه‌موو حیزبیه‌كان بۆیه ده‌بینین كه سیستمی په‌رله‌مانی له رژێمه پاشایهكانهوه چووه رژێمه كۆمارییه‌كانیش ئه‌م بنه‌مایه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد، بۆیه ده‌بینین كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له سیستمی په‌رله‌مانی نه‌ك هه‌ر له سیستمه په‌رله‌مانییه ره‌سه‌نه‌كاندا وه‌ك به‌ریتانیا، به‌لجیكا، یابان، .......هند، توركیا، ئیسرائیل حیزبی نییه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له سیستمه په‌رله‌مانییه لادهرهكانیش ئه‌م بنه‌مایه پیاده ده‌كه‌ن و ناتوانن لێی لابده‌ن وه‌ك: فه‌ره‌نسا كه دایكی ئه‌زموونی په‌رله‌مانی لاده‌ره هه‌موومان بینیمان ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كه كاتێ ساركۆزی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژێردرا وازی له حیزبه‌كه‌ی هێنا، هه‌روه‌ها عهبدولاَ گویل وازی له حیزبی عه‌داله و ته‌نمیه هێنا له ئیسرائیلیش... هتد
بۆیه من لێره‌وه پێشنیاز ده‌كه‌م كه ده‌قێكی وا له پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكرێ، پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا واز له حیزبه‌كه‌ی بهێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكێكی بێ لایه‌نی كه بڕیاره‌كانی بێ لایه‌نی پێوه دیاربێت و ببێته سه‌رۆكی هه‌مووان وه‌ك چه‌ترێكی بێ لایه‌نی به‌سه‌ر هه‌رسێ دهسهلاَتهكهی هه‌رێم و به‌سه‌ر هه‌موو حیزبه‌كانه‌وه، هه‌ر كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌ی ته‌واو بوو ئیدی خۆی و حیزبه‌كه‌ی ئازادن ههڵیدهبژێرنهوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی حیزبی یان نا؟.