د له‌تیف شێخ مسته‌فا
به‌شی سێیه‌م
له سیستمی په‌رله‌مانی له پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای به‌شی یه‌كه‌مدا وتومانه كه سیستمی په‌رله‌مانی به خه‌سڵه‌تێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی گرنك ده‌ناسرێ، ئه‌ویش دوانه‌یی دهسهلاَتی جێبه‌جێكردنه، واته دهسهلاَتی جێبه‌جێكردن تیایدا پێك دێت له دو سه‌ری جیا، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لایه‌كی تره‌وه، هه‌روه‌ها وتیشتمان كه ئه‌م پرنسیپه دولایه‌نی شكلی و بابه‌تی هه‌یه، باسمان له لایه‌نی شكلی كرد وتمان پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت پاشكۆ و پابه‌ندی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت نه‌بێ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تیش نه پاشكۆ و باپه‌ندی په‌رله‌مان بێ و نه به سه‌ریشیدا زاڵ بێ، هه‌روه‌ها نابێ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت بۆی هه‌بێ هه‌ردو پۆستی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی وه‌زیران له ده‌ستی خۆیدا كۆبكاته‌وه، له‌و دهستورانهش كه رێگا ده‌دات به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ئاماده‌یی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێ نابێ له‌كاتی وه‌رگرتنی بڕیاره‌كان له‌و دانیشتنه‌ی كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی تێدا ئاماده‌یه مافی ده‌نگدانی له‌سه‌ر بڕیاره‌كان هه‌بێ.
هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له ماده‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌یدا واز له پۆسته حیزبیه‌كه‌ی بهێنێ، ئه‌گه‌ر حیزبی بو به پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه هه‌میشه كه‌سێكی حیزبیه عاده‌ته‌ن سه‌رۆكی حیزبی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانه.
له‌م به‌شه‌دا باس له‌لایه‌نی بابه‌تی دوانه‌یی دهسهلاَتی جێبه‌جێكردن ده‌كه‌ین، بریتییه له‌وه‌ی كه به گوێره‌ی ئه‌م پره‌نسیپه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت دهسهلاَتی نییه و هه‌مو دهسهلاَتهكانی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌رچه‌نده له روی ده‌ستورییه‌وه هه‌ندێ له دهسهلاَتی ده‌بێ، بهلاَم له روی واقیعیه‌وه ئه‌و ناتوانێ هیچ كام له دهسهلاَتهكانی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و سه‌ربه‌خۆ موماره‌سه بكات، به‌ڵكو ده‌بێ له رێگای سه‌رۆكی وه‌زیران یان یه‌كێك له وه‌زیره‌كانه‌وه ئه‌و دهسهلاَته موماره‌سه بكات، به جۆرێك كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ته‌نها رۆڵێكی ره‌مزی بۆ ده‌مێنێته‌وه، وه‌كو ناوبژیوانێكی بێ لایه‌نی یان وه‌ك چه‌ترێك به‌سه‌ر دهسهلاَتهكانی تر‌و حیزبه‌كانه‌وه رۆڵی ناوبژیوان و لێك نزیك كردنه‌وه‌ی بیروڕاكانیان و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بینێ، چونكه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له سیستمی په‌رله‌مانیدا لێپرسراو نییه له به‌رده‌م په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به لێپرسراو نه‌بونی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له سیستمی په‌رله‌مانی پاشایه‌تیدا سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت به ره‌هایی به‌ر پرسیار نییه نه‌له روی سیاسی نه له روی جنائی، له روی سیاسی په‌رله‌مان ناتوانێ محاسبه‌ی بكات یان لێی بپرسێته‌وه و سزای بدات، چونكه ئه‌و هیچ دهسهلاَتێكی نییه، هه‌روه‌ها بنه‌مایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ: "دهسهلاَت به‌رامبه‌ر به لێپرسراوێتییه "هه‌روه‌ها له روی جنائیشهوه (سزایی) هه‌ر به‌ر پرسیار نییه، ئه‌گه‌ر تاوانێكیش بكات سزای له‌سه‌ر نییه و یه‌كێك له وه‌زیره‌كان ته‌حه‌مولی ئه‌و لێپرسراوێتی یه ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌وترێ له به‌ریتانیا ئه‌گه‌ر شاژن وه‌زیرێكی كوشت سه‌رۆكی وه‌زیران به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرێ، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی كوشت كه‌س به‌ر پرسیار نییه.
بهلاَم له سیستمه په‌رله‌مانییه كۆمارییه‌كاندا سه‌ره‌ك كۆمار ته‌نها له روی سیاسییه‌وه به‌رپرسیار نییه، له روی جنائیشهوه به‌رپرسیاره سه‌باره‌ت به‌و تاوانه ئاساییانه‌ی كه ده‌یانكات، هه‌روه‌ها به‌رپرسیشه له روی مه‌ده‌نییه‌وه له‌و زیانه مادیانه‌ی كه به كه‌سی تریان ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له ده‌ستوره په‌رله‌مانییه تازه‌كانی دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م به‌ره و به‌رپرسیارێتی سیاسی سه‌ره‌ك كۆماریش ده‌ڕۆن "ئه‌مه‌یان تا ئێستا جێگای مشتومڕو ناكۆكییه" كه ئه‌ویش ته‌نها له مه‌سه‌له‌ی خیانه‌تی مه‌زندایه تا ئێستا هه‌مو ئه‌و دهستورانهش كه سه‌رۆكیان لێپرسراو كردوه له به‌رامبه‌ر تاوانی خیانه‌تی مه‌زن، جگه له‌وه‌ی كه خیانه‌تی مه‌زن تا ئێستا دیار نییه چییه له هه‌مانكاتدا هیچ پیاده‌كردنی نه‌بوه تا ئێستا نازانرێ ئه‌م لێپرسراوێتییه خهباتییه یان سیاسییه، بۆیه وه‌كو حوكمی نه‌بو ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌و پێیه‌ی كه پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم سیستمی په‌رله‌مانی كۆمارییه دانی ناوه به لێپرسراوێتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا له ماده‌ی(93) له سێ حاڵه‌تدا، ئه‌وانیش"الحنث باليمين الدستورية، شكاندنی سوێندی ده‌ستوری، پێشێلكردنی ده‌ستور، خیانه‌تی مه‌زن" ده‌ستوری عێراقیش له ماده‌ی (61) به هه‌مان ده‌قی وه‌ریگرتوه.
بهلاَم ئایا ئه‌و لێپرسراوێتییه چی ده‌گرێته‌وه؟ دیاره ده‌مێكه فیقهی فه‌ره‌نسی به دوای دیاریكردنی ئه‌و سێ چه‌مكه‌دا ده‌گه‌ڕێ، له گه‌ڕانیان به دوای دیاریكردنی سروشتی خیانه‌تی مه‌زن هه‌ردو زاراوه یان چه‌مكی شكاندنی سوێندی ده‌ستوری و پێشێلكردنی ده‌ستوریشیان خسته ناو چه‌مكی خیانه‌تی مه‌زنه‌وه، بهلاَم تا ئێستا بۆیان ده‌رنه‌كه‌وتوه خیانه‌تی مه‌زن چ جۆره لێپرسراوێتییه‌كه "سیاسی، یان جنائی" بۆیه ئه‌م زاراوه‌یه و هه‌رسێ زاراوه‌كه به شاراوهییی ماونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش هیچ جۆره پراكتیزه كردنێكیان نه‌بوه.
لێره‌دا دانه‌رانی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم، لاسایی ده‌ستوری فه‌ره‌نسا و ده‌ستوری میسریان كردۆته‌وه، ئه‌م دوانه هه‌ردوكیان دو سیستمی په‌رله‌مانی لاده‌رن، واته هه‌رچه‌نده دهسهلاَتی فیعلیان داوه به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، بهلاَم لێپرسراویشیان نه‌كردوه، بۆ نمونه ده‌ستوری فه‌ره‌نسی هه‌رچه‌نده دهسهلاَتی راسته‌قینه و فیعلی داوه به سه‌رۆكی كۆمار، بهلاَم ده‌قێكی تێدایه كه ده‌ڵێ سه‌رۆك كۆمار به‌رپرس نییه جگه له حاڵه‌تی (خیانه‌تی مه‌زندا) نه‌بێ، وه‌كو وتیشمان خیانه‌تی مه‌زنیش زاراوه‌یه‌كی نادیاره و تا ئێستا نازانرێ چییه‌و هیچ پراكتیزهیهكی له واقیعدا نه‌بوه و هیچ سه‌رۆكێك له‌سه‌ر ئه‌م شته (خیانه‌تی مه‌زن) محاسه‌به نه‌كراوه، تا بزانرێ چییه، "هه‌رچه‌نده له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه ده‌ستورییه‌كان جه‌نه‌راڵ دیگۆل ته‌قلیدێكی داهێنا كه خۆی به‌رپرسی كرد به‌رامبه‌ر به گه‌ل، له رێگای ریفراندۆمهكانهوه هه‌ر بڕیارێكی گرنگی ده‌ربكردایه ده‌یخسته به‌رده‌م ریفراندۆمی میللی، ده‌یوت ئه‌گه‌ر میلله‌ت ره‌فزی كرد ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه ئه‌مه‌ی چه‌ند جارێك دوباره كرده‌وه تا دواجار له ساڵی 1969كه میلله‌ت له ریفراندۆمێكدا بڕیارێكی ئه‌وی ڕه‌فز كرد ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه".
له پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمدا دهسهلاَتی فیعلی دراون به سه‌رۆكی هه‌رێم، بهلاَم ته‌نها له‌و سێ حاڵه‌ته‌دا نه‌بێت به‌رپرس نییه، ئه‌و سێ حاڵه‌ته‌ش وه‌ك وتمان شاراوه‌و نادیارن فیقهی فه‌ره‌نسی هه‌رسێكیانی خستۆته خانه‌ی خیانه‌تی مه‌زن كه ئه‌ویش نادیاره، بۆیه ده‌توانین بڵێین كه سه‌رۆكی هه‌رێم دهسهلاَتی دراوه‌تێ، بهلاَم به‌رپرس نییه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سیستمی په‌رله‌مانیدا ناگونجێ و پێویسته ئه‌و دهسهلاَته فیعلییانه بدرێن به‌لایه‌نی به‌رپرس كه ئه‌ویش سه‌رۆكی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه ئه‌وان هه‌میشه به‌رپرسن به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان و په‌رله‌مان چاودێری سیاسی‌یان ده‌كات و ده‌توانێ محاسبه‌یان بكات و متمانه‌یان لێ بسێنێته‌وه و له‌سه‌ر كاریان لابه‌رێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لادانه له سیستمی په‌رله‌مان له پڕۆژه‌كه چاك بكرێته‌وه و سیستمه پهرلهمانییهكهش ببێته‌وه به سیستمێكی په‌رله‌مانی راسته‌قینه و بتوانێ سیستمێكی دیموكراتی ساغڵه‌م له هه‌رێمدا بنیات بنێ.