ئاودێر شێخ عومه‌ر
یه‌كێتی بوه‌ته بارێكی سیرامیك، كێ ئه‌و حیزبه‌ی كرده ئه‌و باره سیرامیكییه؟ ئه‌وه پرسیارێكه هه‌ریه‌كه‌و ته‌فسیر‌و شیكارێكی بۆی هه‌یه، هه‌ندێكیان له‌یه‌ك دور‌و هه‌ندێكیشان هاوشێوه یان له‌یه‌كتر نزیكن.
ئه‌وه‌ی له گفتوگۆ‌و قسه‌ی دۆست‌و هاوه‌ڵانی حیزبی‌و غه‌یره حیزب‌دا چنیمه‌وه، به‌شێك كه ده‌كرێت به "زۆر" ناوی ببه‌یت، په‌نجه‌ی تۆمه‌ته‌كان به‌ره‌و لوتكه‌ی هه‌ره‌می حیزب راده‌كێشرێن به‌وه‌ی كه هه‌میشه خواره‌وه‌ی وه‌ها راهێناوه كه جورئه‌ت نه‌كه‌ن خاڵه لاوازه‌كانی حیزب‌و كه‌موكورتییه‌كان بۆ سه‌ره‌وه ره‌وشه‌ن بكه‌ن‌و په‌نجه‌یان بخه‌نه سه‌ر، هه‌میشه راپۆرته زاره‌كی‌و نوسراوه‌كان بۆ سه‌ره‌وه‌ی حیزب گوزارشتیان له باشیی حاڵی حیزب‌و گه‌شه‌كردنی زۆرباش‌و نه‌بونی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌و زۆربونی ئه‌ندام چ له حیزب‌و چ له رێكخراوه‌كانی حیزب كردوه.
له‌مه‌دا ئۆباڵه‌كان به ته‌نها ناكه‌ونه ئه‌ستۆی لوتكه، به‌ڵكو تا ناوه‌ڕاستیش دێن، چونكه ئه‌مه چه‌ند بۆ خۆبواردن بوه له ره‌خنه‌و توڕه‌بونی سه‌ره‌وه، هێنده‌و زیاتریش بۆ چنینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی مادی‌و مه‌عنه‌وی بوه بۆ هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده پله دو و سێ‌و چواره‌كانی حیزب، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه لوتكه وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌ره‌می حیزبی له‌به‌ر ده‌ست‌و چاو نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش سه‌رئه‌نجام لێكدانه‌وه‌و پلان‌و حساباته‌كانی به‌و ئاقاره‌دا بردوه كه له‌سه‌ر زانیاریگه‌لێك بكرێن كه له واقیعدا بونیان نییه.
ئه‌مانه‌ش به‌دوای خۆیاندا ده‌رفه‌تیان ره‌خساندوه بۆ ئه‌وه‌ی به سودوه‌رگرتن له به‌لاڕێدابردنی لوتكه‌و بێئاگاكردنی له خواره‌وه، حیزب بكرێته هۆكارێك بۆ خه‌ڵك له‌خۆ كۆكردنه‌وه‌و گه‌وره‌بون‌و گه‌وره‌كردن‌و هێنانه پێشه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای كڕینی خه‌ڵك‌و كادیرانی حیزب، به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی توانا‌و دڵسۆزیی‌و پێودانگ‌و دسپیلینه‌كانی دیكه‌ی حیزب، كه دروست بونی ئه‌و هه‌مو ته‌كه‌تول‌و باڵه جیاوازه‌ی ناو یه‌كێتی، به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌و له ئێستادا ته‌كه‌توله‌كان به‌شێوه‌یه‌ك گه‌شه‌یان كردوه‌و زه‌ق بونه‌ته‌وه، له‌وه نزیكبونه‌ته‌وه كه قابیلی ده‌ستكاریكردن‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه نه‌بن‌و هه‌ندێكیان به سودوه‌رگرتن له دوركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ندێك‌و دورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێكی تر‌و به‌دوای ئه‌وه‌یشدا به سودوه‌رگرتن له سه‌رقاڵیی كه‌سی یه‌كه‌می حیزب به كاری ده‌وڵه‌تی‌و دوربونی له كوردستان، ببنه خاوه‌نی بڕیار‌و كه‌شتیوانی یه‌كێتی‌و هه‌میشه حیزب به‌لای مه‌یل‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان‌و گروپه‌كه‌یاندا ئاراسته بكه‌ن به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی چاره‌نوسی درێژمه‌ودای یه‌كێتی.
نمونه‌ی ئه‌و له‌به‌رچاو نه‌گرتنه‌ش له بوغزاندنی دۆسته دڵسۆزه‌كانی یه‌كێتی‌و دژایه‌تیكردن‌و دورخستنه‌وه‌ی ده‌نگه جیاوازه‌كان‌و خراپ شیكاریكردنی ره‌خنه بنیادنه‌ره‌كان‌و ناونانیان به دژایه‌تیكردنی یه‌كێتی‌و خۆجیاكردنه‌وه‌و له‌تكردنی یه‌كێتی‌و شتی له‌وجۆره‌ن.
ئه‌م خاڵانه به‌شێكن له‌و هۆكارانه‌ی یه‌كێتیان وه‌ك باری سیرامیك (دیزه‌و گۆزه) لێ‌كرد، كه به تێسره‌واندنی چه‌ند گۆچانێكی تر دیزه‌و گۆزه‌كان ده‌بنه خۆڵ یان له‌ت‌و پارچه سیرامیكی ورد.
پاش هه‌مو ئه‌مانه سكرتێری گشتیی یه‌كێتی به پرۆژه‌یه‌ك هه‌وڵی چاكسازیی‌و رێكخستنه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی‌و حكومه‌ت‌و جیاكاریی حیزب له حكومه‌ت ده‌دات. بونی پرۆژه له‌لایه‌ن كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی كه تا ئێستا زۆربه‌ی بڕیاره سه‌ره‌كییه‌كانی له‌ده‌ستی خۆیدا هێشتاوه‌ته‌وه، بۆ یه‌كێتی گرنگه، هه‌م به مانای پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و درز‌و كه‌له‌به‌رانه‌ی كه‌وتونه‌ته هه‌یكه‌لی یه‌كێتی، هه‌م به جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت یان لانیكه‌م سنورداركردنی ده‌ستوه‌ردانی حیزب له كاری حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی دیكه.
چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌ن ئه‌گه‌ر سكرتێری یه‌كێتی له‌به‌رچاوی گرتبن له پرۆژه‌كه‌یدا یان له‌به‌رچاویان بگرێت، ده‌بنه فاكته‌رێكی گرنگی سه‌رخستنی هه‌وڵی چاكسازیی له‌ناو یه‌كێتیدا، له‌وانه:
دوباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی بڕیار له ده‌ستی كه‌سی یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ش به بونی سه‌ركردایه‌تیی راسته‌قینه ده‌بێت كه هه‌موان به‌بێ ترس له شكاندن‌و سوكایه‌تی پێكردن، بواری خستنه‌ڕوی ره‌خنه‌و سه‌رنج‌و تێبینییه‌كانیان هه‌بێت، بڕیاره‌كان به كۆده‌نگی بدرێن به‌بێ خۆفه‌رزكردن‌و بڕیار سه‌پاندن‌و به‌گژاداچونه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕازییه‌كان.
بونی لیژنه‌ی ده‌رخستنی راستییه‌كان كه راسته‌وخۆ سه‌ر به مه‌كته‌بی سیاسی بێت‌و ته‌نها ئه‌ركی وه‌رگرتن‌و به‌دواداچونی ئه‌و راپۆرت‌و زانیاری‌و كێشه‌و باسوخواسانه بێت كه له دامه‌زراوه حیزبییه‌كان‌و ته‌نانه‌ت له كادیران‌و دۆسته‌كانی یه‌كێتیشه‌وه بۆ سه‌ره‌وه به‌رزده‌كرێنه‌وه.
رێكخستنی به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بۆ دیداری سه‌ركرده‌و كادیره پێشكه‌وتو و ناوه‌ندییه دوركه‌وتوه‌وه‌و دورخراوه‌كانی یه‌كێتی‌و دۆسته‌كانی پێشوی حیزبه‌كه، بۆ گوێگرتن له سه‌رنج‌و تێبینی‌و بۆچونه‌كانیان له‌باره‌ی وه‌زعی یه‌كێتی‌و هۆكاری دابڕان‌و دوركه‌وتنه‌وه‌یان‌و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا، چونكه یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی یه‌كێتی، تۆراندن‌و دورخستنه‌وه‌و ساردكردنه‌وه‌ی هه‌زاران كادیری توانا‌و پێگه‌یشتوه له هه‌مو كایه‌كان، كه به‌شێكی به‌رچاو به هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌رانی ته‌كه‌تول‌و سه‌ركرده پاوانخواز‌و به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رسته‌كان دوركه‌وتونه‌ته‌وه یان دورخراونه‌ته‌وه، كه ئه‌مانه بۆ له‌مه‌ودوای یه‌كێتی‌و یه‌كێتی پاش چاكسازیی‌و رێكخستنه‌وه ده‌توانن جارێكی تر بێنه‌وه گۆڕه‌پان‌و كه‌لێنه جۆراوجۆره‌كانی دامه‌زراوه‌و ده‌زگاكانی حیزبه‌كه پڕبكه‌نه‌وه. گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بێت ده‌سته‌بژێرێكیان، هۆكار‌و ئامرازێكی باشه بۆ راستكردنه‌وه‌ی باره لێژه‌كه.
خاڵی له هه‌مو ئه‌وانه‌ش له‌پێشتر بۆ پرۆژه‌كه‌ی سكرتێری یه‌كێتی، ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره به دیدگایه‌كی دور له هی پێشوتری خۆی‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌رپرسیارن له‌م وه‌زعه‌ی ئێستای یه‌كێتی، هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ، چونكه ئاشی یه‌كێتی له‌و حاڵه‌ی ئێستایدا پتر له مه‌سه‌له ستراتیژییه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێت، كه به سودوه‌رگرتن له‌و وه‌زعه‌ی له‌ناو یه‌كێتیدا خولقاندویانه، توانیویانه ببنه ده‌مڕاستی تاڵه‌بانی‌و رۆڵی سه‌ره‌كیان بۆخۆیان له‌ناو حیزبه‌كه‌دا فه‌راهه‌م كردوه له ئاراسته‌كردنی یه‌كێتی، كه زۆرتر به‌لای پۆست‌و ئیمتیازات‌و ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی‌و ته‌كه‌توله‌كانیاندایه وه‌ك له ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی، هه‌ربۆیه ئه‌وان له‌پێناو رێكردنی یه‌كێتی به‌و ره‌وت‌و ئاراسته‌یه‌ی ئێستای‌و پاراستنی مه‌كانه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسییه‌كانیان، وه‌ك گه‌وره‌ترین رێگری به‌رده‌م هه‌ر هه‌وڵێكی چاكسازیكردن ده‌بێت حسابیان بۆ بكرێت.
پرس‌و راوه‌رگرتنی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێستای ناو یه‌كێتی به ته‌نها، وه‌ك پرسكردنه به قه‌ل بۆ هاتنی كریسمس (ئه‌گه‌ر هاتنی كریسمس به پرسی قه‌ل بێت، ئه‌و رۆژه له ساڵدا نامێنێت (په‌ندی ئینگلیزی) كریستیانه‌كان له كریسمسدا قه‌ل سه‌رده‌بڕن، بۆیه ئه‌و جه‌ژنه له به‌رژه‌وه‌ندیی قه‌له‌كاندا نییه‌و قه‌ل ئاماده‌نییه تا بۆی بلوێت بچێته ژێر باری هاتنی كریسمس)، بۆیه ئه‌گه‌ر سكرتێری یه‌كێتی بیه‌وێته جه‌ژنه‌كه‌ی به‌ته‌واوی پێویستییه‌كانیه‌وه بكات، پێویستی به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مو بۆچونه جیاوازه‌كانی هه‌یه، به‌وانه‌شه‌وه كه چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی حیزب یان به‌بێ خواستی خۆیان له‌ودیو بازنه‌ی حیزبه‌وه خۆیان بینیوه‌ته‌وه.
وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی (كریسمسی یه‌كێتی وا زو دێت یان نا؟)، به‌نده به‌وه‌ی تاڵه‌بانی سۆراغی ساڵژمێر له كێ ده‌كات.