بابه‌کر دڕه‌یی
دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان له مایسی 1992دا، گه‌لی كوردی له كوردستانی عێراقدا به‌ره‌و ئاستێكی باڵای ڕێكخراوبون و هارمۆنی هه‌ڵكشاند.
پێكهێنانی ئه‌م ده‌زگایه نه‌ك هه‌ر سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌بو كه گه‌لی كورد ده‌یه‌وێ له قاڵبی دابه‌شبوون و ململانه‌ی حزبایه‌تییه‌وه بپه‌ڕێته‌وه بۆ چوارچێوه‌ی یاسادانان و حوكمڕانیكردن به شێوازی هاوچه‌رخ و مۆدێرن، به‌ڵكو ده‌رخه‌ری ئه‌و نیه‌ته‌ش بو كه نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری كورد به نیازه سیستمێك بنیات بنێ كه هاوڵاتیان به یه‌كسان سه‌یر بكات و له پێدانی ئه‌رك و ماف‌دا پێوه‌ره كۆن و سواوه‌كانی میلیشیاو حزب توڕ بدات و به مۆزه‌خانه‌یان بسپێرێ.
خودی هه‌بونی په‌رله‌مان وه‌ك باره‌گای سه‌ره‌كی یاسادانان و شه‌رعیه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌خواست كه ده‌زگای ته‌ریب بۆ جێبه‌جێكردن و ڕاپه‌راندنی یاسا و رێساكان دروست بكرێ به جۆرێك كه كاروباری رۆتین و پێویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان رێك بخرێ و ئاسایشی پێویست بۆ كار‌و ژیانی كۆی هاولاَتیان بڕه‌خسێنرێ.
پێكهێنانی كابینه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان ساڵدا پرۆسه‌ی حوكمرانی هه‌رێمی وناوچه‌یی كرده ئه‌مری واقیع و جدیبونی سه‌ركردایه‌تی كوردی له پیكهێنانی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی فیدراڵ‌دا بۆ دۆست و دوژمن خسته‌ڕوو، بهلاَم كارابونی ده‌زگاكانی یاسادانان و راپه‌راندن له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد ئه‌خواست كه بۆ كاری حوكمڕانی و كارگێری هه‌مان رێوشوێن و "مدونه السلوك" په‌یڕه‌و بكه‌ن كه له سه‌رجه‌م وڵاتانی پێشكه‌وتوی جیهاندا په‌یره‌و ده‌كرا و لادان لێی و ره‌چاونه‌كردنی پره‌نسیپه‌كانی به شكاندنی بنه‌ماكانی سیستمی زاڵی دیموكراسی و لیبرالیزم ئهژمیراو سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی به ئیستیبداد و دیكتاتۆریه‌ت و حوكمی تاقه‌كه‌سی كۆتایی ئه‌هات.
پرۆسه‌ی دامه‌زران و چه‌سپانی ده‌زگاكانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و داوه‌ری له كوردستانی عێراقدا نزیكه‌ی 18 ساڵی خایاند.
له هه‌ژده ساڵی رابردودا، چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك له هاوڵاتیانی ژێر سایه‌ی حوكمی خۆماڵی، سه‌ره‌رای ده‌ربازبون له چنگ دڕه‌نده‌ترین رژێمی فاشیستی ناوچه و به‌هره‌مه‌ندبون له دهسهلاَتیكی ههلبژیراوی نیوه دیموكراتی و قابیلی راستكردنه‌وه، تالاَوێكی ئێجگار خه‌ستی هه‌ژاری و براكوژی و ناعه‌داله‌تی و ده‌سه‌ڵاتی نایاساییان چه‌شت.
هه‌رچی چۆنێك بێت، روخانی یه‌كجاره‌كی به‌عس (نیسان 2003)، بۆ جاری دووه‌م ( دوای راپه‌رینی 1991 ) بواری بۆ گه‌لی كورد ره‌خساند هه‌ناسه‌ی ئازادانه‌تر هه‌ڵمژێ و له ڕوی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و یاساییه‌وه ده‌روازه‌ی گه‌وره‌تری به رودا بكرێنه‌وه.
تێپه‌رینی 18 ساڵ به سه‌ر ده‌رچونی به‌عس له كوردستان و دامه‌زرانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناوخۆییدا، نه‌وه‌یه‌كی نوێی له كوردستاندا گه‌یانده هه‌ره‌تی لاوی كه له ره‌گ و ریشه‌وه جیاوازه له هاورهگهزو هاوچه‌شنه‌كانی پیش خۆی.
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له ساڵی 1991دا له هاتۆته‌دنیاوه جیاوازه له سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌وانه‌ی له مێژوی گه‌لی كوردا له دایك بون.
راسته گه‌نجه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیاندا هه‌ندێك باسی شه‌رو كوشتاری ناوخۆیی یان بهرگوێكهوتوه و له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان پێوه‌ی گیرۆده بون، به‌ڵام كۆی ژیانی رۆژانه‌یان هه‌میشه پڕبوه له وشه‌و چه‌مكه‌كانی وه‌ك "په‌رله‌مانی كوردستان" "حكومه‌تی هه‌رێم" و " وه‌زاره‌تی س ..." و ناوی ئه‌و لێپرسراوه سیاسی وكارگیرَِِیانهی بۆی ده‌لوا به ئاسانی ده‌ستی پێیان بگات، واته وشه‌گه‌لێك كه هیچكام له نه‌وه‌كانی پێش‌و لێی به‌هره‌مه‌ند نه‌بون.
چانسی ئه‌م نه‌وه‌یه له گه‌یشتن به خۆشیه‌كانی ژیان و تامكردنی ئازادییه‌كی نیسبی ، به پێوانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌وه‌كانی تری نیشته‌جی له خاكی كوردستان، جیاوازییه‌كی ڕیشه‌یی هه‌یه.
ئه‌مان هه‌رگیز گوێ بیستی شریخه‌ی فرۆكه‌و تۆپبارانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست نه‌بون بۆ سه‌ر دێهاتی كوردستان، ئه‌مان، خۆشبه‌ختانه، دوربون له قه‌سابخانه‌ی شه‌ری عێراق و ئێران و ههڵپروكان له ناو ئاگری ئه‌م شه‌ره‌دا كه زیاتر له ملیۆنیك ئینسانی بێتاوانی تیا فه‌وتا... ئه‌م نه‌وه‌یه ته‌نها له كتێبه مێژوییه‌كاندا ناكۆكیه سه‌خته‌كانی باڵی جه‌لالی و مه‌لایی و كه‌رتبونی حزبه پارتیزانه‌كان و شه‌ری شاخ و شاخی پێشمه‌رگه له ناو خۆیاندا و كاره‌ساتی هه‌كاری ده‌خوێنێته‌وه.
كات و سه‌رده‌می "نه‌وه‌ی ڕاپه‌رین" له رواڵه‌ت و جه‌وهه‌ردا ناچێته‌وه سه‌ر كات و سه‌رده‌می نه‌وه‌كانی پێشتر و هه‌ر ئه‌م جیاوازیه زهمانیهش خواسته‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه به ئاراسته‌یه‌كی تردا پیناسه ده‌كات و له دهسهلاَتی كوردی ده‌خوازێ به هوشیاری و به‌رنامه‌وه ره‌فتار له‌گه‌ڵ خواسته‌كانیدا بكات.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا قسه‌و باسێكی گه‌رمی لێده‌كرێ و جه‌مسه‌ر بهندیهكی سیاسی خولقاندوه ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و نوخبه‌ی حوكمڕانی وڵات ده‌یه‌وێ به چ شێوازێك وه‌ڵامی ئه‌م نه‌وه گه‌نجه‌و نه‌وه‌كانی تری پێشوو بداته‌وه؟ مرۆڤگهلیك كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربونی ته‌مه‌نیان و نزیك كه‌وتنه‌وه‌یان له خانه‌نشینی، به‌شی هه‌ره زۆری سه‌ختی و كاره‌سات و ناخۆشییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و كهمو كوڕییه‌كانی حوكمی خۆماڵی له ته‌مه‌نی ئه‌واندا هاتۆته بوون.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له وڵاتی ئێمه‌دا پێویستی به لێدوان و گفتوگۆی به‌رده‌وامه ئه‌وه‌یه ئاخۆ سلوكی سیاسی و حوكمڕانی به كام ئاقاره‌دا ئه‌روات:
به ئاقاری ئه‌و حوكمڕان و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی كه پڕهنسیپهكانی دیموكراسیه‌ت و ئازادی و عه‌داله‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن یان ئه‌و دهسهلاَتپێدراوانهی جگه له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و گروپه‌كه‌یان گاڵته‌یان به حوكمی قانون و عه‌داله‌تی یاسایی و مافی یه‌كسانی مرۆڤه‌كان دێت.
دروشمی سه‌ره‌كی و بنچینه‌یی گه‌نجه‌كانی "نه‌وه‌ی ڕاپه‌رین" و خوازیارانی ئازادی و حوكمی یاسا دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و راستیانه‌یه كه له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه مۆنتسكیۆ به رۆشنی فۆرموله‌ی كردون و به خه‌ڵكی گه‌یاندون:
** ئازادی به‌و مه‌رجه له حكومه‌ته‌كاندا سه‌قامگیر ده‌بێ كه سوئی ئیستیفاده له دهسهلاَت نه‌كرێ.
** ئه‌زمون نیشانی داوه هه‌ر كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ، سه‌ره‌نجام به خراپی سودی لێ ئه‌بینێ و تا ئه‌و كاته‌ی رێگری بۆ دروست ئه‌بێ به‌رده‌وام ده‌بێ.
** بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێ كه‌ڵكی خراپ له ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێ، ده‌بێ رێكخستنی كاره‌كان به‌وجۆره بێ كه هه‌ر هێزێك، هێزێكی تر رێگری بێ.
** له هه‌ر وڵاتێكدا سێ جۆر ده‌سه‌ڵات وجودی هه‌یه: ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، ده‌سه‌ڵاتی راپه‌راندنی مافی كه‌سه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردنی مافه مه‌ده‌نییه‌كان.
** ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی راپه‌راندن لای یه‌ك كه‌س یان یه‌ك تاقمدا كۆ ببێته‌وه، ئیتر ئازادی هه‌بونی نییه.
** ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له ده‌سه‌ڵاته‌كانی تری یاسادانان و راپه‌راندن جیا نه‌كرێته‌وه ئیتر ئازادی وجودی نابێ، ئه‌گه‌ر دادوه‌ری و یاسادانان پێكهوهلكابن، حوكمڕانی له‌سه‌ر ژیان و ئازادی هاوڵاتیان ده‌بێته ئیستیبداد.
** ئه‌گه‌ر هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه: یاسادانان، راپه‌راندن و دادوه‌ری له ده‌ستی یه‌ك كه‌س یان ده‌سته‌یه‌كی مه‌زنان یان نه‌جیبزاده‌كان یان خه‌ڵك دابێ، هه‌مو شتێك له ده‌ست ئه‌چێ.
كه‌واته هه‌ر شتێك له‌م دنیایه‌دا ریساو یاسای خۆی هه‌یه‌و به‌و رستانه‌ی سه‌ره‌وه‌شدا ده‌رئه‌كه‌ویت كه ئه‌وروپیه‌كان به گشتی پیش زیاتر له دوسه‌دو په‌نجا ساڵ ده‌ركیان به پیویستی و وه‌گه‌ڕخستنی ئامرازه فكریه‌كانی پیشخستنی كۆمه‌لگاكانیان كردوه‌و له بواری كرده‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی مومكین بوه هیناویانه‌ته جێبه‌جیكردن.
دیموكراسیه‌ت و ئازادی و كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی وه‌ك ده‌ركه‌وته‌كانی كۆمه‌لی مۆدیرن خاوه‌ن پیناسه‌ی رۆشن و دیاریكراون و قابیلی ته‌فسیرو شیكردنه‌وه‌ی ئینتیقائی نین به‌و جۆره‌ی كه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی عه‌ره‌ب له سه‌رده‌می سه‌دام حسین دا وه‌ك توتی به دوای دیكتاتۆردا ئه‌یان شیران كه له عیراقی عروبه‌دا " دیموكراتیه‌تی خۆماڵی" و "قه‌ومی" بنیات ئه‌نین و ده‌بنه پیشرهوهی سۆسیالیزم له ناوچه‌كه‌دا.
به هه‌مان شیوه، هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی دنیایه‌كی خه‌یاڵی له مێشكی خه‌ڵكی كوردستاندا و لیدانی سه‌مفۆنیای دیموكراسیه‌ت و یاساسه‌روه‌ری به شیوه‌یه‌كی رۆژانه‌و دوركه‌وتنه‌وه له كردنی كارێك كه له قازانجی كۆی مرۆڤه‌كانی ولات بیت و ئه‌و سیستمه بنیات بنێ كه مۆنتسكیۆ بناغه‌كه تیۆریه‌كه‌ی دارشتوه، ته‌نها به كوشتنی كاتی ئه‌و كه‌سانه ته‌واو نابێ كه گۆرانی ژیان و پیشكه‌وتنی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵ پیش هه‌ر كه‌سێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه، به‌ڵكو به زیانی كۆی ئه‌و نه‌وانه‌ش ته‌واو ئه‌بێ كه ورده ورده به‌ره‌و رۆژگاری پیری هه‌نگاو ده‌نێن و ئه‌گه‌ر یاسا‌و ریسایهكی ئینسانی و عادلانه له ولاَتدا سه‌قامگیر نه‌بێ گومانێكی زۆر هه‌یه كه به‌شی زۆریان، به هۆی حاكمبونی سیستمی ئیمتیازات و نایه‌كسانیه‌وه، پاشه‌رۆژیكی تاریك و پڕ گرفت چاوهرَییان بكات.
چاكسازی له سیستمی به‌ریوه‌بردنی خۆماڵیدا هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می دامه‌زرانیه‌وه كاتی هاتبو. كۆلینهوهی بریاری دانانی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان و چۆنێتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی "لیستهیی"ئه‌ندامه‌كانی و شیوازی به‌ریوه‌بردنی كاروباره‌كانی میلله‌ت له 18 ساڵی رابوردودا و كۆی ئه‌و ناهه‌قیانه‌ی له كه‌سانی ناحزبی ئه‌م ولاَته كراون، ده‌ریئه‌خات كارنامه‌ی به‌ریوه‌بردنی ئێمه به راده‌یه‌ك پیویستی به چاوخشاندنه‌وه‌و چاككردن و گۆرینه كه خاوهخاوكردن و مانۆردان و هه‌وڵدان بۆ كاتكوشتن و پاساوهێنانه‌وه بۆ دواخستنی، ئه‌بێته تاوانێكی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌به‌خشراو.
كاتی چاكسازی له مێژه هاتوه و گرنگ جێبه‌جیكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه خاوه‌ن دهسهلاَتهكانی ولاَت له‌و باره‌وه به خۆیان و به خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن. گرنگ ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگاش بزانێ چاكسازی له هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه رابگه‌یه‌نرێ پێویستی به پشتیوانیكردنی جیدی هه‌یه له هه‌ر ههنگاویكیدا كه به نیازبێت سیستم و یاسایه‌كی مۆدیرن و عادلانه له‌م ولاَتهدا جیگیر بكات، له هه‌مو ئه‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه بزانین چاكسازی له ولاَتی ئیمه‌دا ناحه‌زی زۆری هه‌ن و ترسناكترین جۆره‌كانی ئه‌و ناحه‌زانه‌ش ئه‌وانه‌ن كه به ناوی چاكسازی و سه‌قامگیركردنی یاساوه خۆیان یاسا ژیرپێ ده‌نین و گاڵته به ریشی ئه‌و كه‌سانه‌ش ئه‌كه‌ن كه به دلسۆزی و په‌رۆشه‌وه له هه‌وڵی بنیاتنانی دنیایه‌كی جوانتردان بۆ نه‌وه‌كانی ئیستا‌و پاش خۆیان.
چاكسازی له سیستمی بهریوهبرنی كوردستانی عیراقدا، به حوكمی قه‌باره‌ی له‌وه‌نده زل و ریشهدارهكانی، پیویستی به مرۆڤی گه‌وره و به‌هیزو خاوه‌ن پیشینه‌ی سیاسی و متمانهپیكراو هه‌یه. هاتنه‌ریزی ههركهسیكی نوێ بۆ به‌شداریكردن له گۆرینی سیستمی سیاسی و كارگێری ئه‌م ولاَتهدا خۆی له خۆیدا پاشهكشهپیكردنی ئه‌و به‌ره‌یه‌یه كه هه‌موانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه و تا رۆژیك زوتر مشوری بخورێ و بكه‌وێته به‌ر چه‌كوشی راستكردنهوهو هێنانه‌وه سه‌رخه‌ت، كوردستانێكی ئارامترو پیشكهوتوترو یاسامهندتر دێته ئاراوه.