بابه‌کر دڕه‌یی
هیچكات خوێنه‌ران و بینه‌رانی میدیای كوردی به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌م ماوه‌یه مه‌تریاڵی جوَراو جوَریان سه‌باره‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی حزب له حكومه‌ت نه‌خراوه‌ته به‌ر چاو و گوێ.
له هیچ سه‌رده‌مێكی مێژوی كوردا هێنده‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه قسه و باس له سه‌ر چۆنیه‌تی چاكسازی و دورخستنه‌وه‌ی حزب له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت نه‌خراوه‌ته سه‌ر ڕوپه‌ڕی رۆژنامه‌و سایت و ته‌له‌فزیۆنه‌كان.
هۆكاری گه‌رمبونی گفتوگۆ له‌سه‌ر چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كوردی هه‌رچییه‌ك بێ، له‌و ڕاستییه كه‌م نابێته‌وه كه كۆمه‌ڵگای كوردی له كوردستانی عیراقدا به‌ره‌و قه‌یرانێكی سیاسی ئه‌ڕوات و دورنیه گوێنه‌دان به‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ش حوكمڕانی كوردی به‌ته‌واوی به‌ره‌و " قه‌یرانی شه‌رعیه‌ت " ڕابكێشێ و له نه‌بونی سیستمێكی شه‌فاف و عادلانه و یه‌كده‌ستدا، به‌ره‌نجامی پێشبینی نه‌كراو بێنه ئاراوه كه دوكه‌ڵه‌كه‌ی پێش هه‌موان لوتی ئه‌و كه‌سانه ئازار بدات كه له چاككردن و باشكردنی دۆخی حكومه‌ت و خه‌ڵكدا بێخه‌م و بێمنه‌ت بون و به لوتبه‌رزی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا كرد.
ڕۆژانه ، لێپرسراوه حزبیه‌كان، له سه‌رانسه‌ری ئه‌و ناوچانه‌دا كه یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستی پێی ئه‌گات و بواری هه‌ڵسوڕانی باشتری بوَ ڕه‌خساوه، كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ی جۆراوجۆر ساز ئه‌ده‌ن و كادره بالاَكان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پڕۆژه‌كه‌ی مام جه‌لال پیاده بكه‌ن كه تیایدا فه‌رمانی داوه حزب له حكومه‌ت جیابكرێته‌وه و " جیاوازی نێوان حكومه‌ت و حزب زۆر ئاشكرا و ڕون بێت و كارێك بكرێ حكومه‌ت به ته‌واوی به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵسێ"...
پێداگرتن بۆ عه‌مه‌لیكردنی پڕۆژه‌كه‌ی مام جه‌لال له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی ڕێكخستن و سه‌ركردایه‌تی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی (ی ن ك)دا نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو كۆده‌نگییه‌كی ئاشكرای له ئاستی كوردستانیشدا به‌ده‌ستهێناوه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێك له كاربه‌ده‌ست و وه‌زیره‌كانی ناو حكومه‌ت لایه‌نگری ده‌كه‌ن و له په‌رله‌مانی كوردستانیشدا داواكاری جدی هه‌یه بۆ داڕشتنی پرۆژه‌كه له قاڵبی یاسایه‌كی كۆنكرێتیدا و جیبه‌جێكردنی به شێوه‌ی كرده‌یی.
به‌م پێیه ، پڕۆژه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی حزب له له‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بایه‌خێكی وای په‌یداكردوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی زوتر، له پرۆسه‌ی نوسین و خه‌باتی سیاسی و حزبی ڕۆژانه‌یاندا، له‌خه‌می مه‌سه‌له‌كه‌دا بون و وزه‌یان بۆ سه‌رف كردوه، به سه‌رنجه‌وه لێی بڕوانن و پێشنیاری بۆ بكه‌ن.
بۆیه جێگای خۆیه‌تی و ره‌وایه بۆ كورتكردنه‌وه‌ی ڕێگاكان و ڕونبونه‌وه‌ی زیاتری نیه‌ته‌كان له پڕاتیككردنی چاكسازی و جیاكردنه‌وه‌ی حزب له حكومه‌ت ، هه‌ركه‌س پێشنیاری عه‌مه‌لی و بیرلێكراوه‌ی خۆی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه به‌وپه‌ری رونی و وردیه‌وه بخاته به‌رچاوی هه‌موان.
پێشنیازێك بتوانێ ڕێگا له سه‌رفكردنی ئه‌و هه‌زاران لیتر به‌نزینه بگرێ كه لێپرسراوه حزبی و حكومیه‌كان، ڕۆژانه، بۆ گه‌یشتنیان به شوێنی كۆبونه‌وه ره‌سمیه‌كانیان له‌سه‌ر " چاكسازی " سه‌رفی ئه‌كه‌ن و ناچارن سه‌رفی بكه‌ن.
رێگا چاره‌یه‌كی وا كه ریگربێ له سه‌رفبونی هه‌زاران سه‌عات كاتی به‌نرخی لێپرسراوه حزبی و حكومیه‌كان به‌هوَی گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌و دیالۆگ له‌سه‌ر گرفته‌كه‌و چۆنیه‌تی چاره كردنی...
واته : پێشنیار بێ بۆ نه‌خشه‌یه‌ك كه به كرده‌وه مه‌سه‌له‌ی حزب و حكومه‌ت و چۆنیه‌تی جیاكردنه‌وه‌یان ساغ بكاته‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان بخاته‌وه شوێنی واقعی خۆی: حزب بگه‌ڕێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و خه‌ریكی سازدانی فكری و مه‌عنه‌وی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر بێ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه دورو نزیكه‌كانیان، ده‌ستی حكومه‌تیش (به هه‌ر سێ پایه‌كانیه‌وه: یاسادانان، راپه‌راندن، دادوه‌ری) له په‌سندكردن و جێبه‌جێكردنی بریارو سه‌روه‌ركردنی یاساكاندا به ته‌واوی بكاته‌وه.
لێره‌دا من ، وه‌ك ئه‌ندامێكی ساده‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و مرۆڤێك كه پێموایه سه‌روه‌ری یاسا و عه‌داله‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی و یاسامه‌ندكردنی ژیانی سیاسی ئه‌م ولاَته له قازانجی خه‌ڵك وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و حزبه‌دایه كه من زیاتر له 27 ساڵی ته‌مه‌نم بۆ ته‌رخان كردوه، پیًشنیاری خۆم ده‌نوسم و ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌دڵ و به گیان خوازیاری سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی "جیاكردنه‌وه‌ی حزب وحكومه‌ت" ی سكرتێری گشتی ( ی ن ك ) ن و نایانه‌وی وه‌ك هه‌ندێك ده‌سه‌لاَتخوازو هه‌لپه‌رست، به‌كات به‌سه‌ربردن و مناوه‌ره و ته‌گه‌ره‌دانان، جه‌وهه‌ری پرۆژه‌كه په‌ك بخه‌ن و له ناوه‌رۆكه به‌سود و پڕبایه‌خه‌كه‌ی به‌تاڵی بكه‌نه‌وه.
(ده‌قی پێشنیاره‌كه:
به‌رێز فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق جه‌لال تاڵه‌بانی..
ئه‌وپه‌ڕی رێز..
پێشنیار ئه‌كه‌م جه‌نابعالی به هه‌ردو سیفه‌ت، هه‌م وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق و هه‌م وه‌ك سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، له ڕێگا ڕه‌سمی و تایبه‌ته‌كانی خۆتانه‌وه ئه‌مر بفه‌رموی كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی داڕشتنی یاساكان له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی زه‌مه‌نیدا، پڕۆژه یاسایه‌ك به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سه‌رجه‌م حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان (له پیش هه‌موان یه‌كێتی و پارتی) ئاماده بكه‌ن تا له ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستاندا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی كامڵی حزب له حكومه‌ت و دیاریكردنی بودجه‌كه‌یان، به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ ڕێساكانی عه‌داله‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی و سیستمی دیموكراسی خۆرئاوایی و سلوكی كه‌سانی مۆدێرن و شه‌فاف و خاوێندا ئه‌گونجێ، به په‌سه‌نی زۆربه‌ی ئه‌ندامه به‌رێزه‌كانی بگه‌یه‌نن و وه‌ك یاسایه‌ك بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
كۆتایی پیشنیار.
ئیمزا ..... )
ده‌كرێ ئه‌م فه‌رمانه‌ی به‌رێز سكرتێری گشتی بۆ لیستی سه‌وز، له كه‌ناڵی تایبه‌ته‌وه، به شیوازی پرۆتۆكۆلی و به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ده‌ستوری عیراق و هاوپه‌یمانه‌تی ستراتیژی یه‌كێتی و پارتی و په‌یوه‌نده‌كانی تری برایه‌تی و هاوچاره‌نوسیدا ئه‌گونجێ، بگه‌یه‌نرێته به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و داوای لێبكرێ كه نفوزی گه‌وره‌ی خۆی بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره به‌كار بهێنێ و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی زه‌رد، هاوشان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی سه‌وزدا وه‌ك "فه‌رمانی هاوبه‌ش" ی به‌ریزان سه‌ره‌ك كۆمار‌و سه‌رۆكی هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و له مه‌ودایه‌كی زه‌مانی دیاریكراودا وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌و بێوێنه له پرۆسه‌ی دیموكراسی كوردستاندا بهێنرێته ئاراوه.
په‌سندكردنی یاسایه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستاندا بۆ دیاریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی حزبه سیاسیه‌كان ( پێش هه‌موان یه‌كیه‌تی و پارتی ) قه‌دبڕێكی عه‌مه‌لی و سه‌ركه‌وتوه بۆ سه‌روه‌ركردنی یاسا و به‌هێزكردنی ده‌زگاكانی حكومه‌ت و كۆتاییهێنان به هژمونی حزب و ئه‌و دیالۆگه زۆر‌و زه‌به‌ندانه‌ی كه له سایت و ڕۆژنامه وگۆڤارو ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا ئه‌كرێت و سه‌روه‌ت پاره‌و و كات و وزه‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تیه‌كانی حزب و حكومه‌تی بۆ سه‌رف ئه‌كرێت.
بودجه‌ی ملیاردی و بێسنوری حزبه ده‌سه‌لاَتداره‌كان تاكه هۆكاره بۆ قه‌ڵه‌و بونی حزب و ئه‌و لێپرسراوه حزبیانه‌ی حیسابی " هیچ " بۆ ده‌سه‌لاَتی حكومه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا و عه‌داله‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی ئه‌كه‌ن و به كه‌یفی خۆیان پاره‌ی میلله‌ت له مه‌راسیم و ڤیسیڤاڵی پوچ و ریكلامی سیاسی و شه‌خسیدا به‌فیڕۆ ئه‌ده‌ن.
بودجه‌ی بێسنور‌و ملیاردی حزبه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی حكومه‌ت و لاواز بونی مه‌عنه‌وی كارمه‌ند و مه‌ئموره‌كانی حكومه‌ت له به‌رامبه‌ر فیله‌ته‌نه‌كانی حزبدا.
بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌كانی حزب، گێڕانه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیه بۆناو گیرفانی حكومه‌ت و خه‌ڵك. ژیاندنه‌وه‌ی گیانی لێپرسینه‌وه‌یه له‌ناو خه‌ڵكدا و زیندوكردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی عاقلاَنه‌و بنیاتنه‌رانه‌ی خه‌ڵكه له‌و كارمه‌ند و كاربه‌ده‌سته حكومیانه‌ی ئیدی هیچ به‌هانه‌یه‌كیان نامێنێ بۆ كه‌مته‌رخه‌می و ته‌مبه‌ڵی و واسیته كاری و به‌رتیلخۆری و ترس و له‌رز له لێپرسراوه حیزبی و سیاسیه‌كان.
پاره خوێنی ناو ده‌ماره‌كانی حزبی كوردیه و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆماری عیراق به نه‌شته‌رێكی به‌هێز له‌م ده‌ماره بسره‌وێنێ و له سه‌رچاوه‌وه وشكی بكات، قازانجێكی مێژویی و بێوێنه به پرۆسه‌ی حكومه‌تسازی و یاسا سه‌روه‌ری كوردستانی عیراق ده‌گات.
ئه‌گه‌ر پاره و سامانی حزبه‌كان له قاڵب بدرێ، به جۆریك كه ته‌نها كادره هه‌میشه‌ییه‌كانی حزب معاشیان بدرێتێ و ئه‌و دیارده‌یه‌ی پێی ده‌وترێ " میلیشیای حزبی" له بنده‌ستی لێپرسراوه بالاَكانی حزب ده‌ربهێنریته ده‌ره‌وه و ژیانی خه‌ڵك به پێی سیستمی " سۆسیال سیكویرتی"( واته: دابینكردنی كۆمه‌لاَیه‌تی) له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به پیًی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه ڕێك بخرێ ، ئیدی حزب ئه‌و زه‌روه ترسناكه نابێت به له‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه هاولاَتیانی ئه‌م ولاَته سڵی لێ بكه‌نه‌وه‌و وه‌ك ده‌زگایه‌كی نیمچه‌ڕه‌سمی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن بۆ دابینكردنی نان و ژیانی رۆژانه‌یان په‌نای بۆ به‌رن و به‌راست و ناراست خۆیانی له‌گه‌ڵدا بگونجێنن.
كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی حزبه‌كان هه‌یبه‌تی سیاسی و نه‌فسی حكومه‌ت به ئاستێك ده‌گه‌یه‌نێ كه دۆست و دوژمن ئیره‌یی پێ به‌رن و ڕۆڵه‌كانی به دڵ داكۆكی لێ بكه‌ن و دڵیان نه‌یه لێی دور بكه‌ونه‌وه.
بڕینی بودجه‌ی حزبه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆ ئاستێكی شه‌فاف و دیاریكراو، قڵپكردنه‌وه‌ی خۆراكی ئه‌و ده‌عبا ئه‌فسانه‌ییه‌یه كه به ناهه‌ق چۆته شوێنی ده‌وڵه‌ت و وه‌ك تۆماس هۆبز باسی ئه‌كات، ئه‌گه‌ر ریوشوێنی یاسایی بۆ كۆنترۆلكردن و هه‌وساركردنی نه‌گیرێته به‌ر، سه‌ری هه‌موان ده‌خوات ..
سه‌ره‌ك كۆمار ( سكرتێری گشتی ی ن ك ) ته‌نها كه‌سه كه له دۆخی سیاسی ئێستای كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا توانایی و هێزی ئه‌وه‌ی له به‌رده‌ستدایه بتوانێ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه یاسایی و حزبی و جه‌ماوه‌ریه‌كان بۆ هه‌نگاوێكی مێژویی له‌و چه‌شنه به سه‌ركه‌وتنه‌وه وه‌گه‌ڕ بخات و فه‌رمانێكی وا ده‌ربكات هه‌ركه‌س و حزب و گروپێك له شوێنی خۆی و له سه‌ر سكه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاماده‌ی ریزبون و جولاَن و بزوتن بێ واته:
** حزب به پێی یاسا له ڕێی داهاتی پرۆژه‌و دامه‌زراوه ئابوریه‌كانیه‌وه خۆی بژێنێ،
** كادری هه‌میشه‌یی و زه‌روری حزب له‌رێی دارایی حزب و ئه‌و بودجه‌یه‌وه كه حكومه‌ت ئه‌یدات به حزبه‌كان ژیانی دابین بكرێت.
** مه‌سره‌ف و بودجه‌ی ملیۆنی و بێسنور‌و "مفتوح"ی سه‌ركرده حزبیه‌كان ببڕدرێت.
** هاولاَتیانی كوردستان به پێی سیستمی " دابینكردنی كۆمه‌لاَیه‌تی" و " هاوكاری بێكاری" پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌وی بكرێن و یاسایه‌ك ژیانیان رێك بخات.
كورد وتویه: قسه هه‌زاره‌و دوانی به كاره.
هه‌مومان هاوكارو چاوه‌ڕێی جێبه‌جێ كردن و عه‌مه‌لیكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ین كه تا رۆژێك زوتر ببێته یاسا رۆژێك زوتر له عه‌داله‌ت و چه‌سپاوی سیاسی نزیك ئه‌بینه‌وه..