چیا عه‌باس
له‌دوای راپه‌رینه‌وه و به‌تایبه‌تی له‌پاش روخاندنی رژێمی سه‌دامه‌وه، كورد تیشكی ئه‌و ئازادیه‌ی له ئاسۆدا به‌دی ده‌كرد كه ده‌یان ساڵ بوو خه‌باتی بۆ ده‌كرد و قوربانیه‌كی زۆریشی بۆ به‌خشیبو. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت كه چه‌ندین مه‌ترسی گه‌وره هه‌ره‌شه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكه تامهزرۆكهی ئه‌و ئازادی وسهربهستیه ده‌كه‌ن. هه‌ندێك له‌م مه‌ترسیانه له هه‌ناو وناخی ژیانی سیاسی وحوكمرانی كورده‌وه هه‌بوون وههن وبه‌رده‌وام وه‌ك په‌ڵه هه‌ورێكی ره‌شی چڵكن به‌ری له‌و تیشكه گرتوه.
ئه‌نجامی ئه‌م راستیه، كه له مێژووماندا چه‌ندین نموونه‌ی زیندووی هه‌یه، ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای باشوری كوردستانه. لێره‌دا مه‌به‌ست سرانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سكه‌وت وپێشكهوتنانه نیه كه له كوردستان ئه‌نجام دراون، زیاتر مه‌به‌ست باسكردنی ئه‌و زه‌مینه سیاسی و حوكمرانیهیه كه بۆته مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كان. كوردیش نه یه‌كه‌م میلله‌ته ونه دوا میلله‌تیش ده‌بێت كه خودی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌جێی هێشتوه وسه‌رقاڵی خۆیه‌تی. ئێمه‌ی كورد ئه‌م راستیه‌مان به‌ئاسانی بۆ هه‌زم ناكرێت، چونكه به‌شێكی زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌ركرده وهیوای میلله‌تێك بوون له رۆژانی خه‌باتی شاخ ونهێنیدا وله دژوارترین كاته سه‌خته‌كانی مێژوومان.
حوكمرانی كوردی له ئاستێكی لاوازه نه‌ك به به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان، بگره به بهراوردكردنیش له‌گه‌ڵ سیسته‌مه تۆتالیتاریه‌كان وحوكمر انی پاشایه‌تی وبنهماڵهكان له ناوچه‌كه وچه‌ند شوێنێكی تری دنیادا. بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی حوكمرانی سیسته‌می دیموكراسی كه‌بریتین له چه‌سپاندن وپێرهوكردنی یلسا، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، گۆرینی دیموكراسیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، رێزگرتن له مافه‌كانی تاكی ناو كۆمه‌ڵ ودابینكردنیان، پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كانی نیشتمانیی ونه‌ته‌وه‌ی وبه‌رژه‌وه‌ندی باڵای وئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی وشه‌فافیه‌ت: كه سه‌رجه‌میان له حوكمرانی كوردیدا نه‌بوونه‌ته كۆڵه‌كه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی وناوه‌رۆكی به‌رێوه‌بردنیشی. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی سیاسی وئابووری له كوردستان قۆرخ كردوه وته‌نانه‌ت ده‌ست له بینه‌قاقای ئه‌و نه‌فه‌سه دیموكراتیه‌ی هه‌یه گیراوه ودهردێكی سه‌رسه‌خت له جه‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد چاندوه كه ئه‌گه‌ر كار وابروات ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌باربردنی ئه‌و سه‌ربه‌ستی وئازادیه كه به‌ده‌ست هێنرا بوو.
له باشووری كوردستان هه‌ڵومه‌رجێك ره‌خساوه كه ئه‌مریكیه‌كان تا هه‌نووكه‌ش هه‌ندێ ئیشییان به‌و بارودۆخه‌ی كوردستان و ئاڵۆزه‌ی عێراق ماوه. هه‌رچه‌نده سێ پارێزگای ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم له ئارامترین ناوچه‌كانی عێراقن، ده‌سه‌ڵاتداره سیاسیه‌كانی كوردیش پێیان وایه كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ده‌توانن چیان بوێت بیكه‌ن وزۆربه‌ی داواكاریه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌باشی دابین بكرێن وئازاد بن له‌و شێوازه حوكمرانیهی له هه‌رێم ده‌یانه‌وێ بیسه‌پێنن ,.له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا تا راده‌یه‌ك شلی كردوه وناوبه‌ناو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه راپۆرت ولێًكۆڵینهوهی ره‌خنه وگله‌یی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وحوكمرانی كوردی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌وان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م ودوایین له‌سه‌رجه‌م عێراق وزۆر به‌تایبه‌تیش له كوردستان. له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێزێكی ئۆپزیسۆنی كوردی كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆره‌پانه‌كه به‌دی نه‌كراوه كه بتوانێت رۆڵێ خۆی له چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانیه گه‌ورانه‌ی حوكمرانی كوردی به‌سه‌ر هه‌رێمدا هێناویه‌تی ببینێت. ئه‌م جووته راستیه له‌گه‌ڵ لاوازی وبێسهروشوێنی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی وته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵبوونی به‌شێك له‌وانیش وبێده‌سه‌ڵاتی ولاوازی وسه‌رلێشێواوی ستراتیژیانه‌ی هه‌ندێك له كارئه‌كته‌ره‌كانی وایان كردوه كه ده‌سه‌ڵات به‌ئاره‌زووی خۆی وبێ ترس درێژه به كاروكرده‌وه‌كانی بدات وهیچ له‌مپه‌رێكیش نه ناوخۆیی ونه ده‌ره‌كی به‌جدی رێگای لێنهگرتوه.
بێئه‌ندازه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه نووسراوه وقسه‌وباس كراوه چ له ناو ریزه‌كانی خودی ده‌سه‌ڵات وچ له بازنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م بابه‌ت وقسانه جه‌ختیان له رێگا دیموكراتی و مۆدێرنه‌كان كردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره وگه‌رانه‌وه بۆ پارڵه‌مانی كوردستان ودیالۆگی نێو حزب ومه‌زهه‌ب وتایفه وعهشایر وگروپه جیاوازه‌كان.
چه‌ند ساڵێكه میشك وهه‌ستی كورد به‌بارێكی قورس ته‌نراوه وسست كراوه، ئه‌ویش باسكردنی گه‌نده‌ڵی وریفۆرم وپاكسازی وله‌و جۆره بابه‌تانه. راسته ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌ك سوودی هوشیاركردنه‌وه وروونكردنهوهی راستیه‌كانی تێدا به‌دیده‌كران، به‌ڵام له‌وه‌و دواوه وه‌ك چێشتی مجه‌وری لێهاتوه وتێكه‌ڵ وپێكه‌ڵ بوون ورۆشنایی وروناكی وپلان وكاركردنی به‌رهه‌مهێنه‌ری تێدا به‌رچاو ناكه‌ون. هه‌ر گروپ وتاقمێك له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان سه‌ریان ناوه به‌یه‌كه‌وه، به‌شێكیان خه‌ریكی خۆیانن وئه‌وانی تریش به‌خه‌یاڵ وفه‌نتازیا كوردستان‌مان بۆده‌كه‌ن به مۆڵگای دادپه‌روه‌ری ودیموكراتیهت وه‌ك له سویسرا وسوید.
به‌شێك له ئۆباڵی ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی ئه‌مرۆ له كوردستان به‌رچاوه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و تێكه‌ڵ وپێكهڵكردن وچێشتی مجهوریه، وبه‌شێكی تری گرنگیش ئه‌نجامی چاوچنۆكی و هاربوون ویستی تۆڵه ونیهتێكی درندانه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ملمڵانێكانه، یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه تهقاندنهوهیهكی موراهیقانهی ناكۆكیه‌كان كه سه‌رجه‌م كورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت وده‌سكه‌وته‌كانی به‌رده‌ستی به‌ره‌و نه‌مان ده‌بات.
هه‌ر كه‌سێك ولایه‌نێك وگروپێك له‌هه‌ر باڵ وتهكهتول وحزب وبازنهیهكدا بێت وئه‌م رێبازه بكاته ده‌سكه‌لای وه‌شاندنی گورزی سیاسی به‌لایه‌نی كه‌م به لاده‌ر وناپاك بۆ مه‌سه‌له‌ی ره‌وای كورد پێناسه ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش یاری كردنه بهئاگرێكی زۆر به‌تین وگردار. ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ئاستی لادانی بێشه‌رمانه له بنه‌ما ره‌سه‌نه‌كانی بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌مان. پێشینان له دنیادا وتویانه شۆرش كوره‌كانی خۆی ده‌خوات، ئه‌م لاده‌رانه ده‌یانه‌وێت له كوردستانه‌كه‌ماندا ئه‌مه بكه‌ن به راستیه‌ك.
ئه‌م لاده‌رانه كوردبوونی ده‌سه‌ڵاتی حوكمرانی، ده‌سكه‌وته‌كان، پاساوه‌كانی عێراقی فیدراڵی ودیموكراسی وشه‌ری تێرۆریزم ونهستۆڵجیای شرۆشگیرانه وچهپرهویان كردۆته سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات وسه‌پاندنی بیر‌ورا وویستیان وئامرازی به‌رێوه‌بردنی ملمڵانێكان، وبه‌ده‌گمه‌ن هه‌ناسه ونیه‌تی دیموكراتیانه وشه‌فافیه‌ت وراستگۆییان تێدا به‌دی ده‌كرێن.
ئه‌م لاده‌رانه، ئه‌ڵێی نه‌بایان بینیوه ونه باران. هیچ سوودێكیان له ئه‌زموونه‌كانی رابووردو وه‌رنه‌گرتوه، وگه‌یشتۆته ئاستێك كه چاككردنه‌وه وراستكردنه‌وه وچاكسازی له سایه‌ی ئه‌م لاده‌رانه‌دا وه‌ك سه‌رابێكی لێهاتوه. كاتێك ئاستی ناوه‌رۆكی ملمڵانێكان داده‌به‌زێنرێن بۆ مه‌سه‌له لاوه‌كیه‌كان ودادهتاشرێن له بارودۆخی ناوخۆیی وناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تی كه كاریگه‌ریان له‌سه‌رمان هه‌یه وخۆیان ته‌نها له‌شه‌ری ده‌سه‌ڵات وپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كاندا خردهكهنهوه، ئه‌وا به‌كورتی ئه‌وانه خه‌ریكی راگه‌یاندنی شه‌رێكی ناره‌وا وپر مه‌ترسیدارن وله‌و كاته‌دا مه‌حاڵه خۆشه‌ویستی وه‌فا وله‌یه‌ك بوردن ورقوكینهی لایه‌نه‌كانی ململانێكان له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا جێگایان ببێته‌وه.
له‌م بارودۆخه ته‌نراوه به‌گرژی وتوندی كه رۆژانه خه‌ستتر ده‌بن پێویسته سه‌ركرده وده‌سه‌ڵاتداره ناوداره‌كانی كوردستان وله سه‌رویانه‌وه هه‌ڤاڵی به‌رێز مام جلال به‌په‌له كارێكی وابكه‌ن تا سنور بۆ ئه‌و بارودۆخه مه‌ترسیداره دابنێن ورۆڵی مێژوویان له هێوركردنه‌وه وچاره‌ی دیموكراسیانه وره‌وای ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌دا ببینن. به پێچه‌وانه‌وه هیچ تروسكاییه‌ك بۆ مسداقیه‌تی بانگه‌وازه‌كانی حوكمرانی وچاكسازی وعه‌داله‌ت ودیموكراتیهت به‌دی ناكرێت. دیالۆگ ولێدوان وله‌یه‌ك گه‌یشتن وه‌ك گه‌ڵای دار له‌م وه‌رزی گهنجیهماندا هه‌ڵده‌وه‌رێن.
خوانه‌خواسته به‌گه‌یشتن به‌و بنبه‌ستیه ته‌نها رێگایه‌ك ده‌مێنێته‌وه ئه‌ویش رێگای گۆرانكاریه. له‌و كاته‌دا بیرۆكه‌ی ریفۆرمی سیاسی وحوكمرانی له‌ناو دیوه‌خانی لادهرهكاندا شوێنی نابێته‌وه وخهریكبوون به‌كاری كاریگه‌ر وئهنجامدهرهوه ده‌بێته ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤێكی ریاڵیستیكانه.
پێویسته ئاماژه به راستیه‌ك بكه‌م كه به‌ته‌وای باوه‌رم پیًی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گرێدانی كوێرانه‌ی چاكسازی به پرۆسه وسیسته‌مێكی سیاسی دیاریكراو وبه مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئامانجی سیاسی دیاریكراو گوناهێكی گه‌وره‌یه به‌هه‌قی ههڵًمهت وپرۆسه‌ی ریفۆرم ومه‌سه‌له نهتهوایهتیهكهمان. پرۆسه‌ی ریفۆرم له مێژووی میلله‌تاندا زۆر گه‌وره‌تر بوه له ئامانج و ویستی ده‌سته‌یه‌ك یا گروپێكی سیاسی تایبه‌ت. ئه‌وان ده‌توانن رۆڵی باشی تێدا ببینن، نه‌ك ئاراسته‌كردنی بۆ مه‌به‌ستیه سیاسیه‌كانیان، چونكه ئه‌وكات زه‌مینه‌ی جه‌ماوه‌ریان ووشك ده‌بێته‌وه وخۆیان له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكدا حه‌شار ده‌ده‌ن.
له‌م بارودۆخه‌ی كوردستاندا خه‌ڵك وا راهێنراوه كه هێلێ نێوان باش وخراپ به ره‌نگ وتهكهتول وویستی سیاسی وناوچهگهری ده‌ست نیشان ده‌كرێت. ئه‌م بۆچونه كرچ وكاڵه هه‌وێنی چێشتی مجهورهكهیه. هه‌موو تاكێكی كورد له پرنسیپدا ده‌كرێت سه‌ربازێك بێت بۆ چاكسازی وگۆران وراستكردنه‌وه.