قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تی چاكسازیی له بواری په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت‌و حیزب، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌وه سه‌رڕێی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌و كۆتاییهێنان به ده‌ستێوه‌ردان‌و كۆنترۆڵكرانی حكومه‌ت‌و ئیداره‌ی گشتیی هه‌رێم له‌لایه‌ن حیزبه‌وه بابه‌تێكی ئاڵۆز، هه‌ستیار‌و ناسكه، ده‌بێت به دید‌و نه‌فه‌سی چاكسازیی‌و بابه‌تیانه‌و دڵسۆزانه مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكرێت‌و به گیانی چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی سیاسیی ئیدارییه‌وه تێی بڕوانین، ئه‌مڕۆ كه بوونی كه‌موكورتی‌و شێوان‌و ناته‌واوی دیارده‌یه‌كی به‌رچاوه، لای هه‌مووان هه‌ستده‌كرێت ئیتر چاكسازیی سیاسی له ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێمدا ده‌بێته ئه‌ركێكی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ركه‌س‌و لایه‌نێك كه توانای هاوكاریی‌و به‌شداریی گرتنه ئه‌ستۆی به‌شێك له‌و ئه‌ركه‌ی هه‌یه.
پرۆسه‌ی چاكسازیی له به‌رژه‌وه‌ندی گشت كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێمه له‌دژی هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك، یان له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی كه‌س‌و لایه‌نێكی تر نییه به‌پێچه‌وانه‌ی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی كه باندێكی بچووك ده‌توانێت سامان‌و داهاتی وڵاتێك به غاره‌ت به‌رێت‌و ژیانی گشت كۆمه‌ڵگا بخاته به‌ر مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لاوازبوون‌و تێكچوون، بۆیه نابێت‌و ناشێت، زۆر نه‌شیاوه ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێم به حه‌ساسیه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌ته‌ك پرۆسه‌ی چاكسازیی‌و پرۆژه‌و گفتوگۆ جدییه‌كانی ئه‌وبواره‌دا بكات، خۆی بكاته ته‌ره‌فی نه‌یارو ئه‌نتی چاكسازیی، چونكه كه‌موكورتی‌و شێوان‌و گه‌نده‌ڵی ئاشكران، چاكسازیش باشترین خیاری گونجاو له‌باره له‌نێو خیاره‌كانی تردا كه به داموده‌زگای فه‌رمیی خودی حكومه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیی له موزایه‌ده‌و ململانێی سیاسی، گفتوگۆ‌و نووسین‌و لێدوانی توڕه‌یی‌و بێزاریی ده‌ركه‌ین، پێویسته به لێكدانه‌وه‌ی زانستی‌و لۆژیكی‌و سه‌لماندنی عه‌قڵانی دوڕاییه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه بخه‌ینه به‌ر باس‌و گفتوگۆ‌و وردكردنه‌وه، به‌ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك په‌نجه له‌سه‌ر راستییه‌كان‌و له‌مپه‌ڕو رێگره‌كانی دانێین‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێشنیاز بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بخه‌ینه به‌رده‌ست.
ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازیی له كورتترین مانایدا بكاته نۆژه‌نكردنه‌وه‌و هه‌مواركردن‌و گۆڕانكاریی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی شێوانه‌كان‌و كه‌موكورتییه‌كان‌و گه‌نین‌و ناته‌واوییه‌كان، ئه‌وا لانیكه‌می پێویستییه بنه‌إه‌تییه‌كانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی چاكسازیی كه چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی لێ بكرێت، بریتی ده‌بن له:
یه‌كه‌م: ده‌رككردن‌و ناسینی زانستیانه‌و ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی واقیعی ئه‌و بواره‌ی كه ده‌مانه‌وێت چاكسازیی تێدا ئه‌نجام بده‌ین.
دووه‌م: بوونی پرۆژه‌یه‌ك كه فۆرمی چاكسازییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌رككردن‌و ناسینه بخاته‌ڕوو، به ده‌ستنیشانكردنی پێگه، هه‌نگاوه‌كان، میكانیزمه‌كانی، كه‌ره‌سه‌و پێویستییه‌كانی پرۆسه‌كه.
ئاڵۆزیی پرۆسه‌ی چاكسازیی په‌یوه‌ندی نێوان حیزب‌و حكومه‌ت له‌وه‌دایه كه ئه‌م گرفته له‌یه‌ك بواری ئیداره‌و یه‌ك جۆری فه‌رمانگه‌ی ئیداریی‌و له‌یه‌ك كایه‌ی بڕیار‌و یه‌ك جۆری وه‌زیفه‌و داموده‌زگای گشتیدا كورت نابێته‌وه‌و سنووردار ناكرێت، تا بتوانرێت به بڕیارێكی بوێرانه یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و كۆتایی پێ بهێنرێت، به‌ڵكو به‌ته‌واوی جومگه‌و بڕگه‌و ناوه‌ندو كایه‌كانی ئیداره‌ی گشتیدا به هه‌ردوو ئاراسته‌ی ئاسۆیی‌و شاوڵیدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و شۆڕكراوه‌ته‌وه، واته حیزب له گشت وه‌زاره‌ته‌كان‌و دامه‌زراوه گشتییه‌كانی حكومه‌تدا له‌باره ئاسۆییه‌كه‌یدا، له‌ناو گشت جومگه‌و فه‌رمانگه‌كانی هه‌ر وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتیدا له‌باره شاوڵییه‌كه‌یدا له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بوون‌و ئاماده‌یی هه‌میشه‌یی هه‌یه.
هه‌ستیاریی پرۆسه‌ی چاكسازیی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت‌و حیزب له‌وه‌دایه كه دامه‌زراندنی هاوڵاتییان له وه‌زیفه‌ی گشتی له داموده‌زگای ئیداره‌ی گشتی هه‌رێمدا كه مووچه‌ی بژێویی‌و ژیانی هاوڵاتییانی پێوه‌به‌نده، به‌ستراوه‌ته‌وه به ئینتیمای حیزب‌و سه‌ر به حیزب بوون، كه ئه‌مه له‌خۆیدا ناهه‌قی‌و ناعه‌داله‌تی‌و پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافی سیاسیی هاوڵاتییان‌و مافی هاوڵاتیبوونی هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه، به‌شێكی زۆری ئه‌م كێشه‌یه‌ش ده‌رهاویشته‌ی شه‌ڕو ناكۆكی‌و ململانێكانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ‌و دابه‌شكرانی حكومه‌تی هه‌رێم بوو له‌سه‌ر ئینتیمای سیاسی‌و شوێنی جوگرافیی ئه‌و دوو هێزه سه‌ره‌كییه به‌شه‌ڕهاتووه‌ی كوردستان، كه هه‌رلایه‌ك بۆ زیادكردنی جه‌ماوه‌ری خۆی‌و راكێشانی به‌ڕه‌ی ده‌نگده‌رو لایه‌نگر له‌ژێر پێی لاكه‌ی تر، هاوڵاتییانی ناچارده‌كرد له رێگه‌ی ئینتیما بۆ حیزب‌و بوونه ئه‌ندام له‌ناو رێكخستن‌و ئۆرگانه‌كانی حیزب‌دا، فرسه‌ت‌و بواری دامه‌زراندنی پێبڕرێت‌و له‌وێوه ناوی خراوه‌ته ناو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ببنه فه‌رمانبه‌ر یان به‌بێ ته‌زكیه‌و پشتگیریی حیزب، هاوڵاتی توانای دامه‌زراندنی ئاسایی نه‌ده‌بوو و نییه، یان به‌لای كه‌م ده‌بێت پاكانه‌و به‌رائه‌تی خۆی له حیزبه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێك له‌و دوو حكومه‌ته بنووسیبایه‌و بێلایه‌نی خۆی بسه‌لماندایه، له‌م رێگه ناته‌ندروست‌و نه‌شیاوه‌وه نان‌و بژێویی خۆیان به دامه‌زراندن له وه‌زیفه‌ی گشتی‌و له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا ده‌ستخستووه، مووچه‌و مه‌عاشێكیان ده‌ستكه‌وتووه، كه ره‌نگه به‌شێكی زۆریان ئه‌رك‌و كارێكیان پێ نه‌سپێرابێت‌و فه‌رمانگه‌و شوێنی كاریان نه‌بێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی وترا، ئێستا حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به گشت پۆست‌و پله‌و پێگه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و پله تایبه‌ته‌كان‌و فه‌رمانگه‌كانییه‌وه، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌ی جێگای كه‌سی تری تێدا نابێته‌وه‌و هه‌مووی ئاخنراوه، به‌ڵكو سێ چوار ئه‌وه‌نده‌ی ستانداردی رێگه‌پێدراوی جیهانیی، مووچه‌خۆر له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌ت دامه‌زراوه‌و مانگانه ده‌بێت مووچه‌ی بدرێتێ‌و رێگرییه‌كی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنی ساڵانه‌ی هێزی كاری نه‌وه‌ی نوێ‌دا دروستكردووه.
به‌دیوێكی تردا خۆ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت پرۆسه‌یه‌كی فیزیكی مادیی نییه له‌سه‌ر تاكه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، وه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دوو تیپی وه‌رزشی بڵێن ئه‌مانه‌یان حیزبین با جیایان بكه‌ینه‌وه له‌مانه‌ی تریان، كه ئیداری‌و فه‌رمانبه‌ری ناحیزبی پسپۆڕ‌و شاره‌زاو به‌كه‌فائه‌تن، هه‌تا ئه‌گه‌ر له گریمانه‌یه‌كی مه‌حاڵدا شتی واش به‌خه‌یاڵدا بێت، توانای جێبه‌جێكردنی نییه، چونكه وه‌ك وتمان پۆست‌و پله‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت پڕكراونه‌ته‌وه‌و فه‌رمانگه‌كانی ئیداره‌ی گشتیش سێ چوار هێنده‌ی توانای خۆی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه كراوه.
كه‌واته به‌م حاڵه‌وه پرۆسه‌ی چاكسازیی جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت‌و داموده‌زگای ئیداره‌ی گشتیی هه‌رێم چۆن پیاده ده‌كرێت، دورایی‌و بواره‌كانی كامانه‌ن؟ كه‌ره‌سه‌و پێویستییه یاسایی‌و ئیداری‌و بڕیاره سیاسییه‌كانی چین؟ چ لایه‌نێك به‌رپرسیاری پیاده‌كردنی ده‌گرێته ئه‌ستۆ؟
له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، بێ مشت‌ومڕ له‌سه‌ركردن جه‌سته‌ی حكومه‌ت‌و حیزب یه‌ك شتن‌و تێكه‌ڵاوبوونیان راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، حكومه‌ت بووه‌ته به‌چكه‌ی حیزب‌و گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هێزو توانا‌و قودره‌تی ده‌سه‌ڵاتی گشتییه بۆ حیزب‌و پێویستییه‌كان‌و به‌كارهێنانه‌كانی.
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیی جیاكردنه‌وه‌ی حیزب‌و حكومه‌ت فرسه‌تی پیاده‌كردنی هه‌بێت، له‌بری به‌كارهێنانی وشه‌ی جیاكردنه‌وه، باشتروایه قسه له‌سه‌ر پێگه‌ی یاسایی‌و شه‌رعیه‌ت‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیاریه‌تی‌و رۆڵی هه‌ریه‌كه له حكومه‌ت‌و حیزب بكه‌ین له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و كۆمه‌ڵگادا، كه یارمه‌تیده‌ره بۆ دیاریكردنی ئه‌و پانتاییه‌ی كه په‌یوه‌ندیی حیزب‌و حكومه‌تی تێدا كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵكو به‌هۆیه‌وه بتوانین خاڵی سه‌ره‌تای دانانی سنوورێك له‌نێوان پێگه‌و كار‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیاریه‌تی‌و رۆڵی هه‌ریه‌كه‌یاندا دیاری بكه‌ین، تا وه‌ك جه‌سته‌و په‌یكه‌ره مرۆییه‌كه‌ی حیزب‌و حكومه‌ت ئاوێته بووه‌و بووه‌ته یه‌ك جه‌سته‌و له‌یه‌ك قاوغدان، له ئه‌رك‌و به‌رپرسیاریه‌تی‌و رۆڵدا نه‌بنه به‌دیل‌و جێگره‌وه‌ی یه‌كتر‌و له دواجاردا ئه‌م پرۆسه‌ی چاكسازیی په‌یوه‌ندیی نێوان حیزب‌و حكومه‌ته گۆڕان‌و هه‌مواركردنێكی وه‌ها بهێنێته ئاراوه خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بێت رووه‌و به دامه‌زراوه‌ییكردنی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌وڵێك بێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆشنیری‌و هۆشیاریی حكومه‌تداری‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی گشتی بۆ گشت هاوڵاتییان‌و له‌پێناو گشت هاوڵاتییاندا.
بۆ چاكتر تێگه‌شتن له سه‌ره‌داوه‌كانی گرفتی تێكه‌ڵاوبوونی حیزب‌و حكومه‌ت، پێویستمان به خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پێگه سیاسی‌و یاسایی‌و ئیدارییه سه‌ره‌كیانه‌ی كه بوون‌و كاركردنی هه‌ریه‌كه له حیزب‌و حكومه‌تی پێوه په‌یوه‌سته، ئه‌م كاره ده‌توانێت رۆڵی كاریگه‌رو پراكتیكی هه‌بێت له‌سه‌ر دروستكردن‌و داڕشتنی بڕیارێكی زانستی‌و هه‌ڵوێستێكی ته‌ندروستی پشتبه‌ستوو به یاسا‌و رێساكانی حوكمڕانی‌و ئیداره‌ی گشتی له‌م بواره‌ی چاكسازیی په‌یوه‌ندیی نێوان حیزب‌و حكومه‌تدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و به‌مه‌به‌ستی به‌شداریی له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه، ده‌مه‌وێت بۆچوونه‌كانی خۆم له‌م چه‌ند ته‌وه‌ره‌و خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا كورت بكه‌مه‌وه:
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: ئه‌رك‌و كاری حكومه‌ت‌و حیزب
یه‌كه‌م: حكومه‌ت
مه‌به‌ست له حكومه‌ت لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه، ئه‌م ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه كه زانایان‌و لێكۆڵه‌رانی یاسای ده‌ستووری‌و سیستمه سیاسییه‌كان به زۆریی حكومه‌ت، به مانا‌و مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌ت به‌كارده‌هێنن، حكومه‌ت له‌م به‌كارهێنانه‌یدا ده‌كاته كۆی ده‌سه‌ڵاته‌كان به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیشه‌وه، ئه‌م به‌كارهێنانه بۆ هه‌رێمه‌كانی ناو ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ به‌كارناهێنرێت.
حكومه‌ت: گه‌وره‌ترین‌و كاریگه‌رترین ئۆرگان‌و دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه، ده‌كاته كۆی ئه‌و به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ر‌و فه‌رمانبه‌ر‌و كارمه‌ندانه‌ی كه ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت‌و جێبه‌جێكردنی یاسا‌و سیاسه‌ته گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌تیان له‌ئه‌ستۆدایه، له رێگه‌ی دامودهزگاو دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووری‌و یاساییه‌وه، به داینه‌مۆی هه‌ڵسوڕاندن‌و جوڵه‌و كاری هه‌ر سیستمێكی سیاسی داده‌نرێت.
شه‌رعیه‌تی بوون‌و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تێكی دیموكراتی له هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگ‌و متمانه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌یه‌و گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی.
پێكهێنانی حكومه‌ت: به‌گوێره‌ی ده‌ستوور رێكده‌خرێت، ئیختساس‌و ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاتی كه‌سه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كرێت، ئه‌رك‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی به یاسا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ئه‌ركی حكومه‌ت:
* جێبه‌جێكردنی یاسا‌و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانه.
* جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته گشتییه‌كانی هه‌رێم كه له‌پێناو هێنانه‌دی‌و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانه.
* خه‌ڵكی هه‌رێم له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه به هاوكاریی حكومه‌ت داڕێژراون.
* هێنانه‌دی ئامانجه گشتییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم.
* به‌ڕێوه‌بردن‌و رێكخستن‌و یه‌كخستن‌و گونجاندنی ئه‌رك‌و كاری گشت وه‌زاره‌ته‌كان‌و یه‌كه‌و فه‌رمانگه گشتییه‌كانه به ئاراسته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوا‌و خواست‌و پێویستییه‌كانی كۆمهڵگاو ده‌سته‌به‌ركردنیان.
* كۆكردنه‌وه‌و پارێزگاری‌و دابه‌شكردن‌و خه‌رجكردنی داهاتی گشتی به نه‌زاهه‌ت‌و شه‌فافیه‌ته‌وه، حكومه‌ت به‌رپرسیاره له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی گه‌لدا (په‌رله‌مان) له كۆكردنه‌وه‌و پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی‌و داهات‌و دارایی گشتیی نه‌ته‌وه‌و چۆنیه‌تی دابه‌شكردن‌و خه‌رج‌و سه‌رفكردنی به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان.
به‌كورتی خه‌سڵه‌تی هه‌ره‌سه‌ره‌كی حكومه‌ت كه له حیزب‌و رێكخراوه‌و چوارچێوه مرۆییه‌كانی تری كۆمه‌ڵگای جیاده‌كاته‌وه: گشتی بوون، به یاسا كاركردن، به‌رپرسیاریه‌تی، هێنانه‌دی ئامانجه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه.
له دواجاردا حكومه‌ت بریتییه له سیستمێك له به‌هاو ره‌فتاری حكومڕانی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی‌و تێگه‌شتن‌و ره‌فتاری ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وایه له ده‌سه‌ڵاتدا، كه هاوڵاتی له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه سه‌یری حكومه‌ت‌و دامودهزگاو دامه‌زراوه‌كانی ده‌كات‌و هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێت.
پاش 17 ساڵ ده‌كرێت بپرسین سیاسه‌ته گشتییه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێم چین‌و كێ ده‌ستنیشانیان ده‌كات؟
ده‌كرێت بپرسین ئامانجه گشتییه باڵاكانی كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌ناو ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێم كامانه‌ن‌و چین‌و چ ده‌زگا‌و دامه‌زراوه‌یه‌ك دیاری‌و ده‌ستنیشانیان ده‌كات؟
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی پره‌نسیپی كاركردنی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر بپرسین ئایا ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌رك‌و كاره‌كانی به‌گوێره‌ی ئه‌م پره‌نسیپانه‌و ئه‌م ئیختیساسانه به‌ڕێوه‌ده‌بات؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی گوتارێكه كه سێ ره‌گه‌زی له‌خۆگرتووه كه له ناوه‌رۆكدا ره‌وایه‌تیی به‌خشینه به‌و وه‌زعه‌ی كه هه‌یه:
1- به رێژه‌ییكردنی كه‌موكورتی‌و ناته‌واوییه‌كان، ده‌ڵێن به‌ڵێ كه‌موكورتی‌و ناته‌واوی هه‌یه، له هه‌موو دنیاشدا كه‌موكورتی هه‌یه، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه نییه كه هه‌ندێك باسی لێوه‌ده‌كه‌ن.
2- خۆ به‌راوردكردن به نموونه ناشرین‌و شكستخواردووه‌كانی حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر‌و ئیستبدادییه‌كانی ناوچه‌كه.
2- به‌راوردكردنی دۆخی ژیانی ئێستای كۆمه‌ڵگای كوردستان به رابردووه تاڵ‌و ناهه‌موارو ناله‌باره‌كانی رابردوو، وه‌ك به‌راوردكردنی ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌لی كوردستان له‌نێوان 1989و 2009.
دووه‌م: حیزب
حیزب ئۆرگانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی كۆمه‌ڵگایه، كه چوارچێوه‌ی گردبوونه‌وه‌و خۆڕێكخستنی ئه‌و به‌شه‌یه له هاوڵاتییان كه هاوبه‌رژه‌وه‌ندی‌و هاوبیروڕای سیاسین‌و بۆچوون‌و تێگه‌یشتنی هاوبه‌شیان هه‌یه ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات‌و ئیداره‌ی گشتیی وڵات، هه‌وڵه‌كانیان یه‌كده‌خه‌ن تا به پشتیوانی رای گشتی، راو دید‌و بۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی بگاته ده‌سه‌ڵات، به گرتنه ده‌ستی ته‌واوی ده‌سه‌ڵات بێت یان به‌شداریی تێیدا.
ناوه‌رۆكی ئه‌م پێناسه‌یه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ده‌بێت گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات یان به‌شداریی تێیدا به رێگه یاسایی‌و دیموكراتییه‌كان بێت.
حیزب له ده‌سه‌ڵات‌و له كۆمه‌ڵگادا رۆڵی گرنگ‌و به‌رچاو ده‌گێڕێت، ئاماژه‌ی فره‌یی سیاسی، ئازادیی بیروڕا, بوونی پێگه‌ی تری دروستكردنی بڕیار‌و هه‌ڵوێست، داننانه به مافه سیاسییه‌كانی هاوڵاتییاندا، بۆیه نه‌فیكردنه‌وه‌ی حیزب‌و بێماناكردنی، به‌هۆی ره‌فتارو كاركردی حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه، كارێكی مه‌ترسیداره، نه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی یان قه‌ده‌غه‌كردنی حیزبه به‌یه‌كجاری وه‌ك: لیبیا‌و سعودیه، یان سیستمێكی تاك حیزبی فه‌رمانڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یی، یان ئایدیۆلۆژی لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كانی پاشماوه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی سارده نموونه‌ی: كوبا، كۆریای باكوور‌و سوریا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی تا ئێستاش حیزب تاكه فۆرمی كارپێكراوی گردبوونه‌وه‌ی هاوڵاتییانه بۆ كاری سیاسی‌و هێنانه ئارای خیاری گۆڕان ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات.
شه‌رعیه‌تی حیزب: حیزب دوو سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی هه‌یه، یه‌كێكیان مه‌وزوعی‌و بنه‌ڕه‌تییه له‌و جه‌ماوه‌ر‌و خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه قه‌ناعه‌ت‌و بڕوایان به بیروباوه‌ڕه سیاسی‌و دید‌و بۆچوونه‌كانی حیزب ده‌باره‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه، به‌شێوه‌ی ئه‌ندام‌و دۆست‌و لایه‌نگر له‌ده‌وری كۆده‌بنه‌وه. دووه‌م سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌ت سه‌رچاوه‌یه‌كی شه‌كلی قانونییه، له‌و وڵاتانه‌ی كار به فره‌یی سیاسی ده‌كرێت، حیزب ئۆرگانێكی نافه‌رمی ناو سیستمی سیاسیی وڵاته‌كه، حكومه‌ت له رێگه‌ی یاسای په‌رله‌مانییه‌وه كاری حیزبه‌كان رێكده‌خات، شه‌رعیه‌تێكی كاشفه‌و ئاماژه‌یه به كه‌سایه‌تیی یاسایی حیزب‌و هیچ له بوون‌و نه‌بوونی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی زیادو كه‌م ناكات.
پێكهێنان‌و دامه‌زراوه‌ی حیزب: حیزب به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و پرۆگرامه‌كانی، كار‌و چالاكییه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كات‌و به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وه ناوخۆییه پله‌و ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسان‌و ئه‌ندامانی‌و مافه‌كانیان دیاریی ده‌كرێت.
ئه‌ركه‌كانی حیزب: وه‌ك ئۆرگانێكی ناو سیستمی سیاسیی ده‌وڵه‌ت، كاروچالاكی‌و هه‌ڵسوڕانه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت‌و دامودهزگاو دامه‌زراوه‌ی فه‌رمییه‌وه‌یه، كه‌ناڵی كاروچالاكیی سیاسیی هاوڵاتییانه‌و به چه‌ند ئه‌ركی سیاسی هه‌ڵده‌سێت كه جۆری سیستمی سیاسی، بارودۆخی گشتیی كۆمه‌ڵگا، بیروباوه‌ڕی سیاسی‌و جیهانبینییه سیاسییه‌كه‌ی حیزب گاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆر‌و چۆنیه‌تی ئه‌و ئه‌رك‌و چالاكیانه هه‌یه، كه ئه‌مانه سه‌ره‌كییه‌كانیانه:
1- نوێنه‌رایه‌تیكردن‌و ئاماده‌كردنی نوێنه‌ر بۆ به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
2- ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، به پێسپاردنی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و متمانه‌ی هاوڵاتییانه‌وه.
3- ئۆپۆزسیۆن بوون‌و چاودێریی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كار‌و ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت.
4- پێگه‌یاندن‌و په‌روه‌رده‌ی سیاسیی هاوڵاتی‌و ئاماده‌كردنیان بۆ گرتنه ده‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی له ده‌سه‌ڵاتدا.
ئه‌مه‌ی وترا زۆر به‌كورتی پێكهاته‌و ئه‌رك‌و كار‌و سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی هه‌ریه‌كه له حیزب‌و حكومه‌ته.
چیان له‌یه‌ك ده‌چێت؟ له‌كام خاڵدا یه‌كتربإن؟ كه‌واته بۆچی‌و له‌به‌رچی تێكه‌ڵاوده‌بن ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ده‌ستكه‌وت‌و ئیمتیازه‌كانی حكومه‌ت نییه وه‌ك ده‌زگای گشتیی كۆمه‌ڵگا؟ له‌كوێدا یاسا‌و ده‌ستوورو عورفێك هه‌یه ئه‌م دامه‌زراوه گه‌وره‌و گشتییه‌ی كۆمهڵگاو حیزب وه‌ك ئۆرگانێكی سیاسیی نافه‌رمیی كۆمه‌ڵگا له ئه‌رك‌و كاریاندا پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه؟
وه‌ك له ته‌وه‌ره‌ی دووه‌ه‌مدا ئاماژه‌ی بۆده‌كه‌م، گشت پۆسته سیاسی‌و سیادییه‌كان، پله تایبه‌ته‌كان‌و دامه‌زراوه گشتییه‌كانی حكومه‌ت له كه‌سایه‌تییه به‌رپرس‌و ئه‌ندامه باڵاكانی حیزبن‌و حیزب متمانه‌ی پێداون‌و هه‌ڵیبژاردون بۆ گرتنه‌ده‌ستی ئه‌و پۆستانه، ئه‌وانیش به‌رپرسن له پیاده‌كردنی یاسا‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و ئاراسته‌كردنی ئیداره‌ی گشتی‌و ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی‌و وه‌رگرتنی بڕیاری پێویست بۆ هێنانه‌دیان، دانانی به‌رنامه‌و پلانی پێویست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواست‌و داوا‌و داخوازییه‌كانی هاوڵاتییان به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنیان. باشه كه حیزب له‌م رێگه فه‌رمییه‌وه له جه‌رگه‌ی بڕیار‌و كار‌و ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تدایه‌و له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتدا وه‌ستاوه، بۆچی‌و له‌به‌رچی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی ئاوا تووشی گرفت‌و قه‌یران‌و بێ ده‌سه‌ڵاتی ده‌كات.
هه‌زاران جار له میدیاكانه‌وه ده‌بینی حیزب له دانانی موه‌لیده‌ی كاره‌با بۆ گوندێك‌و دانانی ماتۆڕی ئاو محاویله‌یه‌كی كاره‌باوه بگره تا دروستكردن‌و دابه‌شكردنی سه‌دان شوقه‌و خانوو له شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كاندا، به‌ناوی ئه‌وو به‌ده‌ستی ئه‌و ده‌كرێته‌وه‌و راده‌گه‌یه‌نرێت، نوێنه‌رانی حیزب وتاری ده‌ستكه‌وته‌كانی حیزبی به‌سه‌ردا ده‌خوێننه‌وه، ئه‌رێ حكومه‌ت له‌كوێی ئه‌م ئه‌رك‌و كارانه‌دایه؟ حیزب گه‌ر كۆمپانیای زه‌به‌لاحی هالیبرتۆنیش بێت، ئه‌وه‌ی پێناكرێت كه له هه‌رێمدا به‌ناویه‌وه ده‌كرێت؟ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش بیكات راسته‌وخۆ ده‌بێته ده‌ستكه‌وت‌و سه‌ركه‌وتن بۆ حیزب‌و هیچ له شته‌كان ناگۆڕێت.
حكومه‌تكردن‌و ئه‌زموونی حكومڕانی له گه‌لێكی بێبه‌شكراو دابه‌شكراوی وه‌ك ئێمه‌دا، مانایه‌كی مێژوویی هه‌یه، بۆچی به‌مجۆره ره‌فتارانه به‌ده‌ستی خۆمان لاواز‌و كه‌نه‌فتی ده‌كه‌ین؟ له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگادا تووشی بێمتمانه‌یی ده‌كه‌ین؟
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م: حكومه‌ت‌و حیزب‌و گرتنه‌ده‌ستی پۆست‌و پله‌و وه‌زیفه‌كانی ئیداره‌ی گشتی:
به‌إێوه‌بردنی حكومه‌ت‌و دسه‌ڵات‌و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته گشتییه‌كان‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوا‌و خواسته‌كانی هاوڵاتییان له‌باری سروشتی‌دا، پێویستی به ئۆردویه‌ك له فه‌رمانبه‌ری پله جیاواز‌و ئاست جیاواز‌و ئه‌رك‌و كار جیاوازی هه‌مه‌جۆر پسپۆڕی‌و به‌تواناو شاره‌زاو لێوه‌شاوه‌و چالاك هه‌یه، تا بتوانن ئه‌ركی رۆژانه‌ی ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا بگرنه ئه‌ستۆ.
ئه‌م رووبه‌ره فراوانه‌ی فه‌رمانبه‌ربوون له دامودهزگاو دامه‌زراوه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌تدا، بووه‌ته یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگ‌و دڵنیاكانی مسۆگه‌ركردنی بژێویی ژیان‌و به‌ركه‌وتنی ئیمتیازاتی حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی گشتی، جگه له‌وه‌ی پله‌وپایه‌و سومعه‌و ناوبانگێكیشه له كۆمه‌ڵگادا، بۆیه بوونه فه‌رمانبه‌ر به گرتنه‌ده‌ستی وه‌زیفه‌یه‌كی گشتی، مافێكی یه‌كسانی گشت هاوڵاتییانه به‌مه‌رجی هاوڵاتیبوون‌و بوونی مه‌رجه‌كانی گرتنه ده‌ستی ئه‌و وه‌زیفه‌یه له ئیداره‌ی گشتیی وڵات‌دا، هه‌ر هه‌ڵاوێردن‌و رێگری‌و دانانی به‌ربه‌ستێك به‌هۆی ئینتیمای سیاسی، یان ئاینی‌و مه‌زهه‌ب، یان نه‌ته‌وه‌و ره‌نگ‌و رووخسار پێشێلكردنێكی ئاشكرای نائینسانی‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیبوون، سڕینه‌وه‌ی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانییه له رۆحی هاوڵاتیدا.
له پاساوی ئه‌م هه‌ڵاوێردنه سیاسییه‌وه وه‌ڵامی مونه‌زیرو نووسه‌رانی حیزبی فه‌رمانڕه‌وا ئه‌وه‌یه كه گوایه حیزبێك به‌ده‌نگ‌و رای زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر متمانه‌ی پێدرابێت‌و ده‌سه‌ڵاتی پێ سپێرابێت، مافی خۆیه‌تی وه‌ك حیزبی براوه دانان‌و پێسپاردن‌و دامه‌زراندن، له پۆست‌و پله‌و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و داموده‌زگا گشتییه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت به‌ده‌ست ئه‌وبن‌و هی ئه‌وبن، له وه‌زیره‌وه تا مجێور‌و هه‌ركه‌س حیزب ته‌زكییه‌ی نه‌كات، مافی وه‌زیفه‌و دامه‌زراندنی نییه، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م تێگه‌شتنه سه‌قه‌ت‌و دژه‌ی مافی هاوڵاتی‌و ناكۆكه به زانست‌و ئه‌زموونی گه‌لان، په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر زانایان‌و پسپۆڕانی بواری زانستی ئیداره‌ی گشتی كه گرنگترین زانستی به‌ڕێوه‌بردن‌و رێكخستنی كاروباری گشتیی ده‌وڵه‌ته، ئه‌و زانایانه پێكهاته مرۆییه‌كه‌ی كیانی ده‌وڵه‌ت‌و حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی گشتیی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتیان پۆلێن‌و دابه‌شكردووه به‌سه‌ر سێ به‌شدا له سێ پۆست‌و ئاستی ئیداریدا:
1- ئاستی پۆسته سیادی‌و سیاسییه‌كان: (سه‌رۆكی وڵات‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زیره‌كان) ده‌گرێته‌وه، له ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسیدا كه رێز له پره‌نسیپی (گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته) بگرێت، باوه‌إی به ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، ته‌نها له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و خاوێنه‌وه ده‌سه‌ڵات بسپێرێته فه‌رمانڕه‌وایانی وڵات، ئه‌وا ئه‌م پۆستانه ده‌بنه پشكی ئه‌و حیزب‌و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌ی كه زۆرترین ده‌نگ‌و رای گه‌لی به‌ده‌ستهێناوه، له هه‌ڵبژاردندا.
پۆسته‌كانی ئه‌م ئاسته پۆستی به‌رپرسیاریه‌تی سیاسین، ره‌مزیه‌ت‌و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م پۆستانه وه‌رده‌گرن، ده‌بێت كه‌سانی شایسته‌و لێوه‌شاوه‌بن، كه توانای تێگه‌شتنی خێرا‌و بڕیاری عه‌قڵانی‌و ئیداره‌یه‌كی كارامه‌یان هه‌بێت بۆ به‌ڕێكردنی ئه‌رك‌و به‌رپرسیاریه‌تییه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
ئه‌م پۆستانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌نگ‌و قورسایی‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت‌و سیستمی سیاسی‌و پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان زۆره‌و به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری‌و یاسایی‌و كرده‌یی كۆی ده‌سه‌ڵاتی بڕیار‌و هێزو قورده‌ت‌و سیاسه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگایان له‌ده‌ستدایه، به‌ڵام ژماره‌یان كه‌م‌و دیاریكراوه.
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌ركی سه‌ره‌كی كه‌سه‌كانی ئه‌م پۆسته سیادی‌و سیاسیانه، ده‌ستنیشانكردن‌و دیاریكردنی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵگایه به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌و پلانی زانستی‌و هه‌موو توانا‌و هێزو ئیمكاناتی حكومه‌ت‌و داموده‌زگای گشتی ده‌وڵه‌تیان بۆ هێنانه‌دی ته‌رخان‌و ته‌یار ده‌كرێت، هه‌روه‌ها داڕشتن‌و وه‌رگرتنی بڕیاری سیاسیی وڵات كه به‌سه‌ر گشت هاوڵاتییاندا راده‌گات‌و ده‌یانگرێته‌وه له‌ئه‌ستۆدایه، هه‌روه‌ك سیاسه‌تگوزاری گشتی وڵات، ئاراسته كردنی ئیداره‌ی گشتیان به‌ده‌سته به‌گوێره‌ی ده‌ستوورو یاسا كارپێكراوه‌كان‌و بڕیاری په‌رله‌مان‌و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌ودا، ئه‌و خواستانه‌ی كه هاوڵاتییان له رێگه‌ی ئیداره‌وه له خواره‌وه بۆیان به‌رزده‌كرێته‌وه، به‌پشت به‌ستن به ده‌زگا‌و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تی پلاندانان‌و رێكخستن‌و ئاراسته‌كردن.
2- ئاستی پله تایبه‌ته‌كان: (وه‌كیل وه‌زیرو راوێژكار‌و به‌رپرسانی ده‌سته تایبه‌ته‌كانی وه‌ك: ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ‌و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان‌و... هتد)، ئه‌م ئاسته‌ده‌بێت‌و مه‌رجه كه كه‌سی خاوه‌ن بڕوانامه، پسپۆڕ، شاره‌زا، لێوه‌شاوه، لێهاتوو و به‌توانا بیانگرنه‌ده‌ست، كه ئاره‌زووی خزمه‌تكردنی گشتی‌و ئه‌خلاقیه‌تی خزمه‌تكردنی گشتیان تێدابێت‌و گیانی به‌رپرسیاریه‌تی‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داوا‌و خواست‌و پێویستییه‌كان‌و توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفت‌و كێشه‌كانیان له‌ئاستێكی به‌رزدابێت، چونكه له دواجاردا هه‌م بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت له رێگه‌ی وه‌زیره‌كانه‌وه، هه‌م جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی سیاسه‌تگوزاری گشتی ده‌وڵه‌ت له رێگه‌ی ئه‌مان‌و به‌هۆی ئه‌مانه‌وه ده‌كه‌وێته بواری كارپێكردن‌و جێبه‌جێكردن، ئه‌مانن پێشنیازی میكانیزم‌و به‌رنامه‌و لائیحه‌ی كاری جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ن، كه‌واته به كۆی جێگری وه‌زیره‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، سیاسه‌ته گشتییه‌كانی حكومه‌ت پیاده ده‌كرێت‌و ده‌بێته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ خواست‌و داوا‌و پێویستییه‌كانی خه‌ڵك. به‌م ئاسته ده‌وترێت په‌یكه‌ری جێگیر‌و نه‌گۆڕی ده‌سه‌ڵات، چونكه به هه‌ڵبژاردن یان دانان‌و دابه‌شكردن پێكناهێنرێت.
3- ئاستی فه‌رمانبه‌رانی ساده‌ی پله‌كانی خواره‌وه: كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار فراوانن‌و كاره ساده‌كانی كارگوزاری‌و خزمه‌تگوزاریی له فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان‌و دامودهزگاو دامه‌زراوه گشتییه‌كان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن. گرتنه‌ده‌ستی وه‌زیفه‌و بوونه فه‌رمانبه‌ر له‌م ئاسته‌ی خواره‌وه‌دا، مافی هه‌موو هاوڵاتییه‌كه بێ هه‌رجۆره هه‌ڵاوێردن‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌ر ئینتیمای سیاسی یان نه‌ته‌وه‌یی یان ئایینی.
له ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێمدا پۆستی سیاسی‌و پله‌ی تایبه‌ت‌و فه‌رمانبه‌ری ساده سه‌رو خواری نییه، سه‌ره‌وه هه‌ر حیزب‌و خواره‌وه هه‌ر حیزب، حیزب راسته‌وخۆ ده‌ستی له وه‌رگرتن‌و جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و فه‌رمان‌و ئیجرائاتی ئه‌ركه فه‌رمییه ئیدارییه‌كانی حكومه‌تدا هه‌یه، لێره‌دا باسی ده‌ستێوه‌ردان نییه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئاوێته‌بوون هه‌یه، هه‌ر ئاستێكی حیزب له به‌رامبه‌ر پۆستێكی حكومه‌تدایه، مه‌كته‌بی سیاسی به‌رامبه‌ر كابینه‌ی وه‌زاره‌ت‌و وه‌زیره‌كان‌و پله‌تایبه‌ته‌كانه، سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی مه‌یدانی ئاراسته‌كردن‌و خواست‌و داواكانیان روو له پارێزگار‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان‌و قایمقام‌و مدیر ناحیه‌كان ده‌كات، پله‌كانی خواره‌وه‌ی حیزبیش كه باره‌گاكانیان له شه‌قام‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردایه، ئاراسته‌كردنه‌كان‌و داوا‌و خواسته‌كانیان روو له فه‌رمانگه‌كانی خواره‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی قوتابخانه‌كان‌و موختاره‌كانه.
ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و حكومه‌ت‌و مه‌شروعیه‌ت:
مه‌به‌ست له مه‌شروعیه‌ت جووتبوون‌و رێكهاتنه‌وه‌ی كار‌و ره‌فتاری به‌رپرسانی وڵاته له‌ته‌ك یاسا‌و رێسا كارپێكراوه‌كاندا له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ك‌و كاره‌كانیاندا. لێره‌وه جیاوازیی مه‌شروعیه‌ت‌و شه‌رعیه‌ت ئاشكرایه، ئه‌وی دوایی باس له راو متمانه‌و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگایه به‌رامبه‌ر به ده‌سته‌و كه‌سانی فه‌رمانڕه‌وا.
له باسی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تدا ئاماژه‌مان به‌وه‌كرد كه حكومه‌ت به‌گوێره‌ی ده‌ستوور داده‌مه‌زرێت‌و ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی یاسا‌و نیزام‌و بإیارو سیاسه‌ته گشتییه‌كانی هه‌رێمه، كه ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌هێنێته‌دی‌و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست‌و داكانیان ده‌بێت.
كه‌واته سه‌ره‌كیترین‌و بنه‌ڕه‌تیترین شتێك كه حكومه‌ت‌و داموده‌زگاكانی تری كۆمه‌ڵگا لێك جیاده‌كاته‌وه، پابه‌ندبوون به یاسا‌و سه‌رله‌به‌ری یاسابوون‌و كاركردنه بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكان (هه‌موو پله‌كانی یاسا، ده‌ستوور، یاسا ئاساییه‌كان، نیزام‌و بڕیار‌و لائیحه‌كانی جێبه‌جێكردن).
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی وترا ده‌بێت ته‌واوی كار‌و ره‌فتاری به‌رپرسان‌و فه‌رمانبه‌رانی گشتیی حكومه‌ت له‌ناو گشت جومگه‌و بڕگه‌و ئاسته‌كانی ئیداره‌ی گشتیدا جووت بێت له‌گه‌ڵ یاسا‌و به‌گوێره‌ی یاسایه‌ك بێت یان یاسایه‌ك پاساوی بكات، هه‌روه‌ها نابێت هیچ ده‌زگا‌و دامه‌زراوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدا بوونی هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك به‌ڕوونی‌و ئاشكرایی هۆكانی بوون‌و شێوازی كار‌و ئه‌ركه‌كانی رێكنه‌خات.
به‌كورتی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ر وه‌زاره‌ت‌و فه‌رمانگه‌یه‌كدا كار‌و بڕیار‌و ره‌فتارێكی به‌گوێره‌ی یاسا نه‌بوو، یان یاسایه‌ك پاساوی ئه‌و ره‌فتاره‌ی نه‌كرد، ئه‌وه له‌وجێگه‌یه‌و له‌و كار‌و ره‌فتاره‌دا حكومه‌ت تووشی نامه‌شروعیه‌ت هاتووه. كه‌واته ده‌ستێوه‌دان كه‌م یان زۆر له هه‌ر فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیداره‌ی گشتیدا بكرێت، نامه‌شروعه‌و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌خاته ژێر پرسیاری نوێنه‌رانی گه‌ل‌و رای گشتی‌و هاوڵاتییان.
مه‌سه‌له‌ی زانین‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر نامه‌شروعبوونی ره‌فتاری به‌رپرسان له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه، پێویستی به ئاستێكی باش له رووناكبیری‌و هۆشیاریی سیاسیی گشتی‌و ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتیه‌ت‌و ئازاد هه‌یه، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌واو ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستیشه‌وه بوونی حكومه‌تێكی به‌رپرس هه‌یه كه رێز له به‌هاو ئه‌خلاقیه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر هاوڵاتییان‌و جه‌ماوه‌ر بگرێت.
له ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێمدا كه ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ر حیزبه‌و به تاك ئیماره‌تێكی هه‌بوو، كه‌مترین قسه‌و ده‌نگهه‌ڵبڕین‌و دژایه‌تی نامه‌شروعیه‌ت راسته‌و راست له ئیداره‌ی هه‌رلایه‌كدا به‌لایه‌نگری لایه‌نه‌كه‌ی تریان‌و دژایه‌تی ئه‌میتریان ده‌درایه قه‌ڵه‌م، ده‌بوو یان زوو بكشێیته‌وه، یان بچیته سه‌نگه‌رو به‌ره‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو ته‌ره‌فه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌م حكومه‌تی هه‌رێمه‌دا یه‌كه‌م قوربانیی تێكه‌ڵاوبوونی حیزب‌و حكومه‌ت ئه‌م مه‌شروعیه‌ته داماوه بووه كه له‌سه‌ر كاغه‌زو له لاپه‌ڕه‌ی بڕیار‌و فه‌رمان‌و لیست‌و نووسراوه‌كاندا ره‌نگه هیچ عه‌یبی نه‌بێت، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا شته‌كان به بڕیار‌و فه‌رمان‌و به‌گوێره‌ی پێویستی‌و ئاراسته‌كانی حیزب كراون.
بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت‌و حكومه‌ت نه‌بێته ده‌زگای هێنانه‌دی ئاره‌زوو و خواسته‌كانی ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌واو كه‌سانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست، خۆیان بوێرانه‌و به‌جه‌سوری بتوانن رۆڵی كاریگه‌ر له كۆتاییهێنان به ده‌ستێوه‌ردانی حیزب‌و ئۆرگانه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی داموده‌زگای فه‌رمی‌و گشتیی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێم بهێنن، پێویسته كار‌و ره‌فتاری خۆیان مه‌شروع‌و سه‌رله‌به‌ری مه‌شروعیه‌ت بێت، ئه‌مه به یه‌كه‌م هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تی كرده‌یی ئه‌م پرۆسه‌یه داده‌نرێت.
ته‌وه‌ره‌ی چواره‌م: هۆكاره‌كانی ئه‌م كێشه‌یه:
كێشه‌و گرفته سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاساییه‌كانی كۆمه‌ڵگا به ته‌نها هۆكارێك‌و دووان نابه‌سرێنه‌وه، هه‌ر جۆره گرفتێك چه‌ند هۆكاری بابه‌تی مادی‌و مه‌عنه‌وی‌و هۆكاری زاتی فیكری، ره‌فتاری، هۆكاری سه‌ره‌كی‌و لاوه‌كی، یاریده‌ده‌ر، ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی هه‌یه.
به رای من هۆكاری سه‌ره‌كی پشت سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی تێكه‌ڵاوبوونی حیزب‌و حكومه‌ت، له دوو هۆكاری سه‌ره‌كیدا چڕده‌بێته‌وه، كه په‌یوه‌ندی به جۆری بیركردنه‌وه‌و تێگه‌شتن‌و روانین‌و دیدی كه‌سانی فه‌رمانڕه‌واو به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌یه بۆ فه‌رمانڕه‌وایی‌و ده‌وڵه‌تداری‌و گرتنه‌ده‌ست‌و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی گشتی.
ئه‌و تێگه‌شتن‌و دیده كاریگه‌ری‌و ئاسه‌واری له‌سه‌ر شێوازی بڕیاری سیاسی‌و ره‌فتاری سیاسی‌و موماره‌سه‌ی سیاسی‌و پێكهاته‌ی رۆشنیری‌و هۆشیاریی سیاسیی سه‌ركرده‌و به‌رپرسان، له فه‌رمانڕه‌وایكردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات‌و ئیداره‌ی گشتیدا به‌جێهێشتووه.
یه‌كه‌م: بیرۆكه‌ی حیزبی سه‌ركرده
راسته بیردۆزی حیزبی سه‌ركرده به‌نده به بوونی ته‌نها یه‌ك حیزب‌و یه‌ك رێكخراوی سیاسی له ده‌وڵه‌ت‌و سیستمی سیاسیی وڵات‌دا، بوون‌و دروستكردنی حیزب‌و رێكخراوی تری سیاسی به یاسا‌و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك نیزامی سیاسی‌دا به ده‌ستوور قه‌ده‌غه ده‌كرێت، له كوردستاندا به‌لای كه‌م دوو حیزبی گه‌وره‌ی هاوشان‌و باڵانس چوونیه‌ك‌و ژماره‌یه‌ك حیزب‌و هێزی تر هه‌ن، بیرۆكه‌ی تاك حیزبی سه‌ركرده له‌سه‌ر شێوازی سیستمی تاك حیزبی فه‌رمانڕه‌وا، له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌ی حیزبه‌كان‌و ده‌رفه‌تی كاركردنیاندا ناكۆكه، ئه‌مه راسته، به‌ڵام له سایه‌ی فره‌یشدا ره‌فتاری سیاسی‌و چۆنیه‌تی كاركردنی حیزبی ده‌سه‌ڵات‌و دید‌و تێگه‌شتنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆیان پێوه‌ری راسته‌قینه‌یه نه‌ك كڵێشه سیاسییه‌كان كه زۆرجار له به‌رهه‌می گوتاری خۆنمایشكردن به‌ولاوه نین، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین ئاماژه به ده‌یان نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌كراوی ئه‌و بیرۆكه‌یه بكه‌ین، زه‌قترینیان شه‌ڕی ناوخۆ له‌سه‌ر داهاتوو و ده‌سه‌ڵات‌و قبوڵنه‌كردنی موعاره‌زه‌و بڕیاردانی حیزبه له گشت موقه‌ده‌راتی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵاتیی ئه‌م هه‌رێمه‌دا.
به‌گوێره‌ی تیۆری حیزبی سه‌ركرده، حیزب ئامرازی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی خیارو ئیراده‌و ویسته سیاسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌و پێشه‌وایه‌تی‌و رێبه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ر له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه.
ئایدیۆلۆژیای سیاسیی حیزبه ئامانجه‌كانی كۆمهڵگاو ده‌وڵه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كات، دامودهزگاو دامه‌زراوه‌كانی پێكده‌هێنێت‌و رابه‌رایه‌تی‌و ئاراسته‌یان ده‌كات به‌ره‌و هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
ئه‌م تێگه‌یشتنه جێگایه‌كی به‌رچاوی له زانستی سیاسی‌و سیستمه سیاسییه‌كانی پاش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری 1917ی حیزبی كۆمۆنیستی سۆڤیه‌تی جاران‌و بلۆكی خۆرهه‌ڵاتدا گرتبوو، له په‌ڕینه‌وه‌یدا بۆ جیهانی سێیه‌م له‌پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م‌و وردتر له‌پاش ساڵانی شه‌سته‌كان بوویه تێزی كاركردنی زۆرێك له هێزو بزافه رزگاریخوازه‌كانی دژ به كۆلۆنیلیزم، له جیهانی سێیه‌مدا‌و ده‌سه‌ڵاتگه‌لێكی نه‌ته‌وه‌یی چه‌پی دكتاتۆری توندوتیژی به‌رهه‌م هێنا، كه تا سه‌رده‌می سیستمی نۆێی جیهانی‌و كۆتایی جه‌نگی سارد به‌رده‌وام بوو، ئێستاش پاشماوه له هه‌ندێك وڵات‌دا ماوه.
ئه‌زموونی ئه‌م سیستمانه له ته‌واوی وێنه‌كانیدا ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا ته‌نها حیزبی فه‌رمانده‌و سه‌رۆكی فه‌رمانده بوونیان هه‌یه‌و هه‌موو دامووده‌زگاو دامه‌زراوه‌و ئۆرگانه گشتییه‌كان پاش ئه‌م دوو ئیراده‌یه دێن‌و بوونیان وابه‌سته‌ی ئه‌م دوو ئیراده‌یه‌یه كه له ترۆپكی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن.
حیزبی فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌ی فه‌رمانده به سروشتی خۆیان ئاراسته‌گه‌رو ده‌ستنیشانگه‌رو بڕیارده‌ری هه‌موو شته‌كانن، به حوكمی فه‌رمانده‌یی بوون، نه‌ك به حوكمی یاسا‌و نیزام‌و لائیحه‌و بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی گشتیی وڵات، چونكه هه‌موو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ئه‌ركیان هه‌ڵگرتنی په‌یامی حیزب‌و سه‌ركرده‌كانه كه رۆحی بزواوی نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه‌تی.
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سیستمه ئامانجی ئایدۆلۆژی هه‌یه‌و خه‌ونی ئایدیۆلۆژی هه‌ڵده‌گرێت، دامه‌زراندنی داموده‌زگای رێكخستن‌و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌و هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندی‌و پێویستی‌و خواسته‌كانی هاوڵاتییان، كاتێك مانای هه‌یه كه به‌م ئاقاره‌دا بإوات‌و له‌ژێر ئه‌م سێبه‌ره‌دابێت.
له‌م فۆرمه‌ی حكومه‌ت‌و ده‌وڵه‌تدا ئاوێته‌بوونی ئه‌رك‌و كار‌و وه‌زیفه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و حیزب، به ده‌ستێوه‌ردان ناژمێرێت، به‌ڵكو به ئاراسته‌كردن‌و چاوساغی‌و رێنیشاندان‌و یارمه‌تیدان داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی كار‌و جوڵه‌ی حكومه‌ت‌و داموده‌زگای گشتی ئه‌ركه‌كانیان له ره‌وتی ئاسایی بیرۆكه‌ی حیزبی سه‌ركرده‌دا به‌ڕێوه‌به‌رن‌و تووشی لادان له هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی حیزب نه‌بن.
له‌ناو ته‌وژمی ئیسلامی‌دا هه‌مان بیرۆكه‌ی كوشنده بۆ ده‌وڵه‌ت‌و حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی گشتی بوونی هه‌یه، كه هیچ گومانم نییه ئه‌گه‌رچی پاساوه‌كانیان له‌ناو خودی مه‌نزومه‌ی شه‌ریعه‌تدا بۆ داتاشیوه‌و به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی بیركردنه‌وه له‌و نموزه‌جه ده‌سه‌ڵاته لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وله ئیشتراكیه‌و ده‌وله ره‌ئسمالیه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، ده‌وله ئیسلامییه‌كه‌شی له فۆرمه تاكڕه‌وییه‌كه‌یدا له بیرۆكه‌ی (جماعه المسلمین، الفرقه الناجیه، الكوتله‌ی حیزبی ته‌حریردا) به‌رجه‌سته ده‌بێت.
دووه‌م: ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ری ره‌نجه
به‌كارهێنان‌و كارپێكردنی ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌م حكومه‌ته به‌ری ره‌نجه) به‌ری ره‌نجی خه‌باتگێڕان، به‌ری ره‌نجی شه‌هیدان، به‌ری ره‌نجی سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌ران... هتد، خۆ كه‌س لاری‌و گومانێكی له راستیی ئه‌م بابه‌ته‌و سروشتی بوونی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه نییه، پێشینانی كورد وتوویانه (تیكه تا نه‌یجوی قوت نادرێت)، هێنانه ئارا‌و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵات‌و كیانێكی تایبه‌ت به گه‌لێك تیكه‌یه‌كه بێ قوربانی‌و خه‌بات هاتنه‌دی وێنا ناكرێت، ئه‌مه راستییه‌كه له ئه‌زموونی خه‌بات‌و تێكۆشانی گه‌لانی تری جیهاندا، كه‌واته تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئه‌م گوتاره مانای وه‌فاداری‌و ئه‌مه‌ك‌و شانازیی‌و ره‌مزیه‌ت‌و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی خواست‌و داوای تێكۆشه‌ران‌و سه‌ركرده‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و له‌پێشتر بوونی قه‌ره‌بووی ره‌نج‌و قوربانییه‌كانیان بگه‌یه‌نێت، ده‌بێت لای هه‌موو تاك‌و كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌رو دڵسۆز له‌به‌رچاو بگیرێت، داموده‌زگای حكومه‌تیش كار بۆ قه‌ره‌بووی دواكه‌وتنه‌كانیان له ژیان بكاته‌وه.
به‌ڵام گرفت له‌و ده‌رهاویشته‌یه كه له تێگه‌یشتن‌و دید‌و بۆچوونی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت‌و ئیداره‌ی گشتیی هه‌رێمدا دروستی ده‌كات، له ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوودا كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی (سه‌لبی) له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كان‌و ره‌فتارو موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵات (وه‌ك ده‌سه‌ڵات‌و ئیداره‌ی گشتیی خه‌ڵكی هه‌رێم كه گه‌لی به‌رده‌م ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ن، مافی هاوڵاتیبوونی یه‌كسان‌و چوونیه‌كیان هه‌یه) كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی‌و پراكتیكی ده‌سه‌ڵات بووه‌ته موڵكی ئه‌وانه‌ی میراتگری به‌ری ئه‌و ره‌نجه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دروستكردن‌و داڕشتن‌و وه‌رگرتنی بڕیاره گشتییه‌كان بێت كه به‌سه‌ر گشت ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگادا رابگات‌و بیانگرێته‌وه، ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رگه‌رمی پرۆسه‌ی به‌موڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی گشتییه بۆ ئه‌و هێزو لایه‌ن‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و به موسته‌حه‌قی ده‌زانێت به‌ری ئه‌و ره‌نجه بخۆن‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی بچننه‌وه.
ده‌سه‌ڵات به گشت ئیمتیازات‌و بوونه مادی‌و مه‌عنه‌وییه‌كانییه‌وه ببێته میرات، نموونه‌ی ئاشكرا ئه‌وه‌یه كه ئێستا له كوردستاندا چینێكی سه‌رمایه‌داری حیزبی‌و سیاسی له به‌رپرسه‌كانی حیزب‌و حكومه‌تی ئه‌م هه‌رێمه په‌یدابووه، ده‌توانن به كراوه‌یی‌و بێ رێگرو سه‌رله‌به‌ریه‌كی یاسا‌و مافی ئه‌وانی تری هاوڵاتی سوود له هه‌موو توانا مادی‌و مه‌عنه‌وی‌و ئیمتیازه‌كانی حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم وه‌رگرن، زۆر ساده‌و ئاسایی له‌م سوودوه‌رگرتنه شه‌خسییه ده‌ڕوانن‌و به ره‌واو شیاوی ده‌زانێت، چونكه له‌پشت گوتاری به‌ری ره‌نجه‌وه‌یه‌و ئه‌ویش میراتگری ئه‌م ره‌نجه‌یه‌و هیچ دارایی‌و سامانێك له میرات حه‌ڵاڵترو باشترنییه.
یه‌كێك له خاسیه‌ته‌كانی به‌ری ره‌نج‌و میراتگری به‌ری ره‌نج ئه‌وه‌یه كه ماف‌و داوا‌و شه‌راكه‌تی كه‌سی تێدانییه‌و موڵكی بێ مشتومڕی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تی به‌خشنده‌یی‌و به‌رچاو تێریدا شتێكی دایه ئه‌وانی تری ده‌وروبه‌ری، ئه‌وه له پیاوه‌تی‌و گه‌وره‌یی خۆیه‌تی، ئه‌گینا وه‌ك ماف‌و داواكاریی هیچ پابه‌ندیه‌كی نییه‌و كێ چی ده‌ڵێت بۆخۆی ده‌یڵێت.
نموونه‌ی دووه‌م داواكردن‌و بوونی ته‌زكیه‌ی حیزبه بۆ دامه‌زراندن‌و بوونه فه‌رمانبه‌ری ئاسایی له فه‌رمانگه‌ی فه‌رمی حكومه‌تدا له‌گه‌ڵ بوونی ته‌واوی مه‌رجه‌كانی فه‌رمانبه‌ریه‌تی، ته‌زكیه پێویسته كه ته‌نهاو ته‌نها باس له ئینتیماو لایه‌نداری حیزبی‌و سیاسی بكات، نه‌ك به‌دواداچوونی ئه‌ستۆپاكی له تاوان‌و جه‌ریمه.
نموونه‌ی سێیه‌م دابڕین‌و قۆرخكردنی ته‌واوی ئه‌و پۆست‌و فه‌رمانگه‌و جێگایانه‌ی ده‌سه‌ڵاته كه فه‌رمانگه‌و ده‌زگای ئیمتیازاتن له‌لایه‌ن حیزبه‌وه، هه‌ر له شه‌ڕی ناوخۆوه تا ئه‌مڕۆ ته‌واوی ده‌زگاكانی گومرگ‌و باج‌و وه‌زاره‌تی دارایی‌و به‌رپرسانی پێدان‌و دابه‌شكردنی مقاولات‌و... هتد.
ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م تێگه‌شتنه‌ی له‌و دوو هۆكاره كه‌وتوونه‌ته‌وه، چه‌مكی هاوڵاتیبوونی له ماف‌و داخوازییه‌كانیدا له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی گشتیی حكومه‌تدا گۆڕیوه به هاوحیزبی بوون.
* ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی له‌م دید‌و تێگه‌شتن‌و بۆچوونه بۆ ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌وه:
یه‌كه‌م: به‌رپرسیاریه‌تی‌و لێپرسینه‌وه
كاتێك ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت به‌ری ره‌نج بوو، ده‌بێته موڵكێكی بێ خه‌وش كه كێشه‌و هه‌ڵاو گومانێكی له‌سه‌رنییه‌و مافی خاوه‌ن موڵكه كه به‌ری ره‌نجی خۆیه‌تی هه‌موو ته‌سه‌روفێك له‌و موڵكه‌یدا بكات به فرۆشتن، به‌كرێدان، گۆڕینه‌وه، تێكدان، به‌خشین.... هتد، له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسیار نییه‌و كه‌س مافی لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی نییه، ئه‌مه رێسایه‌كی گشتیی موڵكدارییه له یاسا‌و عورفی كۆمه‌ڵگاكاندا، له‌م شێوه تێگه‌یشتن‌و شرۆڤه‌كردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه‌ده‌گات كه له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئێمه‌دا كه‌س (به‌رپرسیار) نییه به مانا سیاسی‌و یاسایی‌و ئه‌خلاقییه‌كه‌ی، چونكه بۆچی به‌رپرس بێت‌و له‌به‌رده‌م كێدا به‌رپرس بێت‌و ئه‌و خه‌ڵكه له به‌رامبه‌ر چیدا لێی ده‌پرسنه‌وه، به‌ڵام به مانا عورفییه‌كه‌ی به‌كارهێنانی باوی ناو خه‌ڵك كه ده‌كاته خاوه‌ن نفوز‌و بڕیار‌و ده‌سه‌ڵات، نابێت به‌ر له پرسی ئه‌و كه‌سمان په‌نجه بكه‌ین به ئاودا.
دووه‌م: ره‌وایه‌تی (شه‌رعیه‌ت)
كاتێك تێگه‌شتن‌و بۆچوونی سه‌ركرده‌و به‌رپرسان بۆ ئه‌و حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه، ئه‌وه‌بێت كه ئه‌م حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ری ره‌نج‌و زه‌حمه‌تی خۆمانه، ئاشكرایه هیچ كه‌س له دونیادا پێویستی به سه‌لماندنی ره‌وایه‌تی موڵكی خۆی نییه كه به‌ری ره‌نج بێت، چونكه موڵكێكی بێ خه‌وش‌و تانه‌یه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر نییه، بۆیه له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گله‌یی‌و گازنده‌و هاواره‌ی هاوڵاتییاندا گۆڕانێكی به‌رچاو روونادات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بوون‌و كاركردنی ئه‌م حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم پێویستی به رالێبوون‌و ره‌وایه‌تیی هاوڵاتییان‌و نه‌وه‌ی نوێ نه‌بێت.
سێیه‌م: یاسا سه‌روه‌ری
ئه‌م دیده بۆ ده‌سه‌ڵات‌و حكومڕانی واده‌كات كه به‌رپرس‌و لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێم خۆیان له‌سه‌رووی یاساوه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاساوه ببینن له ره‌فتاری سیاسی‌و ده‌وڵه‌تكردندا، ئه‌مه‌ش رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كار‌و چالاكیی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت به ویست‌و حه‌زو سه‌لیقه‌و میزاجی شه‌خسیی به‌رپرسه ده‌ستڕۆشتوو و خاوه‌ن نفوزه‌كانی ناو حیزب‌و حكومه‌ت به‌ڕێوه‌بچێت، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا‌و لائیحه‌و نیزام‌و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان یان وه‌زاره‌ت یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئیتر ئاسایی ده‌بێت كه كام سه‌رپێچیی یاسا گه‌وره‌یه‌و به تاوان‌و تۆمه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گشتی داده‌نرێت، یان كام گه‌نده‌ڵی‌و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ماڵ‌و سامانی گشتی قورس‌و ناهه‌مواره، زۆر به ساده‌یی‌و سانایی ده‌كرێت‌و له تۆماره‌كانی ئه‌م موڵكه‌ی به‌ری ره‌نجه‌كه‌یدا چۆن یاسایی‌و رێگه‌پێدراو شیاوبێت، وه‌ها تۆمارده‌كرێت..
ته‌نها قازانجێك كه كۆمه‌ڵگای كورده‌واریی له‌م تێگه‌شتنه‌ی سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێم كردوویه‌تی، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مه‌یل‌و ئاره‌زووه زۆره‌ی كه هه‌یانه بۆ كۆنترۆڵكردن‌و به‌ره‌و شمولیه‌تبردنی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام به كرده‌یی پیاده‌ی ناكه‌ن‌و به‌دوایدا ناڕۆن، چونكه به‌ڕاستی پێویستیان پێی نییه حیزب‌و ده‌سته‌یه‌كی فه‌رمانڕه‌وا، ده‌سه‌ڵاتێكی شمولی به‌رپا ده‌كه‌ن كه گومانیان هه‌بێت له‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ته هی ئه‌وان بێت یان ترسیان هه‌بێت له لێپرسینه‌وه‌و ده‌نگدانی گه‌لدا بیدۆڕێنێ، یان نه‌یارو ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ناو دامودهزگاو ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵات ناڕه‌زایه‌تی‌و توڕه‌یی نیشان بده‌ن‌و ئیداره ته‌قلیدییه‌كه‌ی راوه‌ستێنن‌و په‌كی بخه‌ن، ئه‌مانه هیچی روونادات‌و گومانیش له موڵكداریه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌ری ره‌نجه‌كه‌دا نییه، ئیتر خۆ به دكتاتۆركردن‌و ناوی خۆزڕاندن له‌پای چی‌و بۆچی؟
چواره‌م: لێكترازانی فۆرم‌و ناوه‌رۆك
ئه‌م فۆرمه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێم له‌ته‌ك ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا ناكۆكه‌و وێك نایه‌ته‌وه، چونكه بڕیاره ئه‌م ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی هه‌رێمه هی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بێت هی گشت نه‌ته‌وه‌كه، گوزارشت له ئینتیماو شوناسی سیاسیی تاكی هاوڵاتی كورد‌و خه‌ڵكی كوردستان بكات، كیانێكی سیاسیی فیدراڵ بێت بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێبه‌شكراو له مافی چاره‌ی خۆنووسین‌و مافه سیاسییه‌كانی.
شوناس‌و ئینتیمای هه‌ر گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌ك له كیان‌و قه‌واره سیاسییه‌كه‌یدا به‌رجه‌سته ده‌بێت بۆ هه‌ڵاوێردن‌و جیاوازی دروستكردن نییه له‌ته‌ك گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كانی تردا، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ست‌و سۆزێكی ده‌سته‌جه‌معییه بۆ كۆمه‌ڵێك خاسیه‌تی جیاكه‌ره‌وه‌و تایبه‌ت كه بۆخۆی له بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتمانی گشتیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و چه‌كه‌ره ده‌كات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بێته ناوه‌رۆكی بابه‌تیانه‌ی ئه‌و شوناس‌و ئینتیمایه‌و له‌وه‌ش زیاتر هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات، حیزبی نه‌ته‌وه‌یین.
لێكترازانه‌كه له‌وێدایه ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاته له‌بری ئه‌وه‌ی یه‌كبوون‌و یه‌كپارچه‌یی‌و ئاوێته‌بوون له‌نێوان كۆمه‌ڵگا به‌گشت تاك‌و گروپ‌و كۆمه‌ڵه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تدا دروستبكات، یه‌كبوونی له‌نێوان ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت‌و حیزب‌دا دروستكردووه.
ته‌وه‌ره‌ی پێنجه‌م: كایه‌و بواره‌كانی تێكه‌ڵاوبوونی حیزب‌و حكومه‌ت
پێموایه كه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی چاكسازیی جیاكردنه‌وه‌ی حیزب‌و حكومه‌ت پێویسته له چه‌ند لایه‌ن‌و دوراییه‌وه، له كایه جۆراوجۆره‌كانی تێكه‌ڵاوبوونی ئه‌رك‌و كاری حكومه‌ت له ئاراسته‌كردن‌و به‌إێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌و داموده‌زگای گشتیی هه‌رێم‌و حیزب‌دا بكۆڵێته‌وه، له‌وانه:
1- تێكه‌ڵاوكردنی حیزب‌و حكومه‌ت‌و بڕیاری سیاسی‌و ئیداریی.
2- تێكه‌ڵاوكردنی حیزب‌و حكومه‌ت‌و گه‌نده‌ڵیی دارایی‌و ئیداریی.
3- تێكه‌ڵاوكردنی حیزب‌و حكومه‌ت‌و یاسا سه‌روه‌ریی (مه‌شروعیه‌ت).
4- تێكه‌ڵاوكردنی حیزب‌و حكومه‌ت‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رۆڵی په‌رله‌مان.
5- تێكه‌ڵاوكردنی حیزب‌و حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی‌و دادگاكان.
6- تێكه‌ڵاوكردنی حیزب‌و حكومه‌ت‌و بێبه‌هاكردنی به‌شداری سیاسیی هاوڵاتییان.
7- تێكه‌ڵاوكردنی حیزب‌و حكومه‌ت‌و رێكخراوه پیشه‌یی‌و جه‌ماوه‌رییه‌كان.
8- تێكه‌ڵاوكردنی حیزب‌و حكومه‌ت‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
9- تێكه‌ڵاوكردنی حیزب‌و حكومه‌ت‌و هه‌ڵاوێردنی سیاسیی هاوڵاتییان.
10- تێكه‌ڵاوكردنی حیزب‌و حكومه‌ت‌و كۆنترۆڵكردنی ده‌ربإینی رای ئازاد‌و ئازادیی راده‌ربڕین.
ئه‌م كایه‌و بوارانه بابه‌تی سه‌ره‌كی لێكدانه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ن‌و به‌دواداچوونی زۆر هه‌ڵده‌گرن، كه لێره‌دا بواریان نییه.
دوا وته:
هه‌تا به‌رپرسان‌و كه‌سانی فه‌رمانڕه‌واو بڕیاربه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت‌و حیزبه‌كانیان له‌م هه‌رێمه‌دا ئینكاریی ئه‌م راستیانه بكه‌ن‌و ره‌تیانبكه‌نه‌وه، یان به رێژه‌ییكردنی بچووك‌و ئاسایی بكه‌نه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه كێشه‌ی تێكه‌ڵاوبوونی حیزب‌و حكومه‌ت چاكسازیی تێدا ناكرێت‌و چاره‌سه‌ر ناكرێت‌و په‌تای گه‌نده‌ڵی‌و ناته‌واوی‌و شێوانه‌كان رۆژ له‌دوای رۆژ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و پیربوون‌و هاوڵاتییان به‌ره‌و خه‌مساردیی‌و بێباكی‌و تاكه‌كانیش به‌ره‌و توڕه‌یی‌و بێزاریی ده‌بات.
خودایه یارمه‌تیمان بده تا هه‌وڵ‌و كۆششه‌كانی چاكسازیی دڵسۆزان‌و به‌رپرسانی چاك‌و پاكی ئه‌م گه‌له سه‌ربگرێت‌و نه‌گه‌ینه ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوانه.