|
جه‌لال جه‌وهه‌ر: مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان و مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌زیاد ده‌زانم |
Monday, January 19, 2009 |
سازدانی: سیروان ره‌شید
دووا هه‌فته‌ی مانگی رابردوو سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان گرێدا، كه تێیدا كۆمه‌ڵێك بڕیاری بۆ ناوخۆی كوردستان و عیراق لێكهوتهوه، جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م دیمانه‌یه‌ی "سبه‌ی" دا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وانه و كۆمه‌ڵێك لایه‌نی دیكه‌ی تایبه‌ت به ره‌وشی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كێشه و گرفت و قه‌یرانانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا له‌ئارادان.
*له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی له به‌غدا كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌ی چڕوپڕی ئه‌نجامدا كه دیاره كۆمه‌ڵێك بڕیاری بۆ ناوخۆی كوردستان لێكهوتهوه، ورده‌كاری ئه‌و كۆبوونه‌وانه چی بوو؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا مه‌سه‌له‌ی چاككردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و فه‌ساده‌ی كه تێیكه‌وتووه و هه‌روه‌ها حكومه‌ت سه‌رله‌نوێ رێكبخرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و ژماره زۆره وه‌زاره‌ته‌ی هه‌یه تهقڵیسبكرێت به شكڵێكی جوان و به‌چاكی. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆر له‌حكومه‌تدا كه ئێستا ده‌گاته نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌د و په‌نجا فه‌رمانبه‌ر، كه ئه‌مه به‌ڕاستی حاڵه‌تێكی ناته‌ندروسته و حكومه‌تی ته‌پاندووه و به‌ڕه‌ئی من قورساییه‌كی زۆر زۆری هه‌یه له‌سه‌ر حكومه‌ت و له‌سه‌ر حسابی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستی، بۆیه یه‌كێك له مه‌وزوعه ئه‌ساسییه‌كان مه‌سه‌له‌ی چاككردنی حكومه‌ت بوو به‌شێوه‌یه‌كی وا بتوانێت ئیشوكاره‌كانی خۆی به چاكی بكات.
هه‌روه‌ها مه‌وزوعێكی تر كه باسكرا مه‌سه‌له‌ی خۆبه‌ستنه‌وه به سیاسه‌تی حزبایه‌تی و كاركردنی حزبی بوو، كه به بۆچوونی من هه‌م یه‌كێتی و هه‌م پارتیشی ناشرین كردووه، كۆمه‌ڵگاكه‌ش فاساد ده‌كات.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شكرا له‌سه‌ر ئاستی عیلاقات و عیلاقاتی حزبی و سیاسی یان ئاستی عیراق و ئاستی ناوچه‌كه و ئاستی دنیا ده‌بێت به موه‌حه‌دی بێت، خۆتان ده‌زانن كێشه‌مان له‌گه‌ڵ عیراق هه‌یه، ره‌نگه هه‌ندێك مه‌سائیل هه‌بێت پێویستی به یه‌ك ره‌ئی هه‌بێت، پێویستی به ره‌ئێكی موه‌حه‌د هه‌بێت له مه‌سه‌له ئیقلیمییه‌كان و مه‌سه‌له‌كانی دنیا، ئێمه‌ی كورد له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی ئاله‌و روانگه‌یه‌شه‌وه با یه‌كگرتووبین.
باسیشمان له مه‌سه‌له‌ی راگه‌یاندن كرد كه له‌ئێستادا خیتابی جیاواز هه‌یه و ئه‌و خیتابه جیاوازه كاریكردۆته سه‌ر عیلاقاتی ئیقلیمیمان، هه‌تا كاری كردۆته سه‌ر عیلاقاتی دهولیمان و كاریكردۆته سه‌ر عیلاقاتی عیراقیمان.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوانمان مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بوو، ئه‌گه‌ر به‌بیرتان بێت رێككه‌وتنه‌كه له 7ی حوزه‌یرانی2007 له سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامدرا و دوو لیژنه دروستكرا یه‌كێك له به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تی مام جه‌لال و ئه‌ندامێتی كاك دكتۆر رۆژ و كاك عارف ته‌یفور و كاك دكتۆر به‌رهه‌م و كاك دكتۆر فواد مه‌عسوم، له كوردستانیش لیژنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی كاك مه‌سعود و ئه‌ندامێتی كاك كۆسره‌ت و كاك فازیل و كاك عیزه‌دین به‌رواری و منیشی تێدابوو، ئه‌مانه پێكهاته‌ی لیژنهكهبوون، به‌ڵام تا دووای دوو مانگ و نیو شتێكی وامان نه‌كردووه كه شایه‌نی باسبێت، له لیژنه‌كه‌ی به‌غدا و چ ئه‌وانه‌ی خۆشمان به‌ڕاستی هیچ شتێكی موتهمهیزمان نه‌كردووه بۆ كه‌ركوك.
*یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌موو حزبه‌كانی تر زیاتر بانگه‌شه بۆ شه‌فافییه‌ت ده‌كه‌ن، بۆچی لهڕاگهیاندنهكانتاندا ده‌قی ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیژییهتان بڵاونه‌كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ری رێككه‌وتن؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: به‌ڕای من شه‌رت نییه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌مووی خه‌ڵك بیزانێت، چونكه ئێمه چه‌نده دۆستمان هه‌یه ده ئه‌وه‌نده‌ش دوژمنمان هه‌یه و خه‌ڵكیش هه‌یه به عه‌كسی مه‌سڵه‌حه‌تی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه كارده‌كات.
* زۆرێك له حزبه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی سیاسی كوردستان پێیانوایه كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی بازنه‌ی دیموكراسیی و ئازادی سیاسی و زیاتر قۆرخكردنی باری ژیانی ئیداری و سیاسییه له كوردستاندا؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: من واینابینم و ئه‌وانیش ده‌توانن له‌ناو خۆیاندا رێككه‌وتن بكه‌ن، ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیژییه له دژی هیچ ته‌ره‌فێكی سیاسی نییه و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه ناسكه‌دا.
* له‌سه‌ر ئاستی عیراق ره‌نگه زه‌روره‌تێك ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی خولقاندبێت له نێوان هه‌ردوولاتاندا، به‌ڕای هه‌ندێك چاودێری سیاسی رێككه‌وتنه‌كه بۆسه‌ر ئاستی كوردستان به‌زیانی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی ده‌شكێته‌وه؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: وه‌زعی كورد ئێستا له هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌چێت، به‌ڕای من كورد ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له موعاده‌له‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆر جوزئییه له موعاده‌له‌ی ئیقلیمی تۆزێك حیسه‌ی زیاتره و له ئاستی عیراقیش رۆڵ و گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه مانای ئه‌وه نییه كه كورد هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر نییه، له‌وه‌ش زیاتر هه‌موو پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق به‌كوردستانیشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره له‌ئاستی ناوه‌وه و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیشدا.
*مامۆستا جه‌لال كورد ئێستا چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌سه‌ره؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر نییه، عیراق خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، پرۆسه سیاسییه‌كه‌ی له هه‌مووكات زیاتر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، مه‌ترسی ئیقلیمی و ده‌ولی له‌سه‌ره، ئێستا ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه له قاهیره كران، راپۆرته‌كه‌ی بیكه‌ر هامڵتۆن به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی كه په‌یوه‌ندی به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته به مه‌ركه‌زه‌وه، نه‌هێشتنی نیزامی فیدراڵی، پێموایه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، بۆیه به‌ڕای من ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان شتێكی پێویست و گرنگه.
* له به‌ندێكی رێككهوتنهكهتاندا له‌گه‌ڵ پارتی داوای یه‌كخستنی فراكسیۆنی زه‌رد و سه‌وزی پارله‌مان كراوه، هه‌روه‌ها له‌و به‌نده‌دا باس له‌وه‌كراوه كه هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان به ته‌وافوق و رێككه‌وتن بێت، كه به بڕوای خه‌ڵكانێك ئه‌و رۆژه‌ی فراكسیۆنی سه‌وز له كۆبوونه‌وه‌ی یاسای نه‌وت كشایه‌وه هه‌ر ئه‌و رۆژه پارله‌مانی كوردستان له پارله‌مانێكی راسته‌قینه ده‌چوو، باشه ئه‌گه‌ر به نموونه له هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكای پزیشكان و ته‌ندروستكاران خه‌ڵكێكی خاوه‌ن توانا و دڵسۆز و بێلایه‌ن ده‌ربچێت ئه‌مه چ زه‌ره‌رێكی بۆ میلله‌ت هه‌یه، پێتوانییه ئه‌مه جۆرێك له قۆرخكردنی رێكخراو و سهندیكاكانه له‌لایه‌ن ئێوه و پارتییه‌وه، هه‌روه‌ها قۆرخكردنی ژیانی خه‌ڵكیشه؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: من وه‌ك ره‌ئی شه‌خسی خۆم هه‌رچه‌نده پێشتریش به‌ڕاشكاوی بۆچوونی خۆم وتووه له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و ده‌زگایانه‌ی كه خۆمان هه‌مانه، بۆنموونه مه‌كته‌بی مافی مرۆڤ و مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان به‌زیاد ده‌زانم له‌ناو یه‌كێتیدا.
ده‌كرێت ئێمه هه‌وڵبده‌ین یاخود به‌رنامه‌یه‌كی وامان هه‌بێت بۆ ته‌نسیق و هاوكاریی له‌گه‌ڵ رێكخراوه دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان، به‌ڵام تۆ بێیت هه‌موو ئه‌وانه زه‌بت بكه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر حزب بكه‌یت، به‌ره‌ئی من ئه‌وه مانای نه‌هێشتنی دیموكراسییه‌ته له‌ناو ئه‌و رێكخراوانه‌دا، ئه‌گه‌ر وابن حه‌ق نییه ناوی رێكخراوی دیموكراسی بن، یان نابێت ناوی رێكخراوی دیموكراسی و پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ری بێت، یان كه‌بوو ده‌بێت ئیستیحقاقاتی جه‌ماوه‌ریی خۆیان هه‌بێت، ده‌كرێت ئه‌و حزبه ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی هه‌بێت، به ره‌ئی شه‌خسی خۆم ده‌كرێت دوای هه‌ڵبژاردن لیستی یه‌كێتی و پارتی ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییان هه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم بهشكڵێك نزیكی رێكخراوه دیموكراسی و پیشه‌ییه‌كان بین وه‌ك حزب ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و بۆچوونم وایه ده‌بێت ئه‌مانه ئازاد بكرێن و كاربكه‌ن بۆ رێكخراوه پیشه‌ییه‌كه‌ی خۆیان.
* واته تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا نیت، كه به‌و شێوه‌یه داواده‌كات كه سه‌ندیكاكان به ته‌وافوق و یه‌كگرتوویی بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: من وه‌كو شه‌خسی به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم، به‌ڵام من له مه‌كته‌بی سیاسیم و به‌شدارم له‌و رێككه‌وتنه‌دا و ئه‌وه شتێكی تره، به‌ڵام وه‌كو ره‌ئی شه‌خسی من پێموایه و پێشتریش وتوومه ئه‌وه‌نده نزیك نه‌بین له رێكخراوه‌كان و ئازادیان بكه‌ین، بۆیه من پێموایه ئه‌و رێكخراوانه ئازاد نین.
* له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دامه‌وه دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی كه‌ركوك داوا ده‌كه‌ن پارتی و یه‌كێتی هه‌ر لایه‌ی 100ملیۆن دۆلار له‌و پاره زۆره‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكی خه‌رجبكه‌ن، بۆ نه‌كراوه؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: كاتی خۆی ببوو به قه‌راریش كه هه‌ر لایه‌ی 70ملیۆن دۆلار بده‌ن، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كرا، ره‌نگه لایه‌ك له‌لایه‌كه‌ی تر زیاتر خزمه‌تی كه‌ركوكی كردبێت، به‌ڵام وه‌كو وتم ئێمه به یه‌كگرتوویی كارمان نه‌كردووه و به شێوازی جیاواز و خیتابی جیاواز قسه‌مانكردووه، ئێستاش به پاره و به قه‌رار جێبه‌جێده‌كرێت، من له‌سه‌ره‌تای 2004وه وتومه و شایه‌تیشم هه‌یه و ره‌ئم وایه كه‌ركوك به پاره و به بڕیار دێته‌وه سه‌ركوردستان.
*ئێوه و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا بڕیارتاندا هه‌ر لایه‌ی 70ملیۆن دۆلار بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك ته‌رخانبكه‌ن، بۆ نهتانكرد؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: نه‌یانكرد.
*كاملاتان ئاماده نه‌بوو پاره‌كه بده‌ن؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: من بۆخۆم بۆچوونم وابوو، ئه‌گه‌ر لایه‌ك نه‌یكرد لایه‌كه‌ی تر بیكردایه.
* پارتی ئاماده نه‌بوو پارهكهبدات؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: من به‌بیرم دێت میكانیزمه‌كه‌ش دانرا چی بكه‌ین، ئه‌وه‌شی كه له‌ناو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بوو، جگه له مام جه‌لال و كاك مه‌سعود، كاك نه‌وشیروان و كاك نێچیره‌ڤان له‌ناو ئیشه‌كه‌دا بوون، هه‌موو مه‌كته‌بی سیاسیش ئاگاداربوون، به‌ڵام نه‌كرا.
* به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه نزیكترین كه‌سن ئاگاتان له‌ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك هه‌یه، له‌م ساڵدا ژماره‌یه‌ك خێزانی كورد له كه‌ركوك روویان له سلێمانی و هه‌ولێر كردووه، ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه چه‌نده؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: ژماره‌ی ته‌واوه‌تیم لانییه، به‌ڵام داوامكردووه ئه‌و ژماره‌یه‌م پێبگات.
* ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ی كه له‌م ساڵدا له شاره‌كانی تره‌وه هاتوونه‌ته كه‌ركوك ژماره‌یان چه‌نده؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی ئاب سنووری 4375 چوار هه‌زار و سێ سه‌د و حه‌فتا و پێنج خێزانی عه‌ره‌ب هاتوونه‌ته كه‌ركوك، كه له ناوچه‌كانی دیاله و سامه‌ڕاوه هاتوون، ئه‌وانه ئه‌و عه‌ره‌به نازیحانهن كه به حساب له ئیرهاب رایانكردووه و ئێستا له كه‌ركوك نیشته‌جێبوون، ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ر خێزانێكی عه‌ره‌بیش به موعه‌ده‌لی پێكدێت له حه‌وت كه‌س، كه ئه‌م رێژه‌یه‌ش ده‌كاته ده‌یان هه‌زار كه‌س و ناوه‌كانیشیان لای ئێمه هه‌یه، كه ئه‌مانه‌ش به‌ته‌نها هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له‌ناو شاری كه‌ركوك نیشته‌جێبوون، له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوكیش له مه‌نتیقه‌ی ریاز و عه‌باسییه‌وه هاتوون و نیشته‌جێبوون، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌وانه‌م لانییه، ئه‌م خێزانه عه‌ره‌بانه كه هاتوون بۆ كه‌ركوك به‌حساب واخۆیان ناساندووه له دائیره‌ی هیجره و موهاجرینی كه‌ركوك، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی هیجره‌ی عیراقه، ئه‌و ناوه‌كانیان تۆمار ده‌كات و شوێنیان ته‌حدید ده‌كات، زانیاریشم هه‌یه له‌نێو ئه‌وانه‌شدا خه‌ڵكی خراپی تیدایه ته‌نانه‌ت له‌م ماوه‌یه هه‌ندێك خه‌ڵكیشیان لێگیران له‌وانه‌ی كه هاتوون.
*ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان كورد و توركمان له كه‌ركوك له‌چ دۆخێكدایه؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: عیلاقه‌ی كورد و توركمان وه‌ك دوو نه‌ته‌وه زۆر زۆر باشه، به‌ڵام عیلاقه‌ی حزبه‌كان شتێكی تره، جه‌بهه‌ی توركمانی خۆت ده‌زانیت زۆر به ته‌وجیهاتی حوكمه‌تی توركیا ده‌جوڵێته‌وه و له‌ژێر ته‌ئسیری ئه‌واندان و سیاسه‌تی توركیاش روونه و زۆر به‌ڕاشكاوی راو بیروبۆچوونی خۆیان ته‌رح ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك، ئه‌وه وایكردووه كه به‌ره‌ی توركمانی هه‌میشه وه‌ك لایه‌نێكی سلبی ده‌ور ببینێت، ته‌نانه‌ت كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی كورد و توركمانیش ئاڵۆز بكه‌ن، به‌ڵام جگه له به‌ره‌ی توركمان لایه‌نی تریش هه‌یه كه عیلاقه‌یان له‌گه‌ڵ كورد باشه، خۆشتان ده‌زانن كه توركمان دوو جۆره، شیعه و سوننه، ئێمه به‌عام عیلاقه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌حزابه توركمانییه شیعه‌كان باشتره.
ئه‌وه‌ی كه ده‌وری خراپ ده‌بینێت به‌ره‌ی توركمانییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك ده‌جوڵێنه‌وه دژ به‌م پرۆسه سیاسیه‌یه له‌عیراقدا، دژی مه‌سه‌له‌ی ئاساییكردنه‌وه و مادده‌ی 140ن.
* له‌یه‌ك دوو مانگی رابردوودا ئێوه وه‌ك یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی كۆبوونهوهیهكتان له‌گه‌ڵ جه‌بهه‌ی توركمانی ئه‌نجامدا، بۆچی ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام نه‌بوون كه بڕیاربوو زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانتان ئه‌نجامبدرێت؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: قه‌رار بوو ئه‌و كۆبوونه‌وانه درێژه‌ی هه‌بێت، خۆت ده‌زانی هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به موباده‌ره و شتی وا ده‌بێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش زیاتر گله‌یی و گازاندهبوو له‌یه‌كتر، ئێمه بۆچوونی كوردمان روونكرده‌وه بۆیان، ئه‌وانیش بۆچوونی جه‌بهه‌ی توركمانیان روونكرده‌وه، تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ جه‌بهه‌ی توركمانی بۆ رێككه‌وتن ئاسان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌راریان به‌ده‌ست خۆیان نییه.
* ئه‌ی قه‌راریان به‌ده‌ست كێیه؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: وڵاتانی ئیقلیمی زۆر ده‌ور ده‌بینن له‌سه‌ر قه‌راری جه‌بهه‌ی توركمانی.
*ئێوه له گه‌ڵ پارتی بڕیارتاندا وه‌فدێك بنێرنه ئه‌مریكا به‌ر له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی (پاتریۆس و كرۆكه‌ر) كه له11ی ئه‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر بارودۆخی عیراق بڵاویده‌كه‌نه‌وه،؟ جگه له‌وه‌ی وه‌فده‌كه بۆچوونی كورد له‌سه‌ر بارودۆخی عیراق بۆ ئه‌مریكییه‌كان باسدهكات، ئه‌جێندای سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده چی تری له‌خۆگرتووه؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: ناردنی ئه‌و وه‌فده مههامهكهی ئه‌وه‌یه كه ده‌چێت بۆ سه‌ردانی هه‌ندێك له داموده‌زگاكانی ئه‌مریكا، هه‌م بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و راستییانه‌ی كه هه‌یه له كوردستان و عیراق و بۆ ئه‌وه‌ش كه به‌ڕاستی له سیاسه‌تی ئه‌مریكا له عیراق تێبگه‌ن، هه‌م ئه‌وانیش بتوانن حهقائیقی ئێره وه‌كو خۆی به ئامانه‌ته‌وه به مه‌سئولینی ئه‌مریكی رابگه‌یه‌نن، ناوهڕۆك و مه‌به‌ستی وه‌فده‌كه ئه‌وه‌یه.
*ناردنی ئه‌و وه‌فده به‌و مانایه نییه كه ئێوه ده‌ترسن راپۆرته‌كه به‌زه‌ره‌ری كورد بشكێته‌وه؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: بۆ نا، ئه‌وه یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان و مه‌ترسی هه‌یه، له‌وه‌ی كه وه‌زعی عیراق به ئیتجاهێكی وا به‌رن كه به‌رژه‌وه‌ندی كوردی تێدانه‌بێت، یان له دژی مه‌سڵه‌حه‌تی كورد بێت.
تائێستا قه‌ناعه‌تم وایه راپۆرته‌كه‌ی بیكه‌ر هامڵتن جوزئێكی مهشروعهكهیان ده‌بێت، ناڵێم هه‌مووی، ره‌نگه شتی لێههڵبژێرن.
من هه‌ندێك مه‌سئولینی ئه‌مریكیم بینیوه كه ده‌ڵێن راپۆرته‌كه‌ی بیكه‌ر هامڵتن شتی چاكی تێدایه، ئێمه ته‌ئیدی هه‌مووی ناكه‌ین، به‌ڵام شتی چاكی تێدایه.
ئه‌مریكییه‌كان له‌وانه‌شه راپۆرته‌كه‌ی كرۆكه‌ر و پاتریۆس و راپۆرته‌ی بیكه‌ر هامڵتن بكه‌ن به ئه‌ساسی مه‌شروعێك بۆ ئاینده‌یان له عیراقدا.
* وه‌فده‌كه باسی مادده‌ی 140 له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات، ئایا پێیان ده‌ڵێن كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێبكرێت؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: به‌ڵێ مادده‌ی 140 یه‌كێكه له مه‌وزوعه ئهساسییهكانی وه‌فده‌كه.
*چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان باسیدهكهن؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: من له‌م ماوه‌یه‌دا مه‌سئولێكی ئه‌مریكیم بینی، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان مادده‌ی 140 جێبه‌جێبكرێت، تا ئێستاش هه‌ندێك بۆچوونیان وایه، به‌ڵام ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه كیفایه‌ت نییه ئه‌و خاڵانه‌ی كه هه‌یه تیایدا جێبه‌جێبكرێت، ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان عیلاج بكرێت، ئه‌و سه‌قفه زه‌مه‌نییه‌ی كه دانراوه كافی نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بڕیارانه‌ی تێدا جێبه‌جێبكرێت.
* به‌ڕای هه‌ندێك چاودێری سیاسی، دیپلۆماسییه‌تی كوردی ئه‌گه‌ر له پله‌ی سفردا نه‌بێت، ئه‌وا له ئاستێكی زۆر نزمدایه، بۆچی ئێوه له‌ئێستادا دیپلۆماسییهتتان بیرده‌كه‌وێته‌وه و به‌م په‌له پروزكێیه ده‌چن بۆ ئه‌مریكا و شه‌ش مانگ به‌ر له‌ئێستا ئه‌و وه‌فده نه‌چوو؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئه‌و مه‌وزوعه به‌و ده‌ره‌جه‌یه وانییه، ساڵ و نیوێك نابێت جارێكیان مام جه‌لال چوو بۆ ئه‌مریكا و جارێكیش كاك مه‌سعود، ئه‌و براده‌رانه‌ی كه له وه‌زاره‌ته‌كانن یان له عیلاقاتهكانن ئه‌وانه كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وزوعه، به‌ڵام چه‌ند ته‌ئسیریان هه‌یه ئه‌وه مهوزوعهكهیه، حه‌ره‌كه‌ت كراوه جموجۆڵ كراوه.
*باشه به‌ڕای تۆ ئه‌مریكییه‌كان تاكوێ له گهڵماندهبن؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: ده‌زانی چۆنه كاك سیروان، من نزیكه‌ی چوار ساڵ له كه‌ركوك بووم، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ قونسڵ و له‌گه‌ڵ قیاداتی عه‌سكه‌ری ئه‌مریكی، ناڵێم ئه‌وانه هه‌موو شتێك ده‌زانن، به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌و چوار ساڵه ئه‌وان به فیعلی هه‌ڵوێستیان زۆر زۆر باش بوو و زۆرجار شتی چاكیشیان كردووه، ئه‌مریكییه‌كان تا به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵماندا هه‌بێت له‌گه‌ڵمان ده‌بن.
*هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا له به‌غدا، ئێوه وه‌ك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵا و حزبی ده‌عوه گرێدا، ئامانج له‌و كۆبوونه‌وانه چی بوو، ده‌كرێت ورده‌كاری ئه‌و كۆبوونهوانهمان بۆ باس بكه‌یت؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: كۆبوونه‌وه‌كان به‌گشتی له‌سه‌ر وه‌زعی عیراق و حكومه‌تی فیدڕاڵ بوو به‌تایبه‌تی، له‌ناو ئه‌و مهوزعانهش خۆت ده‌زانیت بابه‌ته‌كانی كه‌ركوك و مادده‌ی 140 و مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌و مه‌سه‌له حهساسانهی كه په‌یوه‌ندی به خۆمان و حكومه‌تی مهركهزییهوه هه‌یه باسكران، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو له حكومه‌تی مه‌ركه‌زی باسكرا، كه له چوارچێوه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه چوار قۆڵییه‌ی ئێمه هه‌مانه، ئێمه و پارتی له‌گه‌ڵ مه‌جلسی ئه‌علا و حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی، هه‌وڵبده‌ین ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێبكرێت و په‌له‌شی تێدابكرێت به‌تایبه‌تی كه ئێستا ئه‌و ساردییه‌ی هه‌یه له جێبه‌جێكردنی ئیشوكاره‌كان له موئه‌سه‌ساتی حكومه‌ت و له وه‌زاره‌ته‌كان په‌له‌ی تێدابكرێت، یه‌كێك له خاڵه گرنگهكانیش له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆمان و پارتی په‌له‌كردنه له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، ئه‌وه‌ش یه‌كێك له ئامانجه ئهساسییهكانی ئێمه‌یه، كه به‌ته‌ئكید ئه‌و ماوه كورته‌ی كه ماوه ماوه‌یه‌كی كه‌مه و ئێمه ناتوانین تێیدا هه‌موو ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی 140 جێبه‌جێبكه‌ین كه بریتییه له گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئاواره‌كان كه به ته‌قدیری من 15000 خێزان ماونه‌ته‌وه له هه‌ولێر و سلێمانی و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سنووری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی خۆیان، پاشماوه‌ی عه‌ره‌به‌كان ئه‌وانیش به ته‌قدیر له 70 بۆ 100 هه‌زارێك ده‌بن و ئه‌وانیش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی زه‌وی ماوه چاره‌سه‌رنه‌كراوه، كێشه‌ی تر كه واجبی حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه له مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناحیه‌كانی قه‌ره‌هه‌نجیر و شوان و یایچی و ئه‌وانه تائێستا قه‌راری بۆ وه‌رنه‌گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی سنووری ئیداری‌یان بچێته‌وه سه‌ر كه‌ركوك، هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی زۆر گرنگ هه‌یه بۆ خه‌ڵك و بۆ ئێمه‌ش گرنگه له مه‌سه‌له‌ی ئاسایكردنه‌وه و مه‌سه‌له‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سجلاتانهی كه له‌چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئێستا بۆ هه‌ولێر و سلێمانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، سجلاتی ئاواره‌كانه، حكومه‌تی عیراق كاتی خۆی له سجن خه‌ڵكی راگواست، مه‌سه‌له‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه تا ئێستا وه‌زیری ناوخۆ كه ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ه، بۆ خۆی ئاماده نابێت له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا و ئاماده‌ش نییه ئه‌و فهقهراتانهی كه په‌یوه‌ندی به وهزارهتهكهیهوهیه جێبه‌جێیبكات، بۆ نموونه گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ئیداری ئه‌و چه‌ند ناحیه‌یه بۆ سه‌ر كه‌ركوك و مه‌وزوعی سجلهكان په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه، كه دیاره وه‌زیری ناوخۆ وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاسانكارییه ناكات، دائیمه‌ن ته‌گه‌ره و ناڕه‌حه‌تی دروستده‌كات له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌دا، بۆیه له‌ڕاستیدا حكومه‌تی مه‌ركه‌زی هه‌تا ئێستا ده‌ورێكی ئیجابی نییه له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و خۆشی لێده‌دزێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای گله‌ییه له ده‌قی رێككه‌وتنه چوارقۆڵییهكه، به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ناوی مادده‌ی140 نه‌هاتووه، هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه پێنج قۆڵییهكهشدا.
* له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دامه‌وه ئه‌وه چه‌نده‌هه‌مین جاره كورد رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له نه‌ڕووخانی حكومه‌تی به‌غدا، ئاشكراشبوو كه ئه‌مجاره حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی له‌لێواری مه‌رگدابوو، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و حزبی ده‌عوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بههاناوهچوونهی كورد چ به‌ڵێنێكیان به‌ئێوه‌دا، ئایا به‌ڵێنێكی وایان بهئێوهداوه كه داواكارییه‌كانتان جێبه‌جێبكه‌ن؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئێمه به‌ڕاستی رێگای كاركردن و نه‌خشه‌ی كاردنمان ده‌ستوره، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی كه كراوه رێككه‌وتنی سیاسییه و جاری تریش رێككه‌وتنی له‌وشێوه‌یه كراوه، هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ش كه له رابردوودا كراون هه‌موویان جێبه‌جێنه‌كراون و ئێستاش ئه‌م رێككه‌وتنانه هیچیان له ده‌ستور گرنگتر نین، ئێمه هیوادارین هه‌موو لایه‌ك په‌یوه‌ستبن به جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ده‌كرێت له‌نێوانماندا.
* به‌بڕوای ئێوه ده‌عوه و ئه‌نجومه‌نی باڵا پابه‌ند ده‌بن به خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌وه؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: من بۆ خۆم له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه چوار قۆڵییه دانیشتم هێشتا رێككه‌وتنه‌كه نه‌كرابوو، ئه‌و هه‌سته‌م لا دروستبوو كه ئه‌وان له‌به‌ر باری ئاڵۆزی عیراق و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و حزبانه به كرده‌وه ترسیان لێنیشتبوو و ده‌شزانن حه‌ره‌كه‌تێك و جموجۆڵێك هه‌یه، خۆت ده‌زانی ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كه له قاهیرهكرا و ئه‌و جموجۆڵه‌ی كه له ئاستی ئیقلیمی و له ئاستی عیراق هه‌یه ئه‌وانه هه‌مووی پاڵنه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه بكرێت، كه دیاره ئه‌و جموجۆڵانه دژی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتین، دژی ئه‌م وه‌زعه تازه‌یه‌ن له عیراق و هه‌روه‌ها دژی ته‌جروبه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ی ئێمه‌شن له كوردستانی عیراق، جابۆیه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه هه‌بوون له ئاستی ناوه‌وه و له ئاستی ئیقلیمی و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌وانه هه‌مووی پاڵنه‌ربوون كه ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێت و ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئێمه نییه، به‌ڵكو شیعه‌كان له‌به‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی خۆشیانه.
*ئێوه له‌ماوه‌ی رابردوودا ره‌خنه‌ی زۆرتان له ئه‌دای كورد له به‌غدا گرت، ده‌توانیت پێمانبڵێت به‌ده‌ر له‌ده‌ستوری عیراق چ شتێكی تر كوردی له به‌غدا هێشتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140 له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێنه‌كرێت، هه‌ڵوێستی كورد چیده‌بێت؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: یه‌كێك له‌و مه‌وزوعه ئه‌ساسییانه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له رابردوو و ئێستاشدا پێی له‌سه‌ر داده‌گرن ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكرێت و ئاسایی بكرێته‌وه.
له رۆژی ته‌سدیقكردنی قانوونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له 8ی ئازاری 2004دا براده‌ران به عام و ئه‌وانه‌ی له‌مه‌ركه‌زدا ئیشیاندهكرد زۆر به‌خه‌م ساردییه‌وه ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و فشار و زه‌ختانه‌دا ده‌كرد كه به‌رامبه‌ر كورد ده‌كران، به‌ڕاستی ئه‌و براده‌رانه‌ی كه له به‌غدابوون نه‌یانتوانی مه‌وقیفی دیار و پێویست بنوێنن، به گشتی من نه‌مبیست قه‌ت رۆژێك له‌ڕۆژان ئه‌و براده‌رانه هه‌ڵوێستێكیان نوواندبێت، كه بۆنموونه ئه‌ندامێتی خۆیان هه‌ڵپه‌ساردبێت یان موقاته‌عه‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانیان كردبێت هه‌م له ئاستی پارله‌مان و هه‌م له ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا هه‌ڵوێستێكی وا وه‌رنه‌گیراوه، به بیرم دێت پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه زۆر به موه‌حه‌دی و یه‌كگرتووی رووبه‌ڕووی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بووینه‌وه، وتمان تا كه‌ركوك ئاسایی نه‌كرێته‌وه ئێمه ئاماده‌نین داخڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببین له‌كه‌ركوكدا، ئه‌و كاته حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له‌سه‌رده‌می عه‌لاوی كیتابێكیان ئیمزاكرد هه‌روه‌ها پارله‌مان و ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كیتابێكیان ئیمزاكرد كه بریتی‌بوو له كیتابی گره‌نتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی گره‌نتی بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی 58 جێبه‌جێبكه‌ن، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاین وتمان ئه‌و زهمانهتانهش كیفایه‌ت نییه و زه‌مانه‌تمان له قونسڵی ئه‌مریكی و به‌ریتانی وه‌رگرت، هه‌روه‌ها براده‌رانی خۆمان له حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له‌ڕابردوودا زۆر به ئاسانی ده‌یانتوانی شتی زۆر ساده‌وساكار، كه پێشتر باسمكرد له‌مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناحیه‌كان و له مه‌سه‌له‌ی ته‌سدیقكردنی ئه‌و سجلاتانهكهی كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له مه‌سه‌له‌ی هه‌ندێك زه‌وی و زاری ئه‌و ناوچه‌یه كه شتی زۆر زۆر ساده‌وساكار بوو ئه‌وان نه‌یانتوانی بیكه‌ن، كه به پێداگرتنێك یان به موقاتهعهیهك یان به مانگرتنێك كه زۆر زۆر مه‌جالی تێدابوو بتوانن هه‌ڵوێستی چاك و هه‌ڵوێست له كاتی خۆیدا بنوێنن، به‌ڵام نه‌یان كرد.
* ئێوه چیتان به مالیكی وتووه له‌سه‌ر مادده‌ی 140، ئایا به‌ڵێنیان بهئێوهداوه كاربكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه؟
-جه‌لال جه‌وهه‌ر: هیوادارین ئه‌م جاره‌یان دروستبن له‌گه‌ڵمان ئێستا لیژنه‌كه‌ی 140 سه‌رقاڵه و به‌گه‌رمی كارده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێك بڕگه‌ی مادده‌ی140 هه‌یه به‌یه‌ك بڕیار جێبه‌جێده‌بێت و به مالیكی ده‌كرێت، وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی ناحیه‌كانی شوان و قه‌ره‌هه‌نجیر و ..هتد..
ئێوه ده‌زانن لای حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ناوی كه‌ركوك هه‌تا ئێستا هه‌ر ته‌ئمیمه، جگه له وه‌زاره‌تی بازرگانی كه ناوی كه‌ركوك به‌ڕه‌سمی لهنووسراوهكانیدا دێنێت، ئه‌گه‌ر نا ئێستا هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی تر به كه‌ركوك ده‌ڵێن ته‌ئمیم.
به‌حساب ده‌بێت له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا به‌په‌له ئه‌مانه جێبه‌جێبكه‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ناحیه‌كان یان كێشه‌ی سجلاتهكان یان گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئاواره‌كان و رۆشتنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی هاورده عه‌ره‌به‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی و زاری ئه‌و ناوچه‌یه.
دوایی ئێمه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زا و ناحیانه‌ی كاتی خۆی دابڕاوه یان ئیزافهكراوه بۆسه‌ر كه‌ركوك وه‌ك كه‌لار، كفری، دووز، چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌وانه هه‌ر به قه‌رار ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئیزافه‌كردنی ناحیه‌ی زاب كه ژماره‌یه‌كی زۆر دانیشتوانی عه‌ره‌بی هه‌یه زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوكێشه‌ی دانیشتوانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان كردووه، ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر موسڵ. |
|
|