|
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌ك بنه‌مایه‌كی دیموكراسی |
Monday, January 19, 2009 |
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌گرنگترین بنه‌مای سیستمی دیموكراسی هه‌ژمارده‌كرێت، هه‌ر سیستمێك جیاكاری له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كاندا له‌ڕووی یاسایی و سیاسییه‌وه نه‌كات، ناتوانرێت پێی بووترێت سیستمێكی دیموكراتی.
له‌ڕووی هزری سیاسییه‌وه بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سوفانی سیاسی هه‌ر لهسۆكراتهوه تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش، به گرنگییه‌وه باس له جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و كاریگه‌ری جیاكاریی ده‌سه‌ڵاته‌كان له په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، فه‌یله‌سوفی گریكی ئه‌رستۆ له كتێبی سیاسه‌تدا ده‌سه‌ڵات دابه‌شده‌كات بۆ سێ ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی كه له كار و چالاكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رپه‌رشتیكردن له بیناكردن و رێكخستنی كار و چالاكییه‌كان و بوونی ئه‌و دامه‌زراوه‌ییه‌ی كه یاساكان ده‌خاته‌ڕوو بۆ جێبه‌جێكردن، به‌وشێوه‌یه ده‌توانرێت ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌شبكرێت بۆ دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌رانه، له چاخی نوێ‌دا بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات فراوانبوونێكی به‌خۆوه بینی له‌ڕووی ژماره‌ی بیرمه‌ندان، (جۆن ڵوك) بیرمه‌ندی سیاسی ئینگلیزی له ساڵی 1960 له‌كتێبێكیدا به‌ڕوونی جیاكاریی ده‌سه‌ڵاتی شیكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دابه‌شكردووه بۆ سێ ده‌سه‌ڵات: یاسادانان و جێبه‌جێكردن و یه‌كێتی، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان كه یاسای وڵات داده‌نێت بڕیاره‌كان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردن و راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیش له سیاده‌ی ده‌وڵه‌ت به‌رپرسه بۆ نموونه راگه‌یاندنی جه‌نگ و رێككه‌وتن و ئاشتی و رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بۆی نییه ده‌ستبخاته كاروباری ده‌سه‌ڵاته‌كانی تره‌وه. ئه‌م شیكاری جیاكاریی ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن لۆكه‌وه بۆ سیستمی پاشایه‌تی ئه‌وكاتی به‌ریتانیابوو.
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان زۆرتر گه‌شه‌ی پێدرا له‌سه‌ر ده‌ستی بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی (مونتسكیۆ) له كتێبی (روحی یاساكان – 1748)، مۆنتیسكۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی داناوه به بنه‌مای بنیادنانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رانه و جێگیربوونی سیستمی ده‌سه‌ڵات، رێگری له ئه‌گه‌ری سه‌ركوتكردن، مۆنتیسكۆ جیاكاریی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دابه‌شكردووه بۆ سێ جۆر، یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری كه تائێستاش وه‌ک مه‌بده‌ئی سه‌ره‌كی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان داده‌نرێت، ئه‌و رێگریی كردووه له‌وه‌ی كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یمه‌نه بكات به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تردا، لای مۆنتیسكۆ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان به‌رپرسه له دانانی یاسا و په‌یوه‌ندی نێوان تاك و كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌ت و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاساكان، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیش په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی رێسا و یاسادانراوهكان و ئیداره‌كردنی كاروباری وڵات، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری شیكردنه‌وه‌ی دهقهیاساییهكان و جیاوازیكردن له ده‌قه یاساكاندا و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دادوه‌رییه له وڵات‌دا.
به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له یه‌كتری، دابینكردنی ئازادی بۆ تاك و كۆمه‌ڵگا، یاسا به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر فه‌رمان به‌سه‌ركراو و فه‌رمانڕه‌وادا ده‌چه‌سپێت، ئازادی بیروڕای سیاسی دێته‌كایه‌وه، ئه‌وكات كه هاووڵاتییان هه‌ست ده‌كه‌ن مافه‌كانیان پێشێلناكرێت و یه‌كسانن به‌رامبه‌ر یاسا و یه‌كسانن له ئه‌رك و فرماندا، هه‌ست به بوونی خۆیان ده‌كه‌ن و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیشیان بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌بێت، ئاماده‌ن پشتیوانیی له ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت بكه‌ن رۆحییه‌تی داهێنان و پێشكه‌وتن ده‌بێته مه‌بده‌ئی تاك و وڵات گه‌شه‌كردن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ئه‌وه‌ی بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سوفانی فكری سیاسی كردوویانه ئه‌وه‌ی چه‌سپاندووه كه له پێشه‌كی ده‌ستوری هه‌موو وڵاتێكی دیموكراسی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بنووسرێت. دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات بووه به یه‌كێك له بنه‌ما گرنگه‌كانی سیستمه دیموكراسییه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆ.
دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان دوو مانای گرنگی هه‌یه له‌ڕووی سیاسی و یاساییه‌وه، له‌ڕووی سیاسییه‌وه: قۆرخنهكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ده‌ست كۆمه‌ڵێكی كه‌م یان تاكه كه‌سێك كه ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س و له‌بیركردنه‌وه‌ی تاكه كه‌سه‌وه كاری پێناكرێت، چونكه ده‌وڵه‌ت ده‌بێته ده‌وڵه‌تی یاسا و یاسا حوكم ده‌كات، هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردن كاروباری ئیداری ده‌وڵه‌ت له ناوخۆدا رێكده‌خات، كاروبار و به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت دابه‌شده‌كات به شێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی و شاره‌زایی له ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كاندا، دیاریكردنی سنوور بۆ هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك و ده‌سه‌ڵاتدارێك. له‌ڕووی یاساییه‌وه بوونی په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌یه‌كتره‌وه به پێی یاساییه‌كی دانراوی كارپێكراو، دابه‌شكردنی كاروباره‌كان به پێی پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندێتی ده‌سه‌ڵاته‌كان و رێكخستنی ده‌سه‌ڵاته‌كان به پێی ده‌ستور و سیستمی سیاسی به شێوازی سیستمی پارله‌مانی بێت سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی به كۆمه‌ڵ وه‌ك له سویسرا هه‌یه.
|
|
|