Print
 حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حكومه‌تێكی‌بێنموونه‌یه‌
Monday, January 19, 2009
نـه‌ژاد جـه‌لال
حكومه‌تی‌ هه‌رێم حكومه‌تێكی‌ بێنموونه‌یه‌ له‌ڕووی‌پێكهاته‌ و به‌جێگه‌یاندنی‌ ئه‌ركه‌كانی‌، پێكهاته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم،پێكهاته‌یه‌كی‌ ناوازه‌یه‌ بۆ حكومه‌تێكی‌ لۆكاڵی‌ كه‌ سێ‌ پارێزگا له‌خۆ ده‌گرێتجگه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی‌، 40 وه‌زیر هه‌یه‌ كه‌ 13 وه‌زیریانبێوه‌زاره‌تن به‌ناوی‌ وه‌زیری‌ هه‌رێمه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆرازیكردنی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و عه‌شره‌ته‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كانه‌، هه‌ندێكی‌تریشیان له‌ هه‌ردوو شاری‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ دووباره‌ن و تائێستا بۆ وه‌زاره‌تێكدوو وه‌زیر كار ده‌كات، له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاته‌ گه‌وره‌كانی‌ دنیادا به‌و ژماره‌ زۆره‌وه‌زیر له‌كابینه‌كاندا بوونی‌ نییه‌، له‌كاتێكدا ژماره‌ی‌ دانیشتوان و ژماره‌ی‌شاره‌كانیشیان چه‌ند هێنده‌ی‌ كوردستانن.

له‌ڕووی‌ به‌جێگه‌یاندنی‌ئه‌ركه‌كانییه‌وه‌، له‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌كه‌م كابینه‌ی‌ حكومه‌ت و پارله‌مان له‌ساڵی‌ 1992 و دواتر شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌، ئاگربه‌ستی‌ نێوان هه‌ردوولایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتدار و دروستبوونی‌ دوو ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ و جیاواز، كاری‌هه‌ردوو حكومه‌ت له‌پڕۆژه‌ی‌ ته‌واونه‌كراوی‌ نیوه‌ناچڵ و قه‌رزاربوون له‌ سه‌ربوجه‌ و بێكه‌فائه‌تی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ كار و خزمه‌ت و سه‌رمایه‌داركردنی‌به‌رپرساندا ره‌نگی‌ دایه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌باره‌یه‌وه‌ بدوێین تازه‌ترین كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌ كه‌ هه‌ردوو حزبی‌ده‌سه‌ڵاتداری‌ هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك حزبی‌ تر تیایدا به‌شدارن، به‌ حكومه‌تی‌یه‌كگرتووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناو ده‌برێت، دامه‌زراندنی‌ ئه‌م كابینه‌یه‌به‌رهه‌می‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتییه‌ و كۆتایی‌ هاتنی‌ شه‌ڕی‌ ناخۆیه‌و گوێزانه‌وه‌یه‌ بۆ شه‌ڕێكی‌ تر كه‌ دابیننه‌كردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌ بۆمیلله‌ت كه‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ حكومه‌ته‌.

حكومه‌تی‌ یه‌كگرتوو تائێستاشمۆركی‌ دوو ئیداره‌یی‌ له‌كاره‌كانیدا پێوه‌دیاره‌، له‌ بێئاگایی‌ هه‌ردوولاله‌یه‌كتر، له‌ ئه‌نجامدانی‌ پڕۆژه‌كان و به‌ستنی‌ گرێبه‌سته‌كان و رێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ بوجه‌ وه‌ك برا و په‌ككه‌وتنی‌ كاروباری‌ هاووڵاتییان ووه‌ستاندنی‌ پڕۆژه‌كانی‌ ناوچه‌كانی‌ پێشوی‌ ئیداره‌ی‌ یه‌كێتی‌ به‌ بیانووی‌قه‌رزاریی‌ زۆری‌ ئه‌و كابینه‌یه‌ له‌ بوجه‌ی‌ ساڵی‌ 2006 دا.

جگه‌له‌وانه‌ش ئه‌و ئه‌ركانه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ بوو گرنگترینیان كاركردنبوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ ئه‌مه‌شپه‌یوه‌ندی‌ نه‌ك ته‌نها به‌ حكومه‌ت، به‌ڵكو به‌ هه‌موو فه‌رمانڕه‌وایانی‌كورده‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ حكومه‌تی‌ عیراقیش، ده‌بوایه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رده‌وامله‌ هه‌وڵی‌ جێبه‌جێكردن و پێداگرتن بوایه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌، وای‌بكردایه‌ مادده‌ی‌ 140 له‌جێبه‌جێكردندا به‌ كارایی‌ هه‌نگاوی‌ بنایه‌، ئه‌گه‌ربه‌رنامه‌ و كاری‌ حكومه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایانی‌ كورد به‌م شێوه‌یه‌ بڕوات ده‌بێتله‌وه‌ش دڵنیابین كه‌ خه‌ڵكانێك هه‌ن وڵاته‌كه‌ی‌ خۆمانیشمان له‌گه‌ڵ‌دابه‌شده‌كه‌ن. دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاریی‌ له‌ كاره‌با و ئاو و خوێندنگا ورێگاوبان و شوێنی‌ نیشته‌جێبوون و كار و...هتد، حكومه‌ت به‌و ئیمكانییه‌ته‌ماددییه‌ی‌ هه‌یه‌تی‌ نه‌یتوانیوه‌ هه‌نگاوێكی‌ ئه‌وتۆ بنێت له‌ باشكردنی‌خزمه‌تگوزاریی‌ بۆ خه‌ڵك، هه‌میشه‌ هاووڵاتییان به‌ده‌ست ئه‌م كێشانه‌وه‌ ده‌ناڵێننو گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ كه‌ مه‌حاڵه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ بتوانێت پێداویستی‌میلله‌ت دابینبكات، هه‌موو داهاتی‌ وڵات به‌ره‌و شمه‌كی‌ به‌كارهێنانئاراسته‌ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ش ژێرخانی‌ ئابووریی‌ وڵات هه‌ره‌س پێده‌هێنێت.

خاڵێكی‌ تری‌ لاوازی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ كه‌ نه‌یتوانیوه‌ كۆنترۆڵیبكات بوونی‌دوو ده‌زگای‌ نهێنی‌ حزبییه‌ كه‌ كاری‌ موخابه‌راتی‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ هیچسیسته‌مێكی‌ دیموكراسیدا رێگا به‌وه‌ها كارێك نادرێت كه‌ حزب ده‌زگای‌ جاسوسی‌ به‌ئاشكرا و باڵا ده‌ستی‌ هه‌بێت له‌ ناو دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت وخه‌ڵكدا.

به‌داخه‌وه‌ دروستبوونی‌ حكومه‌تی‌ یه‌كگرتوو ئاكامه‌كه‌ی‌قۆرخكردنی‌ بازاڕ و زیادبوونی‌ رێژه‌ی‌ بێكاری‌ و هه‌ڵئاوسانی‌ نرخی‌ شمه‌ك ونه‌مانی‌ پێشبڕكێ‌ له‌ خزمه‌تكردن و نه‌بوونی‌ ده‌نگی‌ ئۆپۆزسیۆن و باڵاتربوونی‌حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌یان و زیادبوونی‌ بێمتمانه‌یی‌هاووڵاتییان بوو به‌و حكومه‌ته‌ی‌ ده‌نگیان بۆ دا.

پارله‌مان له‌رێگای‌خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرا هه‌ر ئه‌ویش متمانه‌ی‌ به‌ناوی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ به‌حكومه‌ت داتا بۆ پێشكه‌وتنی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ و خۆشگوزه‌رانیان كاربكات، له‌سه‌ره‌نجامداواده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خه‌ڵك تووشی‌ بێئومێدییه‌كی‌ زۆر بووبێت له‌وه‌ی‌ كه‌ وه‌هاحكومه‌تێك بتوانێت ئه‌و ئه‌ركانه‌ جێبه‌جێ‌ بكات.

كه‌واته‌ ته‌وافقی‌ ئه‌ودوو حزبه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی‌ گشتی‌، دابه‌شكردنی‌ بودجه‌، دابه‌شكردنی‌لێپرسراویه‌تییه‌كان، دابه‌شكردنی‌ ده‌ستكه‌وته‌كان ......هتد، بارودۆخه‌كه‌ وه‌كخۆی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر میلله‌ت له‌وه‌ی‌ ئێستا وشیارتر نه‌بێت و ئۆپۆزسیونێكی‌راسته‌قینه‌ دروست نه‌كات كه‌ له‌سه‌ر هه‌موو هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتییه‌كان بێته‌قسه‌، ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌بێت كه‌ خه‌ڵكی‌ ده‌نگ بدات بۆ نوێنه‌ره‌ راسته‌قینه‌كانی‌خۆی‌ تا له‌پارله‌ماندا ئۆپۆزیسیۆنی‌ راسته‌قینه‌ دروستبێت و گوزارشت له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خه‌ڵك بكات و رێگا نه‌دات هیچ ده‌سته‌ و تاقمێك خوَی‌ بكاته‌خاوه‌نی‌ هه‌موو موقه‌ده‌راتی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ و له‌بری‌ ئه‌و بڕیار بدا و له‌بری‌ ئه‌وقسه‌ بكات له‌بری‌ ئه‌ویش بیخوات.
Sbeiy.com © 2007