وشه‌ی چاکسازی و پاکسازی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زۆر ئهبیسرێ و باس ئه‌کرێت و دوباره ئه‌کرێته‌وه، له‌سه‌ر زاری سه‌رکرده کورده‌کان و سیاسه‌تمه‌داران و میدیا و هاوڵاتیانه‌وه.
ئه‌گه‌ر لێره‌دا په‌نجه‌ره‌یه‌ک بکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر هۆکاره‌کان، دیاره که کورد له باشوری کوردوستاندا له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌کانه‌وه خۆی حوکمڕانی خۆی ده‌کات و به‌رپرسیاره له به‌رێوه‌بردنی کاروباری سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی هاوڵاتیان له‌م پارچه‌یه‌دا، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له‌ئاکامی خراپ به‌کار هێنانی هه‌ندێ له‌ده‌سه‌ڵات له‌م حوکمڕانێدا، به‌رژه‌وه‌ندی بۆ چینێک و که‌سانێکی حیزبی و حکومی دروست بوه که بارێکی قورس و نایاسای و کۆسپداری سه‌پاندوه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا.
ئه‌م دیاریده ناشارستانی و ناڕه‌وایه کاریگه‌ریێکی زۆر خراپی کردۆته سه‌ر باری هه‌ژاری و ده‌رونی، جیاوازیه‌کی زۆری دروست کردوه له‌باری ده‌رامه‌تی و چینایه‌تیدا و هه‌روه‌ها نیگه‌رانی و نائومێدیشی خستۆته دڵی دڵسۆزان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه.
گه‌نده‌ڵی :(Corruption) فاکته‌رێک و کۆسپێکی گه‌وره و سه‌ره‌کییه له‌م هاوکێشه‌یه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌دا به‌باشی ئه‌زانم که تیشک بخه‌مه سه‌ر ئه‌م دیاریده‌یه. گه‌نده‌ڵی دیاریده‌یه‌ک و نه‌خۆشییه‌کی ناشارستانییه که پێناسه‌و کردار‌و هۆکاری خۆی هه‌یه و له هه‌مان کاتدا رێگا‌و چاره‌سه‌ری زانستی و ئه‌كادیمی هه‌یه بۆ راگرتنی و نه‌هێشتنی.
”به‌پێی پێناسه نیودهوڵهتێکان گه‌نده‌ڵی بریتیه له خراپ به‌کارهێنان و ئیستغلالکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌س و یاخود گروپێک که به یه‌که‌وه به‌سراونه‌ته‌وه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تی ته‌سکه‌وه که دوره له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هاوڵاتیان و کۆمه‌ڵگاوه. گه‌نده‌ڵی هوکاره بۆ رێزنه‌گرتن له مافی مرۆڤ و ناڕه‌وای و پێشێلکردنی یاسا و دادپه‌روه‌ری و پێش نه‌که‌وتنی باری دیموکراسی و تازه‌کردنه‌وه هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه کردنی ریفراندۆم و گه‌شه پێدان و به‌رهه‌م داهێنان، له هه‌مان کاتدا پۆلاریزمکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی .” Social polarization
ئه‌م هۆکارنه لای خواره‌وه هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر رێخۆشکه‌رن بۆ هاتنه‌کایه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه:
-مۆنۆپۆڵی monopol پارتایه‌تی و ده‌سه‌ڵات و جیانه‌کردنه‌وه‌ی له کاروباری ئیداری.
- نه‌بونی discipline و یاخود لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و سزادان.
-كۆنتروڵکردنی حیزبه‌کان بۆ دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌کان.
-نه‌بونی شه‌فافیه‌ت و نه‌کرانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له روی هاوڵاتیان و رای گشتی.
- پێڕه‌ونه‌کردنی پرینسیپی که‌سی به‌توانا و شیاو بۆ شوێنی شیاو.
-بێ توانایی سه‌رکردایه‌تی سیاسی له بڕیارداندا و نه‌بونی ستاف و راوێژگاری به توانا و شاره‌زا له بواری پهیوهندیدارا.
-بڕیاردانی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر جۆری قه‌رزدانی پاره و بانک و دابه‌شکردنی زه‌وی و خان‌و و ئیمتیازیاتی تر.
-ئاستی ده‌رامه‌تی و موچه و سامانی ده‌سه‌ڵاتداران.
-بونی بۆشایی یاسای له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌ت که رێگا خۆشکه‌ره بۆ بڕیاردانی تاکه که‌سیی له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان.
- قبوڵکردنی گه‌نده‌ڵی له لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه له‌به‌ر نزمی باری موراڵ و ره‌وشت و ئاستی رۆشنبیری له کۆمه‌ڵگادا..
نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و بن بڕکردنی
[پێشه‌کی زۆر زۆر گرنگه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که کار ده‌که‌ن له پرۆژه‌ی دژ به گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی خۆیان مرۆڤی شیاو و له‌بار و باوه‌ڕ پێکراو بن و دور بن له کاری گه‌نده‌ڵی و نایاساییه‌وه وه یاخود هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی سیاسی و ئابوریان نه‌بێت له به‌رده‌وام بونی گه‌نده‌ڵیدا. ئه‌گینا وه‌ک ئه‌وه وایه بڵێیت ده‌سه‌ڵات کار ده‌کات دژی خۆی و بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی].
هه‌روه‌ها زۆر گرنگه که ده‌سه‌ڵات له خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات به چاکسازی و پاکسازی (له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه) هه‌تا وه‌کو بتوانێ متمانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی لای خواره‌وه هه‌تا راده‌یه‌ک کاریگه‌رن بۆ نه‌هێشتن وه یاخود که‌مکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و دیاریده‌ی گه‌نده‌ڵی:
* جیا کردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و سیاسی له کاروباری حوکمڕانی و بهڕێوهبهریاتی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت، به‌تایبه‌تی یاسادانان و دادوه‌ری و زانستگاکان و وه‌رزش و هونه‌ر و کونترۆلکردنی بازاڕ و ئابوری.
* كردنه‌وه‌ی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له به‌رده‌م هاوڵاتیاندا و رای گشتی کۆمه‌ڵدا بۆ زانیاری وه‌رگرتن له‌سه‌ر هه‌مو جۆره دۆکۆمێنتێک و کۆنتراکتێک.
* داڕشتنی یاسای رون و له‌بار بۆ هه‌مو جۆره کار‌و بارێکی ئابوری و بازاڕ و به‌رهه‌مهێنان و شێوه و نوسینه‌وه‌ی کۆنتراکت، به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بتوانێت هیچ کون و که‌له‌به‌رێکی نایاسای تیادا بدۆزێته‌وه.
* گۆڕانکاری له‌باری ئابوری‌دا به‌ره‌و هه‌بونی شه‌فافیه‌ت و بازاڕی ئازاد و که‌رتی تایبه‌تی و هه‌روه‌ها راگرتنی ئاستی لاسه‌نگی له به‌ینی خواست و داخوازی بازاڕدا.
* هه‌بونی ده‌زگایه‌ک بۆ سیستمی چاودێری و به‌دوادا چونه‌وه، به به‌شداریکردنی مرۆڤی کاراو به توانا و باوه‌ڕپێکراو به مه‌رجێک ئه‌و ده‌زگایه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ و یه‌کسانی هه‌بێت بۆ کارکردن و چاودێری ئازاد، که بتوانێت به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی و بێ لایه‌ن هه‌ڵسوکه‌وت بکات.
* دروستکردن و به‌هێزکردنی دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی، فراوانکردنی ئازادی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی، که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و دابه‌شکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
* راگه‌یاندنی زانیاری راست و ته‌واو له‌بابه‌ت ده‌رامه‌ت و قه‌باره و جۆری موچه و زه‌وی و زار‌و سامانی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێک و به‌رپرسێک ئه‌گه‌ر پێویست بکات بۆ لێکۆڵینه‌وه.
* سود وه‌رگرتن له پرۆگرام و په‌یڕه‌و و شێوه‌ی کاری هه‌ندێ له و ده‌زگاو رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه که کاریان کردوه و کار ده‌که‌ن له‌سه‌ر دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و بن بڕکردنی. لێره‌دا ئاماژه ئه‌ده‌م به هه‌ندێ له‌و رێکخراوانه بۆ نمونه :
OECD Organization for Economic Cooperation and Development [UN]
IMF International Monetary Fund [EU]
OAS Organization of American States [USA]
* به‌کار هێنان و سود وه‌گرتن له ته‌کنیکی تازه و مۆدێرن وه‌کIT (زانیاری ته‌کنه‌لۆجی) بۆ تۆمارکردن و به‌راورد و پیاداچونه‌وه و کۆنترۆڵکردنی هه‌مو جۆره ئه‌نجام و به‌رهه‌مێکی پڕۆژه ئابورییه‌کان.
* به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و مۆراڵی هاوڵاتیان له کۆمه‌ڵگادا بۆ قبوڵ نه‌کردنی دیاریده و که‌لتوری گه‌نده‌ڵی و نا یاسای. هوشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌ک که خۆیان کاراو چاو‌دێر بن بۆ رێگاگرتن له‌م به‌رده‌م ئه‌م دیارده‌یه‌دا.
* سه‌پاندنی سزای قورس و ئاشکرا به‌سه‌ر ئه‌و که‌س و گرۆپه‌ی که به‌رده‌وامه له کاری نایاسای و گه‌نده‌ڵیدا.
با ئه‌م بابه‌ته به‌یاد هێنانه‌وه‌یه‌ک و هاندانێک و بانگه‌وازێکی تر بێت بۆ هه‌مو سه‌رکرده‌یه‌ک و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان که به رۆڵ و به‌رپرسیارێتی مێژوی خۆیان هه‌ستن بۆ ههنگاودانی جدی و پراکتیکی به‌ره‌و نه‌هێشتن و بنبڕکردنی ئه‌م دیارده سه‌قه‌ت و ناشارستانی و کوشنده‌یه، ئه‌بێت هه‌مو ئه‌وه چاک بزانن که ئاستی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی کوردوستان له ناو خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌ندامان و لایه‌نگیرانی حیزبه‌کاندا و هه‌روه‌ها دۆسته‌کانیشماندا به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانی و ناڕه‌وای گه‌یشتۆته ئاستێک و پێوه‌رێک که ئاسان نیه له‌وه زیاتر فه‌رامۆش بکرێت، له وانه‌یه له ناکاودا ئاکامی زۆر خراپ و سامناکی لێبکه‌وێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئهنجامهکهشهی ئاسان نه‌بێت که پێشبینی و کۆنترۆڵ بکرێت، به هاتنه‌کایه‌ی هێزی نامۆ و تاریک و ته‌نانه‌ت ده‌ست لێوهردانی وڵاتانی دراوسێ و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان، که ببێته مایه‌ی کۆسپ و مه‌ینه‌تیه‌کی زۆر بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌مان و له‌ناوبردنی ته‌واوی ئه‌م خۆ حوکمڕانیه.
ئه‌وه‌تا له نائومێدیدا هاوڵاتیان ئه‌ڵێن” خوا چاکی بکات یان پاکی بکات”
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر چاک سازی فه‌رامۆش بکرێت و کاری راسته‌قینه‌ی بۆ نه‌کرێت ئه‌وا ئیمڕۆ بێت یاخود سبه‌ینێ پاکسازی ئه‌زه‌لی چاوه‌ڕی ئه‌کرێت چونکه ( که جام پڕ بو لێی ده‌ڕژێ).
ئێمه‌ش ده‌ڵێین نه‌چوه بچێ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی به‌په‌رۆش هه‌بێت بۆ چاکسازی و پاکسازی وا هه‌مومان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامین...
وه‌ک کورد وته‌نی؛ ئه‌مه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز.