راپۆرت: رێبین فه‌تاح
چاودێرانی سیاسی‌و به‌رپرسه حیزبییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ریفۆرم چاره‌نوسێكی حه‌تمییه‌و هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی له‌ناو خۆیدا ده‌ست به ریفۆرم نه‌كات، پرۆسه سیاسییه‌كه جێیده‌هێڵێت، چاودێره سیاسییه‌كان ئه‌و بۆچونه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕو كه حیزبه كوردییه‌كان ویستی ریفۆرمیان نییه‌و ئه‌وه‌ی ناچاریان ده‌كات هێزه ده‌ره‌كییه‌كانن.
بانگه‌شه‌كانی ریفۆرم:
له‌دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو باسی ریفۆرمی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا هاته‌ئاراوه، ئێستا بانگه‌شه‌كه‌رانی ریفۆرم به‌سه‌ر سێ لایه‌ندا دابه‌ش ده‌بن، به‌شێكیان رۆشنبیر‌و سیاسییه ناحیزبییه‌كان‌و به‌شێكیان به‌رپرسانی هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان له حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی پێكهاتون.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت جۆرێك له كۆده‌نگی له‌سه‌ر پرسی ریفۆرم هاتوه‌ته ئاراوه، چاودێره سیاسییه‌كان‌و به‌رپرسانی حیزبیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كۆده‌نگییه‌ی دروستبوه، به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه له‌سه‌ر زه‌روره‌تی ریفۆرم له‌ناو حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستاندا، زه‌روره‌تی ریفۆرمكردنیش ئاماژه‌دانه به‌وه‌ی كه حیزبه كوردییه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستان كه‌وتوه‌ته قه‌یرانه‌وه، به‌تایبه‌ت كه به‌رپرسانی حیزبه سه‌ره‌كییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌ك چاودێره سیاسییه‌كان‌و به‌رپرسه حیزبییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی باسی ده‌كه‌ن، شتێكی ناسروشتییه كه حیزبه پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات باس له ریفۆرم بكه‌ن، چونكه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیان هه‌یه، نه‌ك داواكردن.
محه‌مه‌د حسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان، پێیوایه ئه‌وه‌ی ده‌بێت حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بیكه‌ن، به‌رزكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ریفۆرمكردن نییه، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌یه كه هه‌ڵقوڵاوی ویست‌و داخوازییه‌كانی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌و وتیشی: "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات پرۆژه بخاته‌ڕو، ئه‌ی كێ جێبه‌جێیان بكات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان پێیوایه بانگه‌شه‌كردن بۆ ریفۆرم‌و خستنه‌ڕوی پرۆژه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه، به‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بونی كێشه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵكه‌و ئه‌م بانگه‌شانه‌ش به‌رله‌وه‌ی حیزبه‌كان بیكه‌ن، له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه رۆشنبیر‌و سیاسییه ناحیزبییه‌كانه‌وه كراوه‌و له‌وێوه حیزبه‌كان وه‌ریانگرتوه. ناوبراو بۆچونیشی وایه كه بانگه‌شه‌كردنی ریفۆرم له‌لایه‌ن پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه، ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه‌كه‌و بۆ چه‌واشه‌كردنی جه‌ماوه‌رو دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌یه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كه به جدیی بانگه‌شه‌ی ریفۆرم ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر سیاسییه‌كان به جدیی له‌گه‌ڵ ریفۆرمدان، رۆشنبیران‌و چاودێران‌و جه‌ماوه‌ر له هه‌مو لایه‌كه‌وه خواست‌و داواكاریی بۆ دسه‌ڵات ده‌خه‌نه‌ڕو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێنه‌كردوه كه له كرده‌ییكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك خۆی ده‌بینێته‌وه.
ته‌سلیمبون به ریفۆرم:
چاودێره سیاسییه‌كان ئه‌و بۆچونه ده‌خه‌نه‌ڕو كه ئه‌گه‌رچی ریفۆرم ویستی پارتی‌و یه‌كێتی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌تمییه‌و هه‌ر ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ن، شه‌رعیه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌وان پێكیانهێناوه، ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
به بۆچونی چاودێره سیاسییه‌كان ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی ره‌خساندوه بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی ریفۆرم، روخانی رژێمی پێشوی عێراق‌و هاتنه پێشه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی دیموكراتییه له عێراقدا، كوردستانیش كه هه‌رێمێكی فیدراڵییه له چوارچێوه‌ی عێراقدا، ناچاره ته‌سلیم به‌و گۆڕانكاریانه بێت كه له‌ناو عێراقدا به ئاراسته‌ی دیموكراتیزه‌بونی ده‌سه‌ڵات‌و كۆمه‌ڵگا روده‌ده‌ن.
د. محه‌مه‌د عه‌لی، شاره‌زا له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌مریكاو هێزه‌كانی خۆرئاوا هه‌وڵده‌ده‌ن عێراق به‌ناو پرۆسه‌ی به دیموكراتیزه‌كردندا ببه‌ن، هه‌رێمی كوردستانیش ناچاره به هه‌مانشێوه‌ی عێراق گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بكات، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كات، له عێراقه‌وه فشاری له‌سه‌ر دروست ده‌كرێت‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات به ناچاریی په‌نا بۆ ریفۆرم ببات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هێزه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌ره‌و ریفۆرم ده‌به‌ن، نه‌ك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ناو خۆیدان، له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا هۆشیاریی سیاسی له‌و ئاسته‌دا نییه حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ناچار به چاكسازیی‌و گۆڕانكاریی بكات‌و تا ئێستاش هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا نییه كه توانای میلملانێی له‌گه‌ڵ دو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا هه‌بێت، به‌ڵام هێزه ده‌ره‌كییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی به‌رفراوان‌و بنه‌ڕه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا داده‌نێن‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش ناچار به ریفۆرمیان ده‌كات.
یه‌كێتییه‌كی نیشتمانی بۆ ریفۆرم:
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت تا ئێستا به‌رپرسانی یه‌كێتی زیاتر له پارتی به خستنه‌ڕوی پرۆژه‌كانی ریفۆرمه‌وه سه‌رقاڵن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پرسیار دروستده‌كات ئه‌وه‌یه كه ئایا ته‌نها لایه‌نێك ده‌توانێت ریفۆرم جێبه‌جێبكات؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێتییه‌كان ریفۆرم له‌ناو حیزبه‌كه‌یانداو له‌ناو ئه‌و به‌شه‌ش له ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ن كه به‌ریانده‌كه‌وێت، ئه‌ی پارتییه‌كان‌و حیزبه‌كانی دی له‌ناو خۆیاندا‌و له‌ناو ئه‌و به‌شه‌ش له ده‌سه‌ڵاتدا كه به‌ریانده‌كه‌وێت، ریفۆرم ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر حیزبێك بڕیاری ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری حكومه‌تدا بدات، حیزبه‌كانی دیكه ده‌ست له كاروباری حكومه‌ت هه‌ڵده‌گرن، د. محه‌مه‌د عه‌لی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتی‌و پارتی به‌یه‌كه‌وه بڕیاری ریفۆرم نه‌ده‌ن، ریفۆرم به‌وجۆره‌ی خه‌ڵك خواستی له‌سه‌ره، سه‌رناگرێت، یان گۆڕانكارییه‌كی سه‌رتاپاگیر دروست ناكات، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و حیزبه‌ی بڕیارده‌دات چیتر ده‌ست له كاروباری حكومه‌ت وه‌رنه‌دات، مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی بۆ دروستده‌بێت كه حیزبه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به جۆرێك ده‌ست له كاروباری حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ربدات، كه دژ به حیزبه‌كانی دی به‌كاریانبهێنێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ر حیزبێك‌و جدیتر له جاران ده‌ست له كاروباری حكومه‌ت وه‌ربدات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی دیموكراسیخوازان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و بانگه‌شه‌و جوڵانه‌ی به ئاراسته‌ی ریفۆرم له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه، ده‌توانێت رۆڵی كاریگه‌ری له مه‌سه‌له‌كه‌دا هه‌بێت‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام كێشه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه‌ش ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا ته‌نها هه‌ر پرۆژه‌یان هه‌یه‌و له‌ڕوی كرده‌ییه‌وه پرۆژه‌كانیان پێ كرده‌یی نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات كه پرسی ریفۆرم له كوردستاندا پێویستی به یه‌كێتییه‌كی نیشتمانییه له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا، به‌تایبه‌ت كه ته‌واوی ئه‌و هێزانه له‌لای خۆیانه‌وه بانگه‌شه بۆ ریفۆرم ده‌كه‌ن. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌زمونی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه كۆمه‌ڵێك گیروگرفت‌و كه‌موكوڕی هه‌ڵگرتوه كه به‌شێكی وه‌ك میرات بۆ ئه‌زمونی سیاسیی ئێستاش ماوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه "پێویسته ریفۆرم ناونیشانی ئه‌م قۆناغه سیاسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت"، له‌و روانگه‌یه‌وه ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ناكرێت بانگه‌شه‌كان ته‌نهای بانگه‌شه‌بن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و خواستی ریفۆرمكردنیشی له‌پشته‌وه هه‌یه.
ئه‌و یه‌كێتییه نیشتمانییه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ریفۆرم كه ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو پێشنیازی ده‌كات، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه دێت كه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستبوه‌و وایكردوه ریفۆرم وه‌ك پێویستییه‌كی سیاسیی نیشتمانی ده‌ركه‌وێت. ئه‌و هه‌ر وه‌ك پێشیوایه پێشمه‌رجی سه‌ركه‌وتنی ریفۆرم له‌ئاسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا له هه‌رێمی كوردستان، له ریفۆرمكردن له مۆدێلی حیزبییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، لێره‌وه‌یه كه هاوپه‌یمانییه‌كی نیشتمانی بۆ ریفۆرم به پێویست ده‌زانێرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه تا ئه‌و هاوپه‌یمانییه نیشتمانییه دروست نه‌بێت، ریفۆرم ئه‌نجام نه‌درێت، چونكه بونی هه‌ر ده‌نگێكی ریفۆرمخواز، كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت.
له چاوه‌ڕوانیی ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆندا:
به‌ده‌ر له هێزه ده‌ره‌كییه‌كان كه به وته‌ی چاودێره سیاسییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی بنه‌ڕه‌تیان له‌سه‌ر ریفۆرم له كوردستاندا هه‌یه، به‌شێكی دی له چاودێره سیاسییه‌كان پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی داهاتودا كه بۆ هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌سته، هێزه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی خۆیان یه‌كخه‌ن‌و بتوانن گوڕوتینێكی زیاتر دروستبكه‌ن‌و وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له به‌رامبه‌ر هێزه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ركه‌ون، پرسی ریفۆرم ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه، چونكه ئۆپۆزسیۆن وه‌ك هێزێكی ناوه‌كی ده‌توانێت رۆڵی زیاتر له ته‌واوی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان ببینێت.
كامه‌ران عه‌باس، خوێندكاری خوێندنی باڵا له بواری زانسته سیاسییه‌كاندا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هێزه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ریفۆرمیان هه‌بێت، نابێت كارتی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست خۆیان بده‌ن كه له مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م كارته بۆخۆیان بقۆزنه‌وه، له دو لایه‌نه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ریفۆرم‌و گۆڕانكارییه‌كان ده‌بێت، له‌سه‌رێكه‌وه ئه‌و ترسه به پارتی‌و یه‌كێتی نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی له خۆیاندا نه‌كه‌ن، هێزی دیكه ئاماده‌ییان هه‌یه‌و شوێنیان ده‌گرنه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌وان په‌نا بۆ ریفۆرم ببه‌ن، له‌لایه‌نێكی دیكه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌و هێزانه ده‌توانن ئاماده‌ییه‌كی به‌رچاویان له گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستاندا هه‌بێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنیشدا ده‌نگێكی كه‌م به‌ده‌ست بهێنن، به‌هۆی هه‌یمه‌نه‌ی پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا، هێشتا ده‌نگێكی كه‌می ئۆپۆزسیۆنیش له‌ناو په‌رله‌مان‌و ده‌سه‌ڵاتدا كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه ده‌بێت.
به بۆچونی هه‌ر ئه‌و چاودێره سیاسیانه یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنێكی كارا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه تاكی كورد هۆشیارییه‌كی سیاسیی لاوازی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك له ترۆپكدان، به‌ڵام هێشتا دڵنیاییه‌ك نییه له‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و ناإه‌زاییه‌ی هاوڵاتییان به‌رامبه‌ر به ئه‌زمونی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له چه‌ند ساڵی رابردودا هه‌یانه، له رۆژه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ده‌گۆڕێت بۆ ده‌نگ یان دیسانه‌وه ده‌نگ به حیزبه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌درێته‌وه. ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك به جۆرێك ته‌شه‌نه‌یان كردوه، كه بێئومێدیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌ر هێزێك باس له ریفۆرم‌و گۆڕانكاریی بكات‌و پێیانوایه هه‌مان ئه‌زمونه‌كانی پێش‌و دوباره ده‌كرێته‌وه.
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت‌و هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و مه‌ده‌نیانه ئه‌نجام بدرێت، به راده‌یه‌ك كه ده‌نگی هاوڵاتییان قورسایی خۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و بتوانن به‌شداریی له چاره‌نوسی سیاسیی خۆیاندا بكه‌ن، ئه‌وكات هاوڵاتییان ده‌توانن حیزبه‌كان بخه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه‌و لێره‌شدا هه‌ر حیزبێك خواستنه‌كانی خه‌ڵك بۆ ریفۆرم به‌دی نه‌هێنێت، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات حیزبه‌كانی دی شوێنی ده‌گرنه‌وه.