"تاقیکردنه‌وه‌ی هۆڵندی وه‌ک نمونه"
موچه‌ی وه‌زیره‌کان:
یه‌که‌م: موچه و ئیمتیازه‌کانی سه‌روه‌زیر:
1- موچه‌ی إجمالی(bruto) (إجمالی: پێش بڕینی باجی ده‌رامه‌ت) ساڵانه‌ی سه‌روه‌زیر له ساڵی 2009 دا€ 139.701,18. یه. ئه‌و موچه‌یه پاره‌ی گه‌شتوگوزار (فاکانسیخیڵد: (Vakantiegeld و یارمه‌تی کۆتایی ساڵ (ئهیندیارسئاوتکیرینگ: (Eindejaarsuitkering یشی تیایه. حسابکردنی پاره‌ی گه‌شتوگوزار له‌مانگی شه‌شی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست پێ ئه‌کا، له‌مانگی پێنجی ساڵی ئاینده‌دا کۆتایی دێ. ساڵانه یه‌کجار ئه‌درێ. له‌مانگی چوار یان پێنج دا ئه‌درێ، رێژه‌که‌ی 8% ی موچه‌ی إجمالی یه. یارمه‌تی کۆتایی ساڵ رێژه‌که‌ی له 1/12/2008 دا بوبه 5.4%، له 1/12/2009 دا ئه‌بێ به 8.3%. ساڵی جارێک له مانگی یازده دا ئه‌درێ. سه‌روه‌زیر ئه‌مساڵ، له مانگی یازده دا یارمه‌تی کۆتایی ساڵ به رێژه‌ی 5.4% ی موچه‌ی إجمالی وه‌رئه‌گرێ. ئه‌م موچه‌یه باجی ده‌رامه‌تی لێ ئه‌درێ.
2- موچه‌ی إجمالی مانگانه‌ی سه‌روه‌زیر له 1/4/2009 وه ئه‌بێ به € 10.325,86. موچه‌ی ساڵانه که‌له خاڵی (1) دا ئاماژه‌ی پێدراوه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م موچه‌یه دیاریکراوه.
3- سه‌روه‌زیر مانگانه € 1251,51 نه‌سریه وه‌رئه‌گرێ. ساڵانه ئه‌کاته € 15.018,12. نه‌سریه‌ی سه‌روه‌زیر و وه‌زیری ده‌ره‌وه وه‌کو یه‌که، دوو ئه‌وه‌نده‌ی نه‌سریه‌ی وه‌زیره‌کانی تره. نه‌سریه باجی ده‌رامه‌تی لێ نادرێ، چونکه به داهات حساب ناکرێ.
4- ئه‌گه‌ر ماڵه‌که‌ی له 50 کیلۆمه‌تر زیاتر له شوێنی کارکردنی دور بو، مافی هه‌یه خانوی (مۆسس) ی بدرێتێ. به‌مه‌رجێ له 25 کیلۆمه‌تر زیاتر، له شوێنی کاره‌که‌ی دور نه‌بێ.
5- ئه‌گه‌ر ماڵه‌که‌ی له دورایی لانیکه‌م 50 کیلۆمه‌تر له شوێنی کارکردنی یه‌وه (ته‌لاری وه‌زاره‌تی کاروباری گشتی) بگوازێته‌وه بۆ دورایی لانیکه‌م 25 کیلۆمه‌تر له شوێنی کارکردنیه‌وه، ئه‌م مافانه‌ی هه‌یه:
- کرێی گواستنه‌وه‌ی خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی، له خانوه کۆنه‌که‌وه بۆ خانوه تازه‌که؛
- کرێی گواستنه‌وه‌ی که‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌که‌ی، له خانوه کۆنه‌که‌وه بۆ خانوه تازه‌که؛
- 10% بودجه‌ی إجمالی ساڵانه. ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌چێته ناو خانوه تازه‌که.
6- سه‌روه‌زیر مافی هه‌یه، بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ، ساڵی هه‌تا 60 هه‌زار کیلۆمه‌تر رۆیشتن ئۆتۆمۆبیلێک و شۆفێرێک له خزمه‌تیا بن. بۆ ههرکیلۆمهترێک (0,54) په‌نجاوچوار سێنتی بێ باج وه‌رئه‌گرێ. ئه‌گه‌ر سه‌روه‌زیر ویستی له‌به‌ر هۆی ئه‌منی، ئۆتۆمۆبیلێکی تریش به‌کاربهێنێ، بۆ هه‌ر کیلۆمه‌ترێک هه‌مان بڕ قه‌ره‌بو وه‌رئه‌گرێ، به‌ڵام دایره‌ی باجی ده‌رامه‌ت به داهات بۆی حساب ئه‌کاو باجی لێ ئه‌سه‌نێ.
7- سه‌روه‌زیر، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک وازی لهسهروهزیری هێنا، پاره‌یه‌ک وه‌رئه‌گرێ که پێی ئه‌وترێ پاره‌ی چاوه‌ڕوانی (ڤاختخیڵد: (wachtgeld. پاره‌ی چاوه‌ڕوانی له ساڵی یه‌که‌ما 80% ی ئه‌و موچه إجمالی یه‌یه که دوا مانگی وه‌زیفه‌که‌ی وه‌ری گرتوه. له ساڵی دووه‌مه‌وه ئه‌بێ به 70%. پاره‌ی چاوه‌ڕوانی لانی که‌م 2 ساڵ و لانی زۆر 6 ساڵ ئه‌درێ. ئه‌گه‌ر سه‌روه‌زیر، رۆژی وازهێنانی شه‌ش ساڵ زیاتر بو سه‌روه‌زیر بو، ئه‌و هه‌ر شه‌ش ساڵ وه‌ری ئه‌گرێ، ئه‌گه‌ر 10 ساڵ یان زیاتریش سه‌روه‌زیر بوبێ. ئه‌گه‌ر له 3 مانگ زیاتر سه‌روه‌زیر بو، ئه‌وا 2 ساڵ پاره‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌رئه‌گرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له 3 مانگ که‌متر سه‌روه‌زیر بو، ئه‌وا 6 مانگ پاره‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌رئه‌گرێ. دوایی، یان ئه‌بێ کارێ بدۆزێته‌وه پیی بژی، یان بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو کۆمه‌کی بێ‌کاری وه‌رئه‌گرێ، پاشان ئه‌چێته سه‌ر سۆسیالی شاره‌وانییه‌که‌ی. شاره‌وانی مانگانه‌یه‌کی ئه‌داتێ پێیئه‌وترێ (ئاوتکیرینگ: (Uitkering،ئاوتکیرینگ له‌موچه‌ی لانیکه‌م(مینیمهمئینکۆمست: (minimuminkomst یش که‌متره.
دووه‌م: موچه‌ی وه‌زیره‌کان و ئیمتیازه‌کانیان:
1- موچه‌ی إجمالی ساڵانه‌ی وه‌زیر و سه‌روه‌زیر وه‌کو یه‌که:€ 139.701,18. ، سهدوسیونۆ هه‌زارو حهوتسهدویهک ئیورۆو هه‌ژده سێنت. ئه‌م موچه‌یه باجی لێ ئه‌درێ.
2- هه‌مو وه‌زیره‌کان ساڵانه یه‌کی 7.509.06 € نه‌سریه وه‌رئه‌گرن. ته‌نیا وه‌زیری ده‌ره‌وه نه‌سریه‌که‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌یه. نه‌سریه مانگانه وه‌رئه‌گیرێ و 625.75 € ئیورۆیه. نه‌سریه باجی لێ نادرێ.
3- خاڵه‌کانی (4- 7) ی ژێر بابه‌تی (موچه‌و ئیمتیازه‌کانی سه‌روه‌زیر) سه‌باره‌ت به وه‌زیره‌کانیش هه‌مان شتن.
سێیه‌م: چه‌نێک له موچه‌ی إجمالی (بروتۆ: (bruto سه‌روه‌زیر و وه‌زیر باجی ده‌رامه‌ت ئه‌یبا؟
بۆ دیاریکردنی بڕی باجی ده‌رامه‌ت، یان جیاکردنه‌وه‌ی موچه‌ی إجمالی (بروتۆ- (bruto و موچه‌ی سافی (نێتۆ- (netto سه‌روه‌زیر و وه‌زیره‌کان له‌یه‌کتری، ئه‌م خشتهیهم به پێویست زانی:
بروتۆی سه‌روه‌زیر و وه‌زیره‌کان به €
|
بڕی باج لێدراو €
|
رێژه‌ی باجی دراو
|
باجی دراو به €
|
نێتۆ به €
|
0.00- 17.046.00
|
17.046.00
|
34.15%
|
5.821.21
|
11.224.79
|
17.047.00- 30.631.00
|
13.584.00
|
41.45%
|
5.630.57
|
7.953.43
|
30.632.00- 52.226.00
|
21.596.00
|
42.00%
|
9.070.32
|
12.525.68
|
52.227.00 بۆ سه‌ره‌وه
|
87.475.18
|
52.00%
|
45.487.09
|
41.988.09
|
|
|
|
|
|
کـــــــــــــــــــــــــــــــــۆ
|
139.701.18
|
|
66.009.19
|
73.691.99
|
ئه‌گه‌ر نێتۆی ساڵانه‌ی سه‌روه‌زیر یان وه‌زیر دابه‌شی سه‌ر 12 مانگ بکه‌ین، موچه‌ی نێتۆی/ سافی مانگانه ده‌رئه‌چێ که 6.140.99 € شهشههزارو سه‌دوچل ئیورۆو نه‌وه‌دونۆ سێنته.
ئه‌گه‌ر کۆی باجی دراوی ساڵانه‌ی سه‌روه‌زیر یان وه‌زیر دابه‌شی سه‌ر 12 مانگی ساڵ بکه‌ین، مانگانه هه‌ر یه‌کی 5.500.76 € پێنجههزارو پێنجسه‌د ئیورۆو حه‌فتاوشه‌ش سێنت، باجی ده‌رامه‌ت ئه‌ده‌ن به ده‌وڵه‌ت. ده‌وڵه‌تیش دابه‌شی ئه‌کاته‌وه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا. ئه‌یدا به‌و که‌سانه‌ی: بێکارن؛ په‌ککه‌وته‌ن؛ نه‌خۆشن؛ که‌م ئه‌ندامن؛ ته‌مه‌نی کارکردنیان تێ په‌ڕیوه؛ ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه. باقییه‌که‌شی بۆ په‌ره‌پێدان، بوژاندنه‌وه‌ی وڵات، پێشخستنی ئابوری و ژیان و بواره‌کانی تر خه‌رج ئه‌کرێ.
دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاوا دێته‌دی: باجی ده‌رامه‌ت له خۆشگوزه‌ران، فه‌رمانبه‌ره پایه‌به‌رزه‌کان؛ ده‌وڵه‌مه‌ندو کۆمپانیاکان وه‌ربگیرێ و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت دابه‌شی بکه‌نه‌وه به‌سه‌ر بێ دهرامهتهکانا.
ئه‌وه‌ی سه‌روه‌زیر یان وه‌زیر له ساڵێکا وه‌ری ئه‌گرێ و، ئه‌وه‌ی له ساڵێکا ئه‌یدات به باجی ده‌رامه‌ت له‌یه‌ک ده‌ربکه‌ین، ده‌رئه‌که‌وێ 47.25% ی داهاتی هه‌ریه‌کێکیان باجی ده‌رامه‌ت ئه‌یبا.
*** *** ***
کابینه‌ی شاژن (کابینێت ده‌ڕ کۆنینگن: (Kabinet der Koningin
مانای حه‌رفی (کابینێت ده‌ڕ کۆنینیگن) کابینه‌ی شاژنه. مانا مه‌جازییه‌که‌ی دیوانی پاشایه‌تی یه. له 1/1/1841 وه ئه‌م دیوانه به‌گوێره‌ی فه‌رمانی شاهانه‌ی ژماره 346 ی ساڵی 1840 دامه‌زراوه‌و که‌وتۆته کار.
یه‌که‌م: ئه‌رکه‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌کانی (Taken en bevoegdheden): دیوانی پاشایه‌تی ئه‌م ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1- پشتیوانی ره‌سمی و سه‌ره‌کی شاژنه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه قانونییه‌کانی.
2- هه‌رچی ئه‌وراقی حوکمه‌تی هه‌ن و پێویستیان به ئمیزای شاژنه، وه‌کو: قانونه‌کان، فه‌رمانی شاهانه و شتی تر، ئاماده‌یان ئه‌کاو ئه‌یانخاته به‌رده‌ستی شاژن بۆ ئیمزا. هه‌روه‌ها له‌کاتی سه‌ردانی ده‌وڵه‌تی (سه‌ردانی ده‌وڵه‌تی: که که‌سێکی بیانیی ره‌سمی و حوکمه‌تی دێت به میوانی شاژن) یان له‌کاتێکا شاژن بۆ گه‌شت و پشودان ئه‌چێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دیوان ئه‌و ئه‌وراقه ره‌سمی و په‌لانه بۆ شاژن ئاماده ئه‌کا که پێویستیان به ئیمزای هه‌یه.
3- دیوان نوسخه‌ی ئۆریجیناڵی قانونه‌کان و فه‌رمانی شاهانه و ئه‌وراقه حوکمهتییه گرنگه‌کانی تر ئه‌پارێزێ/ ئارشیف ئه‌کا.
4- سه‌ری ده‌وڵه‌ت و وه‌زیره‌کان پێکه‌وه گرێ ئه‌دا. مه‌وعدی نێوان شاژن و وه‌زیره‌کان و جێگره‌کانیان له‌رێگه‌ی دیوانه‌وه رێک ئه‌خرێ.
5- معاله‌جه‌ی ئه‌و داواکاری و نامه‌ی لێبوردنانه ئه‌کا که له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به نوسین ئاراسته‌ی شاژن ئه‌کرێن.
6- له ساڵانی نێوان 1841- 1868 به‌ڕێوه‌به‌ری دیوان رۆڵی گرنگی بینیوه له دۆزینه‌وه‌و ده‌ستنیشانکردنی وهزیرهکانا. له 1868 به‌دواوه رۆڵی یارمه‌تی ده‌ری شاژن ئه‌بینێ بۆ پێکهێنانی کابینه، له‌رێگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی ئیحتمالی و رۆڵی فۆرماتیورو ئینفۆرماتیور له دروستکردنی کابینه‌دا، بڵاوئه‌بنه‌وه.
دووه‌م: شوێنی دیوان له سیستمی سیاسی هۆڵندی دا:
دیوان به‌شێک نییه له حاشیه‌ی شاژن. هه‌روه‌ها به‌شیک نیه له شکڵی هه‌ره‌می هیچ وه‌زاره‌تێکیش. ئه‌م ده‌زگایه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کاروباری گشتی یه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌کرێ. (باب)ێک له بودجه‌ی حوکمه‌ت که بابی 3 یه ساڵانه داهات و خه‌رجی ئه‌م ده‌زگایه حساب ئه‌کا. له مارتی 2003 دا ژوری دوو مناقه‌شه‌ی شوێنی دیوانی له په‌یکه‌ری حوکمه‌تی هۆڵندی دا کرد. ژوری دوو ته‌ئکیدی کرد که ئه‌بێ بگه‌ڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌کی باشتر بۆ سه‌رپه‌رشتی کردنی ئه‌م دیوانه و بکه‌وێته ناو چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی وه‌زاری یه‌وه.
دیوان له رۆژی دهسبهکاربونیهوه هه‌تا ئه‌مڕۆ 14 به‌ڕێوه‌به‌ری ناسیوه. به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌م (1799- 1869) ناوی (ئانتۆنی گێرهارد ئالێکسه‌نده‌ر ریده‌ر فان راپارد: (Mr. A. G. A. Ridder van Rappard بو. ماوه‌ی نێوانی (1/1/1841 بۆ 20/1/1854) به‌ڕێوه‌به‌ری دیوان بو. دوا به‌ڕێوه‌به‌ر که 1/9/2006 وه دهسبهکاره ناوی (پاول سخێڵهکێنس: (Mr. P. W. A. Schellekens ه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌ت (هۆخه کۆلێجهس فان ستاته: (Hoge Colleges van State:
هه‌ندێ داموده‌زگای حوکمه‌تی به‌پێی ده‌ستورو قانون سه‌ربه‌خۆ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رن. به‌مانه ئه‌وترێ ئه‌نجومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌ت:
1- ژوری یه‌که‌م؛
2- ژوری دووه‌م؛
3- ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت؛
4- ژوری حساباتی گشتی؛
5- لێکۆڵه‌ره‌وه (محقق) ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌هێشتنی زوڵم.
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت (دی ڕاد فان ستات: (De Raad van Staat:
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له ساڵی 1531 ه‌وه دامه‌زراوه. کاتی خۆی دامه‌زراوه بۆئه‌وه‌ی له‌باره‌ی چۆنێتی حوکمه‌ت و ئاسایش و پارێزگاری له زه‌وییه نزمه‌کان (Nederlanden- Laaglanden) ئامۆژگاری بدا. له‌ماوه‌ی 5 سه‌ده‌ی رابردودا گۆڕانی زۆر به‌سه‌ر ئه‌م ده‌زگایه‌دا هاتوه. پێشتر رۆڵی ئیداری دیوه. له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه به‌رگی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی شی پۆشیوه. یه‌کێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گرنگه‌کانی تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتی قه‌زا.
بێجگه له شاژن وه‌کو سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر پێک دێ له جێگری سه‌رۆک و لانی زۆر 28 که‌س (28 Staatsraden). جێگری سه‌رۆک و ئه‌ندامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت، به‌گوێره‌ی به‌ندی 1 له ماده‌ی 3 ی په‌یڕه‌وی ئه‌نجومه‌ن، له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری کاروباری ناوخۆ و ره‌زامه‌ندی وه‌زیری داد، له‌لایه‌ن شاژنه‌وه بۆ مهدالحهیات دائه‌نرێن. له‌پاڵ ئه‌و 28 که‌سه‌دا، شاژن ئه‌توانێ ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی تر دابنێ، به‌مه‌رجێ له 50 که‌س زیاتر نه‌بن. ئه‌مانه پێیان ئه‌وترێ (ستاتسڕادن ئین باوتنخیڤۆنه دینست: (Staatsraden in buitengewone dienst ، واته ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌ن که کاری (إستیپنائی) ئه‌که‌ن... به‌قه‌ده‌ر ئه‌ندامه ئه‌سڵه‌کان کارناکه‌ن... وه‌کو ئه‌وانی تر ده‌وامی رۆژانه ناکه‌ن. ئه‌مانه (نیوه، دوو له پێنج، سێ له پێنج، چوار له پێنجی) کاری ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌کان ئه‌که‌ن.
شاژن هه‌رچه‌ند سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یه، به‌ڵام مافی ده‌نگدانی نیه. جێگره‌وه‌ی شاژن که 18 ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو کرد ئه‌توانێ له‌جیاتی ئه‌و به‌شداری کۆبونه‌وه‌کان بکا، به‌ڵام بۆی نیه ده‌نگ بدا. شاژن ئه‌توانێ که‌سێکی تری 18 ساڵی پڕ، له خێزانه‌که‌ی، له‌جیاتی خۆی بنێرێ بۆ کۆبونه‌وه‌کان، لێ بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ.
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ک و چه‌ند به‌شێک پێکهاتوه. یه‌کێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان، ده‌سه‌ڵاتی باڵای قه‌زایه (بستیورسڕێختسپراک: (Bestuursrechtspraak ئه‌م بهڕێوهبهرایهتیهش ئه‌ندامی ئه‌سڵی (Staatsraden) و ئه‌ندامی خزمه‌تی (إستیپنائی) (Staatsraden in buitengewone dienst) هه‌یه. دانانی به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ ئه‌م به‌شه/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆ، شاژن دای ئه‌نێ. به‌ڵام بۆ دیاریکردنی کاندیدی به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له‌ناو خۆ‌یا مه‌شوره‌ت ئه‌کا.
جێگری سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر تاقه‌ت یان توانای ئیشکردنیان نه‌ما، یاخود که بون به 70 ساڵ ئه‌بێ داوا له شاژن بکه‌ن به‌رپرسیارێتییان له‌ئه‌ستۆ داماڵێ. له حاڵه‌تی دووه‌ما، یه‌که‌م رۆژی یه‌که‌م مانگی دوای بون به 70 ساڵ ئه‌بێ واز له‌کار بهێنێ.
ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و کاتی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له ئێستادا 57 که‌سن. زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان کۆنه: حاکم، حاکمی ناوچه‌یی، مامۆستای قانونیی زانکۆ و پارێزه‌رن. ژماره‌یه‌کی که‌میان سیاسین. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی ئێستا، له 57 که‌س (Staatsraden+ Staatsraden in buitengewone dienst) ته‌نیا 7 که‌سیان کۆنه وه‌زیر و کۆنه جێگری وه‌زیر و کۆنه ئه‌ندامی پارله‌مانن. له‌و 7 سیاسییه 4 یان له‌پاڵ سیاسه‌تا پسپۆڕی قانون یشن. له‌شانی ئه‌مانه‌دا نزیکه‌ی 600 کارمه‌ند کارئه‌که‌ن. له‌وانه 225 که‌سیان پسۆڕی قانونین.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌ن(فوڵه ڕاد: (Volle Raad ، که بریتی یه له جێگری سه‌رۆک و 28 ئه‌ندامی ئه‌سڵ، هه‌مو چوارشهمانێکی هه‌فته کۆئه‌بێته‌وه بۆ به‌خشینی رێنمایی (ئهدفیس (advies قانونی به حوکمه‌ت و پارله‌مان. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بۆ باش راپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی 4 به‌شی هه‌یه. هه‌ر به‌شێک به‌رپرسه له به‌خشینی ئامۆژگاری و رێنمایی قانونی به 3 بۆ 4 وه‌زاره‌ت.
ئامۆژگارییه‌کانی (ئهدفیزن:(Adviezen ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بۆ حوکمه‌ت و پارله‌مان (إجباری) نین. به‌ڵام حوکمه‌کانی به‌شی ئه‌حکامی قه‌زایی (Bestuursrechtspraak) که، به‌شێکه له ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی یه (إجباری) ن. ئه‌م به‌شه نیزاعاتی ناو ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی چاره‌سه‌ر ئه‌کا. خه‌ڵکان و رێکخراوه‌کان ئه‌توانن له‌لای ئه‌م به‌شه حوکمه‌کانی دژیان (ئیستیئناف) بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌توانن له‌لای ئه‌م به‌شه (تانه له حوکم: الگعن فی الحکم) بده‌ن. بڕیاری ئه‌م به‌شه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت قه‌تعی یه، چونکه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی وڵاته.
به‌شی، یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی سه‌ربه‌خۆیه. کراوه به‌چوار ژوور (به‌ش) ه وه:
• ژوری یه‌که‌م تایبه‌ته به رێکخستنی مهساحات (تنڤیم المساحات: راویمتهلهکه ئۆردێرینگ: (Ruimtelijke Ordering. به‌مانا: خاکی وڵات چه‌ندی بۆ کشتوکاڵ؟ چه‌ندی بۆ خانوبه‌ره‌و ئاوه‌دانی؟ چه‌ندی بۆ کاناڵی ئاو؟ چه‌ندی بۆ سه‌وزایی؟...هتد.
• ژوری دووه‌م تایبه‌ته به کاروباری ژینگه (ملێوزاکن: (Milieuzaken
• ژوری سێیه‌م دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه (إستئناف) و کاروباره‌کانی تره (هۆخهره بیڕوپ ئن ئۆڤهریخه زاکن: (Hogere beroep en overige zaken.
• ژوری چواره‌م دادگای تێههڵچونهوهیه بۆ کاروباری بێگانان (هۆخهره بیڕوپ ئین فرێمدهلینگن زاکن: (Hogere beroep in Vreemdelingen zaken.
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له ساڵی 1990 وه چوارشه‌ممه‌ی دووه‌م و چوارشه‌ممه‌ی چواره‌می هه‌مو مانگێک کۆنسێرتێکی نیو سه‌عاتی کراوه بۆ خه‌ڵک، له هۆڵێک له هۆڵه‌کانی ته‌لاری ئه‌نجومه‌ن (هۆڵی خۆتیسه: خۆتیسه زاڵ: (Gotische zaal پێشکه‌ش ئه‌کا.
تێکڕای ده‌زگا سه‌ربه‌خۆکانی چاودێری و کۆنترۆڵ به‌سراون به‌م ئه‌نجومه‌نه‌وه.
ماویه‌تی...