حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
ئه‌مه‌ی من باسی ده‌که‌م نه فیکر‌و نه فه‌لسه‌فه‌یه هیچ ئالۆزییه‌کی تێدانییه هه‌رکه‌سێک ئه‌گه‌ر خۆی فریونه‌دات به پاره‌و ده‌مانچه‌و کۆمپیوته‌ری جامتایی خۆی نه‌فرۆشێت ده‌توانێت به ئاسانی سه‌ر له‌م دۆخه‌ی ئه‌مرۆ ده‌رکات که له کوردستان چ باسه، له‌م نووسینه‌مدا ئه‌گه‌ر بمه‌وێت باسی خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی و خه‌ڵک کوشتن و دزینی داهاتی خه‌ڵکی کوردستان و زۆر شتیتری پارتی و یه‌کێتی بکه‌م ئه‌وه ده‌بێت وتارێکی زۆر درێژی بۆ ته‌رخانکه‌م که ره‌نگه پانتایی وتارێکیش به‌ش نه‌کات.به‌ڵام من باسی خیانه‌ت و به‌کوشتدانی کوری خه‌ڵکی له شه‌ڕی ناوخۆ‌و له پێناو ئاره‌زووه‌کانی خۆیاندا‌و ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌ت و هێنانی سوپاسی ئێران و عێراق و تێکدانی ته‌وای ژیانی خه‌ڵکی کوردستان ته‌نها له پێناو خۆیاندا.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌رکه‌م ئه‌و هه‌ڵاو بانگهشهکردنهیه که ساڵانێکه پارتی و یه‌کێتی بۆ ئازادی بیرورا‌و جیاوازی راده‌ربرین ده‌یکه‌ن و به هه‌موو دونیایان رادهگهیان که ئه‌زموونی دیموکراتی و ئازادی کوردستان هێنده کراوه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده هه‌قه بیگوازنه‌وه بۆ عێراق و ولاتانی ده‌وروبه‌ر زۆر جار خۆیان ده‌خسته ئاستی وڵاته دیموکرات و ئازاد‌و پێشکه‌وتووه‌کانی دونیاوه. ده‌یان گۆڤار‌و سه‌نته‌رو رێکخراویان به‌ناوه‌کانی ئازادی و دیموکراتی‌و مه‌ده‌نییه‌ت و جیاوازی و چی‌و چییه‌وه ناونابوو به‌رپرس و به‌ناو سه‌رکرده‌و بنکرده‌کان له کۆرو ڤیستیڤاڵه‌کاندا وه‌ک داکۆکیکه‌رێکی ئازادی بیر‌و را خۆیان ده‌رده‌خست‌و به هه‌موو حهماسێکهوه پێداگریان له‌وه ده‌کرد که ئه‌وان ته‌وا بروایان به ئازادی و دیموکراتی و جیاوازی هه‌یه‌و یه‌کێتی حیزبی چه‌پکه گوڵهکهیهو جێگا‌و رێگای هه‌موو دهنگو بیر‌و باوهرێکهو هیچ که‌سێک بۆی نییه‌و ناتوانێت یه‌کێتی له حیزبێکی سۆسیال دیموکراته‌وه به‌ره‌و داخران و خوانه‌خواسته دیکتاتۆری به‌رێت، ده‌بێت تا قیامه‌ت هه‌ر حیزبی فره‌ده‌نگی و فره‌ره‌نگی بێت و جێگای هه‌موو ده‌نگه ئازادهکانهو حیزبی چه‌پکه گوڵه‌که‌یه و هه‌ر سیاسه‌تی چه‌پکه گوڵه‌که به‌ڕێوه‌ی ده‌بات که‌چی ئه‌و قسانه هه‌مووی دووربوون له راستییه‌وه‌و بۆ خه‌ڵک فریودان و راکێشانی سه‌رنجی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی بوون، له پشتی ئه‌و هه‌موو شیعاره بریقه‌دارانه‌وه هێزو بیرکردنه وه‌یه‌ک خۆی مه‌لاس دابوو که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بروای به ئازادی و دیموکراتی و جیاوازی ده‌نگه‌کان نییه‌و ته‌واو پاوانخوازهو هه‌موو شتێک ده‌کات له پێناو مانه‌وه‌و له ناوبردنی ئه‌وانه‌ی بڕوایان به گۆران و ئازادی و دادپه‌روه‌ری هه‌یه وه‌ک ده‌بینین ده‌سته‌ڵاتی ئێستای یه‌کێتی زۆر دیکتاتۆریانه به‌بێ گویدانه هیچ به‌هایه‌کی حیزبی و ئه‌خلاقی و ئینسانی و دیموکراتی له به‌رامبه‌ر جیاوازی و هه‌وڵی گۆرانی رۆله به‌ئه‌مه‌که‌کانی خۆیدا به ده‌رکردن و نان بڕین وه‌ڵامیانده‌داته‌وه.
ئایه؟ هه‌رتاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به ئاسانی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رنه‌که‌وتووه که یه‌کێتی نه‌ک بڕوای به ئازادی و دیموکراتی و جیاوازی نییه، به‌ڵکو ئاماده‌یه له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا له‌سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵات نانی ئه‌وانه ببڕێت که ته‌مه‌نیان به‌خشییه یه‌کێتی و یه‌کێتیش هیچ وه‌فایه‌کی بۆیان نییه‌و ئاماده‌یه نانی ئه‌وان ببڕێت و له هه‌مان کاتدا به هه‌زاران ده‌فته‌ر دۆلار‌و کۆمپیوته‌رو ده‌مانچه ئاماده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵک بکرێت. ئه‌ی کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه گوڵه‌که ئه‌ی کوا وه‌فاو ئه‌مه‌ک بۆ ئه‌وانه‌ی له پێناوی یه‌کێتیدا ده‌یان جار گه‌یشتنه که‌ناری مه‌رگ.