هونه‌ر تۆفیق
_ هه‌ڵبژاردن له‌پێناسه‌ی سیاسی‌دا، هه‌ر مرۆڤێک یه‌کسانه به one man,one vote ده‌نگێک.
_ هه‌ڵبژاردن له پێناسی ئاینیدا، خۆیه‌کلایی کردنه‌وه‌ی مرۆڤه له نێوان خێر‌و شه‌ڕدا. (انا هدینا السبیل اما شاكرا و اما كفورا) الدهر31
_ هه‌ڵبژاردن له پێناسه فه‌لسه‌فیه‌که‌شیدا، وه‌ک هایدگه‌ر ده‌ڵێت (توانای هه‌ڵبژاردنه که پێناسی ئازادی مرۆڤ ده‌کات).
به‌و سێ بۆچونه جیاوازه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که چه‌ندین راو مشتومڕی نه‌بڕاوه هه‌یه بۆ لێکدانه‌وه‌ی کرداری هه‌ڵبژاردنی مرۆڤ، که پێکهاته‌یه‌کی بۆماوه(ویراسی) ی مرۆڤایه‌تیه و له ئه‌نجامی هوشیاریه‌وه.
1
گه‌شه‌ده‌کات و فراوان ده‌بێت. پێوانه‌ی ئاستی هوشیاری هه‌ر مرۆڤێک یان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کیش ده‌کرێت په‌یوه‌ست بێت به جۆری هه‌ڵبژاردنه‌کانیانه‌وه، واته بنچینه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ، هه‌ڵسه‌نگاندنێتی بۆ ئه‌و شته‌جیاوازانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدایه. مرۆڤ وه‌ک چۆن خاوه‌نی هه‌سته و به‌و هه‌سته‌دا گه‌رماو سه‌رما، ره‌نگ و مه‌ودا، چێژ و بیستن ده‌رک ده‌کات، به هه‌ستیش ده‌رکی ئازاد بوونی خۆی ده‌کات. بوونی ئه‌وهه‌ستکردن به ئازادییه مرۆڤی کردووه به خاوه‌نی ئیراده، به‌و ئیراده‌یه‌ش هه‌ڵبژاردن ده‌کات، چ ره‌نگێک و چ تامێک و چ جۆره ژیانێک و چ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک..هتد هه‌ڵده‌بژێرت و به‌خۆشی به‌رپرسیاره له ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی. واته ئازادی و ئیراده و هه‌ڵبژاردن ته‌واو که‌ری یه‌کدین و له هه‌رکامیاندا گرێیه‌ک دروست ببێت ده‌بێته هۆی تێکدانی سه‌رجه‌م هاوکێشه‌که و ره‌فتارێکی ته‌واو گونجاو به ئاستی مرۆڤ بوون نایه‌ته دی. له راستیدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه که مرۆڤی هێناوه‌ته ئه‌م ئاسته‌ی ئێستای ژیان و غه‌ریزه‌ی مانه‌وه ناچاری کردووه که به‌رده‌وام له دۆخی هه‌ڵبژاردندا بێت بۆ داکه‌وت و شته‌کانی ده‌وروبه‌ری و ده‌رک به‌جیهان بکات و ئاڵته‌رناتیڤ بدۆزێته‌وه و باشترین و گونجاوترین شت بۆخۆی ده‌سته‌به‌ربکات. ئه‌مه‌ش ره‌فتارێکی عه‌قڵانیه و له‌پاش لێکدانه‌وه و به‌راوردکاری و لێکۆڵینه‌وه له نێوان چه‌ند بابه‌تێکی جیاوازدا، ئه‌وه‌ی چاکترین بێت هه‌ڵیده‌بژێرت. تاوه‌کو جیاوازه‌کانیش فره‌تر بێت، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش عه‌قڵانی تر ده‌بێت و ماکینه‌ی هوشیاربوونیشی زیاتر به‌گه‌ڕده‌که‌وێت. چونکه هه‌ڵبژاردن له نێوان دوو ئیختیاردا که‌مترین کۆششی هزره و هیچ چالاکیه‌کی فیکر و هۆشی تیادا روونادات، وه‌ک هه‌ڵبژاردنه ئایینیه‌کان که مرۆڤ ده‌خاته به‌رده‌م یه‌کێک له دوو هه‌ڵبژاردنه‌وه و جیهانیش به‌هه‌مان شێوه دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا، به‌ره‌ی ئه‌هریمه‌ن و ئاهورامه‌زدا، به‌ره‌ی خێر و شه‌ڕ، به‌ره‌ی ئیسلام و کافر، به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم.
دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌کات گه‌ر له به‌ره‌که‌ی ئه‌و نه‌بێت ئه‌وا سزای ده‌دات. واته وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه که‌مترین ئاستی عه‌قڵی تیادا به‌کاردێت به هه‌مان شێوه‌ش هه‌ڵبژاردنێکی جه‌بریه، ئه‌رکێکه ده‌بێت به‌جی بهێنرێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جه‌بریه‌ش له فه‌رهه‌نگی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه ئایینزاکاندا باوه ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنی سیاسیش‌دا که مۆدێلی به‌یعه‌کردن به‌کاردێنن بۆ دیاری کردنی سه‌رۆکه‌کانیان. ئیدی مرۆڤ توانای ده‌ست نیشانکردن و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه له‌ده‌ست ده‌دات، چونکه به جه‌بری بۆی دیاری کراوه (كتب علیكم) چ ده‌بێت هه‌ڵبژێرێت. به ئاماده‌کراوی بۆی ده‌ستنیشان ده‌کرێت و توانای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌مۆ ده‌کرێت. ئه‌م فه‌رهه‌نگه له ئایینه‌کانه‌وه شۆڕده‌بێته‌وه بۆ ناو سه‌رجه‌م ژیانی فه‌رهه‌نگی و سیاسییش وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی کوردستاندا باو بوو که مرۆڤ بوون دابه‌ش ده‌کرا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا (یان باشیت یان جاشیت)، یاخود کاریگه‌ری ده‌گاته ئاستی ئه‌ده‌بیش و شاعیرێکی مه‌زنی وه‌ک شێرکۆبێکه‌س ده‌ڵێت:
دووڕیانه قه‌دنابێ به‌سێ
که‌دارستان گڕی گرت
داری بێ لایه‌ن کوانێ...
هه‌ڵبژاردن له نێوان دوو شتیشدا ئازادییه (به‌مه‌رجێک سزا نه‌خرێته سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه)، به‌ڵام ئازادتر بریتیه له هه‌ڵبژاردن له نێوان چه‌ندین شت‌دا.
3
به‌و مانایه‌ی رێژه‌ی ئازادی مرۆڤ یه‌کسانه به چه‌ندایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌رده‌ستیدا. گه‌ر هه‌ڵبژاردن له سه‌ر فره جیاوازی نه‌بێت و یه‌ک ره‌نگ و یه‌ک جۆر له ژیاندا بێت، ئه‌وا ئازادی نه‌بوونی ده‌بێت و نه‌دروستیش ده‌بێت هاوکات بیر(فکر) یش ده‌که‌وێته ته‌نگانه‌وه و چ بابه‌تێکی نابێت که پێوانه و به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندن و چاره‌سازی له‌سه‌ر بکات، واته قه‌یرانه‌که ته‌نیا نابێته قه‌یرانی ئازادی، به‌ڵکه قه‌یرانی داهێنان و عه‌قڵیشی به‌دوادا دێت، ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵگه‌ش له نه‌بوونی هه‌ڵبژاردنی سیاسی جیاواز و ئازاد‌دا دووچاری گرفتی مه‌زن ده‌بێت و که‌متر نابێت له‌و قه‌یرانه فیکریانه‌ی رووده‌دات، چونکه هه‌ڵبژاردنه که ده‌بێته باشترین و پته‌وترین مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و هه‌ندێک به جه‌وهه‌ری سیسته‌می دیموکراتی پێناس ده‌که‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی سیاسی وه‌ک مافێکی بنچینه‌یی تاکی کۆمه‌ڵگه حساب ده‌کرێت، زۆرێک له کۆمه‌ڵناسانیش لایان وایه هه‌م مافه و هه‌م ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تیشه.
له هه‌رکام له ئاسته‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی، داهێنان..هتد، بێت، زیره‌کی و هوشیاری مرۆڤ جۆری هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی دیاری ده‌کات. هه‌ڵبژاردنی گونجاو ده‌بێته مایه‌ی ژیانێکی گونجاو، سه‌رجه‌م داکه‌وته‌کانیش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خودی مرۆڤ خۆیه‌تی به چاک و خراپیه‌وه.