شوان ئه‌حمه‌د
له سیستمه دیموكراسیه ته‌ندروسته‌كانی دنیادا، هاوڵاتیان چوار ساڵ جارێك یان زیاتر، مافی ئه‌وه‌یان پێده‌درێت كه له‌ڕێی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌موچاوی كاره‌كته‌ره سیاسیهمانی ده‌وڵه‌ت بگۆڕن. ئه‌و هێزو گروپه سیاسیانه‌ی ناتوانن له ئاست چاوه‌ڕوانی و داواكاریه‌كانی خه‌ڵكدا بن، ده‌بێت شوێن و جێی خۆیان بۆ هێزگه‌لێكی دیكه چۆڵ بكه‌ن. هه‌مو قۆناغێكی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان به شێوازێكی دیموكراسیانه، چانس دانه به هێزو گروپێكی تازه تا له‌و ماوه قانونیه‌ی بۆی دیاری كراوه، ئه‌جێنداو به‌رنامه‌ی كاری خۆی جێبه‌جێ بكات.. ئه‌م دۆخه له‌ناو فه‌زاو سیستمی دیموكراسیدا وا ده‌كات، هه‌میشه ئومێدی گۆڕان و نوێبونه‌وه‌ی ژیان له گشت ئاسته‌كاندا له ئارادا بێت. وا ده‌كات كۆمه‌ڵگه كه‌مترین ترسی له چه‌قبه‌ستن و دروستبونی مه‌یلی دیكتاتۆری لای هێزه سیاسیه‌كان و گه‌یشتنی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری به ئاستێكی ترسناك هه‌بێت.
لێره‌وه و له پای بونی زه‌مینه‌یه‌كی ئاوادایه، سیستمه دیموكراسیه ته‌ندروسته‌كان، هه‌میشه له گۆڕان و نوێبونه‌وه‌و به‌ره‌و پێشچوندان. ئه‌مه‌یه وا ده‌كات ژیان له جوڵه‌و بزوتنێكی به‌رده‌وامدا بێت، وا ده‌كات ژیان ململانێكانی كۆمه‌ڵگا توند‌و تیژی مۆركی سه‌ره‌كی نه‌بێت و دۆخی زه‌برو زه‌نگاوی و شه‌ڕانگێزی به خۆه نه‌بینێت. ئێمه كاتێك دۆخی هه‌ژده ساڵه‌ی حكومڕانی پارتی و یه‌كێتی له كوردستاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه دیموكراسیانه‌ی دنیادا به‌راورد ده‌كه‌ین، به سه‌ر نائومێدیه‌كی قوڵدا ده‌كه‌وین.
خراپی ئه‌دای سیاسی و ئیداری ئه‌م دو هێزه، كوردستانی دو چاری قه‌یران و كێشه گه‌لێكی موزمین كرد‌و. ئه‌و په‌شێوی و ناڕه‌زاییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی رۆژ به رۆژ له ههڵكێشاندایه، به‌رهه‌می ئه‌و كه‌لێنه گه‌وره‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌ردو حیزبی حكومڕان، له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا دروستیان كردوه.
له بهرئهوهشی كه به درێژایی هه‌ژده ساڵه‌ی ڕابردو، ده‌رفه‌تی گۆڕانی مه‌ده‌نی و دیموكراسی له كوردستاندا نه‌بوه و ئه‌و مافانه به هاوڵاتیان نه‌دراوه كه له رێی ململانێیه‌كی ئسوڵی و یاساییه‌وه، ده‌نگ بده‌ن و چانس به هێز و لایه‌ن و فراكسیۆنی دیكه بده‌ن، ئه‌مه وایكردوه كه رق و توڕه‌یی و ناڕه‌زاییه‌كی زۆر سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه داگیربكات. گوێگرتنێكی سه‌ر پێی له ترپه‌ی دڵی شه‌قامی كوردی، ئاستی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌بونه شاراوه‌مان نیشان ده‌دات كه خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا هه‌یه‌تی.
ئه‌مڕۆ ودوای تێپه‌ڕبونی ئه‌و ماوه زۆره، كوردهواری له به‌رده‌م چانس و ده‌رفه‌تێكی تازه‌ی گۆڕاندایه، هاوڵاتیانی ئێمه ده‌توانن هه‌مو ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی و توڕه بونه‌ی ناخی خۆیان، له رێی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌تاڵ بكه‌نه‌وه. گرنگی ئه‌م ده‌رفه‌ت و قۆناغه تازه‌یه له‌وه‌دایه كه تۆپه‌كه له ساحه‌ی هاوڵاتیاندایهو، ئه‌وانن ده‌توانن له رێی ده‌نگدان و ئه‌نجامدانی ئه‌و مافه یاسایی و مه‌ده‌نیه‌ی هه‌یانه، نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستان بگۆڕن و شه‌رعیه‌ت له یه‌كێتی و پارتی بسه‌ننه‌وه و بیده‌نه ده‌ست ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی به شایسته‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌یان ده‌زانن.
میلله‌تی ئێمه ئه‌گه‌ر هۆشیارانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه گرنگ و چاره‌نوسسازه‌دا بكات، ده‌توانێت لایه‌نی كه‌م واز له‌و خورته‌و بۆڵه‌و ناڕه‌زایییانه بێنێ كه رۆژانه له په‌ناو پهسێوهكاندا یان به ئاشكرا ده‌یانكات. به هێندگرتنی گرنگی ئه‌م قۆناغه، به هه‌ده‌ردانی ده‌رفه‌تێكی زێڕینی گۆڕانه (لانی كه‌م له ئاسته سیاسیه‌كه‌یدا) و به‌خشینه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ته له سه‌ر سینیه‌كی زێڕین، به یه‌كێتی و پارتی و قوڵتر كردنه‌وه‌ی زیاتری قه‌یران و كێشه‌كانه.
نه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن نه‌ریت و سیستم و مێژویه‌كی دێرینی دیموكراسین، به‌ڵكو له‌و شوێنانه‌شی كه دیموكراسیه‌كی شه‌رمن و نیوه ناچڵیش هه‌یه، هاوڵاتیان هه‌مو خولێكی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت له هێزێك و به‌خشینه‌وه‌ی به هێز و لایه‌ن و گروپێكی دیكه.
نمونه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاتانی توركیا و فه‌له‌ستین و ئێران، ئه‌و راستیه‌یان بۆ سه‌لماندین كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێكی گرنگی گۆڕانكارییه له سیستمی حكومڕانی وڵات‌دا.
خۆشبه‌ختانه ئێمه ئه‌مڕۆ كه له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیموكراسی تازه‌داین و دهرهفهتێكی گۆڕانكاری له پێشدهمماندایه، ڕه‌نگه چانسمان له هاوڵاتیانی ئێران و توركیا و فه‌له‌ستین باشتربێت كه وه‌ك ئه‌وان ناچار نه‌بین له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تدا، هه‌مو هێلكه‌كانی خۆمان بخه‌یه‌نه سه‌به‌ته‌ی هێزه مه‌زهه‌بی و ئاینییه‌كانی (ئیسلامی سیاسی). له فه‌له‌ستین ناشیرن و سیاسه‌ته قێزه‌ونه‌كانی (فه‌تح) و "یاسرعه‌ره‌فات" و "سوها عه‌ره‌فات" و "محهده دهحلان"، خه‌ڵكی بهشمهنیهتی ئه‌و وڵاته‌ی ناچاركرد رو له ڕێكخراوێكی وه‌ك (حه‌ماس) بنێن و له توركیاش، دوای گه‌نده‌ڵی و فه‌سادێكی زۆری حیزبه چه‌پ و به‌ناو عه‌لمانیه‌كانی ئه‌وێ، خه‌ڵكی ڕوی له (سه‌عاده‌ت)و (فه‌زیله)و (ئه‌كه‌په) نا، به‌ڵام له‌م ساته وه‌خته‌ی مێژوی ئێمه‌دا، كوردهواری ناچار نییه به دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌زمون و هه‌مان سیناریۆی ئه‌و وڵاتانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا له وڵاتانی ئێمه‌دا، له به‌رامبه‌ر یه‌كیه‌تی و پارتی و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌حزابی ئیسلامی‌دا، هێزی لیبراڵ و عهلمانیانیمان هه‌یه كه ده‌كرێت له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه، هه‌م غروری ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی و یه‌كێتی بریندار بكه‌ن و هه‌م رێگریش بن له‌وه‌ی نه‌هێڵن، هه‌رێمه‌كه بچێته باوه‌شی هێزه دینیه‌كان.
ده‌رفه‌تێكی گۆڕانكاری له‌به‌رده‌مدایه، بۆ ده‌رچون له بنبه‌ستی و له‌م پاوانخوازییه حیزبۆكراتییهی پارتی و یه‌كێتی، قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له‌ش چاره‌نوسی داهاتومان دیاری ده‌كات. مێژوی ئه‌م هه‌ژده ساڵه‌ی رابردو به هه‌مو ئیجابیات و پوخڵهواتهكانیهوه، له دوا مانه‌وه‌یه‌و به‌جێی دێڵن، ئه‌وه‌ی كه دێت و له پێش ده‌مماندایه قۆناغێكه، ده‌نگی خه‌ڵك و به‌شداری هاوڵاتیان له پرۆسه هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دیاری ده‌كات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژو تا سه‌ر هه‌ر وا ناڕوات ده‌بێت گۆڕانكاری دره‌نگ یان زو روبدات. هه‌مو به پیرهوهچونێكی گۆڕانكاریش له ڕێی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به شێوازی دیموكراسی و مه‌ده‌نیانه، ده‌رگا به ڕوی گۆڕانكاری له رێی توندوتیژی و شه‌ڕانگێزی و ململانێی خوێناوی داده‌خات.