عه‌دنان عوسمان
دابڕان له رابردو
كاتێك باسی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین، نابێت هه‌مو ئه‌و كارهكتهرو گروپ‌و لایهنو كه‌سایه‌تیانه‌ی پێكیانهێناوه له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، چونكه هه‌مو ئه‌و كاره‌كته‌رانه لێره‌و له‌وێ، له بڕیار‌و گفتوگۆكاندا ده‌ناسرێنه‌وه، له راستیشدا ئه‌مه حاڵه‌ته سروشتییه‌كه‌ی دروستبونی هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی تازه‌یه، كه ده‌بێت كۆیه‌ك بێت له چه‌ند گروپێكی بچوكتر. حاڵه‌تی ناسروشتی بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وه‌دا ده‌بینم، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی یه‌ك گروپ‌و یه‌ك تێڕوانین‌و یه‌ك بۆچون بێت، درێژكراوه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی پێشخۆی بێت به ناو روخساری دیكه‌وه.
گۆڕان ده‌بێت هه‌م درێژكراوه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی رابردوی بێت له‌ڕوی كارهكتهرهكانو تاقیكردنه‌وه‌و ئهزمونهوهو هه‌میش دابڕان بێت له هه‌مو ئه‌و پێكهاتانه، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت بزاڤێكی نوێ به هه‌مو ماناكانی نوێبونه‌وه پێكبهێنێت: نوێ له به‌رنامه، ره‌وشی كاركردن، میكانیزمه‌كانی بڕیاردان‌و جێبه‌جێكردن، رابه‌رایه‌تی، دروشمه‌كانی، هاوپهیمانییو ستراتیژیی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كیی...هتد.
ئه‌و گردبونه‌وه بۆ گۆڕان چه‌ند گرنگ بێت، دابڕانه‌كه گرنگتر‌و پێویستتره، به‌ڵام له‌وانه‌یه كۆبونه‌وه له‌سه‌ر خوانێكی نوێ كارێكی زۆر ئه‌سته‌م نه‌بێت، گردبونه‌وه له ده‌وری روئیای تازه كارێكی زه‌حمه‌ت نه‌بێت، زهحمهتو سه‌ختییه‌كه له دابڕانهكهدایه، له خۆرزگاركردنه له كۆت‌و به‌ندی شێوازه‌كانی بیركردنه‌وه‌و كاركردنی رابردوه.
دژوارییه‌كانی دابڕان له رابردو، له‌وه‌دایه نابێ‌و ناكرێت ته‌نیا زارهكیو روكهشیانه بێت، چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا ناوبه‌ناو خۆی دهردهخاتهوهو له‌هه‌ر بوارێكدا بۆی بلوێت سهرقوتدهكاتهوه، گرنگیی گۆڕان له‌وه‌دایه بتوانێت به راستی‌و به قوڵیی گۆڕان له تێگهشتنو ئامرازه‌كاندا بكات‌و ته‌نیا روكهشیی نه‌بێت، ئه‌و روكهشیو ئیدیعاكردنی گۆڕینه، گه‌وره‌ترین زیان به ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه دهگهیهنێتو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌بێته له‌مپه‌رێكی گه‌وره له پێشنه‌كه‌وتنی بزوتنه‌وه‌كه، له راستیشدا مه‌ترسیی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری گۆڕان‌و دۆسته‌كانی (كه به رێژه‌یه‌كی فراوان هێشتا له‌نێو لایه‌نه‌كانی دیكه‌و له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕاندانو چاوه‌ڕێی یه‌كلاییبونه‌وه‌ی خودی گۆڕانن له‌نێوان گۆڕانی روكهشو گۆڕانی قوڵدا) ئه‌م روكهشیو خولانهوهیهتی له بازنه‌ی به‌ها كۆن‌و شێوازه ته‌قلیدییه‌كاندا، ترسی زۆری هه‌ڵسوڕاوه تازه نهفهسهكانو دۆستانی گۆڕان له‌وه‌دایه، ئه‌م بزوتنه‌وه‌ش به هه‌مان شێوازی كۆن‌و عه‌قڵیه‌تی رابردو رابه‌رایه‌تی بكرێت‌و دوبارهكردنهوهیهكی كۆمیدیانه‌ی بزوتنه‌وه‌كانی جاران بێت‌و به‌خێرایی خاڵیبكرێتهوه له به‌ها گه‌وره‌و پیرۆزه‌كانی.
ململانێی به‌رده‌وام هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌پێشه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك كیانێكی سیاسی له‌نێوان دو عه‌قڵیه‌تدا بوه‌و ئه‌م مێژوه كه‌مه‌ش شاهیدی ههوڵو ته‌قه‌لای هه‌ردولا بوه بۆ كه‌نارخستنی ئه‌وی دیكه‌و باڵاده‌ستیی خۆی له بڕیار‌و مهوقیعهكاندا.
دیاره پێشاندانی ململانێكان له‌نێوان كۆن‌و نوێ‌دا (كۆن گوایه به مانای رێكخستنه كۆنه‌كانی نێو یه‌كێتی، كه زیاتر خۆی له باڵی ریفۆرمدا ده‌بینێته‌وه، نوێش به‌مانای گهنجو گروپه‌كانی رێكخراوه مهدهنیو رۆشنبیران‌و رۆژنامهنوسانو چالاكوانه تازه نه‌فه‌سه‌كان) هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی گه‌وره‌یه، كورتكردنه‌وه‌ی ئیجتیهاده سیاسییه‌كان له‌نێو ئه‌و دو حهلقهیهدا تێگه‌شتنێكی ناسیاسی‌و روكه‌شه بۆ جیاوازی به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كان‌و خستنه‌ڕویان وه‌ك سه‌ره‌تای ته‌كه‌تولی جیاواز، كه كه‌م حیزبی كوردستانی هه‌یه پێیه‌وه نه‌ناڵێنێت، له راستیدا ناوه‌ڕۆكی ململانێكان له‌نێوان عه‌قڵیه‌تێكی كۆنه‌پارێزی بێ روئیا‌و بێ به‌رنامه‌و بێ خهونو بێ گڕوتینه به‌رامبه‌ر كه‌سانێك كه به خهونو تێگهشتنو حه‌ماسه‌تێكی نوێوه ده‌یانه‌وێت جوڵانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی راسته‌قینه دور له كینه‌ی سیاسی‌و ململانێی حیزبیی ناڕه‌واو نادیموكراسی دروستبكهنو هیدایه‌ت بده‌ن، بۆیه كۆنه‌كان‌و تازه‌كان له رابردوی حیزبی‌و سیاسی، له ئینتیمای رابردویان ناناسرێته‌وه، به‌ڵكو له‌و شێوازه‌ی بیری لێده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ببێته سیمای جوڵانه‌وه‌كه‌یان.
گۆڕان‌و ته‌كه‌تول
گۆڕان ده‌بێت خۆی له‌و نه‌خۆشییه بپارێزێت‌و رێگه‌نه‌دات كه‌سه بێهێزو گروپه بێ روئیاكان لاوازی خۆیان به په‌نابردنه به‌ر ده‌سته‌گه‌رێتی بشارنه‌وه، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر نه‌خۆشییه، به‌ڵكو به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر جوڵانهوهیهكه له هێزه شاراوه پهنگخواردوهكانی كه ده‌توانێت ناوبه‌ناو به تین‌و حه‌ماسه‌وه خۆی نیشانبدات، خودی ته‌كه‌تول مراندنی رۆحی جهدهلو بونی جیاوازیی فیكری سیاسییه‌و هێنانه خواره‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه، كه پێویسته هه‌بێت بۆ ئاستی به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی‌و ناسیاسی، له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن بڵێن جارێ زوه قسه له‌و باره‌یه‌وه بكرێت، به‌ڵام من پێموایه ئێستا دره‌نگه گوێ به‌و زه‌نگه سه‌ره‌تاییانه نهدهینو چاو له ئاست سه‌ره‌تاتكێی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته بنوقێنین.
وه‌ك وتم كێشه له‌نێوان كۆن‌و نوێ، تازه نهفهسو تێكۆشهرو رێكخستنه حیزبییه كۆنه‌كان نییه، نیشاندانی مه‌سه‌له‌كان به‌مشێوه‌یه هه‌م نه‌زانینه له هونه‌ری رێكخستن‌و هه‌میش ئاوه‌ژوكردنی راستییه‌كانه، له هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه‌شدا خۆمه‌ڵاسدانی تێگه‌شتنه ناسیاسی‌و نهزۆكهكانه له پشتی ئه‌و تێگه‌شتنه‌وه.
گۆڕان توانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاركردنیدا به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه جۆرێك له تێكهڵیو هاوخهمیو هاوهه‌ڵوێستی له‌نێوان هه‌ردو نه‌وه‌و هه‌ردو تێگه‌شتندا بكات، كه ئه‌وه‌ش كارێكی ئاسان نه‌بو، چونكه به‌شێك له باڵی ریفۆرم به چاوی ته‌قلیدیی حیزبه‌كه‌یانه‌وه ده‌یانڕوانیه نه‌وه‌ی نوێ، رۆشنبیران، رۆژنامهنوسانو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به‌داخه‌وه ئه‌و به‌شه له‌و باڵه سه‌رباری جیاوازیی كاركرنو هه‌ڵوێستی شه‌خسییان له‌نێو حیزب‌دا، نه‌یانتوانی خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردولا ببینن‌و زۆرتر جه‌ختیان له‌سه‌ر ناڕۆشنییو جیاوازییه‌كانیان ده‌كرد، ئه‌وان له ململانێی سه‌ختی خۆیاندا له‌نێو حیزب‌دا په‌نایان بۆ ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ی ده‌وریان نه‌ده‌برد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌ره‌ی دوه‌م به‌رده‌وامبو له‌سه‌ر تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌م ره‌وته‌و نزیكبونه‌وه لێی، هه‌رچه‌ند له روی رۆژنامه‌نوسییه‌وه ئه‌مه كارێكی زۆر سه‌خت بو، چونكه زۆرێك له رابه‌رانی ئه‌و باڵه به‌چاوی گومان‌و تێنه‌گه‌شتنه‌وه بۆ ئهركو كاری راگه‌یاندن سه‌یری هه‌وڵه رۆژنامهنوسییهكانیان دهكردو ده‌یانویست دور له فزولیهتو چرای رۆژنامه‌نوسانه‌وه درێژه به ململانێكانی خۆیان بده‌ن، كه ئه‌مه‌ش هه‌م كورتهێنانێكی سیاسی بو هه‌م گه‌ڕانه‌وه بو بۆ عه‌قڵیه‌تی ساڵانی هه‌شتاكان (پێموایه هێشتا له‌نێو به‌شێك له چالاكوانانی گۆڕاندا ئه‌و بهدبینیو تێنه‌گه‌یشتنه له ئهركو په‌یامی رۆژنامه‌نوسی به‌رده‌وامه‌و هه‌میشه سڵ له هه‌ر راپۆرتێكی رۆژنامه‌نوسی دهكهنو به چاوی پیلان‌و گومان‌و ناحه‌زییه‌وه بۆی ده‌ڕوانن).
به دیوه‌كه‌ی دیكه‌دا به‌شێكیش له لایه‌نی دوه‌م به‌رده‌وام پێناسه ته‌قلیدییه‌كانی خۆی بۆ كاری حیزبایه‌تی له كوردستاندا به‌سه‌ر ئه‌و باڵهشدا دهسهپاندو نه‌یانده‌توانی تێگه‌یشتنێكی سیاسی‌و فیكری قوڵیان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه هه‌بێت، به‌ڵكو له باشترین حاڵه‌تدا وه‌ك ململانێیه‌كی شه‌خسی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رته‌سك‌و مه‌وقیعی شه‌خسی سه‌یرده‌كرد، هه‌مو ئه‌و ناكۆكیانه‌یان وا وێنا ده‌كرد، كه ململانێی پۆست‌و جێگه‌و رێگای باشتره له‌نێو حیزب‌دا، نه‌وه‌ك تێگهیشتنو میكانیزمی جیاواز بۆ ئیداره‌دانی حیزب.
نزیككردنه‌وه‌و پێكه‌وه كارپێكردنی ئه‌م دو لایه‌نه یه‌كێكه له شاكاره‌كانی رابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ماهه‌نگی له تێپه‌ڕاندنی دو هه‌ڵبژاردندا (یه‌كه‌م به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌و دوه‌م به سه‌ركه‌وتنێكی نسبییه‌وه) بوارێكی باش بو بۆ زیاتر هه‌ستكردن به جیاوازی‌و خاڵی هاوبه‌ش، بۆ زه‌قبونه‌وه‌ی مهترسییهكانو خاوبونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان، بۆ ره‌وینه‌وه یان زیادبونی بهدگومانییهكان، بۆ بیركردنه‌وه له پێكه‌وه كاركردن یان دابڕان. ئه‌م ماوه‌یه ده‌رفه‌تێكی باش بو بۆ ههموكهسو لایه‌نه‌كانی نێو بزوتنه‌وه‌كه بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی جدیی له هه‌مو ئه‌و ئه‌گه‌رانه، سه‌ركه‌وتنی بزوتنهوهكهشو تێپه‌ڕاندنی قۆناغی خۆبنیادنان له گره‌وی مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌مو لایه‌نه‌كانه بۆ ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان‌و بۆ رۆحی پێكه‌وه كاركردن.
گۆڕان له ناخی خۆماندا
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جوڵانه‌وه تازه‌یه بتوانێت ببێته هێزێكی كاریگه‌ری گۆڕه‌پانی كوردستان، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جیانه هه‌مو ئه‌و گروپ‌و ده‌سته سروشتی‌و ئهسیلانه له خۆیدا بتوێنێته‌وه‌و هێزێكی نوێی خاوه‌ن سیمای تازه‌یان لێ دروست بكات، ناكرێ‌و نابێت بیر له وهلانانو په‌راوێزخستنی یه‌كتر بكرێته‌وه، ناتوانرێت مێژو ئهزمونو خهباتو توانا (نه‌ك مه‌وقیعی رابردو)ی ئه‌و كۆمه‌ڵه زۆره‌ی وه‌ك داینه‌مۆی گۆڕان كارده‌كه‌ن نادیده بگیرێت‌و به بیانوی ته‌كه‌تولاتی كۆن‌و مه‌وقیعی حیزبی رابردو وا نیشانبدرێت ئیتر ئه‌مانه سه‌رجه‌میان خاوه‌ن تێگه‌یشتنی كۆن‌و شێوازی ته‌قلیدیی كاركردنن‌و ناتوانن به عه‌قڵیه‌تێكی مۆدێرنانه‌وه بێنه مه‌یدان، ئه‌م ره‌خنه‌یه ته‌نیا به‌شێك له‌و لایه‌نه ناگرێته‌وه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م كهسو لایه‌نه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و كه‌س له ئاست ئه‌و نه‌خۆشیانه حه‌سانه‌ی نییه.
به‌هه‌مانشێوه‌ش ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوه نوێیه‌كانی گۆڕاندا، كه زۆرجار خۆیان به بنیادنه‌ری ئه‌سڵی گۆڕان ده‌زانن به‌و هۆیه‌وه‌ی كه ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌ی حیزبیی ره‌خنه‌كانیان بردوه‌ته پێشه‌وه‌و په‌تای تهكهتولو به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حیزبیی لێینهداون، مامه‌ڵه بكرێت. نه‌هێشتنی حهساسیهتو بێمتمانهییو توانه‌وه له‌نێو یه‌ك په‌یكه‌ره‌ی نوێ‌دا ته‌نیا به قسه‌ی جوان‌و مه‌وعیزه فه‌راهه‌م نابێت، به‌ڵكو به رای من به دو شێوه ده‌بێت:
یه‌كه‌م: هه‌مو پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن كه گره‌وی سهركهوتنو مانه‌وه له پێكه‌وه كاركردن‌و په‌راوێزنه‌خستنی یه‌كتردایه، ئه‌و رۆژه‌ی لایه‌نێك هه‌ست بكات ئیتر كۆنترۆڵی جوڵانه‌وه‌كه‌ی كردوه‌و به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌و ده‌ڕواته رێوه، ئیتر ئه‌و رۆژه مه‌رگی سه‌ریری رۆحی گۆڕان‌و گۆڕانكارییه، ئیتر ئه‌وه مراندنی ریفۆرم‌و په‌كخستنی ویستی چاكسازییه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا‌و به حیزبیكردنو له قاڵبدانی جوڵانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوانه، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به شكاندنی قاڵب‌و بته‌كان ده‌ستی به خه‌بات كرد.
دوه‌م: له هه‌موی گرنگتر دابڕانه له رابردو، له راستیدا پێموایه گره‌وی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنمان له‌و دابڕانه‌دایه، دیاره هه‌مو كهسو لایه‌نێك خاوه‌ن مێژوی خۆیانن، مافی خۆیانه شانازیی به‌و رابردوه‌وه بكه‌ن، كه‌س دابڕاو نییه له پێشینه‌ی خۆی، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و باكگراونده ببێته ئه‌زمونێكی باش بۆ ئاینده.
ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه له زۆر رویه‌وه، له به‌رنامه‌و دروشم‌و ویستی كاركردنییه‌وه ده‌یه‌وێت شتێكی نوێ بێت، ده‌یه‌وێت ئه‌خلاقیاتێكی سیاسی تازه‌و میكانیزمی كاركردنی نوێ بێنێته دنیای سیاسیمانه‌وه، ده‌یه‌وێت به‌ها، عه‌قڵیه‌ت، په‌یامی نوێ بێنێته پێشه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به ئامراز‌و كه‌سی نوێیه، كه‌سی نوێی دابڕاویش له رابردوی خۆی له هیچ جێگه‌یه‌كی ئه‌م گه‌ردونه په‌یدانابێت، بۆیه هه‌مومان پێویسمان به درككردنه به داخوازییه‌كانی ئه‌م واقیعه نوێیه‌و فشارخستنه‌سه‌ر دهرونو یادهوهرییو عه‌قڵیه‌تی خۆمانه له‌پێناو خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئیستیحقاقاتی ئه‌م قۆناغه، له‌پێناو گۆڕان دروستكردن له ناخی خۆماندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گۆڕان دروستبكه‌ین له كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆیه دابڕان له بیركردنه‌وه، شێوه‌ی كار، میكانیزمه‌كانی خۆده‌رخستن، دۆستایه‌تی، به‌ڕێوه‌بردن، ململانێی كۆن، یه‌كێكه له ده‌ستپێشخه‌ریه زۆر سه‌ره‌كییه‌كانی گۆڕانخوازان، لانیكه‌م ئه‌وانه‌ی له ئێستادا له ده‌وری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كۆبونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر بمه‌وێت قسه‌كانم له‌چه‌ند خاڵێكدا فۆرمه‌له بكه‌م ده‌بێت بڵێم:
1. بۆئه‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له حاڵه‌تی عهفهویهتو فه‌وزای مونه‌زه‌م (ئه‌مه ئه‌گه‌ر تا پێش 25/7 سودێكی هه‌بوبێت له ئێستاداو به‌تایبه‌ت دوای 7/3 ئیتر به‌رده‌وامبونی ده‌بێته كاره‌سات) دهربچێتو بگه‌ینه قۆناغێك له خۆڕێكخستنێكی فیكریی، سیاسی، رێكخراوه‌یی، پێویسته ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی رابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه بكات‌و سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی راگه‌یاندن، په‌یوه‌ندییه‌كان، نه‌خشه‌ی سیاسی، پلانی ستراتیژیی بزوتنه‌وه‌كه بكات‌و به پێچه‌وانه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی حیزبه‌كانی دیكه ده‌ستنه‌خاته كاری رۆژانه‌و ورده‌كارییه‌كان، به‌ڵكو به مانای وشه ئه‌نجومه‌نێك بێت بۆ پلانی ستراتیژیی سیاسی.
2. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه پێویسته ته‌نیا له به‌رپرسه‌كانی ئێستای جوڵانه‌وه‌كه (به‌هه‌مو لایه‌نه‌كانیه‌وه) پێكنه‌یه‌ت، به‌ڵكو زۆر گرنگه كه‌سانێك له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا بن، كه راسته‌وخۆ سه‌ربه هیچ ئۆرگانێكی گۆڕان نه‌بن، به‌ڵكو به‌شێك بن له ستافی فیكری، سیاسی، رۆشنبیریی‌و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تی ویستی گۆڕانخوازی له كوردستاندا، ئه‌و به‌ره فراوان‌و گه‌وره‌یه، كه ناكرێت زۆرمهندانه بكرێنه به‌شێك له ئۆرگانه ره‌سمییه‌كانی گۆڕان‌و ناشكرێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌دا بن، كه خۆیان به‌شێكن له نهخشهدانهرهكانو هه‌ڵسوڕاوه ناڕه‌سمییه‌كانی، ده‌بێت به‌شێك بێت له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی چاره‌نوسی بزوتنه‌وه‌كه دیاری‌و ئاراسته ده‌كات.
3. بواردان به دروستبونی دهستهگهرێتیی، كوشتنی رۆحی جیاوازییه‌كانه، ته‌كه‌تول له كوردستاندا به هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیجتیهادو جیاوازی فیكری‌و سیاسی نه‌بوه، ئه‌وه‌نده‌ی به‌شێك بوه له كلتوری خۆپاراستن‌و خۆسه‌پاندن، گۆڕان ده‌یه‌وێت رۆح‌و مێشكه‌كان ئازاد بن‌و ئازادانه بیربكه‌نه‌وه‌و بڕیاربده‌ن، نه‌ك بكرێنه كۆیله‌و ئه‌تباع.
4. بونی جیاوازیی بیروڕا، تێگهیشتنو بۆچونی ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌كیش بۆ جوڵانه‌وه‌یه‌ك له چه‌شنی گۆڕان پێویست‌و خوازراوه‌و هه‌میشه به زیندویی ده‌یهێڵێته‌وه، دهرخستنو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه هه‌م توانا سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه به هێزتر دهكاتو هه‌م بوارێك بۆ دهستهگهرێتیی بێ ناوهڕۆك ناهێڵێته‌وه.
5. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه موڵكی هه‌مو گۆڕانخوازانه، ئه‌وانه‌ی كاری تێدادهكهنو ئه‌وانه‌ی دڵیان بۆی لێده‌دات، یه‌كێك له گره‌وه گه‌وره‌كان، دابه‌زینیه‌تی له گرده‌كه‌و دابڕانیه‌تی له‌گه‌ڵ رابردودا، نه‌یاره‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه یهكێتیو پارتی نییه، به‌ڵكو گهندهڵییو ناعهدالهتیو بێ سیستمییه، ئه‌مه له‌هه‌ر لایه‌نێكدا بێت گۆڕان ده‌بێت دژی بوه‌ستێته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه دروست بكات‌و بباته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر به وردیی سه‌یری گوتاری گۆڕان له پێش (25/7)و هه‌مان گوتار له (7/3) بكه‌ین، پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره له روئیا سیاسی‌و ئامانجه مه‌زنه‌كان ده‌بینین، هیوادارم ئه‌مه ته‌نیا په‌تای هه‌ڵبژاردن بێت‌و جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ئامانجه پیرۆزانه.
وێناكردنی گۆڕان وه‌ك هێزێك، كه له به‌رامبه‌ر لایه‌نێكی دیاریكراو وه‌ستاوه له راستیدا بچوككردنی بزوتنه‌وه‌كه‌یه‌و خاڵیكردنیهتی له‌هه‌ر مانا‌و رۆحێكی زیندو، هیوایه‌كی چاكسازیی‌و خه‌ونێكی به مۆدێرنه‌كردنی كۆمه‌ڵگه، ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه تا دور بێت له عه‌قڵی تهحهزوبو رۆحی گروپچێتیو رق‌و كینه‌ی شهخسیو سیاسی، ئه‌وا ده‌توانێت ببێته چه‌ترێك بۆ هه‌مو ریفۆرمیستانی وڵات، به پێچه‌وانه‌وه‌ش له باشترین حاڵه‌تدا ده‌بێته لایه‌نێكی سیاسیترو ژماره‌یه‌كی نوێ له فه‌زای سیاسیماندا، كه رۆژێك زیاد دهكاتو رۆژێكیش بچوكده‌بێته‌وه، بچوككردنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌و ئاسته لێدانێكه له رۆح‌و جه‌وهه‌ری جوڵانه‌وه‌كه، گومانیشم نییه كه‌سانێك هه‌ن به‌و ئاڕاسته‌یه كاردهكهنو له هه‌ڵپه‌ی خۆسهپاندنیاندا گه‌وره‌یی بزوتنه‌وه‌كه نابینن‌و به‌و كاره نا مهسئولانانهیان تادێ رۆحی گۆڕان له‌كه‌دار دهكهنو خه‌ونه‌كانی ده‌كه‌نه مۆتكه.