|
هێرش عه‌بدولڕه‌حمان: پێویسته گۆڕان له‌و قاڵبه‌ی ئێستا بێته ده‌ره‌وه |
Saturday, May 8, 2010 |
هێرش عه‌بدولڕه‌حمان، جێگری پێشوی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بوه له واشنتۆن، له‌م ته‌وه‌ره‌دا باری سه‌رنجی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌خاته‌ڕو
رۆژنامه: ئێوه وه‌ك گه‌نجێك، كه چاودێریی دۆخی سیاسی كوردستان ده‌كه‌ن، پێتانوایه باشتره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك ئێستا‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناڕێكخراوی جه‌ماوه‌ریی بمێنێته‌وه یان پێویسته خۆی ئۆرگانیزه بكات؟.
* ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم، گۆڕان تائێستا له روی پێكهاته‌وه په‌رته‌وازه‌یه و شێوازێكی نوێی پێ نییه بۆ خۆڕێكخستن و كاركردنێكی سیستماتیك، هه‌روه‌ك خۆشت باستكردوه كاره‌كانیان هه‌ڕه‌مه‌كیی بوه، كه ئه‌مه‌ش پێموایه ده‌بێته هۆی په‌رته‌وازه‌بونی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه خۆی رێك نه‌خاته‌وه.
به بۆچونی من گۆڕان ده‌بێت هه‌وڵی گۆڕینی ته‌واوی سیستمی حكومڕانی و ئیداریی هه‌رێمی كوردستان بدات، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ریبیش كار له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی تێڕوانینه هه‌ڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكات، چونكه ته‌واوی سیستمی حوكم له كوردستان سیستمێكی دواكه‌وتو و فاسیده، هه‌تا ئه‌و سیستمه نه‌گۆڕدرێت، ناتوانرێت گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی بكرێت.
گۆڕان ده‌بێت له‌ماوه‌ی داهاتودا كارێكی نه‌بڕاوه و بێ‌وچان بكات بۆ ئازادیی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی و نه‌هێشتنی ده‌زگا سه‌ركوتكاره‌كان و ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان سومعه‌ی هه‌رێمیان له ده‌ره‌وه ناشرین كردوه و رۆڵیان هه‌بوه له پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، گۆڕان پێویسته بێ‌وچان له هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌ڵێنه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردن بن، چونكه ئێستا تاكی كورد تاكێكی ته‌واو هۆشیاره و هه‌مو به‌ڵێنێك تۆمارده‌كات و سبه‌ی رۆژ ئاماده نابێت ده‌نگی پێشكه‌ش به لایه‌نێك بكاته‌وه كه راستگۆ نه‌بوه له‌گه‌ڵی.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له‌ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردودا كوشته‌ی ده‌ستی سیاسیی ناسیاسیی بوه، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی له داهاتوی نزیكدا له گۆڕاندا ده‌بنه باڵاده‌ست و به‌رپرس، كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز بن له بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تدا، ئه‌و كه‌سانه بن كه به وردییه‌وه ئاگاداری گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی جیهانن و به‌باشیی تێیده‌گه‌ن و ده‌زانن چۆن هه‌نگاوی دروست بنێن.
رۆژنامه: دۆخی سیاسیی كوردستان ئه‌وه ده‌خوازێت كه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه نه‌ك ته‌نیا بۆ وه‌رچه‌رخانێكی سیاسیی وه‌ك (25/7)، به‌ڵكو پێویسته ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌هه‌مان به‌رده‌وامیی هه‌وڵی گۆڕین له سیستم و عه‌قڵی رامیاریی و حوكمڕانیی بدات؟.
* هاتنه بونی گۆڕان گرنگ بو بۆ واقیعی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌مو شتێك كرابوه قوربانی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی رانه‌گه‌یه‌نراوی نێوان پارتی و یه‌كێتی، گۆڕان تاڕاده‌یه‌كی باش توانی ئه‌و بێده‌نگییه بشكێنێت كه حیزبه‌كانی دیكه‌ش جگه له پارتی و یه‌كێتی له‌به‌ر هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان چاوپۆشی‌یان لێده‌كرد.
رۆژنامه: به رای ئێوه پێویسته رۆڵ و پێگه‌ی گه‌نج له پێكهاته نوێیه‌كه‌ی گۆڕاندا چه‌ند به گرنگییه‌وه حسابی بۆ بكرێت؟.
* پێویسته كه‌سانێك بڕیاربه‌ده‌ست بن، كه گه‌نج بن و وزه و توانایه‌كی زۆریان هه‌بێت و به فیعلیی هه‌ڵگری ئایدیای گۆڕان بن، هه‌مان ئه‌و ئایدیایه‌ی كه سه‌رۆك ئۆباما كاری پێكرد و توانی سه‌ركه‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. نابێت چیتر چینه گه‌نجه‌كه پشتگوێ بخرێت و وه‌كو ئامێرێك سودیان لێ ببینرێت و پاشان پشتگوێ بخرێن، گۆڕان تا ده‌موچاوه كۆنه‌كان دورتر بخاته‌وه و رۆڵی راوێژكاریان پێ ببه‌خشێت، به دڵنیاییه‌وه زیاتر پێشده‌كه‌وێت و پێچه‌وانه‌ش راسته، هه‌مو ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانن له‌سه‌ر ئاستی شه‌خسی و به‌گوێره‌ی توانای خۆیان قوربانییان داوه و ناكرێت گۆڕان ئه‌و قوربانییانه به هه‌ند وه‌رنه‌گرێت، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداریش بم به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.
رۆژنامه: سه‌رنج و بۆچونی ئێوه به‌گشتیی له گۆڕان چییه و پێویسته لێره‌به‌دواوه ئه‌م هێزه چۆن كاریگه‌رتر ماسته‌رپلانی خۆی به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ستراتیژی كاركردنی ره‌نگڕێژ بكات؟
* گۆڕان سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌و قاڵبه بێته‌ده‌رێ كه ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی ده‌وری گرده‌كه بتوانن قسه و پێشنیازیان هه‌بێت بۆ گۆڕان، به‌ڵكو پێویسته گوێ له خه‌ڵكی به ئه‌زمون و پسپۆڕ و ئه‌كادیمی بگرێت، وه‌كو وتراوه پێویسته گۆڕان له گرده‌كه بێته خواره‌وه و تێكه‌ڵاوی گرفته‌كانی خه‌ڵك بێت و خودی كاك نه‌وشیروان مسته‌فاش پێویسته خۆی چاودێری یه‌كه‌م بێت و قبوڵ نه‌كات هه‌واڵ و ده‌نگ و باسه‌كانی له فلته‌ره‌وه پێ بگات، به‌ڵكو خودی خۆی پێویسته چاو‌دێر بێت و كار بكات بۆ پێگه‌یاندن و ده‌رخستنی گه‌نج و تواناكانیان و یارمه‌تیدانیان، ده‌بێت راوێژ به ئه‌كادیمیست و ئه‌وانه بكات كه شاره‌زاییه‌كی ته‌واویان له سیاسه‌ت هه‌یه له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، پێموایه دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی راوێژكاریی فراوان هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت له‌م بواره‌دا، هه‌روه‌ها به‌ستنی كۆنفرانسێكی چڕ‌وپڕ بۆ داڕشتنی ستراتیژییه‌تی كاری گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، چونكه ناكرێت تاهه‌تایه گۆڕان به هه‌ره‌مه‌كی و به‌بێ بونی به‌رنامه‌یه‌كی رون كار بكات.
پێموایه گۆڕان له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتودا ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێژێت و ته‌نیا له چوارچێوه‌یه‌كی داخراودا نه‌خولێته‌وه، كاتی بینینی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك پێویسته گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش بێنه ده‌نگ، ئه‌گه‌ر كه‌سه مافخوراوهكه ئه‌ندام یان لایه‌نگری ئه‌وانیش نه‌بێت، واتا گۆڕان كارێكی وا بكات كه هه‌مو كه‌س گۆڕان به موڵكی خۆی بزانێت و هه‌ست بكات كه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پارێزه‌ری ئه‌وه و كارده‌كات بۆ پێشخستنی تاكی كورد و پارێزه‌ری مافه‌كانیه‌تی.
|
|
|