ته‌ها جاف
گۆڕان ده‌بێت چی بكات.؟ ئه‌م پرسیاره. به‌لای منه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی، هێنده‌ی پرسیاره‌كه قورس نییه!. سه‌یره؟! بۆیه‌كه‌مین جاره، له‌مێژوی میلله‌ته‌كه‌مدا، بزوتنه‌وه‌یه‌ك دروست بوه، به‌خه‌ڵكی ده‌ڵێت چی بكه‌ین.؟! (ما العمل) من له‌م پرسیاره موعجیزهییهدا، یان به‌گومانه‌وه یان وه‌ك نه‌دی و بدی یه‌ك، لێی ده‌ڕوانم، یان بۆهه‌میشه تێناگه‌م!یان ته‌نها له‌م پرسیاره.
پرسیاركردن چه‌ندین جۆری هه‌یه.كه‌ئه‌مه یه‌كێكه له‌جۆره‌كانی پرسیار. پرسیارێكی ئاراسته‌كراوی پێده‌وترێت. ئه‌مه به‌لای منه‌وه به‌پرسیارێكی سۆنه‌ری و ئه‌له‌كتریكی داده‌نرێت. پرسیارێك، روه‌و پاوه‌ری فیزیكی و هێزی رۆحی تاكه‌كان. خولقێنه‌ری گرێبه‌ستێكی رۆحی و فهسلهجهیی دولایه‌نه‌یه، پرسیارێكی، وروژاندن، هه‌ژاندن، راچڵهكاندن.
وروژاندنی جه‌سته، هه‌ژاندنی فكری و فیزیكی، راچڵه‌كاندنی رۆحه ئاهورای یه‌كان.
(به‌شیوه‌یه‌كی ئه‌قلانی یه‌ت بێت یان پێچه‌وانه‌كه‌ی، خه‌ڵكی بیرۆكه‌ی نه‌ریتیی خۆیان پیاده‌ده‌كه‌ن، بیرۆكه‌ی نه‌گۆڕ و چه‌قبه‌ستو... ئه‌مه بۆته به‌شێك له سروشتی مرۆڤـی دێوانه ئاسا، سڵ كردنه‌وه له‌بیرۆكه‌ی نوێی كه‌سانی تر.)، به‌ڵام كاتێك تۆ ده‌خوازیت تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ بیر‌و بۆچون و رێساكانی تۆ په‌سند بكه‌ن. ده‌بێت رێگهبدهیت بیربكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌ده‌روازه‌ی پرسیاركردنه‌وه ده‌ست پێده‌كات. پرسیاركردن ناردنی بیروبۆچونه‌كانی خۆته بۆخه‌ڵكی تالێره‌وه مێشكه ئاڵۆز‌و شپرزهكان، هێوربكهیتهوهو په‌ره بهبیركردنهوهیان بده‌یت. بۆئه‌وه‌ی وه‌ك بونه‌وه‌رێك هه‌سته‌كانی خۆیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ئیراده‌ی به‌رزیان بۆبگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وكات تێڕوانی نهكانی تۆ وه‌ك بۆچونه‌كانی خۆیان ته‌ماشاده‌كه‌ن. چونكه رێگای پرسیاركردن هێزێكی گه‌وره به‌ره‌و هاندانی كه‌سانی تربهدی دێنێ. به‌ڵام ئه‌م پرسیاره به‌رامبه‌ر به‌كێ ئاراسته ده‌كرێت، نازانم ؟!.
رۆسۆ ده‌ڵێت سروشت مرۆڤی به‌چاكی خولقاندوه كه‌چی كۆمه‌ڵگا خراپی بارهێناوه.
سروشت مرۆڤی سه‌ربه‌ست خولقاندوه كه‌چی كۆمه‌ڵگا ئه‌وی چارهڕهشكردوه.
ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م پرسیاره، نه‌مان كاته مه‌خلوقی ئه‌قڵ ئیفلیج و چاره‌ڕه‌ش.
گۆڕان ده‌بێت چی بكات.؟ بۆیه نهئهقڵ و نهمهنتق، نهسهرو ژیری قبوڵ ناكات، خۆتان نه‌زانن چی بكه‌ن!. من بۆخۆم، سڵ له‌م پرسیاره مۆتهكهییه ده‌كه‌مه‌وه. به‌ڕاستی بهگورگانه شه‌وێی تێده‌گه‌م! ئومێد ده‌كه‌م هه‌ڵه‌بم. گه‌ر رای من هه‌ڵه ده‌رچو، ئه‌وا ئه‌م پرسیاره، ده‌بێته (جیاوازترین خاڵی نێوان بزوتنه‌وه‌ی كوردی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان!) پرسیارێك، كه به‌درێژایی مێژوی بزوتنه‌وه‌ی كوردی، هیچ تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌هاوڵاتی و به حیزبییهكانیشهوه ئاراسته‌ی نه‌كراوه‌و روبه‌ڕوی نه‌بۆته‌وه. چونكه هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش، سیسته‌می بیكردنه‌وه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ونه، شتێك نییه به‌ناوی راپرسی له تاك، یان رای گشتی، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ.
له‌م وڵاته‌دا ته‌نها خه‌لیفه‌كان له‌بری تاكه‌كان بیریان كردۆته‌وه. بۆیه هه‌تا سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م پرسیاره، ئیراده‌و ئازادی ده‌نگی تاكه‌كانیان ئیفلیج كردبو.
ئه‌م پرسیاره، چه‌ند سیاسی و چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌تیۆره سیاسی یه‌كانه‌وه هه‌یه، دهئهوهنده په‌یوه‌ندی به هزری تاكه‌كانه‌وه هه‌یه، راسته ئه‌م پرسیاره، له بابی ئاراسته‌و راچڵه‌كاندنی بیر‌و هزری سیاسییانهدایه.
هزری مرۆڤــ له‌زانستدا، ده‌چێته ئه‌و خانه‌یه‌ی كه باڵاتر له سه‌رچاوه‌كانی سروشته‌وه‌ن. لێره‌وه سه‌رچاوه‌ی هزرو ئه‌قڵ، به‌رزتره له‌سه‌رچاوه‌و پله زانستی یه‌كان.
گۆڕان ده‌بێت چی بكات.؟ بۆیه ئه‌قڵ و مه‌نتق قبوڵ ناكات، خۆتان نه‌زانن چی بكه‌ن!. ئه‌م پرسیاره، مه‌سیجێكی شهبهحییهو هه‌موكه‌س نایبینێت. من نازانم خاوه‌نی ئه‌م پرسه گورگانه‌یه كێیه؟، به‌ڵام ده‌زانم كه خودی پرسیاره‌كه، بۆخۆی له‌ڕوانگه‌ی هه‌نده‌سه‌ی هزرییه‌وه سه‌قه‌ته. زهبزهباتی پرسیاره‌كه (فول فرییه). ته‌نها بۆ راهێنانی ئێمه‌یه و وه‌ڵامه‌كه‌ش ته‌نها لای خۆتانه!. ده‌كرێت ئێمه‌ش بهپرساركردن له‌خۆتان وه‌ڵامه‌كه‌ی بده‌ینه‌وه. بۆئه‌وه‌ی سه‌رئێشه‌كه بۆ هه‌ردولابێت، ئه‌وا ئاراسته‌ی خۆتانی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئایا گۆڕان بۆ چ كارێك ده‌بێت چی بكات.؟! ئایا به‌ڕاست، گۆڕانتان ده‌وێت؟!. ئاسایه.له‌ڕوی ده‌رون ناسییه‌وه. ده‌رون ناسییه‌كی سیاسییانه) Esp.گۆڕان ده‌بێت چی بكات؟ ئه‌مه پرسیارێكی(Esp. زاراوه‌یه‌كی، ده‌رون ناسییه، به‌هه‌ژاندنی (هه‌ستی شه‌شه‌م ناوده‌برێت) له‌سێ خاڵدا، * (دوربینی، توانای بینینی روداوه‌كان بێ به‌كارهێنانی هه‌سته‌كانی تر،)* (پێشبینی، به‌ده‌ستهێنانی زانستێك، له‌ڕێگه‌ی هۆكاره‌كانی ئهودیوسروشتهوه، كه‌ده‌رباره‌ی ئه‌و روداوانه‌ن لهداهتودا دێنه پێش ) * (بێ بینین، په‌یوه‌ندی یه‌كی راسته‌و خۆی فكری به‌فكری كه‌سێكی كه‌وه) ئه‌م پرسیاره گۆڕان ده‌بێت چی بكات؟ ئه‌مه له‌خانه‌ی پرسیاره‌كاندا، به پرسیارێكی ئاراسته‌كراو، هه‌ژمارده‌كرێت. ئه‌م پرسیاره، هیچ راستی یه‌كی رههاو نه‌گۆڕی نییه، بۆیه سه‌رو ژێری! رێگره له‌م پرسیاره، گریمان بویته به‌رنامه‌یك، یان كارێكت كرد، دوای ئه‌مه چی، ئه‌ی چ پرسیارێكی تردهكهیت!.
تا ئه‌م پرسیاره‌ش (موده‌ی صلاحییهتی به‌سه‌رنه‌چوه)! گۆڕان ده‌بێت چی بكات؟ خۆتان وهكیلبن! چ پێویست ده‌كات، ئه‌م دوباره و هه‌زار باره‌یه، گۆڕان ده‌بێت چی بكات؟ (به‌رده‌وام بن، باسروشتی نه‌گۆڕو پایه‌دارتان نه‌بێت، ههمیشهله دۆخی گۆڕان و له حاڵه‌تی گهشهكردندابن. مه‌رج نییه ئامانجهكهشت دیار بێت، به‌ڵام مه‌رجه له گۆڕاندا نوقم بیت...) گه‌ر ئێوه نه‌توانن فهرهمان ره‌وایی به‌سه‌ر خۆتاندا بكه‌ن، ئاساییه نه‌شتوانن فه‌رمان روای خه‌ڵك بن! ئێوه ئیستا دیوێكی ده‌سه‌ڵاتن و ببنهئالی یهتێك بۆ پشكنینی ده‌سه‌ڵات، (پشكنین و هاوسه‌نگی. پاره‌ی قه‌یسه‌ر بۆ قه‌یسه‌رو، مڵـك سه‌روه‌تی میلله‌تیش بگێڕنه‌وه بۆمیلله‌ت) گۆڕان، ئه‌وه‌نده بزوتنه‌وه‌یه‌كی هه‌ژاندنی فه‌سادی اقتصادی بو، ئه‌وه‌نده بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بو. ته‌نها به‌رنامه‌یه‌كی به‌سیسته‌م و یاساییكردنی ژێرخانی ئه‌م وڵاته به‌سه بۆ گۆڕان. تۆبهرهو عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاو بنێ، كۆمه‌ڵگا ئۆتۆماتیكی خۆی به‌ره‌و دامه‌زاوه ده‌ڕوات.
(ئه‌وه‌نده به كه‌وچكێك هه‌نگوین، راوی مێش ده‌كرێت، به بیست كوپه سركه ناكرێت).
*زه‌رده‌شتی مه‌زن، ده‌فه‌رموێت:
(ئه‌ی مه‌زدا، ئێمه خوازیارین له‌و كهسانهبین كه روخساری ژین ده‌گۆڕن)
[ئا‌ڤێستا، یه‌سنای /30/ گاسای 9].
ئیدی كاتی ئه‌وه هاتوه باههمو، به‌پیری خاوه‌ن ئه‌زمونه‌وه، به به‌ناوه‌ند و به‌نه‌وه‌ی نوێوه. به‌یه‌كه‌وه له‌پشت ئه‌ندام پهرلهمانهكانمانهوه بین.
فه‌ره‌نسی یه‌كان ده‌ڵێن: (ئه‌گه‌ر ویستت كه‌سانێك بناسیت ئه‌وا توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی بده‌رێ)
وا ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی ناسینی ئێوه‌ین.