یاسین ساڵح، لەو بإوایەدایە ئۆپۆزسیۆن ئێستا لە قۆناغی سەرەتادایەو ئومێدیشی هەیە كە "داهاتوویەكی گەش لە پێشەوەیە"، یاسین ساڵح، كە ماستەری لە ئۆپۆزسیۆنی سیاسیدا هەیە، دەڵێت: بە پێچەوانەی ئەوەی كە خەڵك پێیوایە ئۆپۆزسیۆنیی ناسەقامگیریی دروستدەكات، بەڵكو ئۆپۆزسیۆن دەبێتە هۆی سەقامگیریی، ئۆپۆزسیۆنی سیاسی بە یەكێك لە "پێدوایستییەكانی" سیستمی سیاسی دەزانێتو بإوای وایە ئەو ئۆپۆزسیۆنەی ئێستا لە كوردستاندا هەیە "ئۆپۆزسیۆنێكی ئیجابییە".
رۆژنامە: خوێندنەوەت بۆ ئۆپۆزسیۆن چییە لە هەرێمی كوردستاندا؟
* ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لە كوردستاندا بەشێوەیەكی تەواوەتی بەتایبەت لەدوای (25/7) لە كوردستاندا سەریهەڵداوە، ئەم ئۆپۆزسیۆنە تائێستا بەشێوەیەكی دروست بەإێوەدەچێت، ئەمە بۆ خۆی وای نیشاندەدات كە جۆرێك لە پێشكەوتنی سیاسی لە كوردستاندا روویداوە، چونكە كاتێك هێزێك پێویستبوو هاتە ئارا، ئەم هێزە گرنگییەكەی لەوەدا بوو كە بەشداریی كرد لە هەڵبژاردندا، ئەمە خاڵی جیاكەرەوەی كوردستانە لە وڵاتانی دەوروبەر، خالێكی دیكەش ئەوەیە كە دەسەڵات ئەم هێزەی قبووڵكرد، راستە هەندێك جار گرژیی هەبووەو هەندێك جار ترسی لای هاوڵاتییان دروستكردووە، واتە تائێستا پەیوەندییەكان تەندروستن، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە گەشبین بینو چاوەإێی ئایندەیەكی گەش دەكەین.
رۆژنامە: ئێستا ئۆپۆزسیۆن لە كوردستاندا لە چ قۆناغێكدایە؟
* ئێستا ئۆپۆزسیۆن لە قۆناغی سەرەتادایە، چونكە بۆخۆی شتێكی تازەیە، ئەو تێگەیشتنەی كە پێشتر هەبووە، جیاوازە لەوەی كە ئێستا هەیە، ئەو تێگەیشتنەی ئێمە هەمانە، زیاتر تێگەیشتنێكە پەیوەندیی هەیە بە دژایەتیو دوژمنایەتیو خەباتی چەكدارییەوە، لەكاتێكدا ئۆپۆزسیۆنبوون پرۆسەیەكی جیاوازە لە خەباتی چەكداریی، پرۆسەیەكە پەیوەندیی هەیە بە حاڵەتی سروشتیی هەر كۆمەڵگەیەكەوە، چونكە ناكرێت لە هیچ كۆمەڵگەیەكدا هەموو خەڵك بەیەك ئاراستە بإۆن، ناكرێت هێزێك بەتەنیا بتوانێت كایە سیاسییەكانی ناوچەیەك بەتەواوی داگیر بكات، یان كۆنترۆڵی بكات، لەبەرئەوەی هەبوونی هێزێكی دیكە لە دەرەوەی هێزی حوكمإان، دەبێتە هۆی ئەوەی كە هاوسەنگییەك لەناو ئەو كۆمەڵگەیەدا دروستبێت، دروستبوونی ئەم هاوسەنگییە بەپێچەوانەی ئەوەی كە خەڵك پێیوایە ئۆپۆزسیۆنیی ناسەقامگیریی دروستدەكات، بەڵكو ئۆپۆزسیۆنیی دەبێتە هۆی سەقامگیریی، چونكە ئەو هێزە ناإازیانەی لەناو كۆمەڵگەدا هەیە، ئۆپۆزسیۆن رێكیدەخاتو بەشێوەیەكی رێكخراو ئاراستەی دەكات، ئەمەش لەلایەك دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەم كۆمەڵگە سەقامگیریی بەخۆوە ببینێت، هەم دەبێتە هۆی ئەوەی كە سیستمی سیاسی لە كوردستاندا جێگیر ببێت، دەبێتە هۆی ئەوەش كە سیستمی سیاسیش دیموكراتیانەترو شەفافانەتر مامەڵە بكات.
رۆژنامە: هەر سەبارەت بە نەبوونی رۆشنبیریی تێگەیشتن لە ئۆپۆزسیۆن، لە ماستەرنامەكەتدا ئاماژەت بەوە داوە كە بەهۆی نەبوونی رۆشنبیرییەوە لەدوای راپەإینەوە (هەڵبژاردنی 1992) ئۆپۆزسیۆن پەیدانەبوو، ئەو دۆخە ئێستا چۆنە؟
* گۆإانكارییەكی زۆر روویداوە، گەشەیكردووە، لەدایكبوونی ئۆپۆزسیۆن مانای گەشەی ئەو رۆشنبیرییەیە، خەڵك گەیشتووەتە ئەوەی كە دەزانێت پێویستە هێزێك هەبێت رۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەناو سیستمی حوكمإانیی كوردیدا ببینێت، لەكاتێكدا ئۆپۆزسیۆن دژی سیستمی سیاسسی نییە بەشێوەیەكی گشتییو دژی سیاسەتی حكومەتەكەیە، دوو شتی جیاوازە، چونكە تۆ هێزێكیت بەشداریت لە سیستمی سیاسیدا، بەڵام بیرو بۆچوونی تۆ لەگەڵا سیاسەتی حكومەتدا ناگونجێت، نەك لەگەڵا سیستمە سیاسییەكەدا بەشێوەیەكی گشتیی، راستە هەندێكجار رەنگە رەخنەت هەبێت لە كەموكووإیی، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كە ئەم سیستمە سیاسییە بەتەواوی رەتدەكەیتەوە، لە كۆندا ئەو رۆشنبیرییە سیاسییەی كە هەبوو، ئەوەبوو كە سیستمە سیاسییەكەی بەتەواوی رەتدەكردەوە، هەمیشە خەباتی چەكدارییو دوژمنایەتی لەبەرچاو بوو، لەكاتێكدا ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ئێستای نەیاری حكومەت، رەخنەی لێدەگرێت، پرسیار لەسەر سیاسەتی گشتیی دروستدەكات، دەیەوێت حكومەت زیاتر خزمەت بكات، ئۆپۆزسیۆنی ئێستا ئەوەیە كە ئەڵتەرناتیڤ دەخاتەإوو، پرۆژەی پێیە، لەكاتێكدا بەپێی ئەو رۆشنبیرییەی ئێمە فێری بووین، پێمانوایە كە ئۆپۆزسیۆن دروستبوو، ئەوە دەبێتە هۆی رووخانی دەسەڵاتو بەتەواوی دژی سیستمە سیاسییەكەیە، بۆیە گۆإانی ئەم رۆشنبیرییە رەنگە ماوەیەكی دیكەشی بوێت تا تێبگات ئۆپۆزسیۆنی سیاسی یەكێكە لە پێدوایستییەكانی سیستمی سیاسی، یەكێكە لە پێویستییەكانی پێشكەوتنی پرۆسەی دیموكراسی لە كوردستانداو یەكێكە لەو پێداویستیانەی لە بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییاندایە.
رۆژنامە: دەسەڵات رێگرە یان رێخۆشكەرە بۆ دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن؟
* لە خۆرهەڵاتی ناوەإاستدا بەداخەوە ئەو دەسەڵاتەی كە هەیە، لە رێگەی شۆإشەوە حوكمیان بەدەستەوەگرتووە، هەمیشە ئەو هێزانەش كە بەمشێوەیە دەسەڵات وەردەگرن خۆیان بە شەرعیتر دەزاننو پێیانوایە ئەوانن كە بوونەتە هۆی ئەوەی ئەو زەمینەیە دروستبكەن، بۆیە ئاسان نییە دەسەڵاتیان لێوەربگریت.
لە كوردستاندا پێموایە تا سەردەمێك هەمان بیركردنەوە لە ئارادابوو، بەڵام لەدوای (25/7) مادام رێگەی ململانێ دراو ئەنجامەكان قبووڵكران، ئەوە مانای ئەوەیە كە گۆإانێكی گەورە روویداوە، جگە لەو گۆإانە، گۆإانی دیكەش روویداوە، بۆ نموونە هەموو حیزبەكان پێیانوابووە ئەگەر هێزێك هەبێت لە دەرەوەی حكومەت، ئەوە هێزێكە كێشە دروستدەكاتو قابیلی قبووڵا نییە، بەڵام ئێستا بەشێوەیەكی ئاسایی وەرگیرا، سێ هێز لەناو پەرلەماندا وەك ئۆپۆزسیۆن كار دەكەن.
رۆژنامە: ئایا ئۆپۆزسیۆنبوون ئەوەیە كە رەخنە لە هەموو شتێك بگرێت، یان وەك دەسەڵات دەڵێت "دان بە شتی خێریشدا بنێت"؟
* دەبێت ئۆپۆزسیۆن ئەو گوتارەی هەیەتی، واقیعبینانە بێتو شایەنی جێبەجێكردن بێت، دەبێت بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییانی تێدا رەچاو بكات، بەڵام لێرە جۆرێك لە رەتكردنەوە هەیە، هەم ئۆپۆزسیۆن بەشێوەیەكی رادیكاڵی مامەڵە دەكات، هەم دەسەڵاتیش بەشێوەیەكی توند مامەڵە دەكات، بەرپرسیارێتییەكە لەسەر هەردوولایە.
لێرەدا دوو حاڵەت هەیە، ئایا ئێمە دەمانەوێت بنامەیەك دابنێینو بەشێوەیەكی نەرم مامەڵە لەگەڵا ئۆپۆزسیۆن بكەین، یان بەشێوەیەكی توند مامەڵە بكەین، بە رای من مامەڵەی تەندروست ئەوەیە، كە دەسەڵات زەمینەیەك دروست بكات كە ئۆپۆزسیۆن هەست بە بوونی خۆی بكات، هەست بكات ئەو بۆچوونانەی ئەو هەیەتی شوێنی خۆی دەگرێت، لەو بإوایەدام دەبێت ئۆپۆزسیۆنیش بیر لەوە بكاتەوە مەرج نییە ئەو پێشنیازانەی ئەو دەیكات یەكسەر لەلایەن دەسەڵاتەوە قبووڵا بكرێن، گرنگ ئەوەیە كە ئۆپۆزسیۆن ئەو گوتارەی هەیەتی چەند لەگەڵا هاوڵاتییاندا دەنگونجێت، چەند كاریگەریی لەسەر رای گشتیی دەكات، دواجار ئۆپۆزسیۆن كاری ئەوەیە كاریگەریی لەسەر رای گشتیی هەبێت، بۆئەوەی بتوانێت لە جاری داهاتوودا چانسی بردنەوەی هەبێتو ببێتە دەسەڵات، واتە ئۆپۆزسیۆنبوون نابێت لەپێناوی ئۆپۆزسیۆنبووندا بێت، ئەم حاڵەتە تا ئەندازەیەك بەدیدەكرێت لە كوردستاندا.
رۆژنامە: لە كوردستاندا كە یاسایەكی تەندروست بۆ ئەحزابی سیاسیو یاسای بودجەی حیزبەكانو دەستوورێك نییە، چۆن ئۆپۆزسیۆن بە یاسایی گەشەدەكات؟
* ئەمە یەكێكە لە كێشە بنەإەتییەكان لە كوردستاندا، كە رووبەإووی سیستمی سیاسی دەبێتەوە، هیوادارم یەكێك لە كارەكانی ئەم خولەی پەرلەمان ئەوە بێت كە دەستوور دەربكاتو ببینە خاوەنی دەستووری خۆمان، لەداوی ئەوەوە دەسەڵاتەكان سنوورەكانیان دەردەكەون، مافو ئەركی ئۆپۆزسیۆنیش دەردەكەوێت، ئەمە یەكەم، دووەم، بەدڵنیاییەوە یاسای ئەحزاب زۆر كۆنەو پێویستی بە هەمواركردن هەیە، سێیەم، دەبێت یاسایەك هەبێت بۆ رێكخستنی بودجەی ئەحزاب، بەگشتیی لە هەموو وڵاتەكانی دنیا ئەو هێزەی دەتوانێت بچێتە پەرلەمانەوە بودجەی پێدەدرێت، خاڵێكی گرنگتریش ئەوەیە، كە پێویستە ئۆپۆزسیۆن لەگەڵا دەسەڵاتدا چانسی یەكسانیان هەبێت، واتە نابێت دەسەڵات چانسی لە بەشداریی كایە سیاسییەكاندا لە ئۆپۆزسیۆن زیاتر بێت.
رۆژنامە: كەواتە پێتوایە ئۆپۆزسیۆن جۆرێك لە هەڵپەو پەلەپەلی پێوە دیارە؟
* بەڵێ، زۆر جار وا هەستدەكەیت كە ئۆپۆزسیۆن پەلەپەلی پێوە دیارەو ئەو دروشمانەی بەرزیانكردووەتەوە دەیانەوێت یەكسەر جێبەجێبكرێت، لەبەرامبەریشدا دەسەڵات خاوخلیچكیی زۆری پێوە دیارە، بۆ نموونە پەرلەمان، كە دەكرێت ئۆپۆزسیۆن رۆڵی گەورەی تێدا هەبێت، زۆر سستو لەسەرخۆیە، ئەو یاسایانەی پەیوەندیی هەیە بە چارەنووسو بەرژەوەندیی زۆرینەی هاوڵاتییانەوە فەرامۆشدەكرێت، ئەوانەش كە زۆر گرنگ نین دەردەكرێن، لێرەدا دوو شتی پێچەوانە هەیە، لەلایەكەوە دەسەڵاتو پەرلەمان زۆر بە لەسەرخۆیی كاردەكات، لەولاشەوە ئۆپۆزسیۆن زۆری پەلەیە، دەبێت یاسایەك هەبێت ئەمە رێكبخات.
رۆژنامە: لەو بإوایەدایت ئۆپۆزسیۆن تەنیا كۆمەڵێك رەخنەگرنو هیچ بەرنامەیەكیان نییە؟
* نەخێر، من وای ناخوێنمەوە، وای دەبینم كە بەرنامەیان هەیە، ئەڵتەرناتیڤیان پێیە، ئەوان پرۆژەكانیان بڵاودەكەنەوە، گرنگیی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە كە تەنیا رەخنە نەگرێت، پێویستە هەندێكجار سوود لەم پرۆژانەش وەربگرێت، چونكە ئۆپۆزسیۆن هەندێكجار رێنیشاندەری دەسەڵاتە، دەبێت دەسەڵات سوود لە پرۆژەكانی ئۆپۆزسیۆن وەربگرێت بۆئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاریی پێشكەش بكات.
رۆژنامە: لە رێكەوتنی نێوان یەكێتیو پارتیدا باسی ئۆپۆزسیۆنی سلبیی كراوە، ئایا ئۆپۆزسیۆنی سلبییو ئیجابیی هەیە؟ یان ئەوە تەنیا رێكەوتنێكە بۆ نەهێشتنی دەنگی ناإازیی یان نەیار؟
* لەو بإوایەدام لە هەڵبژاردنی داهاتوودا رێكەوتنەكە گۆإانی بەسەردا دێت، وەك لە هەڵبژاردنی رابردوودا بەشێكمان بینی، ئەگەر ئەم رێكەوتنە لەسەر ئەوەیە كە دوو هێز دەیانەوێت پێكەوە ئیش بكەن، حاڵەتێكی تەندروستە، بەڵام ئەگەر لەسەر ئەوەیە كە نایەڵن خەڵكی دیكە ئیش بكات، ئەوە حاڵەتێكی ناتەندروستە.
قسەیەك هەیە لەبارەی ئەوەی كە دەڵێت، دەسەڵات زۆرجار كاری ئۆپۆزسیۆن دەستنیشان دەكات، واتە ئەم هێزەی لە دەسەڵاتدایە چەند زەمینەیەكی دیموكراسی بإەخسێنێت ئۆپۆزسیۆن كار بكات، ئەوەندە ئۆپۆزسیۆن ئیجابیی دەبێت، بەپێچەوانەشەوە چەند زەمینەی كاركردنو چالاكیی كەمبكەیتەوە، هێندە زەمینە بۆ توندإەویی خۆشدەكەیت، چەندین دیراسات لەم رووەوە هەیە، بۆیە پێموایە ئەو ئۆپۆزسیۆنەی ئێستا لە كوردستاندا دروستبووە، تائێستا ئیجابییە، ئەوەندەی لە خیتابی سەركردایەتی سیاسیی كوردستاندا بینیومە، پێشوازییان لەم ئۆپۆزسیۆنە كردووەو بە پێویستییەكیان زانیوە.
یاسین ساڵح حەمە
لەدایكبووی (1973) لە خانەقین.
دیبلۆم لە راگەیاندن.
ماستەر لە زانستە سیاسییەكان (ئۆپۆزسیۆنی سیاسی).
لەساڵی (1997) تائێستا لە بواری سیاسی دەنووسێت