|
تونس: ژماره‌ی كوژراوه‌كان له خۆپیشاندانه‌كاندا گه‌شته 30 كه‌س |
Tuesday, January 11, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌پێی لێدوانێكی سه‌رۆكی رێكخراوی فیدراڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (FIDH)، كه باره‌گاكه‌ی له پاریسه، ژماره‌ی كوژراوه‌كان له خۆپیشاندانه‌كانی وڵاتی تونس تا دێت له به‌رزبونه‌وه‌دایه.
سوهێر بلحه‌سه‌ن، سه‌رۆكی رێكخراوی فیدراڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئاشكرایكردوه: ژماره‌ی كوژراوه‌كان له خۆپیشاندانه‌كانی تونس‌دا گه‌شتوه‌ته 35 كه‌س، به‌ڵام ژماره رسته‌قینه‌كه له‌وه‌ش زیاتر ه و له ده‌وروبه‌ری 50 كوژراودایه.
ئه‌وه‌شی وتوه: ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ران برینداربون، به‌ڵام ئێمه ئامارێكی وردی ئه‌و كه‌سانه‌مانه لانیه.
به‌هۆی پشێویه‌كانی تونسه‌وه، دوێنێ (دوشه‌ممه) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی تونس بڕیاریدا تا كاتێكی نادیار ده‌رگای قوتابخانه‌كان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كاندا دابخات و له‌سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه)وه بڕیاره‌كه جێبه‌جێكرا.
له سه‌ره‌تاكانی كانونی یه‌كه‌م، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی میوه‌فرۆشی گه‌نجێك به ناوی (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی) له تونس، كه ده‌رچوی زانكۆ بو، ناوبراو ئاگری به‌ردایه جه‌سته‌ی خۆی و دوای مانگێك له روداوه‌كه گیانی له ده‌ستدا.
دوای ئه‌و روداوه‌ش چه‌ندین خۆپیشاندان رێكخرا و تێیاندا چه‌ند كه‌سێك له‌لایه‌ن پۆلیسی تونسه‌وه كوژران و سه‌ده‌ها كه‌سیش برینداربون.
له ئێستاشدا له سه‌رانسه‌ری تونس‌دا خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان به‌رده‌وامن و جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر، داوای باشكردنی بارودۆخی ژیانیان ده‌كه‌ن. له نوێترین هه‌وڵیشدا بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بارودۆخه‌كه، زه‌ینولعابیده‌ین بن عه‌لی، سه‌رۆكی تونس، دوێنێ (دوشه‌ممه) له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌ڵێنیدا پێش ساڵی 2012، 300 هه‌زار ده‌رفه‌تی كار بڕه‌خسێنێت بۆ هاوڵاتیانی تونسی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ڵێنه‌ش، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به هه‌مان شێوه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای چاره‌سه‌رێكی به په‌له‌یان بۆ ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه كرد كه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن. |
|
|