ئه‌مین جاف
داری ئازادی لە تونس بەریگرت، زۆر هه‌ڵه‌ن ئەو کەس و حیزب و لایەنانەی کە دەستیان گەیشت بە دەسەڵات ئیتر خۆیان بە خاوەنی ئەبەدی ئەو وڵاتە بزانن، بە خاک و هاوڵاتیەکانیشیەوە، زۆر هه‌ڵه‌ن ئەو دەسەڵاتەی کە گوێ لە داخوازییەکانی میللەت ناگرێت، بەچاوی بێبایەخەوە دەڕوانێتە داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵک، خۆپێشاندانەکان بەبێ ئەهەمییەت سەیرئەکات، هەرچەندە ژمارەی ئەو کەسانە کەمیش بێت، داخوازییەکانیشیان سنورداربێت، بەڵام ماف مافەوە مرۆڤ مرۆڤە کەمو زۆری هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت، ئەوەی ماوەی مانگێکە لە تونس رودەدات، باشترین بەڵگەیە کە گۆڕینی دەسەڵات لە مەحاڵی رزگاری بوە، هێز و چەك و تەقە و ترس و تۆقاندن، هەرەس بە دیواری ئەستوری خۆپیشاندان ناهێنێت.
نزیکه‌ی مانگێکه خۆپیشاندان زۆربه‌ی شاره‌کانی تونسی گرتوەتەوە، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردودا دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی تونس ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی میوه‌فرۆشی گه‌نجێك به‌ناوی (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی) كه ده‌رچوی زانكۆ بو، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریوس، ئەم گەنجە ئەکادیمییە بەدرێژایی رۆژ لەسەر جادەکانی ئەو شارە بە کولەمەرگی ژیانی رۆژانەی خۆی و خێزانەکەی دابیین دەکرد، ئەم گەنجە لە دڵی خەڵکی شارەکەیدا جێگای خۆیکردبوەوە، سۆز و عاتیفەی گەنجانی دەوروبەری راکێشابو، کاتێک کە پۆلیسی ئەو وڵاتە پەلاماریان دا، ناوبراو ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی كه دوای مردنه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی گرتۆته‌وه، جەماوەری ئەو وڵاتەی رێکخست، کردنی بە یەک دەنگ و یەک ئامانج ئەویش کۆتایی دەسەڵات بو و هەرەسی دیکتاتۆرییەت دەسپێکرد. هه‌رله‌م کاته‌دا ده‌توانین بڵێین ریفراندۆمەکەی باشوری سودانیش شەقی میللەتە و سەره‌تای هەرەسی دیکاتاتۆرەکانە.
سەرۆکی تونس سەرەڕای ئەوەی کە دیکتاتۆرێکی کەلە رەق بو، به‌ڵام توانی حیکمەت وعەقڵ بەکاربهێنێت، بڕیارێکی ژیرانە لەجێی خۆیدا بدات، بۆئەوەی لە دوای جێهێشتنی دەسەڵات بستێک خاک هەبێت قبوڵی بکات و وەریبگرێت، بۆئەوەی لای کەمی ئەگەر بتوانێت ژیانی خۆی و خانەوادەکەی بپارێزیت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت.
لەئێستا بەدواوه دەبێت کورسییەکانی دەسەڵاتە دیکتاتۆریەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە لەرزین نەکەوێت، ئەو کەسانەش کە لە سەریشی دانیشتون رۆژێک بە ئیسراحەت تیدا ناحەوێنەوە، دەبێت چاوەڕوان رۆژەکەی (زەین ئه‌لعابدین بن عەلی بن)، ئەگەر بە نسیبیان بێت...