عه‌دنان داودی
وه‌كو چاره‌نوسی پێشبینكراوی هه‌مو دیكتاتۆره‌كان، له كۆتاییدا ده‌كوژرێن و به ناشیرین‌ترین و شه‌رمه‌زارترین شێواز له‌توپه‌ت كردن یان هه‌ڵواسین، یان هه‌ڵدێن و میلله‌ت له‌ناو گێژاوی بێ سه‌روبه‌ری و تۆڵه‌سه‌ندن و دزی و تالاَنی جێده‌هێڵن.
دوێنێ له 14/1 سه‌رۆكی تونسی زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی به ناچاری و له‌ژێر گوشاری 23 رۆژی راپه‌ڕین و خۆپیشاندان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی خه‌ڵكی تونسه‌وه دهسهلاَتی له پشت خۆیه‌وه به‌جێهێشت و به‌ره‌و دورگه‌ی ماڵته هه‌ڵهات، له‌وێش وه‌رنه‌گیرا به په‌ناهه‌نده‌یی له عه‌ره‌بستانی سعودیه خۆی بینیه‌وه.
له‌دوای 23 ساڵ حوكمی ره‌ها و تاكڕه‌وی و قۆرخكردنی دهسهلاَت بۆ بنه‌ماڵه و خزم و ده‌ست و پێوهدهكانی كۆتایی دهسهلاَتهكهی به چاره‌نوسێكی ره‌ش پایانی هات.
زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی له دایك بوی 3ی ئه‌یلولی 1936 و ده‌رچوی په‌یمانگای سوسه‌یه و له ساڵی 1956وه چوه‌ته هێڵی سه‌ربازیه‌وه.
- له ساڵی 1964 وه‌كو ئه‌فسه‌رێكی ئه‌ركان كاری كردوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سه‌ربازی.
- له ساڵی 1977 كراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی نیشتمانی تونسی.
- له ساڵی 1980 كراوه به سه‌فیری تونس له پۆلۆنیا.
- له ساڵی 1984 بۆ جاری دوه‌م كراوه به سه‌رۆكی ئاسایشی گشتی نیشتمانی.
- له ساڵی 1985 كراوه به وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی.
- له ساڵی 1986 چوه‌ته ناو حیزبی سۆسیالیستی ده‌ستوری و دوای ئه‌وه‌ش به ماوه‌یه‌كی كه‌م بو به ئه‌مینداری گشتی حیزب.
- له ساڵی 1986 پۆستی وزاره‌تی ناوخۆ وه‌رده‌گرێت و له هه‌مان ساڵدا له 7/10 به كوده‌تایه‌كی سپی دكتاتۆری پێشوی تونس ئه‌لحه‌بیب بۆرقێبه، كه له پیری په‌كی كه‌وتبو له‌سه‌ر كورسی لا ده‌بات و جێگاكه‌ی ده‌گرێته‌وه.
وه‌كو لاسایی كردنه‌وه‌ی یه‌كتری، زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی له‌شێوازی دكتاتۆره‌كانی تری بۆ چه‌واشه‌كردنی رای جیهانی و گه‌مه‌كردن و رابواردن به ویستی جه‌ماوه‌ری تونسی، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن و نان بڕین و كوشتن گه‌لی ده‌نارده سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامه‌كه‌شی دیار بو كه بۆ سه‌رۆك ده‌بێ به‌بێ نهرێیهكی ئه‌وتۆ شایه‌نی باس بێ، هه‌روه‌كو ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1994 و 1999و 2002و 2009 ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌رچی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009 رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی سه‌رۆك بن عه‌لی دابه‌زی بۆ 89،26 %.
له ساڵی 1998 زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی یه‌كێك بو له‌و (ده) سه‌ركرده‌یه‌ی كه دوژمنی رادهربینی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بو له جیهاندا.
محمد فائق كه سه‌رۆكی رێكخراوی عه‌ره‌بیه بۆ مافی مرۆڤ ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی یاساناسی عه‌ره‌بی چوینه خزمه‌ت سه‌رۆك بن عه‌لی و داوامان لێی كرد كه له رازیه نه‌سراوی خۆش بێ، بهلاَم سه‌رۆك له وهلاَمدا كاكه عه‌لی رازیه له لای دۆستێكی خۆی له ماڵیاندا قسه‌ی پێ وتوم، ئازادی ناكه‌م...
هه‌روه‌ها تاهیر بلحۆف كه به مامۆستای رامیاری زه‌ینه‌لعابدین داده‌نرێ ده‌ڵێ: بن عه‌لی هێمنی و ئارامی تونسی به مستێكی پۆلاَیین دابین كردبو، بهلاَم هیچ وانه‌یه‌كی له دكتاتۆریه‌تی بۆرقیبه وه‌رنه‌گرت...
ماوه‌ته‌وه بیڵێم، تونس ولاَتێكه به به‌هه‌شتی باكوری ئه‌فریقیا داده‌نرێ، روبه‌ره‌كه‌ی زیاتره له 162000 كم 30,2%ی خاكه‌كه‌ی به ده‌م بیابانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بیه‌وه‌یه و باقیه‌كه‌ی خاكێكیكی به پیت و شیناییه، له 20ی ئاداری ساڵی 1956 سه‌ربه‌خۆی له فه‌ره‌نسا وه‌رگرت و حه‌بیب بۆرقیبه بو به یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار، 85% دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن و له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی مالكیین.
له ساڵی 1964 ژنی یه‌كه‌می هێناوه و 3 كچی لێی هه‌یه، له ساڵی 1988 ژنی دوه‌می هێناوه دوای ئه‌وه‌ی ژنی یه‌كه‌می تهلاَق ئه‌دات و له‌م ژنه‌ش دو كچ و كوڕێكی هه‌یه.
روخانی ئه‌م بته‌ش له یه‌كه‌م ده‌یه‌یه‌ی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌م له جیهانی عه‌ره‌بی زه‌نگی شومه بۆ باقی دكتاتۆره‌كانی تری و بابزانن هه‌رچه‌نده چاوچنۆك و دز بن، هه‌رچه‌نده خاوه‌نی تۆپ و چه‌كی قورس و پاسه‌وانی زۆر بن، رۆژێك دێت كه‌س فریایان ناكه‌وێ و چاره‌نوسیان هه‌ر بۆ ناو زبڵدانی مێژوه.