Print
 تونس؛ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن حکومه‌تی نوێ پێکده‌هێنرێت
Monday, January 17, 2011

(سبه‌ی):
دوای راپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی تونس و دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵات‌، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مڕۆ حکومه‌تێکی نوێ له‌و وڵاته‌ پێکبهێنرێت.
محه‌مه‌د غه‌نوشی، سه‌رۆک وه‌زیرانی تونس له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) به‌ به‌شداری لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کان حکومه‌تێکی نوێی هاوبه‌ش پێکده‌هێنرێت و هاوکات داواشی له‌ هاوڵاتیان ئارام بگرن و بارودۆخی شڵه‌ژاوی وڵات له‌به‌رچاو بگرن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، له‌ پێکهاته‌ی حکومه‌ته‌ نوێیه‌که‌ی تونسدا، سێ سه‌رکرده‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن پۆستی وه‌زارییان پێده‌درێت.
سه‌رچاوه‌که‌ ئاشکراشیکردوه‌، نه‌جیب شابی، دامه‌زرێنه‌ری حیزبی پێشکه‌وتنخوازی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌رکرده‌ی حیزبی نوێبونه‌وه‌و مسته‌فا بن جه‌عفه‌ر سه‌رۆکی حیزبی یه‌کێتی بۆ کارو دیموکراسی، پۆستی وه‌زاریی له‌ حکومه‌ته‌ نوێیه‌که‌دا وه‌رده‌گرن.

 

Sbeiy.com © 2007