نه‌وزادی موهه‌ندیس
وه‌ك ئاشكرایه ولاَتی تونس و گه‌لی تونسیش به رابه‌رایه‌تیكردنی شۆڕشگێڕی سه‌رده‌می رزگاری نیشتیمانی تونس ((حه‌بیب بۆرقێبه)) توانی سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست بهێنێت و ده‌وڵه‌تێكی سه‌وزی جوان له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریای ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا بۆ خۆیان پێكه‌وه بنێن، له ساڵی 1956وه كاتێك توانی سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌ده‌ستبهێنێت له‌دوای رزگاربونی له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی داگیركاری ئه‌و كاته‌ی فه‌ڕه‌نساوه له‌سه‌ده‌ی بیستی رابوردودا. ئیدی له‌وساته‌وه تاكو ئێستا ته‌نها دو سه‌رۆك كۆماری به‌خۆیه‌وه بینیوه. كه یه‌كه‌میان حبیب بۆرقێبه‌یه كه له رێگه‌ی شۆڕشه‌وه هاته سه‌ر حوكم له‌ساڵی 1957وه بۆ ساڵی 1987 و ماوه‌ی 30 ساڵ سه‌رۆك كۆمار بو دوه‌میشیان زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی بو كه به‌كوده‌تایه‌كی سپی به‌سه‌ر یه‌كه‌مدا هاته‌سه‌ر حوكم له ساڵی 1987دا و تا 14/1/2011 كه ده‌كاته نزیكه‌ی 23 ساڵ له‌سه‌ر حوكم مایه‌وه، ئه‌نجام یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار به‌شانازی و سه‌روه‌ریه‌وه و له‌ناو خاك و گه‌لی خۆیدا سه‌ری نایه‌وه، به‌لاَم دوه‌میان ولاَت به‌ده‌ریان كرد‌و له ئه‌نجامی راپه‌ڕینێكی 1مانگه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌وه كۆتاییان به‌ده‌سه‌لاَتی تاكه كه‌سی و تاكه بنه‌ماڵه و تاكه حیزب هێنا.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، كه ئایا ولاَتێك له مێژوی 50 ساڵه‌ی خۆیدا بتوانێت ته‌نها دو سه‌رۆك كۆمار به‌خۆیه‌وه ببینێت، ده‌بێت چ جۆره ده‌سه‌لاَت و حوكمێك بوبێت، ده‌بێت چ مانایه‌ك بۆ رای گه‌ل و دیموكراسیه‌ت و ئازادیه‌كان مابێته‌وه؟ ئه‌ی ئایا ده‌بێت پڕنسیپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و عه‌داله‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی و شه‌فافیه‌ت و یه‌كسانی و سه‌روه‌ری یاسا به چ ئه‌ندازه‌یه‌ك بوبن؟
به‌ئاشكرا دیار بو كه ده‌سه‌لاَت له‌لایه‌ن تاكه‌كه‌س و تاكه بنه‌ماڵه و تاكه حیزبه‌وه ((حزب التجمع الدستورى الديموقراطى)) كه میراتگری ((حیزب الحر الدستوری)) ده‌سه‌لاَتدار بو كه بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ ته‌نها حیزبی سیاسی بو، كه رێگه‌پێدراو بو بۆ كاری سیاسی به‌ڕێوه ده‌براو له سایه‌ی حوكمێكی پۆلیسی و تۆقێنه‌ر و خۆسه‌پێنه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا و پۆستی سه‌رۆك كۆماری بۆ هه‌تاهه‌تایی و تامردن بوه، ئیدی به‌م شێوه‌یه ولاَتێكی به‌قه‌باره بچوكی خاك كه روبه‌ری 162610 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و گه‌لی تونس كه ژماره‌یان 10326600 كه‌سه به‌پێی ئاماری ساڵی 2008 و ببوه دروستكه‌ر و لانكه‌ی گه‌وره‌بون و سه‌رهه‌ڵدانی دیكتاتۆریه‌ت و له‌سایه‌شیدا دیموكراسیه‌ت و ئازادیه‌كان پێچرابونه‌وه و مانایه‌كیان بۆ نه‌مابۆوه و یاسا و سه‌روه‌ریه‌كه‌شی له ولاَت وه‌ده‌رنرابون، تاك و كۆمه‌ڵ و گروپ و پارت و رێكخراوه سیاسیه‌كانیش قاونرابون و یاساغ كرابون، عه‌داله‌ت و ماف په‌روه‌ری بێ ناوه‌ڕۆك و شه‌فافیه‌تیش زۆر ته‌ڵخ و تاریك له‌كه‌دار ببون.
له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌سپاندنی ده‌سه‌لاَتی تاكڕه‌وی و دزینی سه‌روه‌ت و سامان و قۆرخكردنی بازاڕ‌و بازرگانی و ئابوری له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌لاَتداره‌وه و به‌هه‌ده‌ردانی توانا مادی و مرۆییه‌كانی گه‌لی تونسه‌وه و سامانه سروشتیه‌كانی و بلاَوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و بێكاری و برسێتی و ناعه‌داله‌تی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگای تونسی خستبوه‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مان و نه‌مانه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ ده‌سكه‌وتی بچوك له چوارچێوه‌ی ولاَت و په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانیدا و هه‌رچه‌نده تاڕاده‌یه‌ك داهاتی تاكی تونسی گه‌یشتبوه 500 دۆلار به به‌راورد له‌گه‌ڵ ولاَتانی ده‌وروبه‌ری و عه‌ره‌بی تردا به‌رزتر بو جگه له ولاَتانی كه‌نداو، به‌لاَم گوێنه‌گرتنی ده‌سه‌لاَت له ره‌خنه و راجیاوازه سیاسیه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی چین و توێژه جیاوازه كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژار و بێكاره‌كان وایكرد، كه ته‌نها به‌هۆی سوتاندنی عه‌ره‌بانه‌یه‌كی هه‌ژارێكه‌وه و دواتر خۆسوتاندنی له ولایه‌تی بوزید و لێدانی زله‌یه‌كی یاساوڵه‌كانی ده‌سه‌لاَته‌وه له هاولاَتیه‌ك بزیسكه‌ی راپه‌ڕینێكی سه‌رتاسه‌ری جه‌ماوه‌ری داگیرسا و سه‌رتاسه‌ری ولاَتی گرته‌وه، ئه‌نجامیش سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌ل و هه‌ڵهاتنی سه‌ركرده به‌زیوه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌م ئه‌زمونه‌ی گه‌لی تونس و ده‌سه‌لاَت و سه‌ركرده راكردوه‌كه‌ی به‌ڕاستی جێگه‌ی تێڕامان و وردبونه‌وه و تێفكرین و به‌سه‌رداچونه‌وه‌ی هه‌مو حساباته‌كانی گه‌ره‌كه، له‌لایه‌ك له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ركرده و ده‌سه‌لاَته تاكڕه‌و و خۆسه‌پێنه‌كانه‌وه.
له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌قه چیدی هێز و توانا‌و گه‌وره‌یی و هه‌یبه‌تی گه‌ل پشتگوێ نه‌خرێت و ملكه‌چی و سه‌ردانه‌واندن نه‌كه‌نه پیشه و چه‌پڵه‌لێدان و ده‌نگدانی زۆره‌ملێ ره‌تبكه‌نه‌وه، چونكه هه‌ر گه‌له سه‌رچاوه‌ی هه‌مو ده‌سه‌لاَته‌كان و متمانه‌پێدان و شه‌رعیه‌تپێدانیان.
له‌ولای تریشه‌وه هه‌قه سه‌ركرده و دیكتاتۆره‌كانیش باش له‌و راستیه مێژویه تێبگه‌ن، كه چاره‌ونوسیان ته‌نها به‌ده‌ستی گه‌له‌كانی خۆیانه به‌باش یان خراپ بۆیه هه‌قه هیچ كات بیر له تاك ره‌وی و هێز به‌كارهێنان و دوره په‌رێزی و كه‌نارخستنی هیچ هێز و لایه‌نێكی جه‌ماوه‌ری و سیاسی نه‌كه‌نه‌وه و سیاسه‌تی ملهوڕانه و لوتبه‌رزانه پیاده نه‌كه‌ن و هیچ كاتێك توشی غرورو و به‌ده‌مه‌ستی ده‌سه‌لاَت نه‌بن، دیكتاتۆره‌كان هیچ كات نه‌یانتوانیوه بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له‌به‌رده‌م رق و تۆڵه و كینه‌ی گه‌لدا خۆیان رابگرن و هه‌ر هێنده‌یان پێكراوه بۆ ماوه‌ته‌وه له‌ساته كۆتاییه‌كاندا دان به‌هه‌ڵه و كه‌موكوڕیه‌كانیاندا بنێن و بكه‌ونه كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و ده‌ست وپێوه‌نده‌كانیان و راكردنیان له ولاَت، نمونه نزیك و زیندوه‌كانیش دیكتاتۆری رۆمانیا شاوشیسكۆ و شای ئێران و سه‌دامی به‌عس و بن عه‌لی تونسه و له داهاتوشدا به‌دڵنیایی نمونه‌كان زیاتر ده‌بن.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، كه ئایا ده‌سه‌لاَتی كوردی و گه‌لی كورد له‌كوێی ئه‌م به‌راورده دایه له‌گه‌ڵ گه‌ل و سه‌ركرده به‌زیوه‌كه‌ی تونس‌دا؟
ئاشكرایه ده‌سه‌لاَتی كوردیش وا بۆ نزیكه‌ی 20 ساڵ ده‌چێت كه به‌شێوه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك خۆسه‌پێن و تاكڕه‌و و له‌سه‌ر بنه‌مای بنه‌ماڵه‌چێتی و عه‌شره‌تچێتی و تاكه حیزبی حوكمڕانی ده‌كات، كه‌م تازۆر حه‌ز به پیاده‌كردنی ده‌سه‌لاَتێكی ره‌ها و دیكتاتۆریانه ده‌كات كه دیموكراسیه‌ت و ئازادیه‌كانی تیادا به‌رقه‌رار نه‌بێت و گۆڕه‌پانی سیاسی و ئابوری ته‌نها بۆ سه‌ركرده و بنه‌ماڵه و حیزبه‌كی خۆیان پاوان كرابێت، عه‌داله‌ت و مافه‌كان و ئازادیه‌كانیش ته‌نها به پرس و را و ده‌سه‌لاَتی ئه‌وان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بێت و ره‌خنه و كاری سیاسی قۆرخ كرابێت، بازاڕ و بازرگان‌یش هه‌ر بۆخۆیان و كۆمپانیا و بنه‌ماڵه‌كانیان بێت و یاسا و سه‌روه‌ریه‌كه‌شی له‌ژێر ره‌حمه‌تی خۆیاندا بێت، كه هه‌مو ئه‌مانه‌ش پایه و پڕه‌نسیپه گرنگه‌كانی دیكتاتۆریه‌تن و ئه‌نجامیش هه‌ژاری و بێكاری و نه‌خۆشی و دواكه‌وتویی لێده‌كه‌وێته‌وه، زۆرینه‌ش بێبه‌ش و كه‌مینه‌ش بالاَده‌ست ده‌بن، ئه‌گه‌ر دۆخه هه‌روا بڕوات و به‌خۆداچونه‌وه نه‌كه‌ن هه‌م ئه‌وان به‌ره‌و حوكمڕانیه‌تی تونسی ده‌چن و هه‌م گه‌لی كوردستانیش وه‌ك گه‌لی تونسی لێدێت، له كۆتایشدا وڵات خوێناوی ده‌بێت.
له ئێستادا تاك و گروپ و پارت و رێكخراوه سیاسیه‌كانی كوردستانیش ناڕازین، توڕه‌ن، بێزارن، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن نه‌ك ته‌نها له‌ناو كوردستان، به‌ڵكو له ئه‌وروپا و دونیای ده‌ره‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی غرور و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته بۆ لای داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ر، چونكه جه‌ماوه‌ر ناڕازین له كپكردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان و میدیاكان و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت و بردنی نه‌وت و گاز و سه‌روه‌تی میلله‌ت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌كانی خۆشیان، ناڕازین له پاوانكردنی بازاڕ و ئابوری و پێشێلكردنی مافه‌كان و تیرۆر‌و تۆقاندن.
هه‌ربۆیه چیدی گه‌لی كوردیش هه‌ق نیه رێگه به‌ده‌سه‌لاَت بدات، كه به‌ده‌م داواكاری و مافه ره‌وه‌كانیه‌وه نه‌یه‌ت و درێژه به پاوانخوازی و خۆسه‌پاندن بدات.
له كۆتاییدا و له‌وه‌ی كه ئێستا رویداوه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له شوێنی تریش روبدات ده‌بێت بڵێین: شاعیری نه‌مری تونسی (ئه‌بولقاسمی شابی) له مێژه وتویه‌تی:
اذا شعبا يوم اراد الحياة
فلاَ بد ان يستجيب القدر
ولابد للليلى ان ينجلى
ولابد للقيد ان ينكسر