هیلاری كلینتۆن
له ئینگلیزییه‌وه: كاروان حه‌یده‌ری
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له چاودێری كردنی روداوه یه‌ك له دوای یه‌ك و خێراكانی تونس، كه سه‌رۆكه‌كه‌ی بن عه‌لی دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان وڵاتی جێهێشت. ئێمه ئیدانه‌ی توندوتیژی ده‌كه‌ین و به هه‌مو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین كه دان به‌خۆیاندا بگرن.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌م ساتانه زۆر گرنگن له گواستنه‌وه‌ی تونس له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ته‌كه‌ی تونس ده‌بێ رێز له مافی هاوڵاتیان له ده‌ربڕینی بیروڕاكانیان بگرێت. ئێمه چاودێری حكومه‌تی تونسی ده‌كه‌ین بۆ بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی به‌هێز له هه‌مو بواره‌كانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ریفۆرمی سیاسی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پاك له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كه بریتی بێ له ره‌نگدانه‌وه‌ی خواست و ئاواته‌كانی خه‌ڵكی تونس.
له سهردانهكهمدا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌فته‌ی رابردودا، له هه‌مو لایه‌كه‌وه گوێبیستی خه‌ڵك بوم كه داوای باشتركردنی حاڵه‌تی ئابوری و به‌شداری له سیاسه‌ت و داهاتویه‌كی باشتریان ده‌كرد. گه‌نجه‌كان به تایبه‌تی پێویستیان به‌وه هه‌یه كه توانای بریاڕدانیان له‌باره‌ی ژیانیانه‌وه هه‌بێت. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تیدان.
ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی مێژویی و دورودرێژی له‌گه‌ڵ تونس‌دا هه‌یه. ئێمه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ین له یارمه‌تیدانی خه‌ڵك و حكومه‌ت بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ وڵاته‌كه‌یان و هیوا ده‌خوازین كه ئه‌وان شان به‌شانی یه‌كتر ئیش بكه‌ن له پێناو بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌هێز و دیموكراسیانه‌تر كه رێز له مافی هه‌مو هاوڵاتیان بگرێت.
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا