|
تونس: حكومه‌تی كاتی دانی نا به سه‌رجه‌م پارت و كۆمه‌ڵه سیاسیه‌كانی نه‌یاری رژێمی پێش‌و |
Friday, January 21, 2011 |
(سبه‌ی):
له یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌یدا دوێنێ شه‌وی رابوردو(پێنجشه‌ممه)، حكومه‌تی كاتی تونس بڕیاریدا دان به هه‌مو ئه‌و پارت و كۆمه‌ڵه سیاسیانه‌دا بنێت، كه له رژێمی پێشوی ئه‌و وڵاته‌دا به سه‌رۆكایه‌تی زهینولعابیدهین بن عه‌لی، قه‌ده‌غه‌ی كاركردنیان لێكرابو، هاوكات لێبوردنی بۆ سه‌رجه‌م گیراوه سیاسیه‌كان له گرتوخانه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ركرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه،به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی تونسی، لیژنه‌ی ناوه‌ندی حیزبی ده‌سه‌ڵات له راگه‌یاندنێكدا خۆی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابوردودا زۆربه‌ی سه‌ركرده سه‌ره‌كیه‌كانی دهستلهكێشانهوهیان لێی راگه‌یاند. |
|
|