|
دیموکراسی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتی |
Saturday, January 22, 2011 |
فیۆدۆر لۆکیانۆف
له فارسییه‌وه: سبه‌ی
ئه‌وه‌ی که وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی نزیک له‌لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به وێنه‌ی به‌رمیلی باروت ده‌چن، شتێکی تازه‌نیه، به‌ڵام که‌متر که‌سێک چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ته‌نگه‌ژه و ئاڵۆزیاکانی ناوخۆی تونس ئاوا شێوه‌یه‌کی کرداری به‌خۆیه‌وه بگرێت، وڵاتێک که ده‌تواندرا و ده‌کرا به‌باشی به‌روه‌پێش ببرێت، له مانگه‌کانی داهاتودا خه‌ڵکانی جیهان به تامه‌زرۆوه ئه‌م تاقیکردنه‌وه ده‌خه‌نه ژێر چاودێری، یان به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که ئایا له‌م به‌شه‌ی جیهاندا ره‌وه‌ندی گۆڕان و بون له دیکتاتۆری و تۆتالیتاریهوه به سیستمێکی نه‌رم و نیان بێ ئه‌وه‌ی ببێته سیستمێکی ئیسلامی له‌ناکاو و کت‌وپڕ هه‌یه یان نا؟
شه‌پۆلی گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌م داوایانه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م پاش هه‌ره‌سی کۆمۆنیزم له ئه‌وروپا و روخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له‌گشت جیهاندا په‌یوه‌ندی به جیهانی ئیسلامه‌وه نه‌بو، ره‌نگه گۆڕانی سیستم له‌هیچ شوێنێکدا روی نه‌دابێت (مه‌گه‌ر به هۆکارگه‌لی ئاسایی و سروشتی که شوێنه به‌تاڵه‌کان له‌لایان میراتگره‌کانه‌وه پڕکرایه‌وه). له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا گۆڕان له‌شێوازی حکومه‌تدا به‌رچاو نه‌بو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا گوشار و به‌ربه‌ره‌کانێکانی جیهان له‌نێوان ئایدۆلۆژیاکانی دو زلهێزی سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریکادا دابه‌شکرابو، به‌ڵام له‌ناو چون، بۆشای دروستبو له‌لایه‌ن گروپه ئیسلامیه‌کانه و پڕ کرایه‌وه، له‌نێوان دو سه‌ده‌دا کاریگه‌ری زۆر رویدا له‌وانه‌ش راپۆرته پڕ هه‌راکه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له ساڵی 2002 بو سه‌باره‌ت به‌دۆخی مافی مرۆڤ له جیهانی عه‌ره‌بیدا که ئاماژه‌ی داب‌و به دواکه‌وتویی ئه‌م ناوچانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه‌ی جیهان، ده‌ره‌نجامه‌کان و کۆبهندیهکان له‌هه‌مو شوێنه‌کاندا وه‌کو یه‌ک بون؛ پێویستی مۆدێرنه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی و خۆبه‌دورگرتن له پێکهاته کۆنه‌پارێزه‌کان که توانای خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ جیهانی هاوچه‌رخدا نیه.
ده‌ستپێکی چالاکیه سه‌ربازییه‌کان له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی که له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و پاش روداوی 11 سێبته‌مبه‌ر2011 هاته ئاراوهئاکاری دو لایه‌نه‌ی هه‌بو، له‌لایه‌که‌وه واشنتۆن وه‌ک ره‌وه‌ندی به‌دیموکراسی کردنی گشت جیهان و به‌بیانوی دابین کردنی ئاشایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، چاره‌سه‌ری پرسی جیهانی خسته‌ئه‌ستۆی خۆی، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مه‌ریکا ناچار بو که په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ رژێمه‌کانی ئه‌فریقای باکور و خۆرهه‌ڵاتی نزیک په‌ره‌پێبدات، به‌وهۆیه‌ی که ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له‌به‌رامبه‌ر گوڕانخوازی ئیسلامیه‌کان ده‌وه‌ستانه‌وه و به‌توندی بزوتنه‌وه‌کانی ناوخۆییان سه‌رکوت ده‌کرد.
هێرشی دیموکرسی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر زۆڵم و زۆر هه‌ر زو له‌جێگه‌ی خۆیدا وه‌ستا، ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی که له‌ژێر گوشاری ئه‌مه‌ریکادا به‌ڕێوه‌چون به‌گه‌یشتنی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ده‌سه‌ڵات و بنبه‌ستی گفتوگۆکانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل کۆتایی پیهات، چیدی خواست بۆ روخانی سیستمه‌کان به وێنه‌ی ئه‌و سناریۆی که له عێراق رویدا نه‌ما، ئه‌م بابه‌ته ته‌نانه‌ت بۆ زلهێزێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا زۆر گران ته‌واو ده‌بێت.
روداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی به‌وهۆیه‌وه ده‌توانین چاوه‌ڕوان نه‌کراو به‌ناو که‌ین که‌هیچ که‌س خوازیاری به‌رپاکردنی و هه‌وڵدان بۆ دیموکراسی له‌وێدا نه‌بو هه‌رچه‌نده گه‌نده‌ڵی مادی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار لای هه‌موکه‌س رون و ئاشکرابو.
به‌گشتی ئه‌گه‌ر خۆمان له دروشم و پڕوپاگه‌نده‌کان به‌دور بگرین، وڵاتانی به‌ناوبانگی ئه‌وروپایی بڕوایان به‌سه‌رهه‌ڵدانی ئاماژه‌کانی دیموکراسی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی نزیک نیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بۆ ئه‌وان گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌ته سه‌رکوتکه‌ره‌کان ئاسانتره، پاش ئه‌وی که موسه‌دق سه‌رۆک وه‌زیری هه‌ڵبژێردراوی ئێران له ساڵی 1950 و حکومه‌ته‌که‌ی له‌رێگای کۆدتای رێکخراوی "سیا" روخا، وڵاتانی گه‌وره گومانیان لا دروستبو له‌و ئاراسته‌ی مافخوازیهی که له‌ناوچه‌که‌دا سه‌ری هه‌ڵدابو.
بارودۆخی تونس پاش گۆڕانی حکومه‌ت، ده‌بێته نمونه‌یه‌ک بۆ گشت خۆرهه‌ڵاتی نزیک، تونس په‌یوه‌ندی نزیکی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا هه‌بو، به‌ڵام ئه‌م وڵاته زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رفراوان نیه و به‌م هۆیه‌شه‌وه نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکرێت هێزه ده‌ره‌کیه‌کان زۆر ده‌ست وهردهنهکاروباری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته.
له‌روانگه‌ی تیوریه‌وه ئه‌گه‌ر له‌شوێنێکدا بوار بۆ سه‌رهه‌ڵدانی سیستمی ''پلۆرالیزم'' (فره‌حیزبی) هه‌بوبێت، ئه‌وه هه‌ر تونس بوه که نوخبه سیاسیه‌کانیشی خوێندنیان له ئه‌وروپا ته‌واو کردبو، ئێستا ئه‌گه‌ر گوڕانکاریه‌کان له‌م وڵاته‌دا ببێته ئاژاوه‌و ئاڵۆزی، ئاکام و داهاتوی وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که رون و ئاشکرایه، به‌تایبه‌ت ئه‌وکاته‌ی که ناڕه‌زایه‌تیه‌کان په‌ره‌بستێنی به‌ره‌و وڵاتی لیبیا که خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌گه‌لی سروشتیه، ریزی ئه‌و که‌سانه‌ی کهدهخوازن رێگه‌ی راسته‌قینه دیموکراسی نیشانی گه‌لی لیبیا بده‌ن بگاته واشنتۆن.
سه‌رچاوه: ریانۆڤستی
|
|
|