Print
 خۆپیشاندانه‌کان له‌ تونس دژی لابردنی به‌رپرسانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی پێشو به‌رده‌وامه‌
Sunday, January 23, 2011

(سبه‌ی):
دوای تێپه‌ڕبونی دو هه‌فته‌ له‌ وه‌ده‌رنانی سه‌رۆکی پێشوی وڵات، تائێستاش خۆپیشاندانی هاوڵاتیان تونس به‌رده‌وامه‌و سورن له‌سه‌ر لابردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی پێشو بون.
له‌خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ریدا له‌تونسی پایته‌خت که‌ تیایدا هێزه‌کانی پۆلیسیش به‌شدارییان تێداکرد، هاوڵاتیان داوای لابردنی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌س و به‌رپرسانه‌یان کرد که‌ سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌که‌ی (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی) سه‌رۆکی هه‌ڵهاتوی وڵاته‌وه بون و ئێستا له‌حکومه‌ته‌ کاتییه‌که‌ی غه‌نوشیدا پۆستیان وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ (مونسه‌ف مه‌رزوقی) سه‌رۆکی حیزبی کۆنگره‌و نه‌یاری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بن عه‌لی، داوای پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی نیشتیمانی کرد بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری وڵات، هاوکات داواشی کرد حکومه‌تی کاتی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.
دوای 23 ساڵ له‌ حوکمکردنی دیکتاتۆرییانه‌ی وڵات، رۆژی 14/1/2011 هاوڵاتیانی تونس راپه‌ڕین و سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ش (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی)  و خێزانه‌که‌ی به‌ ناچاری وڵاتیان جێهێشت و هه‌ڵهاتن.

Sbeiy.com © 2007