Print
 خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی تونس به‌رده‌وامه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی ده‌که‌ن
Monday, January 24, 2011

(سبه‌ی):
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی وڵاتی تونس به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی بونی ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ستی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی پێشو (بن عه‌لی) له‌ حکومه‌تی کاتیدا، هاوڵاتیان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) سه‌دان هاوڵاتی له‌ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ به‌شدارییان له‌ خۆپیشاندانێکدا کرد له‌به‌رده‌م باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌ئه‌نجامدا پێکدادان له‌نێوان هاوڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منییه‌کاندا رویداو ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی ده‌ستگیرکران.
له‌میانی خۆپیشاندانه‌که‌دا هاوڵاتیان داوایان کرد قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی شه‌وانه‌ له‌وڵاتدا نه‌مێنێت، هاوکات داواشیان کرد حکومه‌تی کاتی تونس هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بونی ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سه‌رۆکی پێشوی تونس (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی) له‌م حکومه‌ته‌ کاتییه‌ی تونسدا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌  خوێندکارانی قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌کارییان کردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێکی به‌رفراوان له‌ پایته‌ختی تونس، دژی بڕیارێکی حکومه‌تی کاتی، که‌ بڕیاریداوه‌ به‌کردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندنگاکان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خوێندن.
رێکه‌وتی 14/1/2011 زه‌ینلعابدین بن عه‌لی دوای 23 ساڵ له‌حوکمکردنی دیکتاتۆریانه‌ی وڵات، به‌ناچاری و له‌ژێر فشاری راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریدا وڵاتی به‌جێهێشت و هه‌ڵهات.

Sbeiy.com © 2007